شەهیدبوونی ساکینەو فیدان و لەیلا لە پاریس

Thursday, 10/01/2013, 12:00







دڵکوژ، جەرگبڕ
هەواڵێ دڕ

تاساندی رۆحی مەئیوسم
وشەم پێنەما بە فرمێسک دەنووسم

دەستی رەشی مەرگ و تاوان
گەیشتە خوشکی کوردستان

نەفرەتت لێ بێ ئەی پاریس
چۆن نەتپاراست کچی نێرگس

سەکینە ئەی هاوڕێی سەرۆک
بەڵێن بێت کورد نایەتە چۆک

بەڵێن بێ جێگەت جٶل نابێ
نە شاخ نە شار بێ شێر نابێ

فیدان ئەی کچی فیدایی
جێت نەهێشتووین بە تەنیایی

لەیلا تازە گەنجی خەبات
خوێنی تۆ بە فیڕۆ ناروات
گەلت بە ئاوات هەر ئەگات

داگیرکەران هەرگیز جێی باوەرنین. سێ قارەمانە ژنی خەباتکەری پەکەکە رۆژی ٤ شەممە لە سینتەری راگەیاندنی کوردی لە پاریس تێرۆر کران.

هەروەک تێرۆرکردنی قاسملۆ، دوژمنانی داگیرکەر تەکتیکی دانوستاندن و وتوویژ و چارەسەری ئاشتی بۆ ئامانجی شەیتانیانەو تێپەراندنی نەخشەنەتەوەپەرستییە نائینسییەکانیان بەکار دەهێنن.

ئەمە حەقیقەتێکە کە دوژمنا ن سەرۆکانی تێکۆشەر دەکوژن و زیندانی دەکەن، سەرۆکانی خائین و نۆکەریش دەپارێزن و لە پێلاوەکانیان دەگرن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە