کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ چله‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن عه‌لی له‌تیف: عه‌لی گیان پیشانگه‌ی بیست وپێنجه‌مینت له‌ کوێ یه‌؟

Thursday, 20/08/2009, 12:00


عه‌لی ئه‌م شاره‌ ناناسمه‌وه‌
شارێ ناناسمه‌وه‌ که‌ تۆ ناناسێته‌وه‌
نه‌ خوێنی عیشق، نه‌ گه‌واهنامه‌ی گوناه، نه‌ پۆلی بالنده‌ی ره‌نگه‌ ئاواره‌کان به‌ ئاسمانی دارمشتاده‌ه‌وه‌، ‌ یااسنه‌ دارمشتاده‌وه‌، نه‌ حیکایه‌تی هه‌زاریه‌کشه‌وه‌ی شه‌وه‌کانی خه‌م و خه‌سته‌یی و مه‌نفا و مرگ مه‌رگ، نا هیچیان نابنه ‌به‌لگه‌نامه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌لی کوری له‌تیف له‌ به‌ره‌به‌یانێکی باراناو‌یدا به‌ ده‌ستی مامانی هو باراناوی دا له‌ به‌ر ده‌ستی مامانی هونه‌ر له گه‌ڕه‌کی چوارباخی‌ سلێمانی بابانیدا
له‌ ‌دایک بوو
به‌ر له‌وه‌ی چاوی بکاته‌وه‌، رۆحی شه‌یدای ره‌نگ بوو
به‌ر له‌وه‌ی جه‌سته‌ی جوو‌ڵه‌ بکات ، ده‌ست و په‌نجه‌ی خه‌ریکی خه‌ت و خاڵ بوو، له‌ ئاسۆیه‌کی سیحراویدا ئاسۆیه‌کی سیحراویدا پۆرترێتی کچه‌کوردێکی ئه‌نفالکراوی ده‌کێشا
به‌رله‌وه‌ی هۆشی بکرێته‌وه‌، مێشکی پڕ بوو له‌ خه‌ون و خه‌یاڵ ونه‌خشه‌ی وڵاتێکی ده‌کێشا هونه‌رمه‌ندان تێیدا باڵا ده‌ست و فه‌رمانره‌وا بن.
ئه‌رێ که‌س هه‌یه‌ عه‌لی له‌ بیر بێ؟
ئه‌رێ که‌س هه‌یه‌ بزانێ عه‌لی کوڕی ئه‌م شاره‌ بوو؟
که‌ ئۆغری کرد هه‌مو برینه‌کانتانی له‌ گه‌ل خۆیدا بردن و هه‌موو ئاواته‌کانی بۆ ئێوه‌ جێ هێشتن. جیهێشتن.
کاکه‌ عه‌لی هه‌ر پار بوو به‌‌ پریاسکه‌ی خه‌ونێکی بجووکی مناڵییه‌وه‌ گه‌رایته‌وه‌ شارکه‌ت شاره‌که‌ت.
‌فه‌رمووت: "هه‌ژده‌ مانگ مامه‌وه‌
که‌س نه‌هات به‌ لامه‌وه‌"
که‌س نه‌یناسیته‌وه‌.
کۆلانه‌ به‌ ته‌لارکراوه‌کانی شاره‌که‌ت ده‌ریان ده‌کردی
ده‌م و چاوه‌کان گۆڕا بوون
پێناسه‌کان پێوانه‌کان پرینسیپه‌کان پیا‌وه‌تییه‌کان به‌راه‌ژوو ببوونه‌وه‌
مامۆستاکه‌ت بێ ناو بوو
شاگرده‌کانت زۆربه‌یان وه‌ک خۆت غه‌ریب و داماو بوون
هونه‌ر وشه‌یه‌کی نامۆ بوو
نزیکترین هاورێ شایه‌دیان بۆنه‌دای. وتیان:كێیه‌ ئه‌م رێبواره‌ شێته‌ی‌ به‌ بێ پسووله‌ی حیزب ده‌یه‌وێ بێته‌‌ ناو گونده‌ لوبنانی وئینگلیزی و ئه‌لمانییه‌کانمان؟
کێێه‌ ئه‌م بێبه‌هره‌یه‌ی به‌ بێ ناسنامه‌ی حیزب خۆی کردۆته‌ هونه‌رمه‌ند و به‌ بێ روخسه‌تی روخسه‌تی حیزب پیشانگا ده‌کاته‌وه؟ تۆش خێرا سه‌یری ناو دڵی خۆت کردو دڵئارام بووی که‌ هێشتا شاره‌که‌ت وه‌ک خۆی
له‌ ناو دڵتا شاردراوه‌ته‌وه‌.
به‌ر له‌وه‌ی لێت بدزن، لێت بگۆرن یان به‌‌ هه‌ر نرخێ بێ لێت بکڕن
به‌ رله‌وه‌ی‌ وه‌ک چۆن خۆیان ده‌یانه‌وێ پێناسه‌ت بکه‌نه‌وه‌و بتناسن
به‌ر له‌وه‌ی به‌ دۆلار داتڕێژنه‌وه‌و رۆحت به‌ په‌تی گه‌نده‌ڵیدا هه‌ڵواسن
سه‌ری خۆت هه‌لگرته‌وه‌ رووه‌ باوه‌شی‌ گه‌رمی‌ غوربه‌تخانه‌که‌ی دارمشتادو دڵه‌ ماندووه‌که‌ت شکاوو ماندووه‌که‌ت له‌ ‌ ناو بۆن و به‌رامه‌ی مه‌ره‌که‌ب و خوێنی ره‌نگه‌کاندا مشت و
ماڵ کرده‌وه‌.
به‌ دنیات وت: ئه‌مه‌ کوردستانی راسته‌قینه‌ی منه‌‌
ئه‌و که‌رنه‌ڤاله‌م ‌‌ به‌ په‌ڵه‌په‌مه‌ییه‌کانی رۆحم و شینایی نیگام و سه‌مای په‌نجه‌م و ‌ خوێنی
دڵم نه‌خشاندووه‌.
کاکه‌ عه‌لی دارمشتاد ماڵی تۆیه‌، کۆلانه‌کانی ده‌تناسن، شه‌قامه‌کانی ده‌تناسن، پئشانگاکانی ده‌تناسین هونه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌کانی ده‌تناسن. پرۆفیسۆره‌کانی ده‌تناسن
که‌چی تۆ هێشتا وه‌ک منال گڕوو بۆ چوارباخی شاره‌ داگیرکراوه‌که‌ت ده‌گری. ته‌نیا چوار مانگ چوار مانگ به‌ر له‌ ئێستا به‌ ئیمه‌یل په‌یا‌مێکت نارد:
"رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 3.5.2009 و لە (گەلەری اگری کولتور) رێکخراوی کولتوری ئاڵمانی(24)هەمین پیشەنگەی تابەتیم بۆ دەکەنەوە...سەرەتا بەرێز (ڤیلهێلم کینس) وتاری خۆی دەخوێنێتەوە دوایی هونەرمەند و شاعیر (مارتن یۆردان)لەسەر ژیان و ژیانی هونەری و ستایڵی تازەم دەدوێت".
ببوره‌ نه‌متوانی بۆ پیشانگه‌ی 24 ه‌مینت له‌ دارمشتاد بێم. ئه‌رێ چۆن بوو؟ ده‌رباره‌ی تۆو پیشانگاکه‌ت چیان وت؟ ئه‌ی بۆچی ون بووی؟ ئه‌رێ له‌ ناو گه‌ڵا زه‌رده‌کانی دارمشتادتا ئارامگه‌یه‌کت بۆ دڵه‌ ماندووه‌که‌ت دروستکردووه‌ا یان گه‌راویته‌وه‌ بۆ شاره‌که‌ت سلێمانی تا پیشانگای 26 ه‌مینت له‌وێ ساز بکه‌ی؟ بڵێی حیزب روخسه‌تتت بدا؟
==================
سه‌رنج: حیزب روخسه‌تی نه‌دا ئه‌م نووسینه‌ بخوێندرێته‌وه‌ که‌ د. که‌مال بۆ چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو عه‌لی له‌تیفی نووسی که‌ له‌ هۆلی تاوه‌ر له‌ سڵێمانی له‌ رۆژی 20/8 دا رێکخرا بوو . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ماته‌مینییه‌که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێ ده‌زگای گه‌نده‌ڵی وه‌ک خاک و سه‌رده‌م رێکخرابوو هۆله‌که‌ش وه‌ک زۆربه‌ی هۆل وته‌لاره‌کانی شار هی بنه‌ماڵه‌یه‌ رێگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پارجه‌ نووسینه‌ گیرا.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە