شیزۆفرینیای ده‌سه‌ڵات
Monday, 03/05/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر دابڕان له نێوان قسه‌و کردار‌و بیر‌و پراوهدا نیشانه‌ی شیزۆفرینیا بێ، ئه‌وا دیاره ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سه‌ڵاتێکی شێزۆفرینییه: ده‌سه‌ڵاتێکه که چه‌ند که‌سێتی و ره‌فتارێکی دژبه‌یه‌ک و پێک ناکۆک له هه‌ر له‌حزه‌یه‌کی بوونیدا کۆ ده‌کاته‌وه. "هه‌زار قسه به پوولیک"، پێڕیزهیهکی کوردی کۆنه. به‌رامبه‌ر ئه‌مه پێڕیزهیهکی دیکه‌مان هه‌یه: قسه هه‌زاره‌و دووانی به‌کاره. به‌ڵام ئێمه ده‌بینین سه‌رانی کورد هه‌زاران قسه‌ی یه‌ک پوولی ههلدهڕێژن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو قسه بهکارهش یان یه‌ک قسه‌ی راستگۆیانه‌یان لێ ببیسین. هه‌ر دوای هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق 'سه‌رۆکی هه‌ریم' ، وه‌ک چه‌ندین جار له هه‌ژده ساڵی رابردوودا، وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی گرنگی خۆی داوای یه‌کبوونی هێزی پێشمه‌رگه و پێکهێننانی یه‌ک سووپای کوردی کرد. رۆژنامه‌کانیش ئه‌مه‌یان وه‌ک هه‌واڵ و دهستپاشخهرییهکی گرنگی سه‌رۆک بڵاوکرده‌وه. گوایه هه‌رێمی کوردستان په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زانکۆ‌و میدیای ئازاد‌و سیاسه‌تناس و یاساناس و ره‌خنه‌گری هه‌یه. به‌ڵام به داخه‌وه نه ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌ماندا نه له‌ده‌ره‌وه که‌س نه‌بوو به تۆماری قسه‌کانی سه‌رۆک و سه‌رانی دیکه‌دا بچێته‌وه‌و بزانێ ئه‌مه چه‌نده‌م راگه‌یاندنی له‌م چه‌شنه‌یه خۆی یان به‌رپرسانی حیزبه‌که‌ی یان هی حیزبی هاوپه‌یمانی ستراتیجی یان 'حکومه‌ت' له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردوودا داویانه،
چه‌نده بانگاشه‌و به‌ڵین و راگه‌یاندنی له‌م چه‌شنه‌یان به پوولێک و به‌بێ دوو قسه‌ی به‌کار سه‌دباره کردۆته‌وه. چه‌ندین جار وتویانه: بڕیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و دارایی و ئاسایش دراوه، هه‌موو شتێک ته‌واو بووه‌و ته‌نیا گرفتی ته‌کنیکی ماوه؟ هه‌موومان ده‌زانین له کاتێکدا کورد هێزی سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بوو، عێراقی رووخا‌و تاقه فهوجێکیشی نه‌بوو. که‌چی ئه‌وه‌تا سووپای نوێی عێراق به باشترین مه‌شقی سه‌ربازیی له سه‌رده‌ستی ئه‌مریکا و به‌ریتانیاو ئوردون و میسر‌و، هتد له سه‌ر مۆدێرنترین سیستمی رێکخراوه‌یی به تازه‌ترین چه‌کی مۆدێرن وه‌ک سوپایه‌کی مه‌رکه‌زی که سووپای ده‌وڵه‌ته‌و یه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رکردایه‌تی ده‌کا، دروست بۆته‌وه‌و رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێ و خه‌ریکی کڕێنی فرۆکه‌ی جه‌نگیی زۆر پێشکه‌وتووه له فه‌ره‌نساو ئه‌مریکاو به‌ریتانیا.
بروانه: ]
http://www.defence.pk/forums/military-aviation/44865-iraq-buy-516-fighter-jets-worth-billions-france-usa.html{ سه‌رانی کوردیش ناو به ناو به بێ ئه‌وه‌ی که‌س سوپاسیان بکا یان پێبزانێ، بانگاشه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بوون له دروستکردنه‌وه‌ی سوپای عێراقدا و سه‌رۆک کۆماری عێراق، که ده‌ڵێن به ئه‌سڵ کورده، چه‌ندین جاره داوای به‌هێزترکردن و پڕچه‌کتر کردن و مه‌شقپێکردنی زیاتری ئه‌و سوپایه ده‌کا. له کاتێکدا تازه به تازه به سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆی له قه‌ڵاچوالان ده‌ڵێ: ئه‌مریکا به‌ڵینی پێداوین گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه یه‌کی گرته‌وه مه‌شقییان پێده‌که‌ن! و سووپاسی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و به‌ڵێنه بۆشه ده‌کا!
ئه‌وه‌تا ئێستا به ئاشکرا له سه‌ر زمانی به‌رپرسه بالاکانی پارتی و یه‌کێتی نه‌ک هه‌ر یه‌کنه‌بوونی پێشمه‌رگه‌و هێزی ئاسایش، به‌لکو مانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و دوو ناوچه‌یی له ژێر فه‌ساڵی ههڵخهلهتێنهرانهی حکومه‌ت و په‌یمانی ستراتیجیدا، به توندی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه.
کاک کۆسره‌ت ره‌سول جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی ده‌لێ: ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌ركرده‌كانی هاتۆته پێشه‌وه، بۆ هیچ له شۆڕشه‌كانی پێشووی تری كورد درووست نه‌بووه، بهلاَم به داخه‌وه، كه یه‌كێكم له سه‌ركرده‌كانی كورد، نه‌مانتوانی سود له‌م 19 ساڵه‌ی تێپه‌ڕ بوو وهربگرینو ئه‌مانتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا هێزێكی یه‌كگرتووی حكومه‌تی كوردستان دروستبكه‌ین‌و هه‌روه‌ها هێزێكی ئاسایشی یه‌كگرتوومان هه‌بوایه‌و دارایی یه‌كه‌مان یه‌ك بوایه‌و شه‌فافییه‌تی تیابوایهو خه‌ڵك له داهاتوو خه‌رجی حكومه‌ت، ئاگادار بووایه له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به‌ڵام پاش 19 ساڵ له حوكمڕانی، ئێستا هه‌مان ته‌جروبه‌ی ساڵی 1992 دووباره ده‌بێته‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 50 به 50 له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، هێزی ئاسایشیش به ههمانشێوهو بوودجه‌ی داراییهكهشمان، هه‌ر به دوو به‌شی ماوه‌ته‌وه."{چاوپێکه‌وتنی هاولاتی، 26/4]
کاک نێچیروان بارزانی که خۆی بۆ چه‌ند سال سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بووه‌و نهمنابیستوه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا باسی گرفتی دوو ده‌سه‌لاتی و دوو ئیداره‌یی بکا، یان نه‌یه‌وێ قبولی بکا، ئێستا به راشکاوانه به رۆژنامه‌ی رووداو ده‌ڵێ: " تائێستاش دوو ئیدارەیی لە هەموو شتەكاندا هەیە. لە دارایی، لە پێشمەرگە، لە ئاسایش لە هەمووی دوو ئیدارەیی هەیە. راستە هەنگاو هەیە بۆ یەكخستنیان، بەڵام تائێستا شتێك دیار نییە. ئەمە واقیعێكە تائێستا لە كوردستاندا هەیە. لە كابینەی پێنجەمیش هەبووە و ئێستاش هەیە. من پێموایە ئەولەویەتی یەكەمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ یەكخستنەوەی ئەم شتانە بێت. یەكخستنەوەی دوو ئیدارەكە بێت كە بەڕاستی تائێستاش لە كوردستاندا لە هەموو شتەكاندا زۆر بە روونی و بەئاشكرا دیارە و، تەنانەت ئێستا خەریكە لەجیاتی ئەوەی ئەم دوو ئیدارەییە كەمتر ببێتەوە، زیاتریش دەبێت لە زۆر شت‌دا. مەسەلەكان تەنها بریتی نین لە كۆڕەك و ئاسیا، لە هەموو شتێك‌دا وایلێهاتووە. لە وەرزش هەروایە، لە ئابووری هەروایە، لە رۆژنامەكانیشدا هەروایە. بەداخەوە ئەمە واقیعێكە هەیە و ئەگەر بڵێین دوو ئیدارەیی نەماوە، راست ناكەین. بەڵام هەر هیچ نەبێ دەبێ دڵخۆش بین بەوەی كە هەندێك هەنگاو هەیە بۆ ئەوەی لە هەموو روووێكەوە داوودەزگاكان یەكبخرێن." [رووداو، 26/4]. سه‌یره، دوای 19 ساڵ، هه‌نگاو هه‌یه‌و هه‌نگاوه‌کان دلخۆشکهرانهن!!
دوو ئیداره‌ییه‌که راستی له ئیداره‌ش زیاتره‌و دوو سیستمی سیاسیی حیزبی بنه‌ماڵه‌یی جیاوازن و ته‌نیا له سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی بنه‌ماڵه‌کان ماوه‌ته‌وه. به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان "سه‌لام عه‌بدوڵا" ده‌ڵێت: "ئێمه تا ئێستا له‌سلێمانی وه‌كو سهفارهتێك واین".و هۆی ده‌نگهێنانی که‌می یه‌کێتی و گۆڕانیش له ناوچه‌ی پارتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که "مه‌سه‌له‌كه چه‌ند هۆكارێك بووه، پێشتر دوو ئیدارهییو شه‌ڕی ناوخۆ بووه‌و هه‌ر لایه‌نێك‌و ناوچه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بووه‌و نه‌یهێشتووه لایه‌نه‌كه‌ی تر گه‌شه بكات." [ ئاوێنه، 29/4]. هه‌لسووراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کاک عوسمان بانیمارانی ته‌نانه‌ت بوونی دوو سیستم و ره‌فتاری سیاسیش ده‌سه‌لمینێ که ده‌ڵێ: " ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی له‌هه‌ولێردا لهزهبروزهنگی پارتی ده‌ترسن، له‌سلێمانی به‌و ئه‌ندازه‌یه خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ناترسن. ..له‌سلێمانی جۆرێك كرانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ولێر داخراوترو پارێزگارترو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی توندتره." [ئاوێنه، 29/24.]
که‌واته به پێچه‌وانه‌ی به‌لێنه بۆشه‌کانی سه‌رۆک، راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه بنهماڵییهدا هێزی پێشمه‌رگه قه‌ت یه‌ک نه‌بووه، نه به راستی ده‌شبێ به‌یه‌ک، نه ده‌شیانه‌وی ببێ به یه‌ک. چونکه جگه له‌و هه‌موو مووچه‌و پاره زۆره‌ی به ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبییه‌وه ههڵدهلوشرێ و له بوجه‌دا جێی کرایه‌وه، ئه‌نجامدانی کارێکی وه‌ها ستراتیجی پێویستی به فه‌لسه‌فه‌و ستراتیجێکی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی زانستیی و سه‌رکرده‌ی راستگۆ و ناخۆپهرست و نیشتمانپهروهرو به‌رپرس و خاوه‌ن عه‌قڵ و ئیراده‌و سیستمی دیمۆکراتی نهتههوهیی سهربهخۆو له سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ده‌ستوورو یاسا‌و ده‌زگای ده‌ستووریی و یاسایی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن و موحاسه‌به‌کردن هه‌یه. له کاتیکدا بێبه‌شیی له‌وانه گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی مێژوویی له ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی کورد داوه، که نه‌بوونی یه‌ک سوپای مۆدێرن و پرۆفێشنالی کوردی ته‌نیا یه‌کێکیانه و له ناو جوغزی سیاسه‌تی که‌سیی بنه‌ماڵه‌یی و به‌ربه‌ریدا گیری پێخواردووه. نه هیچ ستاندارد‌و پێوانه‌و میکانیزمی نرخاندن و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌و راستکردنه‌وه ریفۆرم هه‌ن، نه لێپرسینه‌وه‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی ئه‌نجامی کار و سیاسه‌تی تاوانکارانه‌و ساختهکارانهش هه‌یه. نه په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ورێکی په‌راوێزی لاواز‌و په‌رچه‌کرداریی زیاتر کاریگه‌رییه‌کیان هه‌یه. بۆیه ئه‌م جۆره ره‌فتارو گوفتاره بۆشانه سه‌دباره ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌رجسییه‌تی ده‌سه‌ڵات په‌کی به‌و شیزۆفرینیا کاتگیره (موزمینه) بکه‌وێ که بۆته روخسارێکی دیاری ره‌وشی بوون و مانه‌وه‌ی. له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتی مۆدێرندا درۆ جارێک قبولدهکرێ، دوو جار سه‌رسامی و کاردانه‌وه‌ی توند دروست ده‌کا، سێ‌جار ده‌بێته مارو له ملی درۆزن ده‌هاڵێ. که‌چی به پیچه‌وانه‌وه درۆکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک ئه‌ژدیها له‌م گه‌له سته‌مدیده هالاون، خۆشیان وه‌ک نه به‌فریان دیبێ نه باران، جار له دوای جاران، وه‌ک به‌رزه‌کی بابان بۆی ده‌رده‌چن، دهولهمهندترو ده‌سه‌لاتدارو بێباکتر ده‌بن.ئایا هیچ گه‌لێکی تر، گه‌ر خاوه‌نی هیزی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سته‌ی رووناکبیری رێبه‌ر بێ، رێگه ده‌دا به‌م شێوه زه‌ق و ره‌ق و دزێو‌و تاوانبارانه بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ درۆی له‌گه‌ڵدا بکرێ و گه‌وره‌ترین ده‌فه‌تی به ده‌وڵه‌تبوونی له‌ده‌ست بدرێ؟
ئه‌مه ته‌نیا نمونه‌یه‌کی شیزۆفرینیی هه‌ره‌سی ستاندارد‌و به‌هاکانه له وتار‌و ره‌وشی سیاسیی کوردی‌دا. راستییه‌که‌ی هه‌موو سیستمه‌که، یان راستی راستییه‌که‌ی نه‌بوونی سیستم، هه‌ر سیستمێکی سیاسی، ئابووریی، یاسایی روون، له هه‌رێمی کوردستاندا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که کۆمه‌ڵگای کوردی حاشا له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی مۆدێرن بێ، خاوه‌نی سیستمێکی حیزبیی بنه‌ماڵه‌یی گه‌نده‌ڵه که فڕی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌تی خه‌ڵک و خاکه‌وه نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست