له شه‌ڕفرۆشتن به شه‌قامه‌وه بۆ شۆڕشی شه‌قام: سبه‌ینێ ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێڕین!
Monday, 25/04/2011, 12:00
پێشکه‌شه به خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیگهرچی ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی باش خۆی بناسێ، گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که میلله‌ت ئێستا باش ده‌یناسێ. به کوردی و به‌کورتی: ده‌سه‌لاتێکی گه‌نده‌ڵی دزو داگیرکه‌ره. خهلكێش ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ی دزیویانه‌و داگیریان کردووه بیدهنهوهو سه‌ری خۆ‌یا ن هه‌لگرن و بڕۆن. به‌لام دزتان دیوه به خۆشی مالێ دزراو بداته‌وه؟ داگیرکه‌رتان دیوه به خۆشی ده‌ست له مڵک و سامانی داگیرکراو هه‌لگرێ؟ ئه‌مه، یان به هه‌قی قانون ده‌بێ یان به شه‌قی زه‌مانه. قانوون له‌م ولاته‌دا غه‌ریب و بێ ناونیشانه. شه‌قیش تا ئێستا هه‌ر هی ده‌سه‌لات بووه دژی خه‌لک. ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌سه‌لات هه‌ر له 17/2 ه‌وه سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی دزیویه‌تی و بردوویه‌تی و ده‌یبا نهیداتهوهو ده‌ستی لێههڵنهگرێ به‌لکو له پێناو پاراستنی‌دا مناڵان‌یش بکوژێ و ته‌نانه‌ت وه‌ک ئێستا ده‌یبینین له خولیای ئه‌وه‌شدا بێ شه‌ری ناوخۆییش دروست بکاته‌وه. به‌لام له‌مه‌ی دواییشیاندا خه‌یالی خاوه. ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتیم لابوو . ده‌یوت له شه‌ری ناوخۆدا ئه‌وه‌نده یه‌کێتی بووم رقم له حیزبه‌که‌م ده‌بۆوه که رۆژێک راوهپارتی نه‌کردبایه. وایان لیکردبووین حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی خوێنی یه‌کتر بکه‌ین و کردیشمان. پێشمه‌رگه‌که به‌رده‌وام بوو وتی: ئێستا که ئه‌وه‌م بیرده‌که‌وێته‌وه مووچڕک به گیانم دا دێت، شه‌رم له خۆم ده‌که‌مه‌وه، له‌و مێژووه ره‌شه په‌شیمانم و سوورم له سه‌ر ئه‌وه نه خۆم دووباره‌ی بکه‌مه‌وه نه بهێڵم منالهکانیشم دووباره‌ی بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌تا به‌و خه‌یاڵه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی ره‌واندز دژی خه‌لکی قه‌لادزه به‌کاربێنن، هی هه‌ولێر دژی رانیه، هی کۆیه‌و رانیه دژی سلێمانی، هی که‌رکوک دژی هه‌له‌بجه، به خه‌یالی خاوی شه‌ره پاوانخوازییه‌کانی شاخ و شه‌ڕه خۆکوژییه‌کانی شار که هه‌زارانیان به ناهه‌ق تێدا بوونه قوربانی و تا ئێستا برینه قوولهکانیان سارێژنه‌بوون و تاوانه‌کان دادپۆش نه‌کراون، ده‌سه‌لات دێ شار ده‌کا به سه‌ربازگه و شه‌ڕ به شه‌قام ده‌فرۆشێ، زانکۆ‌و قوتابخانه‌کان گه‌مارۆ ده‌دا، جوندولئسلام وتێرۆریستهکان ئێستا خوێندکارانی زانکۆ‌و گه‌نجانی مه‌ده‌نی هوشیارن که به هیچ ناو‌و ناتۆره‌و به‌هانه‌یه‌ک نایانه‌وێ جارێکی تر ئه‌م گه‌له له پێناوی ده‌سه‌لات و ده‌وله‌مه‌ندبوونی بنه‌ماڵه‌دا دابه‌شدابه‌ش بکرێ و دهمبنێته خوێنی یه‌کتره‌وه، جیاوازی بیر‌و را له هیچ کۆمهلێکدا نه‌بۆته نێزه‌و قه‌مه‌یه‌ک بۆ دابرینی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌لگا وه‌ک ئه‌مانه کردوویانه‌و ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وامیی پێبده‌ن: ئیسلامی، شیوعی، عه‌لمانی، پارتی، یه‌کێتی، گۆران، کۆمه‌ل، یه‌کگرتوو، گه‌نج، پیر، که‌مئه‌ندام، ژن، پیاو، رووناک‌بیر، نه‌خوێنده‌وار، عه‌شایر، گوندیی، کاسبکار، مامۆستا، خوێندکار: هه‌موومان یه‌ک گه‌لین، یه‌ک کۆمهلین، یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین، یه‌ک شار‌و یه‌ک شه‌قامین. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێ شه‌قام به رۆله‌ی شه‌قام داگیر بکا، شار به رۆله‌ی شار بکاته سه‌ربازگه، هه‌ڕه‌شه‌ی خوێن ده‌کاو ده‌یه‌وێ له هه‌موو کون و قوژبنیێکدا، له هه‌موو مالیکدا، له ژێر پێخه‌فی هه‌موو مناڵیکدا، تارمایی شه‌ری ناوخۆیی بچێنێته‌وه: نا ، به هه‌له‌دا چوون، ئه‌مڕۆ شه‌قام ملکی ئێوه نییه، مڵکی خوێندکارانه، ئه‌مرۆ شار ملکی ئێوه نییه ملکی خه‌لکه؛ئه‌مڕۆ دووباره سلێمانی دارولمولکی بابانه، حاجی له کۆیه‌وه هاواری راپه‌رین ده‌کا، میری سۆرانێش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ولێر، دهۆکێش په‌یامی خانی ده‌خاته رۆحییه‌وه.
ده‌مێکه، ده‌مێکه ئه‌م شه‌ڕه براوه‌ته‌وه، سه‌رکه‌وتنی گه‌ل بۆته مه‌سه‌له‌ی کات و هیچی تر، هێلی جیاکردنه‌وه له نێوان سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشی سپیی شه‌قام ئه‌وه‌یه ئایا دیواری ترسیان تێکشکاندووه یان نا. به‌ڵێ دیواری ترس ده‌مێکه تێکشکێنراوه، به‌رده‌رکی سه‌را شکاندی، باخی ئازادی هه‌له‌بجه شکاندی، هه‌لۆکانی که‌لار شکاندیان، خویندکارانی زانکۆی سلێمانی وفێرخوازانی زانکۆی کۆیه شکاندیان، مه‌یدانه‌کانی ئازادی شاری راپه‌رین و قه‌لادزێی قه‌ڵای ئازادیی شکاندیان، نه‌عره‌ته‌ی کچان و نه‌ڕه‌ی شێره‌کوڕان شکاندیان. ئێستا نه‌ک دهمامکدارهکانتان دهبابهکانیشتان ئه‌م لاوانه ناترسێنێ، ئیتر ئه‌م راپه‌رینه دانامرکێته‌وه، ئه‌ی به چاوی خۆتان ساحه‌ی ته‌حریری قاهیرهتان نه‌بینی، ئه‌ی تونستان نه‌بینی. ئه‌ی ئه‌گه‌ر لێره‌ش ده‌تانه‌وێ به چاوی خۆتان هه‌ره‌سی دیواره‌کانی ترس ببینن، برۆن شه‌قامه‌کانی شار‌و شارۆچکه‌کان ببینن، وه‌رن زانکۆی سلێمانی ببینن، وه‌رن له خوێندکاره‌کانی زانکۆی سلێمانی بپرسن، وه‌لامی دوایی هه‌ر لای ئه‌وانه. ئه‌وانیش هه‌موومانین: له هه‌له‌بجه‌وه تا هه‌ولێر، له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه تا دهۆک، له زهڕاینهوه تا زاخۆ.
ئێو ه خۆتان به خۆتان کرد به دزیی و داگیرکاریتان موقاوه‌مه‌و توورهیتان دروست کرد، به تاوانه‌کانتان تۆله‌تان دروست کرد، به شهرفرۆشتنتان به شه‌قام شۆڕشی شه‌قامتان دروست کرد، به خنکاندنی هه‌ناسه بوومه‌له‌رزه‌ی هاوارتان دروست کرد، ئێوه چونکه خۆتان کرد به دز، دزی نوێژی نیوه‌ڕۆ، نه‌ک له داری ههلبردراو، له چیلکهیهکیش ده‌ترسن که مناڵێک به‌رامبه‌رتان به‌رزی کاته‌وه. ئێوه چونکه خۆتان کرد به داگیرکه‌ر خووی داگیرکه‌رانتان وه‌ر گرت و خه‌ونی دیکتاتۆرانتان بینی، به‌لام خهیالتان خاوه ئه‌مه هیزی پێشمه‌رگه‌یه، هێزی ئێمه‌یه، هێزی دژه داگیرکه‌ره ، هێزی گه‌له، هێزی پشت و په‌نای کچان و کورانی خوێندکاره، هێزی زولملێکراوو هه‌ژاره، هێزی کرێکار‌و جووتیاره: حهددتان چییه دژی شه‌قام به‌کاری بێنن، حهددتان چییه سنووری خوێن ببه‌زێنن، حهددتان چییه ده‌ست له کچ و کوڕه‌کانمان بوه‌شێنن.
سبه‌ینی ئێمه له شاری هه‌لمه‌ت و قوربانی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێرین، شێرهبهفرینهکهی ههولیرێش بۆ خۆی ده‌توێته‌وه قه‌لاو مناره ده‌ست له ملی گۆیژه‌و ئه‌زمر ده‌که‌ن. سبه‌ینێ هی ئێمه‌یه، سه‌رکه‌وتن هی ئێمه‌یه. تکایه بڕۆن بێ رشتنی یه‌ک دڵۆپه خوێنی زیاتر بڕۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست