نووسین و دەسەلات

Monday, 21/01/2013, 12:00









هەر شتێ دەمەوێ بینووسم دەربارەی ئەم دەسەلاتە

دەبینم سەد جاری تر نووسیومە
مانگێ لەمەوبەر
ساڵێ لەمەوبەر
سێ ساڵ لەمەوبەر
دە ساڵ لەمەوبەر
سیی ساڵ لەمەوبەر

بە کوردیی
بە عەرەبی
بە ئینگلیزیی



بە زمانی بیر
زمانی ژییر
زمانی عەقڵ



بە زمانی سۆز
زمانی دڵ
زمانی گوڵ
زمانی شیعر


بە قسەی رەق
زمانی زبر
زمانی چقڵ

نەمبینیوە
بیست ساڵ، سی ساڵ
تەنانەت شێتیش
بە سەر دیواردا بشیڕینێ
دەبێ وشەکان ببن بە ‌پاچ
توند بکێشێ بە دیوارداتا لە بنڕا بیتەپێنێ

!

سەرسەری کەی گوێ لە رۆشنبیر دەگرێ
هەر رۆشنبیرە سەر بۆ سەرسەری دەگرێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە