کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌مال میراوده‌لی ئیدانه‌ی تاوانه‌کانی پارتی دژی یه‌کگرتووی کوردستان ده‌کا

Sunday, 04/12/2011, 12:00






له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی کوردستان د. که‌مال میراوده‌لی هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌کگرتووی ئیسلامیدا ده‌رده‌بڕێ و ئیدانه‌ی تاوانه‌کانی پارتی دژی ئه‌و حیزبه‌و هه‌ولدانی بۆ نانه‌وه‌ی ناکۆکی مه‌زه‌بی و تایه‌فی له‌ کوردستاندا ده‌کات:


برای به‌رێز وسه‌نگین مامۆستا ێه‌لاحه‌ددین ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی کوردستان

برایانی به‌رێز ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان

له‌ کاتێکدا دوابه‌دوای رووداوه‌کان و خۆنیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات، خه‌لکی کوردستان له‌ پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کی درێژو نه‌زۆکدا بوو تا سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵێنه‌ کۆن و نوێکانی جێبه‌جێ بکات و چاکسازییه‌کی راسته‌قینه‌ ده‌ستپێبکاو لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ بۆ ژیانی دیمۆکراتی فره‌حیزبی و هاوکاری نه‌ته‌وه‌یی بکاته‌وه‌، رووداوه‌ گومانلێکراوه‌کانی زاخۆو هێرشی سووتاندن و وێرانکردنی باره‌گاو نێوه‌نده‌ میدیاییه‌کانی یه‌کگرتوو - و ره‌شبگیری و ونکردنی ئه‌ندامانتان، رووداوێکی چاوه‌رێنه‌کراو بوو که‌ جارێکی تر حه‌قیقه‌تی ئه‌قڵییه‌تی ئینقلابچییاینه‌ی دژ به‌ دیمۆکراسی و فره‌حیزبیی و سه‌روه‌ری یاسای سه‌رکرادیه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سه‌لمانده‌وه‌. له‌ کاتێکدا هاوسۆزی خۆم له‌گه‌ل ته‌واوی سه‌رکرادیه‌تی و خوشک و برایانی ئه‌ندامی یه‌کگرتوو- ‌و هه‌وادرانی درده‌بڕم، زۆر به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ نوێیه‌ ده‌که‌م و سوپاسی ئێوه‌ ده‌که‌م بۆ تێگه‌یشتن و حیکمه‌تتان له‌ روونکردنه‌وه‌و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌ به‌شار ئه‌سه‌دییانه‌ی بۆ دروستکردنی ناکۆکی تایه‌فی و مه‌زه‌بی له‌ نێوان خه‌لکی کوردستاندا ساوێلکانه‌و ملهوڕانه‌ له‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتی و سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه‌ ‌دارێژراوه‌. سووربون له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی شه‌رعییه‌تی دیمۆکراسی و راستگۆیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رداو پابه‌ندبوون به‌ یه‌کێتی ئۆپۆزیسیۆن و شه‌قامه‌وه‌‌ ریگای ستراتیجی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ پووچه‌لکردنوه‌ی پلانه‌کانی ده‌سه‌لات و به‌دیهێنانی گۆرانکاری رادیکالی راسته‌قینه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لکی کوردستان.

براتان

د. که‌مال میراوده‌لی

2/12/2011

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە