بەیاننامەى گروپى رێكخراوەكانى هەڵوێست لەكۆیە

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


بەیاننامەى گروپى رێكخراوەكانى هەڵوێست لەكۆیە
سەبارەت بەبۆردومانى خاكى كوردستان لەلایەن هێزەكانى توركیا
سەرۆكایەتیەكانى هەرێم...حكومەت...پەرلەمانى كوردستان
جەماوەرى سەربەرزى كوردستان
ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى
حزب و لایەنەسیاسیەكوردستانیەكان
هەروەك هەموولایەكمان دەبینین ماوەى چەند رۆژێكە هێزەكانى توركیا كەوتوونەتە بۆردومانیكى كوێرانەى خاكى پرۆزى كوردستان و رۆژانە بەبەرچاوى هەموو لایەكەوە هاوڵاتیانى كوردستان لەسەرسنورەكان دوچارى دەربەدەرى و برینداربوون و تەنانەت كوشتن دەبنەوە . توركیا بەپێچەوانەى هەموو بەها مرۆڤایەتیەكان دور لەهەموو بنەماكانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام مافى دراوسێ یەتى و سەروەرى خاكى عێراق و كوردستان پێشێل دەكات.
ئێمە بەناوى 15 رێكخراوو دەزگاو دامەزراوەى كۆمەڵگاى مەدەنى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژى و هەلوێستە نامرۆڤانەیەى وڵاتى توركیا دەكەین و هیوادارین بەرپرسانى حكومەتى ناوەندى و هەرێمى كوردستانیش ، لەچوارچێوەیى دەركردنى تەنها بەیانیك بێنەدەرەوەو هەڵویستى پراكتیكى بەرامبەر بەودراوسێیانە بگرنەبەر كەتۆسقاڵێك ڕیزو مافى دراوسییەتى و بنەماكانى مافى مرۆڤ و ئاین رەچاو ناكەن .
لەكاتێكدا توركیا سەرچاوەیەكى گەورەى داهاتى لەكوردستانەوە وەدەست دەهێنێت و سەدان كۆمپانیاى بازرگانى توركى لەخاكى كوردستان سەرمایە گوزارى دەكەن ، بۆیە دەكرێت لە رێگاى بازرگانى و سیاسیەوە هەرێمى كوردستان چاو بەهەموو پەیوەندیەكان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بخشێننەوەو چیتر رێگەنەدریت داهات و سەرمایەى خاك و وڵاتى خۆمان بكرێتە باروت و هاوڵاتیانى ولاتەكەمانى پێ كوێربكرێت.
جەماوەرى ستەمدیدەى كوردستان....
ولاتى توركیا بەدریژایی مێژوو دژایەتیەكى سەرسەختى سەربەخۆیی و بگرە بچوكترین بەرژەوەندیە نەتەوەییەكانى میللەتەكەمانى لەم پارچەى كوردستان كردووەو لەنا و خۆشدا رۆژانە و بەبەردەوامى هەولى سرینەوەى ناسنامەو بوونى نەتەوەی كوردى داوە. بۆیە چیتر پێویست ناكات سەركردایەتى سیاسی كوردستان لەبەرمبەر هەموو ئەم دەستدرێژیانەى توركیا نەرمى بنوێنێت و دەستەوەستان رابووەستێت و پێویستە كۆی هەوڵ و پەیوەندیە دیبلۆماتیە نیودەوڵەتیەكان بخەنەگەر بۆ كۆتایی هێنان بەو قەیرانە گەورەیە، بەپێچەوانەوە ئەم بێ دەنگییە سەركردایەتى كوردستان دەخاتە تە ژێر پرسیارەوە .
بەهیواى هەڵوێستى دیارو هەنگاوى گەورەی حكومەتى هەرێمى كوردستان و پەرلەمان و سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانین . داواكاریشین كۆى حزب و لایەنەسیاسیەكانیش پەیوندیەكانیان لەگەل وڵاتى توركیا هەڵپەسێرن با چیتر سەروەرى خاك و هاوڵاتیانى نیشتیمانەكەمان نەكرێت بەقوربانى بەیوەنیە حزبیەكان.
سەركەوێ ئیرادەى لەبن نەهاتووى هاوڵاتیانى كوردستان
سەرشۆڕى بۆ داگیركەران و ناحەزانى میللەتەكەمان
بەرەو گیرانەوەى متمانەى هاوڵاتیان و پارێزگارى لەسەروەرى خاك و نیشتمان.
ناوى ریكخراوەكان:
1. كۆمەلەى كارى دیموكراتى /ناوەندى كۆیە
2. یەكگرتوى خوشكانى ئیسلامى كوردستان
3. سەنتەرى رۆشنبیرى نەوەكانى ئەنفال لەكۆیە
4. ریكخراوى گەشە پێدانى قوتابیانى كوردستان
5. سەنتەرى رۆشنبیرى لادیكانى كۆیە
6. كۆمەڵى خوشكانى ئیسلامى كوردستان
7. رابونى خویندكارو لاوانى كوردستان
8. گروپی شانۆ بۆ شانۆ لەكۆیە
9. دەستەى مامۆستایانى یەكگرتوو
10. دەزگاى راگەیاندنى دیموكراسی بۆ پەخش و بلاو كردنەوە
11. ریكخراوى قوتابیانى كوردستان
12. سەنتەرى رۆشنبیرى كۆیە
13. ریكخراوى ژیانى تەندروستى
14. كۆمەلەى پەرە پیدانى چالاكییە وەرزشیەكان
15. ریكخراوى تەندروستكارانى یەكگرتوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە