حه‌لیم سۆفی ملا
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
به‌لێ ڕاسته گۆڤاری هۆنیا، به‌هۆی ڕۆژنامه‌نووس کاک ئه‌نوه‌ر ووت‌و وێژی له‌ته‌ک به‌نده‌دا کرد. به‌لام نازانم له‌کام ژماره و که‌ی بلاویکردۆته‌وه، به هۆی ئه‌و گله‌ییه‌تان که له وێب سایتی (کوردستانپۆست)ی به‌رێزداا بلاوکرایه‌وه، ئه‌و کات بۆم دیارکه‌وت که له ژماره 23ی بلاوکراوه‌ته‌وه، چونکه من له دوای ته‌واو بوونی پێشانگای وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه گه‌ڕاومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وێب سایته‌کان به شوێنی هۆنیا گه‌رام نه‌مدۆزییه‌وه، نازانم هه‌یه له‌سه‌ر سایته‌کان یان نا؟ که ئه‌م وه‌لامه ئه‌نووسم به‌لام هۆنیام نه‌خوێندۆته‌وه، تا ئێستا نازانم چی تیا نوسراوه، به‌لام هه‌موو ووته‌کانی که ووتوومه له یادمه.
له‌دوای نیشاندانی پێشانگای وێنه‌کان، لییان پرسیم که که‌سێک به‌م ناوه هه‌یه و به‌لام وێنه‌ی تیا نییه؟ ووتم ده‌بێت که‌سێک هه‌بوبێت و من نه‌مناسیبێ، که‌چی من له زۆر پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی باله‌ییان و هه‌موو ناوچه‌کان پرسیاری وینه‌ی پێشمه‌رگه شاخ کردوه، له‌هه‌مانکاتدا هیچ که‌سێک باسی ناوبراو یان وێنه‌ی ناوبراویان نه‌هێناوه، وه خۆشم نه‌مناسیوه تا به دوای وێنه‌کانیدا بگه‌رێم. ئه‌وه به‌و مانایه ناییه‌ت که له خه‌بات و ماندبوونی ناوبراو یا که‌سێکی شۆرشگیر که‌مبکرێته‌وه.
به‌لام له دوای ئه‌وه لێره‌و له‌وێ پرسیارمکرد، ووتیان به‌لێ خۆی و حاجی کوڕی وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له مه‌فره‌زه‌ی مه‌لای مه‌لا مه‌حمود، که‌رتی سه‌ید ئیسماعیل حه‌ره‌سی زیندانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ولێر پێش ببێته مه‌ڵبه‌ندی3 له دێی وه‌رتێ و له‌تیپی 78کارۆخ لای شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌ولود بوونه. هه‌ر چه‌ند وه‌ک باسیانکرد ماوه‌یه‌ک گه‌راوه‌ته‌وه ئۆردوگای به‌ستۆره.
وه‌ک نوسیوته (که زۆر ژن له چوارده‌وری مقه‌ڕاتی پێشمه‌رگه له ناوقه‌سفی سه‌ختی ڕژێم بوون) ئه‌وه‌ش ڕاسته که چه‌ندین ژن له‌و شوینانه بوون، به‌لام پێت ئه‌لێم ئه‌وانه پێشمه‌رگه نه‌بوون، به‌لکو ژنه پێشمه‌رگه بوون، نه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ژن. وه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌دان تێکۆشه‌ری زیندان تا مڵی به‌په‌تی خنکاندن وه‌کراوه هیچ شتێکی نه‌له‌سه‌ر خۆی یا له‌سه‌رهه‌ڤاله‌کانی نه‌درکاندوه، به‌لام ئه‌وان پێشمه‌رگه نه‌بون، به‌لکو قاره‌مانی زیندان و خۆڕاگری بوون، ئه‌وتا به‌پێی یاسای جارانی شۆڕش و ئێستای حکومه‌تی هه‌رێم به‌زیندانی سیاسی ناوده‌برێن، هه‌ر‌چه‌نده مافی خۆیانه پێیان بگووترێ پێشمه‌رگه.
له ووتووێژه‌که‌دا، گووتومه من که بوومه‌ته پێشمه‌رگه به کردار پێشمه‌رگه بووم و به شاهیدی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌وسه‌رده‌م و که ئێستا به‌هۆی گۆڕانکارییه سیاسیه‌کان له نێو گشت لایه‌نه‌کان به‌رده‌وامن، ده‌کرێ ڕاستییه‌کان ئه‌وان ساغی بکه‌نه‌وه یا خۆێندکاری زانستی له‌دووتۆی نامه‌ی ماجسته‌رو دکتۆراکانیان یه‌کلای بکه‌نه‌وه، نه‌ک که‌سێک به نه‌شاره‌زایی خۆی و پرسیار له‌م و ئه‌و شت بلاوبکاته‌وه. من وه‌ک له‌وه پێش گووتوومه له ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی ژن له شاخ بووم سووریشم له‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌م، وه ئه‌بێت له ده‌ڤه‌رو ناوچه‌کانی تری کوردستان پێشمه‌رگه‌ی ژن، یا کادیر وکامیره‌هه‌لگری ژن هه‌بووبن به‌لام من ناوم نه‌بیستبوون.
به دلنیاییه‌وه مریم خان له سالی 76 له‌گه‌ل دکتور عه‌لی هاوسه‌ری و عه‌زیز به‌گی برای بوون به پێشمه‌رگه و ئه‌کرێت وه‌ک خۆت ئه‌لێیت خه‌لکی شاری ڕانیه‌ی ڵێی بپرسه.، به‌لام جێگای پرسیاره شه‌هیدی برای ناوبراو له‌که‌له‌کی باله‌ییان شه‌هید بوبێت و به دوای سه‌یاره‌وه ڕاکێشرابێت. ئه‌و کرداره له ڕژێمی دکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕو هه‌موو دکتاتۆرێک ئه‌وه‌شایه‌ته‌وه، به‌لکو پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که له‌و سه‌رده‌مدا ده‌یان کوڕی ئازای ناوچه‌که پێشمه‌رگه بوون له دوایدا هه‌ریه‌که‌یان بوون به فه‌رمانده و سه‌رکرده.چه‌ندانیان له دوای نسکۆی شۆرشی ئه‌یلولیش به خۆڕاگری وسه‌ربه‌رزی تا ئێستاش له ژییاندا ماون و به‌رگرییان له‌سه‌نگه‌ره‌کانی باله‌ییان و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و کوردستانیش کردووه‌و ئه‌یکه‌ن. کامیان له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید هاوبه‌شی حه‌لیم خانیان کردوه؟.
تا ئه‌و کاته‌ی دیارده‌که‌وێت ملازم حه‌لیم که‌ی؟ یا چ رۆژێک و سالێک بوه به پێشمه‌رگه؟ هه‌ر مریه‌م خانی ڕانییه‌یی، یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی ژن له‌شاخ بووه، ناوچه‌که‌ی مریه‌م خان کوردستان به‌گشتی وده‌ڤه‌ری باله‌ییان و باله‌کایه‌تیش به‌تایبه‌تی ئه‌گرێته‌وه.
2009.4.8
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست