شۆڕشی عیشق: تراژیدیای مهم و زین
Monday, 12/03/2012, 12:00
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی شۆڕشێکی رۆحی و کۆمه‌لایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رپا بکات!
شۆڕشی عیشق: شۆرشی هه‌موو مرۆڤێکی کوردهبۆ ئازادیی خۆشه‌ویستی و دژی سته‌مگه‌ریی و بێدادیی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، شۆرشێکهبۆ جوانی، سۆزیی دڵ، مه‌زنیی عه‌قڵ، ئازادی ژن و پیاو به‌یه‌که‌وه، سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌و ژیاندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیمان و به‌ده‌ستهێنانی نه‌مریی.
هه‌روه‌کو چۆن خانی نه‌مر مهم و زین - ی کردهبههانهبۆ ده‌ربرینی بیرهنهتهوهیی و فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆی، من به‌هه‌مان شێوه‌ئه‌و کارهمهزنهی خانی م کردۆتهبنچینهبۆ ده‌ربرینی خولیای شیعریی و هه‌ستی ئینسانیی و بیری فه‌لسه‌فیی و پرۆژه‌ی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی خۆم، پرۆژه‌یه‌ک که‌نووسینی چه‌نده‌ها کتێب و به‌رنامه‌ی سیاسیی ناتوانێ هاوتای بێت.
کچی کورد، کوڕی کورد له‌هه‌ر شوێنێکدای، تکا ده‌که‌م هه‌رچۆنێ بێ ئه‌م کتێبهبهدهستخهو هه‌وڵ بده‌ن به‌تاک و به‌کۆمه‌ڵ بیخوێننهوهلهههر هۆنراوه‌و رسته‌و وشه‌یه‌کی تێبگه‌ن. ئه‌وسا له‌و شۆڕشهئینسانییهبههێزهبههرهمهند ده‌بن کهلهههست و ده‌روونتاندا به‌رپا ده‌بێت و یه‌کێتی رۆحی و نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌که‌مان و گه‌له‌که‌مان ده‌ژێنێته‌وه وهێزی سه‌رکه‌وتن و باوه‌ڕبوونتان به‌پیرۆزیی خۆشه‌ویستی ده‌گێڕێته‌وه.
به‌م زووانهلهرێگای سایتهکانهوهرێنماییهکی ئه‌کادیمی بۆ خوێدندنهوهو تێگه‌یشتنی به‌ش به‌به‌ش و دیمه‌ن به‌دیمه‌نی دراماکهبلاو دهکهمهوهبۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ربێ بۆ گه‌نجانمان بۆ تێگه‌یشتنی زمانهفهلسهفیی و هونه‌ریی و وه‌سف و بنیاتهدرامییهبههێزهکانی.
هه‌ر له‌و کاتدا، هیوادارم سینهماسازهکوردهکان هه‌وڵ بده‌ن به‌زووترین کات بیکه‌ن بهفلیمیکی سینه‌مایی جیهانیی.
له‌کاتێکدا وه‌ک ده‌قێکی درامی ئه‌ده‌بیی کارهکهبۆ خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌و چێژلێوه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی خوێنه‌ری تاک نووسراوه، وه‌ک نووسینی درامی شایانی ئهوهشهبکرێ به‌چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ک، بهئۆپهرێت، به‌زنجیره‌ی درامیی ته‌له‌ڤزیۆنی و به‌فلیمی سینه‌مایی.
وه‌ک کاری شیعرییش پڕاوپڕهلهدایهلۆگ و شیعری لیریکی و مۆنۆلۆگی دراماتیکی به‌هێزو کاریگه‌ر که‌له‌ناخی مرۆڤی عاشق و قووڵایی ئیستاتیکای زمانی کوردییه‌وه ده‌رده‌چن.
هیچ وشه‌و رسته‌یه‌کی نییهکهزمانێکی کوردیی ساغ و ئه‌ده‌بیی یان فه‌لسه‌فی به‌هێز نه‌بێ و شایانی شیکردنه‌وه‌و به‌کارهێنان وه‌ک نموونه‌ی رێزمانیی و توانستی ده‌ربڕین و داڕشتنی به‌هێزی زمانی کوردیی نه‌بێ.
له‌هه‌مان کاتدا زۆربه‌ی تێکستی مهم و زین م کردووهبهئینگلیزی له‌گه‌ڵ دیراسه‌یه‌کی ئاکادیمی فروان و تێر‌و ته‌سه‌ل که‌زیاتر له500 لاپه‌ره‌یه‌و هیوادارم ئه‌ویش به‌م زووانهلهرێگهی پهخشخانهیهکی جیهانیی ئهمریکییهوهبلاوببێتهوه. ئه‌و کاته خوێنه‌ر ده‌توانێ بۆ بههیزکرنی ته‌رجه‌مه‌و زمانی ئه‌ده‌بیی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئینگلیزیش سوودیان لێوه‌ربگرێ و هه‌ردوو کتێبهکهوهک بناغه‌یه‌ک بۆ دیراساتی خانی-ناسیی (خانیلۆجی) به‌کاربێنێ.
هیوادارم ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌یان ناوهوهدهخوێنن بتوانن ئاوڕ له‌خانی بده‌نه‌وه‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی باسی دکتۆرایی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2010 دا نووسینی درامای 'شۆڕشی عیشق' م ته‌واو کرد، که‌پشت به‌تێکستی مهم و زین ی خانی ده‌به‌ستێ، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو له‌م ماوههیهدا بلاوی بکه‌مه‌وه، کتێبهکهئێستا چاپ بووه‌و له‌لایه‌ن کتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه- وهلهسلێمانی بلاوده‌کرێته‌وه.
به‌م زووانهچاپێکی ئه‌له‌کترۆنی و جیهانیشی بلاو دهبێتهوهههموو کوردێک له‌رێگای پهخشنامهجیهانییهکانهوهدهتوانی داوای بکاو به‌شێوه‌ی کتێب یان به‌شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی بیکڕێت.
کتێبهکهدرامایهکی تراژیدیی فه‌لسه‌فی و هونهرییهتێکهڵهلهدراما و مۆسیقا‌و شیعر‌و ئاخاوتنی فه‌لسه‌فی و که‌لتووریی نه‌ته‌وه‌یی، بهزمانیكی شیعریی ره‌سه‌ن و ساغ و باڵا نووسراوه‌و ده‌شێ دوای ده‌قی پیرۆزی مهم و زین ی خانی خۆی، ئهمهبههێزترین و گرنگترین و داهێنه‌رانه‌ترین ده‌قی ئه‌ده‌بیی درامیی کوردی بێ که‌تا ئێستا نووسراوه. هیوادارم کهنووسهران و ره‌خنه‌گران و رووناکبیران و هه‌مو خوێندکاران و خوێنده‌وارانی کورد بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بهرههمهبکهنهبۆنهیهک بۆ به‌رپاکردنی دایه‌لۆگێکی نه‌ته‌وه‌یی فراوان ده‌رباره‌ی کێشهبوونیاریی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانمان و ژیاندنه‌وه‌ی رۆحیی دروست و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ زمان و که‌لتوورو نه‌ته‌وه‌و خاکی کوردستانی پیرۆز.
به‌بێ دوودڵی ده‌ڵێم (مهم و زین) ی خانی تا ئێستا به‌رزترین، گرنگترین و ده‌وله‌مه‌ندترین و مۆدێرنترین ده‌قی ئه‌ده‌بی کوردییه که‌هیچ تاکهکارێکی ئه‌ده‌بی له‌مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا نهیتوانیوهلاسایی بکاتهوهیان بیگاتێ.
مهم و زین به‌هه‌ق، به‌ته‌نیا، قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی، هزریی و ئه‌ده‌بیی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌گه‌ر مڵکی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بایهلهئاستی کتێبهپیرۆزهکانیاندا ده‌بوو-و به‌ده‌یان هه‌زار دیراسه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسراو به‌سه‌دان شێوهبهرههم ده‌هێنرایه‌وه.
دیارهلهلایهکهوهکهمتهرخهمی و نانه‌ته‌وه‌یی و جه‌هاله‌تی ده‌سه‌لاتی کوردی و له‌لایه‌کی ترهوهبۆشیی و پووچه‌ڵیی زانکۆ‌و ده‌زگا به‌ناو ئه‌کادیمییه‌کان و نه‌بوونی بنه‌ماو سه‌ره‌تاکانی دیراساتی ئه‌ده‌بی زانستی له‌کوردستاندا و، هه‌روه‌ها ئه‌و راستییه‌ی که‌مه‌م و زین به‌شێوه‌ی گێرانه‌وه‌ی شیعری (مه‌سنه‌وی) یه‌و زمانه‌که‌ی وه‌ک تێکه‌ڵییه‌کی دایه‌لێکته‌کانی کوردی و وشه‌ی عه‌ره‌بی و زاراوه‌و چه‌مکی فه‌لسه‌فی و سۆفیگه‌ری و که‌لتووریی تا بڵێی بۆ خوێنده‌واری ئاسایی قورسه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا هێچ جۆرهچاپێکی تایبه‌تی که‌به‌شیوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی رێنمایی خوێندنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی به‌ش به‌به‌شی له‌گه‌ڵدا بێ، بۆ گه‌نجان و خوێندکاران به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ده‌بینین له‌ئاستێکی ئایدیۆلۆجی زۆر رووکه‌ش و زڕدا نه‌بێ، مهم و زین هه‌قی خۆی پێنه‌دراوه‌و جگهلهلێکۆڵینهوهئینسکلۆپیدیایی یهبهنرخهکهی د.عیزه‌ددین مسته‌فا ره‌سوڵ، تا ئێستا لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی زانستی شایانی به‌هیچ زمانێک له‌سه‌ر نه‌نووسراوه.
به‌لام گرنگتریش له‌توێژینه‌وه‌و دیراسه‌کردن بۆ نه‌وه‌کانی ئێمهئهوهیهکهبتوانین مهم و زین به‌زیندوویی، به زمانێکی کوردیی ستانداردی نوێی په‌تی و ساغ که رۆحی فه‌لسه‌فی و ئیستاتیکای هونه‌ریی و داهێنانی ئه‌ده‌بیی و هێزی درامیی چیرۆکه‌که‌ی مهم و زین و دامێنهکهلتووریی و شارستانییه‌کانی بپارێزێ، له‌ده‌قێکی هه‌ره‌به‌رزو به‌هێزدا پێشکه‌شی خوێنده‌وارانی کوردی بکه‌ین و هه‌تا ههتایهجارێکی تر مهم و زین به‌نه‌مری وه‌ک شانامه‌ی کورد و به‌لگه‌ی به‌هێزیی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزیی که‌سێتیی و راستگۆیی عیشقی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤی کورد‌و ڕێگانیشاندهری رزگاریی تاکه‌که‌سیی و نه‌ته‌وه‌ییمان، بمێنێته‌وه.
'شۆڕشی عیشق' به‌دڵنیایی یهوهئهم کاره‌ی کردووه. به‌م پێیه، من سڵ لهوهناکهمهوهبڵیـم: دوای کارهمهزنهکهی خانی خۆی، شۆڕشی عێشق به‌هێزترین و گرنگترین تاکهکارێکی ئه‌ده‌بیی درامیی کوردییهکهلهمێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا نموونه‌ی نییه.
چونکه‌ئه‌م کارهزیندووکردنهوهو تازه‌کردنه‌وه‌و هاوسهردهمیکردنی شاکارهمهزنهکهی خانی یهبه زمانێکی فه‌لسه‌فی و ئیستاتیکی و درامی به‌هێز کهلهرۆحی خانی یهوهسهرچاوهی گرتووه.
واتهلهم کاره‌دا فه‌لسه‌فه‌و جوانی و داهێنان و دراما و مۆسیقا: له‌رسته‌ی زماندا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و له‌ئاخاوتن و مۆنۆلۆگی درامیدا چیرۆکی خه‌م و خه‌ون و خه‌باتی مرۆڤی کورد بۆ راستیی و داد و جوانی و نه‌مری ده‌نوێنن: ئامراز‌و ئامانج و ئاکامی ئه‌و خه‌باته‌ش هه‌ر خۆشه‌ویستیی و عیشقه.
به‌خۆشه‌ویستی ده‌بین به‌مرۆڤ و به‌خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تی و پێوهندییهمرۆڤایهتییهکانمان ده‌پارێزین و به‌خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر خه‌م و ته‌نیایی و میلانخۆلی و ره‌شبینی و بێهیوایی وبێهوودهیی دنیای مهرگییدا زاڵ ده‌بین.
ئهمهیهچیرۆکی زێنه‌ددین و زێبارو زین و مهم و ستێ و تاژدین و عارف و گورگین. ئهمهیهمۆسیقای نهێنی ژیان و درامای به‌ربه‌ره‌کانی چاکه‌و خراپه‌و پیس و پیرۆز و جوانیی و دزێویی.
شۆڕشی عیشقتان پێشکه‌ش بێت، پیرۆز بێت، به‌نسیب بێت.
با ده‌ست بهدایهلۆگه راستهقینهکهبکهین!
که‌مال میراوده‌لی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست