تۆقه‌ی تاوان و گرتنێکی تاوانکارانه‌تر
Thursday, 13/10/2011, 12:00
راگه‌یاندنێک له لایه‌ن د. که‌مال میراوده‌لی یه‌وه ده‌رباره‌ی گرتنی کاکه برایمی کاکه ئه‌حه
که‌مال میراوده‌لی له کاتی سه‌ردانی کاکه برایمی کاکه ئه‌حه له رۆژی خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌له‌بجه له24/3 دا
1. ماوه‌ی ده رۆژه پیشمه‌رگه‌ی دێرینی گهلپهروهرو جوانمه‌رد کاکه برایمی کاکه ئه‌حه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارێتی یه‌کێتی یه‌وه گیراوه. به‌راستی یه‌که‌مجار باوه‌ڕم نه‌کرد، دوایی وتم ده‌بێ که‌سێکی تر بێ و ئه‌و رۆڵه تێکۆشه‌رو جوانمهردهی هه‌له‌بجه نه‌بێ که نموونه‌ی ساده‌یی، پاکی، ولاتدۆستی و ئینسانییه‌تێکی بێسنووره. له‌و که‌سانه‌یه که ده‌بێ بکڕینه سه‌رمه‌شق و نموونه‌کار بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتوومان. به‌لام دیاره ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ری و گه‌نده‌ڵ ، چاوی به رۆڵه‌ی نموونه‌یی ئاوا هه‌ڵنایه، به تایبه‌تی که کاکه برایم پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی یه‌کێتی یه‌و له قاره‌مانه‌کانی راپه‌رینی 1991 ه دژ به ده‌سه‌لاتی به‌عسی ئه‌نفالچی و ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانی هه‌ر وه‌ک چۆن به درێژایی ژیانی پیشمه‌رگه‌یه‌کی هه‌ره ئازا‌و له خۆبردوو بووه‌و خۆشه‌ویسته له ناو خه‌ڵک. بۆیه‌ش ئاسایی بوو به لایه‌وه که له به‌ره‌ی گه‌لدا جێی خۆی ببینێته‌وه‌و ببێته یه‌کێ له قاره‌مانه‌کانی پارێزه‌ری ئازادیی و خۆپێشاندانه‌کانی خه‌لکی هه‌له‌بجه‌ی خۆراگر دژی ده‌سه‌لاتی سته‌مگه‌ری حیزبی بنه‌ماله‌یی داگیرکه‌ر.
2. له رۆژی 23/3 ی 2011 دا له لایه‌ن چه‌ند ڕێکخه‌رێکی خۆپێشاندانه‌که‌ی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه پێوه‌ندیم پێوه کرا که به‌شداری و پشتگیری خۆپیشاندانی فراوانی ئه‌ورۆژه له هه‌له‌بجه بکه‌م. پێشتر چه‌ند هه‌ولیکی خۆپیشاندان درا بوو، ده‌سه‌لات هێزی پۆلیس و چالاکه مه‌ده‌نییه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌و ناوچه‌ی نارد بوو بۆ سه‌ر کوتکردنی خه‌لک به‌لام ئه‌وان به تایبه‌تی به هۆی ئاماده‌یی رۆله‌یه‌کی به‌رێزو سه‌نگین و جوانمهردو دڵسۆزی وه‌ک کاک برایم ه‌وه نه‌ک هه‌ر هیچ هه‌لوێستێکی توندیان به‌رامبه‌ر خه‌لک نیشان نه‌دابوو به‌لکو زۆر له پێشمه‌رگه‌کان هه‌ستی سۆز‌و پشتگیریشیان بۆ خه‌لک و خۆ نیشاندانه‌کان ده‌ربڕیبوو خۆپیشانده‌رانیش گوڵیان پێشکه‌ش کردبوون. به‌م جۆره که‌ژێکی ئارام و ئاسایی بۆ خۆپیشاندان دروست ببوو. ئه‌مه‌ش وای له ده‌سه‌لات کرد هه‌ول بدا سزای ئه‌و هێزانه بدا‌و دووریان بخاته‌وه‌و دوایی بۆ ریگه‌گرتن له خۆپیشاندانی ئه‌و رۆژه‌دا هێزێکی 500 که‌سییان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌له‌بجه هێنا. به‌ر له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که ده‌ست پێبکا ده‌ستیان کرد به خۆنواندن و ترساندن و گرتنی کۆلان و جادده‌و ده‌وری پارکی ئازادی و هێرشکردنه سه‌ر هه‌ر گروپێک که له دوو یان سێ که‌س زیاتر پێکه‌وه بن. ره‌وشێکی تێرۆر‌و توند‌و تیژی بێ پاکانه‌و نامه‌عقولیان له شاره‌که‌دا دروستکردبوو. وا دیاره یه‌کێ له ئامانجه شاردراوه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و هێزه‌یان نارد بوو تێرۆری کاکه برایم بوو. ئه‌وه بوو و ئه‌و رۆژه هه‌ولی کوشتنی درا که هه‌ر به موعجزه ده‌رباز بوو.
3. کاک برایم بۆی گێڕامه‌وه که ئه‌و رۆژه بۆ به‌شداری و پشتگیری خۆنیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌و ئاشتیخوازانه‌ی خۆنیشانده‌رانی شاره‌که‌ی به بێ چه‌ک ته‌نانه‌ت چه‌قۆیه‌کی پێنه‌بووه، له گه‌ڵ خه‌لکه‌که بووه‌و ستایشی هێزی پۆلیس و چالاکی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌و هێزی فه‌رمانده‌یی یه‌کێتی کرد که له خۆپیشاندانه‌کانی پێشوودا له‌گه‌ڵ خه‌لک هێمن و ئاسایی بوون. به‌لام ئه‌و رۆژه پێش ئه‌وه‌ی کاتی خۆپیشاندانه‌که بێ له‌و هێزه‌ی تازه هێنراوه ئه‌فسه‌رێک که پێشتر نه‌یدیوه‌و نایناسێ به ئاسایی ده‌چێ بۆ لای تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کاو وای نیشان ده‌دا که ده‌یناسێ و رێز‌و ته‌قدیری ده‌گرێ. هه‌ر که له تۆقهکردنهکهی ده‌بێته‌وه‌و ده‌کشێته دواوه گولله‌یه‌ک له سه‌ری کاک برایم ده‌درێ و ئه‌و له وێ ده‌که‌وێ و ئاگای له هیچ نامێنێ. تومه‌ز ئه‌و زابته پیاوکوژی دیاریکراوی له‌گه‌ڵ ده‌بن که پێشتر ئاماده‌کراون و به ئیشاره‌تێک بۆیان پلانی کوشتنه‌که جێبه‌جێ ده‌که‌ن به‌لام خۆشبه‌ختانه گولله‌که له ته‌نیشتی سه‌ریه‌وه ده‌ڕواو کوشنده نابێ. دوای ئه‌م تاوانه خه‌لکی ههلهنجهی قاره‌مان بارامبه‌ر هێزه‌که ده‌وه‌ستنه‌وه‌و پۆلیسێک شه‌هید ده‌بێ و هێزه‌که به ناچاری ده‌کشێته‌وه. له‌و رۆژه‌وه هه‌له‌بجه‌ش ئازاد کراو خۆپیشاندان به ئازادی و ئاسایی ده‌کرا.
4. گه‌رچی ده‌سه‌ڵات وه‌ک عاده‌ت و پراکتیسێکی نانه‌ته‌وه‌یی و نائینسانیی هه‌وڵی دروستکردنی جیاوازیی و ناکۆکی ناوچه‌یی و عه‌شایریی و کۆمه‌ڵگایی ده‌کرد و ده‌کا، و بانگاشه‌ی به‌هێز ده‌کرا که خه‌لکی هه‌له‌بجه‌و شاره‌زوور هه‌موو عه‌شایرن و چه‌قۆکێشن و دوژمنایه‌تی و تۆله له ناویان دایه‌و هه‌ر خۆپێشاندانێک کوشتن و تۆلهکاری لێده‌که‌وێته‌وه‌و له‌م سۆنگه‌وه زۆر ئامۆگاری من کرا که نه‌ک بۆ خۆپیشاندانه‌که ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش نه‌چم، به‌لام ئه‌مانه هه‌مووی درۆ‌و ده‌ڵه‌سه بوون و گه‌لی ئێمه هه‌میشه سه‌لماندوویه‌تی یه‌ک نه‌ته‌وه‌و مێژوو و ئازار‌و ئاواته‌و هه‌موو جیاوازی و ناکۆکی و شه‌ره براکوژی و ناوچه‌یی یه‌کان تاوانه دیار و نادیاره‌کان هه‌مووی حیزبی بوون و فیت و کرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بنه‌ماڵه‌یی داگیرکه‌رو سه‌ر به داگیرکه‌ر بوون. دوای ئازادکردنی هه‌له‌بجه له هێزی نادیاری له ده‌ره‌وه هێنراو، بۆ رۆژی دوایی خۆپیشاندانێکی گه‌وره له پارکی ئازادی له ناوقه‌دی شاردا کراو به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌م کردوو وتارێکم تێدا دا. خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانه‌ی مه‌ده‌نی دیمۆکراتی نموونه‌یی بوو. که ته‌نانه‌ت له ولاتانی دیمۆکراتیشدا خۆپیشاندانی و احهماسی هێمن و رێک و بێ بچوکترین کێشه نه‌بووه. که‌سێک ته‌نانه‌ت چه‌قۆیه‌کیشی هه‌ڵنه‌گرتبوو. که‌چی میدیای ده‌سه‌لات بلاوی کرده‌وه که خه‌لکی هه‌له‌بجه ویستوویانه که‌مال میراوده‌لی ته‌ماته‌باران و هێلکه‌باران بکه‌ن. {دیاره ڤیدیۆی وتار‌و پێشوازی خه‌لکه‌که هه‌یه].
بڕوانه ڤیدیۆی وتاره‌که:
http://www.youtube.com/watch?v=uqGxqFA75mIوه‌ک ئاشکرایه ده‌سه‌لاتێک که ده‌بێ ئازادی و مافه دیمۆکراتی و ده‌ستوورییه‌کانی خه‌لک بپارێزێ وه‌ک مافی خۆپیشاندان و ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وه وه‌ک هێزی یاسایی و قۆرخکه‌ری هێز که ژیان و که‌رامه‌تی هاولاتییان بپارێزێ، که‌چی وه‌ک له‌م نموونه‌و ده‌یان نموونه‌دا ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌و ده‌سه‌لاته به ملهوڕی و نایاسایی و ته‌نانه‌ت زۆر جار سه‌رسه‌رییانه دژی خه‌لکی ئاسایی و ماف و ئازادییه ئاساییه‌کانیان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر گیان و ژیان و مالیان به‌کاردێ له لایه‌ن ده‌سه‌لاتێکی دزو داگیرکه‌رو گه‌نده‌له‌وه که به‌رامبه‌ر هیچ ده‌ستوورو یاو پرینسیپێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی به‌رپرسیار نییه‌و وه‌ک ڤایرۆسی کوشنده له تاریکایی تاوان و نهێنیی نه‌زانییدا و ته‌نیا و ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی دزیی و داگیرکاری و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و خزمه‌تی ئه‌جندای بێگانه کارده‌کات.
5. دیاره له‌م نموونه‌ی کاکه برایم دا، تاوانباری ئاشکرا ده‌سه‌لاته که پیلانی پیشوه‌ختی عه‌مدی و به ئانقه‌ستی کوشتنیان دژی رۆڵه‌یه‌کی گهلپهروهرو خه‌باتکه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامدا به بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی هه‌بێ جگه له خۆشه‌ویستی خه‌لکی شاره‌که‌ی و ولاته‌که‌ی و قوربانیدان به خۆی بۆ پاراستنیان. هه‌روه‌ها تاوانبار ده‌سه‌ڵاته که به ناهه‌ق و ناره‌واو نایاسایی ئه‌و که‌ژو ده‌وروبه‌ره توندوتیژییه‌ی دروست کرد که پۆلیسه‌که‌ی تێدا شه‌هید بوو. کاکه برایم به‌راستی ئه‌و رۆژه شه‌هید کراو خوا نه‌یکوشت. ئێستا ئه‌و شه‌هیدێکی زیندووی خه‌لک و خاکه. ده‌بوو ده‌سه‌لات گه‌ر توسقاڵیک که‌رامه‌ت و ئێنسانییهتی هه‌بایه‌و مانای به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقی ده‌سه‌لات و حکومهتبوونیی بزانیبایه، ئێستا ته‌قه‌که‌ره تاوانباره‌که و ئه‌وانی پیلانه‌که‌یان دانا بدۆزرابانهوهیهوهو داداگایی کرابان و کاک برایم وه‌ک قاره‌مانێکی نموونه‌یی خه‌لک خه‌لات کرابایههوم دااوی ڵێبوردنی لێکراباو قه‌ره‌بوو بکرایه‌وه.
6. به‌تایبه‌تی ئه‌م خراپبهکارهێنانهوهی ده‌سه‌لات به‌رده‌وامییه‌کی نایاسایی و تۆلهخوازییهکی رقاویی به‌ربه‌ری عه‌شایه‌ری دڕندانه‌یه دژی خه‌لک و که‌سانێک که له دوای 17 شوباته‌وه له ولاتی خۆیاندا مافی یاسایی و ئاسایی خۆیان بۆ خۆنیشاندان دژی ده‌سه‌لاتێک که به گه‌نده‌ڵ و داگیرکه‌رو تاوانکاری ده‌زانن، به کارهێناوه.
7. هه‌روه‌ها ئه‌م تاوانه دژی داد‌و یاسا‌و ئه‌خلاق، له کاتێکدایه که ئۆپۆزیسیۆن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌که‌یدا، به چوار خاله بۆش و بێماناکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم رازی بووه که گوایه تاوانکارانی 17 شوبات و دواتر بگیرێن و دادگایی بکرێن و که‌س نهگیڕێ. هه‌روه‌ها هه‌ر نه‌بێ له چاوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه چاوه‌روان ده‌کرا ده‌سه‌لات دوای بێده‌نگکردنی ئۆپۆزیسیۆن و شه‌قام رۆحێکی لێبوورده‌یی و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و ده‌ستپێکردنی چاکسازی راسته‌قینه‌و به کرده‌وه ده‌ستپێبکا، له گه‌مه‌ی رق و تۆله‌سه‌ندنه‌وه به‌رده‌وامی پێشیلکردنی ماف ئازادییه‌کانی خه‌لک و یاسا‌و ئه‌خلاق ده‌ست هه‌ڵبگرێ. له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌سه‌لاتی حیزبی واگۆی ئه‌وه ده‌کا که هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌وه له سه‌ر کورد هه‌یه‌و ده‌بێ به‌ره‌ی ناوخۆ رێکبخرێته‌وه. به‌لام هێرشه سهرسهرییانهکهی سلێمانی بۆ سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی و دوابه‌دوای ئه‌و گرتنی کاکه برایم ئه‌وه ده‌سه‌لمینن که ده‌سه‌لات ره‌وشتی ره‌شی خۆی به‌رنه‌داوه. ئه‌وه‌تا برایمی کاکه ئه‌حه د ده‌گیرێ و بکوژه‌کانی 17 ی شوباتیش له لایه‌ن سه‌رۆکی ئیسلاحیی هه‌رێمه‌وه پله‌یان به‌رزتر ده‌کرێته‌وه‌و خه‌ڵات ده‌کرێن.
8. ئه‌م کاره ئیهانه‌یه‌کی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن و گاڵته‌کردنه به هه‌موو پرۆژه‌و داواکانیان که له قبوڵکردنی کۆیلایه‌تی بودجه زیاتر هیچی لێ شین نهبۆوهو نابێته‌وه. دیاره ئۆپۆزیسیۆن ئازادن به‌رامبه‌ر کۆیلایه‌تی بودجه چ ده‌که‌ن و چۆن موساوه‌مه ده‌که‌ن، به‌لام ئه‌م بێده‌نگی و سه‌رشۆری و موساوه‌مه ناشیرینه به‌م شێوه ئاشکراو رووت و قووتییه له سه‌ر حیسابی ئازار‌و ئاوات و خه‌بات و خوێن و که‌رامه‌تی خه‌لک، گه‌ر باکیان به که‌رامه‌تی خۆشیان نه‌بێ، ئه‌وه به ته‌واوی جێگه‌ی داخه و گه‌ل و مێژوو لێیان خۆش نابێ.
9. سه‌یر ئه‌وه‌یه کارێکی تاوانکارانه‌ی وا گه‌وره ده‌کڕێ ، باس ناکرێ له کوێوه‌و له کێوه فه‌رمانی گرتن ده‌رچووه، بۆچی و چۆن؟ مافی گیراو له هه‌بوونی پارێزهرو پاراستنی یاساییدا چییه؟ بۆچی که‌سێک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، حکومه‌ت ، په‌رله‌مان شتێک له‌و باره‌وه راناگه‌یه‌نێ، رۆژنامه‌و میدیایه‌کی ره‌سمی نییه که هی حکومه‌ت بێ و زانیاری یاسایی و سیاسیی بدات، هێچ ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت هی ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌هلیش به دوای سه‌دان مردن و گرتنی مانگانه دا ناچن و به رامبه‌ر مردن، کوشتن، گرتن، ئیدانه‌و زه‌لیلکردنی ئینسانی کورد به گشتی، ته‌نیا وتاری ساخته‌یی و چه‌واشه‌یی و بێده‌نگییه‌کی گۆڕستانیی هه‌یه. ئایا ئێمه په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسۆنمان بۆ ئه‌وه ده‌وێ؟ رۆژنامه‌و رووناکبیرمان بۆ ئه‌وه ده‌وێ؟ هه‌رێم و حکومه‌تی خۆمالیمان بۆ ئه‌وه ده‌وێ که به هه‌موو شیوه‌یه‌ک سیستمی سهددامیی و حاڵه‌تی ئه‌نفالی به‌رده‌وام بکرێ و که‌سیش باکی به مردن و زه‌لیلکردنی نه‌وه‌کان نه‌بێ؟
10. خه‌باتکردن بۆ ئازادکردنی کاکه برایم و وه‌ستاندنی یه‌کجاری تاوان و ده‌ستدرێژی دژی ئینسانی کورد ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکی کوردی خاوه‌ن ویژدانه له ناوهوهوهو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. هیوادارم به‌رپرسانی یه‌کێتی به تایبه‌تی سه‌رۆکی حکومه‌ت و تاڵه‌بانی و جێگره‌کانی به زوویی هه‌ست به گه‌وره‌یی ناشیرینی و ناره‌وایی ئه‌م کاره بکه‌ن و ده‌ستبه‌جێ کاک برایم ئازاد بکه‌ن.
ڤیدیۆکلیپی سه‌ردانه‌که‌ی د. که‌مال له کاکه برایمی کاکه ئه‌حمه‌د له هه‌له‌بجه
*****************************************
*****************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست