هەر ڕادیۆى نەوا مابو سایتى چاودێر بوختانى بۆ بكات.
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
گوماى تێدانەماوە كە ئێستا سایتى چاودێر وەك مەلەوانە درۆزنەكەى لێهاتووە ئەوەندەى درۆو بوختان بۆ ئەم و ئەو كردوە ئەگەر بێت و رۆژێك راستیەكیش بڵێت كەس ئامادە نیە ئەقڵ لەخۆى تێك بدات و باوەڕى پێبكات .زۆر بەتاسەوە چاوەڕێى ئەو ڕۆژەم كە ئەویش بە چارەنوسى مەلەوانە درۆزنەكە بگات.
لە تازەترین درۆیدا دەڵیت لەسەر دۆڕاندنى بێلایەنى لە ڕاگەیاندندا ژمارەیەك پاسەوان و كارمەندى رادیۆى نەوا رادیۆكەیان جێهێشتوەو پێیان وایە نەوا لەكارى راگەیاندنى خۆى لایداوە و هێرش دە كاتە سەر حكومەتى هەرێم .ههههههه
ئەو بەناو هەواڵەى (چاودێرى سەقەت) ئەوە دەردەخات كە هیچ لە میدیاى ئەهلى نەگەیشتوەو نازانێت كە كارى نەواو هیچ میدیایەكى ترى ئەهلى نیە بە شانو باڵى حكومەتدا هەڵبدات.هەروەك چۆن نەوا نە دژایەتى حكومەتى كردوە و نە هیچ لایەنێكى تر و كارى ئەویش نیە . تەنها بێلایەنى نەوا واى كردوە كە زۆرترین جەماوەرى هەبێت لە بەرنامەو هەواڵكانیشدا كارى لەسەر (ڕا و ڕاى بەرامبەر)كردوە و لە سەرجەم راپرسیەكانى تابیەت بە بێلایەنى و پیشەگەرى ئەنجامدەدرێن لە سەرتاسەرى عێراقدا نەوا لە لوتكەدا بووە ..ئەمەش دەستەڵاتى نیگەران كردوە چونكە ئەو زمینەیەى لە نەوادا بۆ جەماوەر ئاوەڵایە تا دەردە دڵەكانى خۆیان هەڵڕژن لە میدیاى حیزب هەزار ساڵى تریش نایبینن.
بەڵام با قسەیەكیش بۆ درۆزن بكەین ئەو ژمارە پاسەوان و كارمەندەى چاودێرى سەقەت دەڵێت نەوایان جێهێشتوە راستە, ژمارەیەك كارمەندى بەڕێز ئێستا لەو دەزگایە نەماون بەڵام لەبەر ئەو هۆكارە نا كە چاودێر باسى دەكات بەڵكو بەوە پینەى كارێكى ناڕەواى حكومەتەكەى خۆى پێدەكات.
وەك كەسێكى ئاگادار لەو روداوەكە هاوڕێیەكم لەو رادیۆیەیە بەویژدانەوە باسى دەكەم.
لەماوەى ڕابردودا نەوا بودجەیەكى مانگانەى لە حكومەتى هەرێمەوە بۆ بڕابۆوە وەك مافێكى ڕەوا كە دەبێت حكومەت هاوكارى هەمو دامەزراوەیەك بكات و لە بودجەى حكومەت هەمو دەزگایەك مافى خۆیەتى. نەواش لەو مافەى خۆى خۆش نەببو(هەرچەندە تا ئێستا چەندان جار بڕاوە و دواى هەوڵى زۆر گەراوەتەوە)
لەسەروبەندى هەڵبژاردندا جارێكى تر بودجەكەى نەوا بڕا بە بیانوى ئەوەى نەوا بانگەشە بۆ لیستى نەوشیروان مستەفا دەكات(كە ئەسڵ و ئەساسى نیەو نەوا بێلایەنانە روماڵى روداوەكانى پێش هەڵبژاردن دەكات).لەبەرامبەریشدا گرفتى دارایى بۆ نەوا دروست بوو لەبەردەم دوو ڕێگادا بو یان ئەو كارمەندانەى كە هەیەتى بە نیوەى موچە بهێلێتەوە (كەنەوا ئەمەى بۆ كارمەندەكانى پێخۆش نیە چونكە زۆربەیان خاوەن خێزانن).ڕێگەى دووەم ئەوەبو كە كارمەندەكان كەم بكرێنەوە تا ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت(ئەم ڕێگەیە گونجاوتربو تا ئەو كارمەندانە بتوانن سوود لە كاتى تەواوى خۆیان ببینن بۆ دابین كردنى كارى تر)سەرەنجام بەسوپاسەوە داواى لێبوردن لە ژمارەیەك كارمەند و پاسەوان كرا كە ڕێگەى دووەم گرتنیەوە .
ئەمە راستى مەسەلەكەیە بەڵام چاودێر ئەوەشى وەك خۆى سەقەت كرد وا دەزانێت خەڵك بەم جۆرە پەلە قاژانە تێدەكەون.
پێویستە لە بانگەشەى هەڵبژاردندا رێگەى مۆدێرن ودیموكراسیانەو دور لە چەواشەكارى بگیرێتە بەر نەك هەوڵى لەم جۆرە كە تەنها ڕوى داڕێژەرەكانى ڕەش دەكات.
/ سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست