کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وه‌ڵامی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ده‌داته‌وه‌

Thursday, 01/12/2011, 12:00





به‌ریتانیا پشتیوانی له‌ دیمۆکراسی و ریفۆرم و موحاسه‌به‌کردن ده‌کا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وه‌لامی نامه‌که‌ی د. که‌مال میراوده‌لی ده‌رباره‌ی گرتنی برایمی کاکه‌ ئه‌حه‌و ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێـمی کوردستاندا ده‌داته‌وه

له‌ وه‌لامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیدا هاتووه‌ که‌ :

* به‌ریتانیا پشتیوانی له‌ دیمۆکراسی و ریفۆرم و موحاسه‌به‌کردن ده‌کا

* ئه‌مه‌ لایه‌نیكی جه‌وهه‌ریی مافی دیمۆکراتی خه‌لکه‌ که‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌یان بکه‌ن

* ئێمه‌ تێبینی نیگه‌رانی خۆتمان ده‌رباره‌ی کاک ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌ کرد، کارمه‌ندانمان له‌ کونسۆلی به‌ریتانی له‌ هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌و له‌ سلێمانی گیراوه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی وه‌لامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا تیمی عێراق، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باکووری ئه‌فریقا 22 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011


به‌رێز د. میراوده‌لی

سوپاست ده‌که‌م بۆ نامه‌که‌ی 25 ی ئۆکتۆبه‌رت بۆ وه‌زیری ده‌وه‌ ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ له‌ هه‌ریمی کوردستانی عێراق و به‌ تایبه‌تی که‌یسی کاک یبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌. من داوام لێکراوه‌ وه‌لامت بده‌مه‌وه‌.

دوای ئه‌و توندو تیژییه‌ی له‌ کاتی زووی ئه‌م ساڵ دژ به‌ ناراه‌زاییده‌ربڕان له‌ عێراق به‌کار بردرا، به‌ هه‌ریـمی کوردستانیشه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیار بۆ پێوه‌ندییه‌کانمان له‌ رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست په‌رله‌مانتار میسته‌ر ئه‌لیسته‌ر بێرت راگه‌یاندنێکی له‌ 10 ی مارت بلاوکرده‌وه‌ که‌ نیگه‌رانی ئێمه‌ی ده‌ربڕی ده‌رباره‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ راپۆرتی هه‌راسانکردنی ناره‌زاییده‌ربڕان به‌ ئه‌و گروپه‌ سیاسییانه‌نه‌شه‌وه‌ که‌ پێوه‌ندییان به‌رێکخستنی ناره‌زاییه‌کانه‌وه‌ هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان و نووسینگه‌ی میدیاکان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا. ئه‌و داوای له‌ ده‌سه‌لاتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد که‌ له‌و رووداوانه‌ بکۆلنه‌وه‌ و ئازادی بیروراده‌ربرن و کۆبوونه‌وه‌ بپارێزن.

هه‌روه‌ها قونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ریمی کوردستانی عێراق قسه‌ی له‌گه‌ل به‌رپرسانی سیاسی بالا کردو روونی کرده‌وه‌ بۆیان که‌ به‌ریتانیا پشتیوانی له‌ دیمۆکراسی و ریفۆرم و موحاسه‌به‌کردن ده‌کا و هانی دایه‌لۆگی له‌ نێوان حیزبه‌کان دا به‌و مه‌رجه‌ی هیچ پاساوێک بۆ سزانه‌دانی کاردانه‌وه‌ی زیاد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ نه‌بێت.

خۆنیشاندانه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری عیراقدا به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی نیشان دا که‌ هه‌موو عێراقییه‌کان چاوه‌رێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتی یاسادانانی هه‌لبژێردراویان کار له‌سه‌ ر پرسه‌کانی بێکاری و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌کان بکه‌ن. باشترین چاره‌سه‌ری به‌رتوانا ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌ت به‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌، هه‌نگاوی مانابه‌خش بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی ناره‌زایی و ئاواتی خه‌لکی عێراق هه‌ڵبگرێ. ئه‌مه‌ لایه‌نیكی جه‌وهه‌ریی مافی دیمۆکراتی خه‌لکه‌ که‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌یان بکه‌ن.

ئێمه‌ تێبینی نیگه‌رانی خۆتمان ده‌رباره‌ی کاک ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌ کرد، کارمه‌ندانمان له‌ کونسۆلی به‌ریتانی له‌ هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌و له‌ سلێمانی گیراوه‌. ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاودێریکردنی وه‌زعه‌که‌ له‌ عێراق له‌ نزیکه‌وه‌ و هه‌ر کاتێ خراپبه‌کارهینانی مافی مرۆڤمان به‌دی کرد، دوودڵ نابین له‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی تایبه‌تی و گشتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی عیراقدا باسیان بکه‌ین.

دلسۆزتان

ڵێزلی ویتل

به‌شی باکووری ئه‌فریقا
   کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی وەڵامەکە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە