هەر شتێ دەمەوێ بینووسم دەربارەی ئەم دەسەلاتە دەبینم سەد جاری تر نووسیومە مانگێ لەمەوبەر ساڵێ لەمەوبەر سێ ساڵ لەمەوبەر دە ساڵ لەمەوبەر سیی ساڵ لەمەوبەر بە کوردیی بە عەرەبی بە ئینگلیزیی بە زمانی بیر زمانی ژییر زمانی عەقڵ بە زمانی سۆز زمانی دڵ زمانی گوڵ زمانی شیعر بە قسەی رەق زمانی...
کیژۆرە گچکەکەی خۆم پێمدەرێ بابە ئەرێ چمە ناسەکنی چمە شەوو رۆژت نییە هەر خەریکی گریەو زاریی دەرێم ئاخر چلۆن بسەکنم سۆمای دیدەکەم، ساکینەم رۆێشتووە، لەبەرم هەلگیراوە حەجمین و قەراریی وەللاهی هەر داخی ئەوەم نییە شۆڕەژنەکەم شەهیدە، وەلی غەدرێکی هێندە گەورەیە ، هێندە تاوانە، لە درمدا بۆتە گرێ ...
بۆ ئەحلام دوو رووترین و دزیوترین و موناقیقترین شت کە ئەخلاقێکی دیکەی کوردە پێدا هەلدانی کەسە مەزنە شاراوەکانە دوای مردنیان و ناشتنیانە لە بێدەنگیی و کوێرەوەرییدا پێش مردنیان. ئەحلام گیان ببورە ئەم نووسینە بۆ تۆ نانووسم بۆ خۆمی دەنووسم. شەرم دەکەم کە تا لە ژیانتا بووی لەم چەند سالەی دواییدا وەک زۆر...
هیچ کوێ نەمابوو ، پاریس تۆش چاوت کردمە رووباری سوور رۆحمت کردە باڵای رەشپۆش؟ خیانەتت کرد لە [هێلین] کوشتت [ساکینە] ی دڵ و هۆش دەک سەر جار فیدای [فیدان] بیت ئەی هەستی سر، ئەی دڵی بۆش [لەیلا] م تازە دەزگیران بوو بۆ [قەندیل] جەرگی کەوتە جۆش بە فریوی جوانیی و ئازادیی پیرۆزیی عیشق و خەونی...
((مێژووی ئازادبووونی ئەم مەملەکەتە سەرەتای مێژووی خنکاندنی خەونەکانی ئێمەیە)) ((جگە لە پەنجەرەیەک بۆ خۆکوشتن ، لە دەلاقەیەک بۆسەفەر مەودایەکی تریان بۆ خەیاڵەکانمان نەهێشتۆتەوە)) دوو ساڵ دوای لەدایکبووونی سەردەشت، شەڕی کوێت و ئەوسا راپەرین و کۆڕەوە مەزنەکە دەستیپێکرد، تراژیدیای کورد لەدنیا دەنگی...
دڵکوژ، جەرگبڕ هەواڵێ دڕ تاساندی رۆحی مەئیوسم وشەم پێنەما بە فرمێسک دەنووسم دەستی رەشی مەرگ و تاوان گەیشتە خوشکی کوردستان نەفرەتت لێ بێ ئەی پاریس چۆن نەتپاراست کچی نێرگس سەکینە ئەی هاوڕێی سەرۆک بەڵێن بێت کورد نایەتە چۆک بەڵێن بێ جێگەت جٶل نابێ نە شاخ نە شار بێ شێر نابێ فیدان ئەی کچی فیدایی جێت...
خوایە رەحمێ بەم شارەو بەم میللەتە بکە! حوکمی تەمەن و تەمەنی حوکم ئەم رەوشە تەندروستییە تراژیدییەی تاڵەبانی نە دوعای هەزاران منداڵی ئەنفالە نە ئاهوهەناسەی برسی و هەژارەکانە نە کەوتنە بەر رقی راپەرینە نە ئەنجامی دەرمانخواردوو کردنە نە بریاری دادگای گەلە نە پیلانی نهێنیی و کودیتایە نە لە بەر ئەوەیە...
بەشی یەکەم: سەرەتاو بۆچوون ئەم باسە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی سەردەشت عوسمان وەک بیر، هۆشیاریی، هەڵوێست، کەسێتی و رووناکبیرێکی خاوەن پەیامێک کە بەئاسایی زانی خۆی لەپێناودا شەهید بکات . بەکورتی بریتییە لە خوێندنەوەی گوتاری رەخنەیی سەردەشت عوسمان وەک لەو چەند وتارو راپۆرتانەدا کە بەر لە جوانەمەرگبووونی...
تا تووڕەیی جەماوەر نەتەقێتەوە گەوداەکان واز لە گەوادیی، دزەکان واز لە دزیی و داگیرکەرەکان واز لە داگیرکردن ناهینن.نموونەیەکی تر لە هیندستانەوەئەمەی لەم ڤیدێۆیەدا دەیبینن تەنیا دیمەنێکە لە سەدان دیمەنی لەم چەشنەی تەقینەوەی تووڕەیی خەلک کە لە شارەکانی هیندستاندا دژی زۆراندن بەرامبەر ژنێکی گەنج بەرپا بوو.راستە...
وەک PUKMEDIA بلاوی کردۆتەوە. بروانە لینکەکە، ئهمڕۆ 20-12 مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له سهلاحهدین و بهئامادهبوونی سهرۆك و سكرتێری پهرلهمان لهگهڵ سهرۆك فراكسیۆنهكانی پهرلهمانی كوردستان كۆبووهوه بۆ باسكردنی ئهو گرفتهی كه بهر له چهند رۆژێك له سهر مهسهلهی دامهزراندنی...
حکومەتی بەریتانی وەلامێکی پڕ هیوای نامەکەی د. کەمال میراودەلی دەداتەوە * حکومەتی بەریتانی و یەکێتی ئەورووپیی کار بۆ دانپێدانان بە ناسنامەی نەتەوەیی کورد و مافەکانی لە تورکیا دەکات * ئەوهاوپەیمانییە تازەیەی سوریی [هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزیسۆنی و شۆڕشگێرییەکانی سوریا] لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە گفتوگۆدان...
برادەرێکی ئەندام پەرلەمانی پارتی دەڵی کاک مەسعود عەقلێکی وا عەبقەرییانەی هەیە پێویستی بە پرس و راو رازیبوونی پەرلەمان نییە، . هەروەها دیارە پێویستی بە هیچ راوێژکارو دەزگایەکی بەدواداچوونی زانیاریی و لێکٶڵینەوەی ستراتیجی نییە. گەر سەرانی کورد بە تەنگ سیاسەتەوە بان و تەنیا بەوردی ئەم کورتە پرۆفایلەی...
با یەکێتی نەتەوەیی و کوردی رۆژاواو باشووری کوردستان بەیەکەوە بپارێزین(١) سوریا یەکلاییکەرەوەیەلە سەرەتای دروستبوونی کێشەی سوریاوە جەختم لە سەر ئەوە کردەوە کە کێشەی سوریا جیاوازەو یەکلاکەرەوەی چارەنووسی رۆژهەلاتی نێوەندی نوێیە و ناتوانین هیچ پەرەسەندن و رووداوێکی ناوچەکە بەدەر لە سوریا تێبگەین و هەڵسەنگێنین.ئەوە...
پێویستە ئۆپۆزیسیۆن، گەر هەبێ، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و هەلبژاردنی بە پەلە بکات فەیلەسوفی مارکسی ئیتالی ئەنتۆنیۆ گرامشی دەنووسێ: "گەر سەرت بەرامبەر دیوار وەستاو سەرت لە دیوارەکەدا ئەوە سەری خۆت دەشکێ نەک دیوارەکە." حیکمەتەکە ئەوەیە لە پێشەوە بەرەو...
(١) گەر وەک بارزانی دەفەرموێ : "مالیكی بیر لهوه دهكاتهوه بهشێوهی سهربازی ههرێمی كوردستان داگیر بكات" بروانە: http://www.xendan.org/dreja.aspx?Jmara=46957&Jor=1 کوڕە نازدارە جەنەرالە شەونخوونکەرەکەی و بەرپرسیاری عەرش و قورشی ئەمنییەت و ئاسایشی کوردستانیش، کاکە مەسرووری گەلەک هێژا، لە...