که‌مال ره‌ئوفی هاوڵاتیی بۆچی ده‌ڵێت بارزانی باوك و پارتی نه‌وه‌كانه؟!
Thursday, 15/07/2010, 12:00
ئه‌م نووسینه‌ی خواره‌وه له سه‌ر مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له‌لایه‌ن که‌مال ره‌ئوفی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتیی بڵاوده‌که‌ینه‌وه، که له‌سه‌ر داخوازی چه‌ند خوێنه‌رێکی به‌ڕێز داوایان لێ‌کردین قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، وه‌ک بۆیان نووسیوین که ئه‌و نووسینه تووشی شۆکی کردن و زیاتر گومانیان له‌سه‌ر ئازادنه‌بوونی میدیان کوردیی، به‌تایبه‌تیی هاوڵاتیی کرد، یه‌کێک بۆی نووسیوین گرنگ نییه وه‌کو به‌ڵگه تۆ ئاگره‌که ببینیت، به بینینی دوکه‌ڵه‌که پێویستمان به‌وه نابیت له ئاگره‌که نزیک ببینه‌وه، ئێمه له کاتیی دیکه‌دا قسه له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا و به‌ناو ئه‌م روونکابیره سه‌ربه‌خۆیانه ده‌که‌ین، با له پێشدا نووسینه‌ی کاک که‌مال ره‌ئووف بڵاو بکه‌ینه‌وه، که ئه‌م به‌ڕێزه که‌سێکی چه‌پ و رادیکاڵه، تا بزانن چۆن له سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک مه‌لا مسته‌فا قسه ده‌کات، که له کاتی ئاشبه‌تاڵدا گه‌له‌که‌ی به‌و نه‌هامه‌تییه جێ هێشت، ئایا ئه‌و نه‌یده‌توانیی وه‌کو ئه‌و 600 پێشمه‌رگه‌یه‌ی که خۆیان کوشت کرد، ئه‌میش گووله‌یه‌کی به ناو ده‌می خۆیه‌وه بنیایه ، تا وه‌کو پاڵه‌ونێکیی نموونه‌ییه بچوایه خانه‌ی مێژووه‌وه. ئه‌وسا ئێمه‌ش به شانازییه‌وه باسمان بکردایه؟
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
بارزانی باوك‌و پارتی نه‌وه‌كان كه‌مال ره‌ئوف
12/7/2010
گه‌ر خوێندنه‌وه بۆ مه‌لامسته‌فا بارزانی بكرێ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێ ئه‌وكاره له‌چوارچێوه‌ی سیاقی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌جیا له میتۆدی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه، گه‌ر بۆ ئێستاش به‌راوردكاری بكرێ له‌نێوان بارزانی‌و هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی سه‌رده‌می ئێستا، ئه‌وا له‌زۆر لایه‌نه‌وه بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی جیاواز‌و سه‌ركه‌وتو‌وترو خۆشه‌ویستتر له‌وان ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی جیاوازی سه‌رده‌مه‌كان، بارزانی له زۆر رووه‌وه زیاتر له‌وان تایبه‌تمه‌ندی‌و كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تیادا به‌رجه‌سته بووه‌ته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئێستا شانسێكی زیاتر له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی ئێستادا هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركرده‌كانی ئێستا زیاتر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن‌و نوقمی مشورخۆری حیزبین‌و لای ئه‌وان خه‌می حیزب‌و پۆست له‌پێش هه‌موو خه‌مه‌كانی تره‌وه‌یه.
ره‌نگه قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه ئه‌رێنی‌و نه‌رێنییه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌ك كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر بووه‌ته ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كارێكی ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاره زه‌رووره‌تی هه‌یه‌و زۆر له‌وه به‌كڵكتره به‌ناوی دڵسۆزی‌و وه‌فاوه، راستییه‌كان به‌خه‌فه‌كراوی بهێلرێنه‌وه. گه‌وره‌یی بارزانی‌و هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی تر له‌وه‌دانییه زۆر پیاهه‌ڵبدرێ، وێنه‌ی زۆری بڵاوبكرێته‌وه، چونكه خۆشه‌ویستی بۆ سه‌ركرده له‌وه‌دا كورت ناكرێته‌وه تاچه‌نده وێنه‌كانی به‌دیواره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسرێن، هیچ كاتیش جوانی مرۆڤ له‌وه‌دا ده‌رناكه‌وێت چاوپۆشی له‌شته ناشرینه‌كان‌و هه‌ڵه‌كانی بكرێ، بارزانی خۆی هه‌تا له‌ژیاندا مابوو به‌وه زۆر نیگه‌ران ده‌بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی بووتایه مامۆستا، كه‌چی ئێستا هه‌ندێك به‌پارتی ده‌ڵێن قوتابخانه‌كه‌ی بارزانی من دڵنیام ئه‌گه‌ر خۆی له ژیاندابمایه به‌و جۆره پیاهه‌ڵدانه نیگه‌ران ده‌بوو، چونكه بارزانی ده‌شێت كۆمه‌ڵێك ئه‌زمو‌ونی زۆری به‌جێهێشتبێت، نه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی داخراو.
یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌و ناهه‌قیه‌كانی پارتی‌و نه‌وه‌كانی بارزانی كه ده‌رهه‌ق به بارزانی باوك كردویانه، ئه‌وه‌یه ئه‌وان ویستوویانه‌و ده‌یانه‌وێت بارزانی له ره‌مزی نه‌ته‌وه‌وه بكه‌نه ره‌مزی حیزب‌و خێڵ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و به‌شێك له‌ته‌مه‌نی سیاسی خۆی له حكومه‌تی مهاباد سه‌رفكرد، ئاشكراشه ئه‌م كاره‌ی بۆ ئه‌وه‌نه‌بوو پێگه‌ی خۆی له‌ناو بارزان قایم بكات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو كوردستانی به‌پێگه‌ی خه‌باتی خۆی ده‌زانی، بارزانی حیزبی وه‌ك ئه‌داتێك بۆ خزمه‌تكردن به‌و ئامانجه له‌به‌ر چاو ده‌گرت، سه‌ركرده‌كانی ئێستا به‌سه‌ركردایه‌تی پارتیشه‌وه حیزب بووه‌ته ئامانج لایان. ئه‌و به‌رده‌وام خۆی به موریدی رێبازی نه‌قشبه‌ندی ده‌زانی، خاكیبوونی ئه‌و رێبازه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆحی دانابوو، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستاش به‌نه‌وه‌كانی بارزانییه‌وه هه‌رچییه‌كبن كه‌سانی خاكی نین.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌رزانی وه‌ك هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی تر له‌سه‌رو ره‌خنه‌وه نییه، كوشتنی ئه‌و فاسیله‌یه‌ش كه رێگه‌بدرێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی ره‌خنه‌گرانه له‌سه‌ری بكرێ ئه‌وه‌نده‌ی زیان به كه‌سایه‌تی‌و ئه‌زمو‌ونی بارزانی ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌وه‌نده قازاجی پێناگه‌یه‌نێ، ئه‌و كوڕی سه‌رده‌مێك بووه، كه مامۆستاكان له ناو قوڵایی ئه‌وروپایدا، به حه‌یزه‌ران‌و توندوتیژی قوتابییه‌كانی خۆیان په‌روه‌رده ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك ئێستا شێوازی په‌روه‌رده‌كردن گۆڕاوه‌و ره‌خنه له‌و شێوازه ده‌گیرێ، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانه هیچ له هه‌یبه‌تی ئه‌و مامۆستایانه كه‌م بكاته‌وه كه نه‌وه‌یه‌كی زیندویان بۆ ئه‌وروپا پێگه‌یاند، یان كاتێك شێوازه كۆنه‌كه‌ی ئه‌وان به‌یاسا قه‌ده‌غه ده‌كرێ، ئه‌م یاسخكردنه واناكات به‌چاوی رێزه‌وه له هه‌وڵوتێكۆشانی مامۆستاكانی سه‌رده‌می پێشوو نه‌ڕوانرێت. به‌به‌راورد به‌م نموونه‌یه، هه‌ڵه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه خۆی به‌میراتگره‌وه‌ی بارزانی ده‌زانێت، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌م پارته، وه‌ك میراتگره‌وه‌ی بارزانی ئه‌وخاڵ‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن‌و پیاده‌ی ده‌كه‌ن كه ره‌نگه بۆ سه‌رده‌می بارزانی شیاو گونجاو بو‌وبێت‌و بۆ ئێستا نه‌شێن‌و زیانبه‌خشبن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێ له ئه‌زمو‌ون‌و هه‌ڵسوكه‌وته باشه‌كانیشیان له‌بیر كرد‌ووه كه بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ش گونجاوه. نكۆڵی له‌وه‌ناكرێت ئه‌گه‌ر بارزانی خۆی له‌ژیاندا بمایه هه‌رگیز وه‌ك سه‌رده‌می شه‌سته‌كان‌و حه‌فتاكان مامه‌ڵه‌ی نه‌ده‌كردو هه‌لومه‌رجی تازه‌ی وه‌ك ئه‌مری واقیع قبوڵ ده‌كرد، به‌ڵام پارتی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بدات به‌نه‌كرانه‌وه‌و قبوڵنه‌كردنی گۆڕانخوازی، وه‌ك میراتگره‌وه‌ی بارزانی، به‌مه‌نتیقی په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا ده‌كات، له‌كاتێكدا مێژوو شاهیده، مه‌كته‌ب سیاسی په‌نجا ساڵ پێش ئێستای پارتی له‌مه‌كته‌ب سیاسی ئێستای كراوه‌تر بووه‌و قبوڵی ره‌ئی جیاوازی كردو‌وه‌و ئازادانه تر جه‌ده‌لی تیادا كراوه.
هه‌ڵه‌یه‌كی تری پارتی له‌مه‌ڕ بارزانی باوك ئه‌وه‌یه، كه‌مامه‌ڵه‌ی خوێن‌و ناوچه‌گه‌رێتی له‌گه‌ڵ بارزانیدا ده‌كات، بۆیه وێنه‌كانی ئه‌وه‌نه‌ی له‌ناوچه‌ی زه‌رد ده‌بینرێ له‌ناوچه‌كانی تر نابینرێ، له‌كاتێكدا له‌حه‌فتاكاندا له‌كوردستان كه‌م ماڵ هه‌بووه به‌دڵخوازی خۆیان وێنه‌ی بارزانی نه‌بووبێت، به‌ڵام ئێستا پارتی ده‌یه‌وێت وێنه‌كانی بارزانی بسه‌پێنێت، بۆیه ده‌توانین بڵێن، پارتی هه‌رچه‌نده خۆی به‌میراتگره‌وه‌ی بارزانی ده‌زانێت، به‌ڵام له‌هه‌موولایه‌ك زیاتریش بووه‌ته هۆی شێواندنی تایبه‌تمه‌نیه بایه‌خداره‌كانی بارزانی، بۆیه ناكرێت پارتی ئێستا‌و بارزانی بخرێنه تای ته‌رازوویه‌كه‌وه، یان ناكرێ به‌ته‌نها له‌چاویلكه‌ی پارتیی ئێستا‌و سه‌ركرده‌كانییه‌وه بارزانی بخوێندرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست