کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
بە پێی ڕاپۆرتێك، کە لە شارۆچکەی شیلادزێوە بۆ کۆمیتەکەمان نێردراوە، لە مانگی 8ی 2019 دا چەند پێشمەرگەی هێزی تایبەتی یەك، کە هاوڕێ و خزمی یەکترین؛ (فیلار عەلی ئورەماری) تەمەن 38 ساڵ کە خاوەنی چوار منداڵە ، هەروەها (كاوه حسن محمد ئوره ماري) ئەویش خاوەندی چوار منداڵە بە فەرمانی (عه وني شێروانی- به رپرسي هەوالگری لەشکری تایبەتی یەك و گوڵان) ، بە بێ هیج تۆمەتێکی کۆنکرێتی و بە بێ بڕیاری دادگا دەسگیرگیراون و بێسەروشوێنن. سەرچاوەکە دەڵێت لە سەرەتادا بۆ ماوەی ٤چوار مانگ بێسەر و شوێن دەکرێن و کەسوکاریان...
بەدرێژایی تەمەنی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کودستان، دادگاکان وەک بارەگای حزبی بەکارهاتون و زۆرینەی کارمەندی ئەم دەزگایە هەر لەپاسەوانەوە تا داد نوس و پارێزەر و دادوەرانی باڵای سیستەمی دادوەری جگەلەوەی کە ئەندامی وەفاداری پارتی و یەکێتی بوون راستەوخۆش لەژێر فەرمانی ئەواندا سەدان و هەزاران بڕیاری نادادوەرانەیان...