کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

د.که‌مال میراوده‌لی: کەمال میراودەلی داوا لە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکا بەشداری لە روو-بە-روویەکی تەلەفزیۆنی راستەوخۆدا بکەن

داوایەکی کراوە لە د. کەمال میراودەلی یەوە بۆ سەرکردەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو برایانی خۆشەویست و بەرێز دەمەوێ لە رێگای ئەم نامە کراوەوە تکا لە بەرێزتان بکەم بەشداری لە روو-بە-روویەکی تەلەفزیۆنی راستەوخۆدا بکەین. ئاشکرایە لە کاتێکدا خۆپیشاندانی ١٧/٢ خۆرسک بوو وەکو تونس و میسر دەربڕی تووڕەیی...

د.که‌مال میراوده‌لی: ئه‌فسانه‌ی هه‌لبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان هه‌ولێکه‌ بۆ له‌باربردنی راپه‌ڕین و گالته‌کردن به‌ داواکانی جه‌ماوه‌ر

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی. د. که‌مال میراوده‌لی/ له‌نده‌ن که‌مال میراوده‌لی بۆ قه‌ناتی ته‌له‌فزیۆنی  ANB له ئێواره‌ی رۆژی 4 ی مارتدا، له‌‌ دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تی زیندی راسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ که‌نالی ئه‌ی.ئێن.بی له‌ ستۆدیۆکه‌یانه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن که‌ ماوه‌ی 50 ده‌قیقه‌ی خایاند دکتۆر که‌مال میرادوه‌لی...

د.که‌مال میراوده‌لی: به‌ره‌و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری و کۆتایی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی

دوای راپه‌رینه‌کانی خه‌لک له‌ تونس و میسرو یه‌مه‌ن و جه‌زائیرو به‌حره‌ین و هه‌ره‌سهێنانی سیستمی سته‌مگه‌ری بنه‌ماله‌یی له‌ خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستداو له‌رزینی عه‌رشی فیرعه‌ونه‌کانی دزیی و داگیرکاری و گه‌نده‌ڵی وتاوان له‌ کوردستاندا، به‌ شیوه‌یه‌کی له‌ ناکاو، میدیاکانی پارتی سه‌فه‌ری مه‌سعود بارزانی یان...

د.که‌مال میراوده‌لی: چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی‌و بۆشایی رۆشنبیریی

پرسی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پرسه‌یه‌ كه‌ ده‌بوو كورد له‌ دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، كه‌ جیهانێك رووخاو رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دروستكرا، ساغیكردبایه‌وه‌و‌ سه‌ركه‌وتوو با تێیدا. ئه‌گه‌ر نا، دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م كه‌ جیهان دابه‌شكرایه‌وه‌ و سیسته‌مێكی نوێ هاته‌ كایه‌وه‌؛ گه‌ر نا له‌ شه‌سته‌كاندا...

د.که‌مال میراوده‌لی: ئازادی و ده‌سه‌ڵات

چاوپیکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌رێز د.كه‌مال میراوده‌لی عه‌لی فه‌تاح، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شه‌ن)ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و که‌مپه‌ینی مه‌ده‌نی کار له‌ ده‌سه‌لاتیک ده‌کا که‌ دیمۆکراتی بێ، که‌ هه‌ست به‌ لێپرسرای مێژوویی بکا، که‌ به‌های ئینسانی و ویژدانی هه‌بن، که‌ ترسی له‌ په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن و موحاسه‌به‌و لابردن...

د.که‌مال میراوده‌لی: مه‌سعود بارزانی و مافی چاره‌نووس

مه‌سعود بارزانی له‌ وتاره‌که‌یدا بۆ کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌ی به‌ ئاماده‌یی میوانانی عێراقی و بیانی باسی مافی چاره‌نووسی کوردی وه‌ک به‌شێک له‌ پرۆگرامی ئاینده‌ی حزبه‌که‌ی کرد. هه‌رچۆنێ بی و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێ ئه‌م پرسه‌ی له‌م کاته‌دا هاروژاند، ئه‌مه‌ بابه‌تێکی گرنگه‌و شایانی ئه‌وه‌یه‌ به‌ جددی باس بکرێ. له‌...

د.که‌مال میراوده‌لی: راپۆرته‌که‌ی پارتی ئیهانه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئازادیخوازێک و رووناکبیرێکی خاوه‌ن که‌رامه‌ت

له‌ دکتۆر که‌مال میراوده‌لی یه‌وه‌ پێویسته‌ خه‌بات بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت به‌رده‌وام بێت. ئاخری دوای  چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر، کێوی تاوان زاو مشکی بوختانی لێبوو. بێباک له‌ پیرۆزیی راستیی ، بێباک له‌  پیرۆزیی بیرو  ژیانی مرۆڤێک که‌ بۆ ئازادی بیرو را شه‌هید بووبێ، بێباک له‌م‌ سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی ته‌کنۆلۆجیای...

د.که‌مال میراوده‌لی: سه‌رده‌شت: تراژیدیایه‌کی درامی ئاشکرا

هیچ کوشتنێک تا ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت به‌ ئاشکرایی و روونی و به‌ نووسراویی سه‌ره‌تاو پرۆسه‌و کۆتاییه‌که‌ی تۆمار نه‌کراوه‌. هه‌ر له‌ یه‌که‌م نووسینی ئاشکرای سه‌رده‌شته‌‌وه‌، که‌ به‌ قسه‌ی خۆی ده‌ورێکی کۆمیدی ره‌مزی ئینسانی وه‌ک چارلی چاپلینی بۆ خۆی داناوه‌، ده‌سه‌ڵات کردوویه‌تییه‌ قاره‌مانی...

د.که‌مال میراوده‌لی: نهێنییه‌ ئاشکراکانی سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ تورکیا

به‌ر له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نامه‌یه‌کم ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کرد و تکام لێکردن که‌ ئه‌وه‌نده‌ غیره‌ت بێننه‌ به‌ر خۆیان له‌ باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌و ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌و چۆنێتی دانوستاندنه‌کان و ئه‌نجامدانی هه‌ر رێکه‌وتنێک پرسیار له‌ بارزانی بکه‌ن و به‌ شه‌رم و خۆفی بێده‌نگیی...

د.که‌مال میراوده‌لی: نهێنییه‌ ئاشکراکانی سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ تورکیا -به‌شی ته‌واوکار.

نهێنییه‌ ئاشکراکانی سه‌فه‌ره‌که‌: پێنج هۆکاری ستراتیجی وه‌ک وتم کلیکێکی ئینته‌رنێت به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راستی و هۆکاری سه‌فه‌ره‌که‌ هه‌ر نه‌بێ له‌ روانگه‌ی تورکیاوه‌ ئاشکرا بێ. هیچ ولاتێ هێنده‌ سسیتمێکی بێسیستم و داخراوو بی به‌رنامه‌و بێ زانست و داتاو دایه‌لۆگی وه‌ک ئه‌و شته‌ سه‌یره‌ی هه‌رێم نییه‌. له‌...

د.که‌مال میراوده‌لی: په‌رله‌مه‌نتارانی گۆران: کردارێکی جوان و نموونه‌یی و هیوابه‌خش

گۆڕان گۆڕینی بیری گۆڕانه‌ به‌ کرداری گۆڕین. ئه‌گینا هیچ.قسه‌یه‌کی ئینگلیز ده‌ڵێ: ده‌نگی کرده‌وه‌کان له‌ هی وشه‌کان زوڵاڵتره‌. گۆڕان به‌ قسه‌و دروشم نابێ. هه‌زاران وشه‌ی بۆش به‌قه‌ده‌ر کردارێکی جوان و مانابه‌خش گرنگ نین به‌ تایبه‌تی کردارێک که‌ ببێته‌ نموونه‌و سه‌رمه‌شق. ده‌مێکه‌، ده‌مێکه‌، سیاسه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی...

د.که‌مال میراوده‌لی: نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان

خوشکوبرایانی ئازیز له‌ سایتی رۆژنامه‌ی ده‌ستوردا خوێندمه‌وه‌ که‌ سبه‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستاندا ئاماده‌ ده‌بێت. "لای‌ خۆیه‌وه‌ دڵشاد شه‌هاب جێگری سەرۆكی لیستی كوردستانی له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا وتی‌ "شەممه‌ی داهاتوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ڕوونكردنەوەی گەشتەكەی‌...

د.که‌مال میراوده‌لی: شیزۆفرینیای ده‌سه‌ڵات

ئه‌گه‌ر دابڕان له‌ نێوان قسه‌و کردارو بیرو پراوه‌دا نیشانه‌ی شیزۆفرینیا بێ، ئه‌وا دیاره‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی شێزۆفرینییه‌: ده‌سه‌ڵاتێکه‌ که‌ چه‌ند که‌سێتی و ره‌فتارێکی دژبه‌یه‌ک و پێک ناکۆک له‌ هه‌ر له‌حزه‌یه‌کی بوونیدا کۆ ده‌کاته‌وه‌. "هه‌زار قسه‌ به‌ پوولیک"، پێڕیزه‌یه‌کی کوردی کۆنه‌. به‌رامبه‌ر...

د.که‌مال میراوده‌لی: روانگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل سه‌رۆکی هه‌رێم کۆ ببنه‌وه‌

چه‌ند رۆژێ له‌مه‌وبه‌ر ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ک هه‌واڵێکی گرنگ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردن، سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌موو پارت و لیسته‌ کوردستانییه‌کان کۆ ده‌بێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی نزیککردنه‌وه‌یان و یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی کورد له‌ به‌غدا.1. له‌...

د.که‌مال میراوده‌لی: بانگه‌وازێک له‌ لایه‌ن د.که‌مال میراوده‌لی یه‌وه ده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان و گۆڕانخوازان و کاندیده‌کانی دلسۆزی گه‌ل ‌

بانگه‌وازێک له‌ لایه‌ن د.که‌مال میراوده‌لی یه‌وهده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان و گۆڕانخوازان و کاندیده‌کانی دلسۆزی گه‌ل ‌ قسه‌که‌ریک به‌ ناوی د. که‌مال میراوده‌لی یه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ دوای پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توێژو ده‌سته‌ جیاوازه‌کانی کوردستان ، ئه‌مڕۆ د. ‌که‌مال میراوده‌لی بانگه‌وازێکی بلاوکردۆته‌وه‌...