تا تووڕەیی جەماوەر نەتەقێتەوە

Thursday, 03/01/2013, 12:00


تا تووڕەیی جەماوەر نەتەقێتەوە گەوداەکان واز لە گەوادیی، دزەکان واز لە دزیی و داگیرکەرەکان واز لە داگیرکردن ناهینن.

نموونەیەکی تر لە هیندستانەوە

ئەمەی لەم ڤیدێۆیەدا دەیبینن تەنیا دیمەنێکە لە سەدان دیمەنی لەم چەشنەی تەقینەوەی تووڕەیی خەلک کە لە شارەکانی هیندستاندا دژی زۆراندن بەرامبەر ژنێکی گەنج بەرپا بوو.

راستە ئەمە یەکەمجار نییە ژن لە هیندستان دەستدرێژیی سیکسی دڕندانەی دەکرێتە سەر و لە ولاتیکی ١٣٠٠ ملیۆن کەسی پڕ لە هەژارو هەژارییدا دا بەداخەوە ئاساییشە کە تاوان زۆر بێت.

بەلام گرنگ ئەوەیە لە ئاستی ئینسان و کٶمەل و بیرو ئەخلاق و کەلتووری نەتەوەیی هیندستاندا ئەمە هەرگیز وەک دیاردەیەکی ئاسایی بێدەنگ قبول نەکراوەو قوربانیان هەمیشە بە ڕێزەوە ناویان بردراوەو چیرۆکی ژیانیان گێردراوەتەوەو شینیان بۆ گێردراوەو داوای دادو تۆلەیان بۆ کراوەو کەیسەکانیان بە زیندوویی ماونەوەو نە شاردراونەوەو سولحی عەشایەرییان لەسەر نەکراوە.

بەلام ئێستا هەموو هیندستان بە لادێ و شارو دەولەمەندو هەژارەوە بۆ تاوانی پەلاماردان و لاقەکردن و ئازاردانی ژنێکی خوێندکاری پزیشكی تەمەن ٢٣ سال لەلایەن شەش پیاوی دڕندەوە ، راچەنیوەو زیاتر لە دوو حەفتەیە خۆپیشاندانی جەماوەری ژنان و کوران لە دەلهی و شارەگەورەکاندا بەردەوامە.

گەرچی پۆلیس یەکەمجار دڕندانە بەرامبەر خۆپیشاندەران وەستا بەلام تووڕەیی جەماوەرو خۆراگرتن و هاوبەشی ویژدانییانەی دەیان هەزار خەلک، هەرەسی پێهێنان و هەموو سیستمی دەسەلاتی هیندستانی لە بناغەوە هەژاندووە.

ئەم کچە کە لە ئەنجامی برینەکانی گیانی پاکی سپارد بە [دایکی هیندستان] ناوبراوەو بۆتە رەمزی تاوان و ستەمی دڕندانە لە لایەکەوەو خەبات و راپەرینی ئینسان دژی تاوان و ستەم لە لایەکی ترەوە.

کەس ناڵێ ئەوە پیاوسالارییە، کەلتوورە، عادەتە، دینە، ژن خەتای خۆیەتی، تاوانێكی تاک و پەراوێزییە: هەموو دەسەلاتی سیاسی گەندەڵ و یاسا زرەکانیان بە تاوانباری یەکەم و دوایی دەزانن. وەستانی پۆلیسیش بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەم حەقیقەتەی سەلماند.

کەی دایکان و کچان وکوڕانی کوردستان بەیەکەوە بێ ترس بۆ پاراستنی مافی ژیان و کار وکەرامەت و ئەخلاق، دژی دەسەلاتی گەندەلیی و گەوادیی حیزبیی رادەپەڕن؟

ئایا دەبێ ٢٠١٣ش وەک بیست سالی تەمەنی تاوانکارانەی دەسەلاتی دزو داگیرکەر سالی تاوان و کوشتن و سووتاندن بێت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە