نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان
Saturday, 29/05/2010, 12:00
خوشکوبرایانی ئازیز
له سایتی رۆژنامه‌ی ده‌ستوردا خوێندمه‌وه که سبه‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستاندا ئاماده ده‌بێت. "لای خۆیه‌وه دڵشاد شه‌هاب جێگری سەرۆكی لیستی كوردستانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "شەممه‌ی داهاتوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ڕوونكردنەوەی گەشتەكەی بۆ توركیا‌و چەند وڵاتێكی دیكه، ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت تائامانجی سەردانەكانی بۆ پەرلەمانتاران‌و هه‌موو خەڵكی كوردستان ڕوونبكاتەوە".
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی تورکیا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی تێدا به‌دیده‌کرێ. ئه‌و هێرشه توند‌و ناره‌وایه‌ی پارتیش دژی گۆران له دوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل سه‌فیری تورکی له عێراق بوو. مه‌به‌ست ته‌نیا شاردنه‌وه‌ی رابردوو واته پرسی تاوانی شه‌هیدکردنی سه‌ره‌دشت نه‌بوو، به‌لکو ریگه خۆشكردن بۆ دروستکردنی که‌ژێکی نائارامی و گرژیی و ترس که رووداوه‌کانی داهاتووش بێده‌نگ بکا. ئه‌و مه‌ترسییه‌ی چاوه‌رێده‌کریێ هیڕشێکی گه‌وره‌یه بۆ لێدانی شۆڕشگێڕانی باکوور که هه‌موو کچ و کوڕی خه‌باتکارو له خۆبردووی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ن و له ناچاری په‌نایان بۆ ئه‌م جۆره خه‌باته سه‌خته بردووه و هه‌مێشه ئاماده‌ی ئاشتیخوازین به به‌دیهێنانی که‌مترین داوایان له لایه‌ن تورکیاوه. به‌لام له‌وه ده‌چێ پلانێکی گه‌وره له ئارادابێ که تورکیا‌و ئیسرائیل، ئه‌مریکاشیان رازی کردبێ و ئالوگۆرێک له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێرانیش له ئارادابێ. هه‌رچۆنێ بێ به بێ بێده‌نگی و هاوکاری ئیستیخباراتی و سیاسی و دیپلۆماسی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێـم ئه‌و پلانه سه‌رناگرێ.
به‌پێی ئاژانسه‌کانی ده‌نگو باس له حه‌فته‌ی رابردوودا 20 فرۆکه‌ی جه‌نگی تورکی 50 ئامانجی په‌که‌که‌ی له 'سه‌رووی عێراقدا' بۆردومان کردووه.
http://english.aljazeera.net/news/europe/2010/05/2010520153428911252.html
http://english.peopledaily.com.cn/90001/90777/90854/6993276.html
له ئه‌نجامی بۆمباردومانه‌کان به پێی راگه‌یاندنی په‌که‌که 4 گه‌ریلا کوژراون و 5 ی تریش برینداربوون، جگه له سووتانی کۆمه‌ڵێـک باخ و بێسـتانی گونده‌کان و کوشتنی زیاتر له 100 سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ڕه‌وه‌نده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه. . به پێی راپۆرتی ئه‌لجه‌زیره: شاره‌زایانی عه‌سکه‌ری باوه‌ڕیان وایه که ئه‌مریکا زانیاری جاسووسی سه‌ربازی ده‌رباره‌ی شوێن و جموجۆله‌کانی په‌که‌که‌ی ده‌دا به تورکیا. و خه‌ته‌ری ئه‌وه‌یه که ته‌یاره‌ی بئ فرۆکه‌وان له‌وانه‌ی له پاکستان به‌کاردێن و فرۆکه‌ی جه‌نگی و چه‌کی فسفۆری و کیمیایی قه‌ده‌غه کراو به‌کار بێن.
ئه‌م رێکه‌وتنه به به‌شداری سێقۆڵی تورکیا‌و ئه‌مریکاو عێراقه که ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستانیش [مه‌سعود بارزانی و حکومه‌تی هه‌رێم] به‌شێکن له‌و ڕێکه‌وتنه ئیستیخباراتییه سه‌ربازییه دژی خه‌بات و خه‌باتگێڕانی کوردستانی باکوور. ئێمه بینیمان که به‌داخه‌وه سه‌رۆک ئۆباما‌و ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه یه‌گرتۆکان بێباکانه سه‌یری هێرشی ئیباده‌ی سریلانکایان بۆ سه‌ر ته‌میله‌کان کردوو به قڕانکردنیشیان به ده‌نگ نه‌هاتن. هه‌روا به‌و جۆره سه‌یری هێرشی سوپای تایلاندمان بۆ سه‌ر کراس- سوره‌کان کرد. ئێستا شه‌ڕو بوژاندنه‌وه‌ی بازاری خوێن و چه‌کفرۆشتن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری داڕماوی ولاته رۆژاواییه‌کان گرنگه. پێویسته نه‌هێڵڕێ کوردستان، کوردستانی باکور ئێستا‌و کوردستانی باشوور دوای به هێزبوونه‌وه‌و پڕچه‌ک کردنی سووپای عێراق، ببنه‌وه بازاری خوێن و جێنۆسایدی ئازادی و مافی مرۆڤ
.
تا ئێستا هه‌رێمی کوردستان له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و فه‌ره‌نساو ولاتانی تری ئه‌وروپی و تورکیا‌و ، هتد وه‌ک هه‌ریمێك که میلله‌تێکی خاوه‌ن ماف و ئیراده‌و په‌رله‌مان و حکومه‌تی تێدایه سه‌یر ناکرێ. هه‌لوێستی سه‌رۆکی هه‌رێم و لێپرسراوانی حکومه‌تی هه‌رێم هۆیه‌که بۆ ئه‌مه. سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک نوێنه‌ری خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی ، له ده‌روه پێشوازی ده‌کرێ. هیچ پرۆتۆکۆلیكی ره‌سمی وه‌ک دانیشتن و دانوستاندانی ره‌سمی نییه، به‌یانی هاوبه‌ش و کۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم نییه. له زیاره‌ت و دانێشتنه‌کاندا ته‌نیا سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی به ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ که‌سانی بنه‌ماله‌که‌ی یان حیزبه‌که‌ی به‌شدار ده‌بن، وه‌ک رێوره‌سمی پێویست و عو‌رفی زانراو ره‌چاوکراو ئێمه ئاگادارنین هیچ ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی نووسراو ئیمزا کراو له ئاکامی هیچ له سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا بۆ ده‌ره‌وه هه‌بن. گه‌ر هه‌شبن که‌س نازانێ چین و گه‌ر به ره‌سمی و به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه بن ده‌بێ ئه‌و رێکه‌وتننامانه بێن و بدرێن به په‌رله‌مان تا گفتۆگۆیان له سه‌ر بکرێ. له هه‌موو وڵاتێک‌دا رێکه‌وتنه‌کان تاپه‌رله‌مان بریاریان له سه‌ر نه‌دا، وه‌ک له هه‌موو عاله‌م باوه، شه‌رعییه‌یت وه‌رناگرن و نابن به ره‌سمی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گومان ده‌کرێ له‌و سه‌فه‌رانه‌دا سه‌ودای گرنگ به ئاسایش و پاشه‌رۆژی کوردستان و سامان و ئابووری کوردستانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی له تاریکیدا بکرێ.
تکاتان لێده‌که‌م رێگا مه‌ده‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم به هاتنی بۆ لای ئێوه‌و وتنی چه‌ند قسه‌یه‌ک و به چه‌پڵه به‌رێکردنی
هیچ جۆره مامکێکی دیمۆکراتیبوون و روونکار بوون به سه‌فه‌ره‌که‌ی بدا. پێویسته به روونی سیاسه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه دابڕێژرێ به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا‌و فه‌ره‌نساو چۆنێتی گه‌یشتن به رێکه‌وتنی ره‌سمی و نووسراو تا له داهاتوودا لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه موناقه‌شه بکرێ و بریاربدڕێ. تا ئه‌و کاته ده‌بێ ئێوه روونی که‌نه‌وه که هیچ وتووێژێک شه‌رعی نییه‌و رای په‌رله‌مان و گه‌لی کوردستان نییه.
پێویسته نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت به‌شداری وه‌فدی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بن و له هه‌موو دانیشتنه‌کاندا به‌شدار بن و هه‌ر رێکه‌وتنێ ده‌کرێ یان هه‌ر ئه‌نجامێ به نووسین بێ وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و بۆ دیبات و بڕیاردانی په‌رله‌مان بهێشترێته‌وه.
ئێوه وه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مان ماف و ئه‌رکی سه‌رشانتانه پرسیار له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ره‌کانی رابردووی و ئه‌نجامه‌کانی و ئامانجه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌و پێکهاتنی وه‌فده‌که‌و ئه‌نجامه‌کانی لێبکه‌ن و به روونی و راشکاوی بیر‌و بۆچوونی خۆتان ده‌ربڕن. گه‌ر رێگه‌ی ئه‌مه‌تان نه‌درێ و ته‌نیا وه‌ک منالی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌یرتان بکرێ هه‌قه بچنه ده‌ره‌وه‌و کۆبوانه‌وه‌که جێبهێڵن. گه‌ر ئێوه نه‌توانن ببنه نمونه‌ی دیفاع له دیمۆکراسی و شه‌ر‌عییه‌ت، جه‌ماوه‌ر چۆن بتوانێ ئه‌مه بکا له کاتێکدا گه‌نجێک و خوێندکارێکی زانکۆی رۆژنامه‌نووس له سه‌ر یه‌ک دوو وتار ده‌کوژرێ؟ گرنگه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت ئه‌و به‌لێنه به گه‌لی کورستان بده‌ن که وه‌ک پرینسیپێکی نه‌گۆڕ پشتگیری چاره‌سه‌ری سیاسی دیمۆکراتی کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌که‌ن و دژی هه‌موو جۆره هه‌نگاوێکی جه‌نگی و توند‌و تیژن و پێویسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و ئه‌وروپا به‌شداربن له دۆزینه‌وه‌و جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌رێگایه‌کی ئاشتیخوازانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به تایبه‌تی که هیچ هێزێکی کوردی نییه دژی چاره‌سه‌ری ئاشتی وپرۆسه‌ی سیاسی یاسایی دیمۆکراتی بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه بێ. هه‌روا ده‌رباره‌ی له سێداره‌دانی هاولاتییانی کورد له ئێران و بۆمبابارانی ئێران بۆ ناوچه سنوورییه‌کان پێویسته په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌لوێست و رێگا چاره‌سه‌ری ئاشکرایان هه‌بێت.
با جارێکی تر له پشت په‌رده‌وه کورد خۆی نه‌کرێته ئامرازی کوشتوبڕی خۆی و دامرکاندنه‌وه‌ی خواستی ئازادی
دیمۆکراتیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان له به‌شه‌کانی تری کوردستاندا.
له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیمدا
27/5/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست