کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسی شاری کۆیه‌ یاسای کۆمیسیوۆن پێشیل ده‌کات له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوا له‌كارمه‌ندانى پۆلیس ده‌كرێت ده‌نگ به‌ لیستى كوردستانى ب�

Sunday, 07/06/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ ده‌زگاكانى پۆلیسى شارى كۆیه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى خوى ئاشكرا بكات به‌سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند،كه له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ یه‌كیان پێكراوه‌ له‌لایه‌ن لێپرسراوه‌ كانیان وكادیرانى رێكخستنى(ى،ن،ك) كه‌ داوایان لێكراوه‌ كه موچه‌یان لاى كێیه‌ ده‌نگ به‌و لایه‌نه‌ بده‌ن

،سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتر گووتى بۆیه‌ داوایان لێكردین كه‌ده‌نگ به‌ لیستى كوردستانى بده‌ین وده‌نگ نه‌ده‌ین به‌ لیستى چوارحیزبه‌كه‌ و لیستى گۆران،

ئه‌مه‌و وێراى ده‌ربرینى ناره‌زایى له‌ لایه‌ن ئه‌و پۆلیسه‌وه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد كه‌ ئه‌م داوایه‌ دژى پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسى وسه‌ره‌تایترین مافى مرۆڤه‌ چونكه‌ ئێمه‌ وه‌ك پۆلیس كارمه‌ندى حكومه‌تین خزمه‌ت به‌گه‌ل و ووڵات ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ داواییه‌كى نایاسایى ونادروسته

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە