كێ بڕوا: بارزانی یان به‌رهه‌م؟ ده‌ستوور و یاسا یان مه‌رجه‌عی سه‌رۆکایه‌تی؟
Sunday, 29/05/2011, 12:00
سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وا دیسان ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له سه‌ر داوای رێکخراوانی رۆشنبیریی و مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تییان که چوونه خزمه‌تی، بۆ چه‌ند باره داوای دانیشتنی بێمه‌رجی حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لات و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکان ده‌کات. دیسانه‌وه به رواله‌ت، به چه‌ند رسته‌یه‌کی خێرا، خۆی وه‌ک سه‌رۆکێکی بێلایه‌ن و ناتهرهفگیرو سه‌رووی سیاسه‌ته‌وه نیشان ده‌دات، له کاتێکدا بۆ هه‌موو لایه‌ک روونه که ئه‌و قه‌ت خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نه‌بووه‌و هه‌ر چێ وتبێتی و خوێندبێتیه‌وه، کاری پێنه‌کردووه‌و له عاقیبهتدا ته‌نیا وه‌ک سه‌رۆکی حیزب و بنه‌ماله‌که‌ی خۆی کاری کردووه. دیسانه‌وه، فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزییسۆن ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و هاوار له‌و ده‌به‌ستن که ئه‌و یاسانامانه واژۆ نه‌کات که له کاتی بۆیکۆتی ئه‌وان بۆ دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌رچوون، له کاتێکدا هه‌موو ده‌زانن که که‌مپه‌ینی سه‌رۆک واژۆی مه‌که' و ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندانه گه‌ورانه‌ی پار له کوردستان و ده‌ره‌وه دژی یاسای خۆپیشاندان کران هیچ کاریگه‌ری نه‌بوو، گوێی له جه‌ماوه‌ر و ئۆپۆزیسیۆن نه‌گرت و ئه‌و یاسا نادیمۆکراتییهی واژۆ کرد که له جه‌وهه‌ردا هه‌ولێکه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپیشاندانه‌کان ئه‌وانه نه‌بێ که به ئاره‌زۆی ده‌سه‌لاتن یان ده‌سه‌لات خۆی رێکیان ده‌خا وه‌ک خۆپیشاندانی قوتابیانی پارتی و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی، که به بێ روخسهتیش کران. قه‌ده‌غه‌کردن و داپهلۆسێنی ئه‌منییانه‌ی هه‌موو هه‌ولێکی خۆپیشاندان له هه‌ولێر ئه‌مه‌ی زیاتر و بنهبڕتر سه‌لمانده‌وه. دیسانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن په‌نا بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و برازاکه‌ی ده‌با که له ژووره تاریکه‌کاندا سه‌ودایه‌ک ساز بکه‌ن له کاتێکدا هه‌موو رووناکییه‌کانی ئازادی و دیمۆکراسی له خه‌لک گیراوه، رێگای ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه سیمینارێکیش نادرێ که به‌دڵی ده‌سه‌لات نه‌بێ، شار‌و شه‌قام سه‌ربازگه‌یی کراوه‌و هاواری ئازادیی و خۆپیشاندانی خه‌لک به زه‌بری هێز خنکێنراون و له روانگه‌ی یاساوه، له سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ولاوه که‌س له‌م باره به‌رپرسیار نییه.
ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی و سه‌ردانی سه‌رۆک له مه‌ش پتر، نوێنه‌رانێ به ناوی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی ده‌چنه خزمه‌ت بارزانی تا له سه‌ر داوای ئه‌وان داواکاری شه‌قام جێبه‌جێ بکا، له کاتێکدا باش ده‌زانن گه‌وره‌ترینی ئه‌و تاوانکارانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی شه‌هیدانی 17 ی شوبات سووره پارتین و له لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه پله‌یان به‌رز کراوه‌ته‌وه‌و له هه‌ولێر ده‌یان خۆپیشندهر گیراون و ئه‌شکه‌نجه دراون و له کاتێکدا باش ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسیارێتی پارتی و ده‌سه‌لاتی هه‌رێم له شه‌هیدکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت دا وه‌ک خۆر ئاشکرا بوو، بێگوێدانه ئه‌و هه‌موو هاوارو خۆپێشاندان و کامپین و ناره‌زاییه‌ی خه‌لکی کورد له کوردستان و ده‌ره‌وه، سه‌رۆک ههنگاوێکی نه‌نا بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و له په‌رله‌ماندا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئۆپۆزیسیۆن کرد‌و عاقیبه‌ت سه‌رده‌شتی شه‌هیدیان به تێرۆریست دایه قه‌ڵه‌م و رێگه‌شیان له‌وه گرت له هه‌ولێر په‌یکه‌رێکی بۆ بکرێ یان دوای ساڵێ له شه‌هیدکردنی ته‌نانه‌ت یادیشی بکرێته‌وه!!ا. دواوهلامی بارزانی بۆ ئۆپۆزیسیۆن قه‌ت له یه‌که‌م وه‌لامی پێش سێ ساڵ جیا نییه کاتێ بۆ یه‌که‌م جار چوارحیزبه‌که‌ی پێشوو، یاداشتێکیان بۆ چاکسازیی دایه ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌کێتی، وه‌لامی بارزانی ئه‌وه بوو که ئه‌وه : کۆدیتایه، ئه‌وانیش کۆدیتا قبوڵ ناکه‌ن! ئێستاش جار له دوا جار بارزانی جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌ر داواکارییه‌ک بۆ گۆڕینی حکومه‌ت و دروستکردنی حکومه‌تێکی ئینتیقالی، کۆدیتایهو قبووڵی نییه. ئه‌و ده‌وره بێلایه‌نییه‌ی که سه‌رۆک ده‌یه‌وێ بیبینێ و ئه‌و هاواره‌ی که خه‌لک و ئۆپۆزیسۆن لێی ده‌به‌ستێ هه‌ر نه‌بێ رواله‌تێکی مه‌عقولییه‌تی و له جێگه‌ی خۆیدا ده‌بوو که یه‌که‌م: ئه‌و ده‌وره دروست و جددی بووایه و دووه‌م به‌رێزیان جگه له ده‌سه‌لاتێکی مه‌عنه‌وی مێژووکرد یان مه‌رجه‌عییه‌تی، وه‌ک سیستانی بۆ نموونه، چ ده‌ورێکی دیکه‌ی بنه‌ماله‌یی، حیزبیی و سیاسیی فه‌رمییان نهبایهو که‌سێتییه‌کی سیاسیی و رهمزیكی نه‌ته‌وه‌یی بیلایه‌ن و خوازیاری به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و یه‌کێتیی نیشتمانیی بان. به‌لام ئه‌و به فه‌رمیی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌و ئه‌و سیستمه سه‌رۆکایه‌تییه‌ی به زۆر سه‌پاندوویه‌تی، سیستمی ده‌سه‌لاتی له هه‌رێمدا ، که له ئه‌سلدا هه‌ر هیچ سیستمێکی ده‌ستووریی و پراتیکی نییه، تێکداوه و ئێستا زۆر جار خۆی ئه‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌کا که ده‌بوو سه‌رۆکی وه‌زیران ده‌ریان بکات. ئه‌مه‌ش زیاتر له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته بنهمالهییهکهیهوه ده‌کات، واته گه‌ر نێچیروان بارزانی سه‌رۆکی وه‌زیران مابایه‌وه ئه‌و به‌م جۆره فهزیحهتییانه ده‌ستی نه‌ده‌خسته کاری سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه‌و هه‌ولی نه‌ده‌دا به لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات نیشانی بدات.
به‌رپرسیارێتی فه‌رمیی و چاوه‌ڕوانیی خه‌لک ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا پۆست و ده‌ورو به‌رپرسیارێتی فه‌رمیی به‌رێز مه‌سعود بارزانی یه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم. هه‌ر له‌و سۆنگه‌شه‌وه‌یه که هه‌م ئۆپۆزیسیۆن و هه‌م رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیی، گه‌ر شتی وا هه‌بێ، هه‌م تاکه‌که‌سانی شه‌قام، په‌نای بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو وڵاتیک ده‌بێ مه‌رجه‌عییه‌تێکی دوایی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران و كێشه بنبه‌سته‌کانی هه‌بێ. لای ولاتانی خاوه‌ن سیستم ئه‌و مه‌رجه‌عییه‌ته فه‌رمییه ده‌ستوورو دادگای ده‌ستووری یه. بوونی ده‌ستوور و پرۆسه‌ی دادگایی سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌لات ده‌کاته پرۆسه‌یه‌کی یاسایی ده‌زگایی بابه‌تیی و له چه‌قی شه‌خسیی و که‌ساندنی دوور ده‌خاته‌وه. لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه، به‌رپرسیارێتیی و ده‌وره فه‌رمییه‌کانیش که‌سیی و شه‌خسه‌نه کروان: سه‌رۆک وه‌ک که‌س ، وه‌ک بنه‌ماڵه، چه‌قی داواکان و بریاره‌کان و پرۆسه‌کان و بوون و نه‌بوونی ئه‌نجامه. ئه‌وه‌ی که ده‌بوو ئۆپۆزیسیۆن دژی بوه‌ستێ ئه‌و شه‌خسه‌نه‌کردن و بنهماڵهییکردنهی ده‌سه‌ڵاته، به تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، که ده‌یانوت " ئێمه باوه‌ڕمان به سه‌رۆکایه‌تی هه‌ر نییه!" که‌چی یه‌کسه‌ر دوای هه‌لبژاردنی 2009، سه‌رۆکایه‌تییان کرده مه‌رجه‌عی یه‌که‌م. له کاتێکدا ئه‌وان ده‌ستووری هه‌رێمیان به پله‌ی یه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه ره‌تکرده‌وه که ده‌سه‌لاتی زیادی به سه‌رۆکی هه‌رێم داوه‌و به ناسازیی سسیتمی سه‌رۆکایه‌تی ، به سه‌ر سسیتمی په‌رله‌مانیدا سه‌پاندوووه، که‌چی دوای هه‌لبژاردن مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوورییان هه‌ر فرامۆشکرد وه‌ک کوردستان پێویستی به چوارچێوههیکی ده‌ستووری بۆ پراوه‌کردنی ده‌سه‌لات نه‌بێ و، و سه‌رۆکیان کرده مه‌رجه‌عی ده‌ستووری یه‌که‌م و جێگره‌وه‌ی ده‌ستوور و سیستمی موئه‌سسه‌ساتی له هه‌رێمی کوردستاندا و بۆ هه‌موو شتێک له گێڕانه‌وه‌ی نانبڕاوانهوه تا ره‌تکردنه‌وه‌ی یاساکانی په‌رله‌مان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و! .. ئه‌نجامه جوانه‌کانیش، که هه‌ندیکیان له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کردن، روون و ئاشکران.
ئێستا به ده‌یان کێشه‌و پرسی گرنگی مافی مرۆڤ و ژیانی خه‌لک و کاری نا عادلانه‌و ستهمگهرانهو بڕیاری دیکتاتۆریانه‌و عهسکهرتارییانه له کوردستان له گۆڕێن و ژیانی سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تی خه‌لکی کورد په‌کی خراوه، که‌چی چاره‌سه‌ریان وه‌ک هه‌موو كێشه‌یه‌کی تری گه‌نده‌ڵیی و جیاوازیگهریی و ناداپه‌روه‌ریی گه‌یشتۆته بنبه‌ست و هێج جۆره په‌نایه‌کی یاسایی و چاره‌سه‌رییه‌کی دادوهرییانهو مه‌رجه‌عییه‌تێکی چاره‌ی دوایی له‌م سسیتمه جهنگهڵییهدا نییه : هه‌یه‌و نییه‌و فه‌خامه‌تی سه‌رۆک و به‌ڵێنه بێ کرده‌وه‌و ئامانج و ئهنجامهکانێتی و ئۆپۆزیسۆن و شه‌قامیش، دوای له‌باربردنی خۆپیشاندانه‌کان، داماوو ده‌سته‌وستان، چاوه‌رێی مه‌رحه‌مه‌تی سه‌رۆکن.
ته‌نیا بۆ نموونه له سه‌دان كێشه‌ی ناداپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و ئه‌خلاقی و تاوانکاریی حیزبیی، جه‌ند كێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئێستایی دهسستنیشان ده‌که‌م که له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا هاتوونه‌ته کایه‌وه‌و بێسه‌روبه‌ری و جهنگهلیی یاسای ده‌سه‌لات، که سه‌رۆک لێی به‌رپرسه، له‌م ولاته‌دا نیشان ده‌ده‌ن:
1. سه‌پاندنی باری نائاسایی و جولاندنی هێزی عه‌سکه‌ریی بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌لک و داگیرکردنی شار‌و شهقامهکانو قه‌ده‌غه کردنی مافی خۆپیشاندان: به‌و پێیه‌ی جاڕدانی باری نایاسایی له پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا له ده‌سه‌لاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌و به‌و پێیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی چه‌کداره، جولاندنی هێزێکی گه‌وره‌ی چه‌کدار بۆ سلێمانی و شارۆچکه‌کان و سیاسه‌تی داپهلۆسینی عه‌سکه‌رتارییانه‌ی خه‌لک له ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێمه. بۆیه سه‌رۆکی هه‌ریم به‌رپرسیاری یه‌که‌م و دوایی یه له سه‌پاندنی نایاسایی باری نائاسایی به‌سه‌ر هه‌ولیرو سڵیمانیداو قه‌ده‌غه‌کردنی مافی یاسایی خۆپیشاندان له هه‌ولێرو هه‌رێمی کوردستانداو و به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی کۆمه‌لایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی پرۆسه‌کان به‌ره‌و توندوتیژی و بنبه‌ست. که‌چی سه‌یر ده‌که‌ین له کاتێکدا سه‌رۆکی هه‌رێم جار له دوا جار داواکاری ئۆپۆزیسیۆن بۆ گۆڕینی حکومه‌ت به کوده‌تا دژی شه‌رعییه‌تی پرۆسه‌ی یاسایی و ده‌زگایی ناو ده‌با، به‌رامبه‌ر به جوڵاندنی له‌شکرو پاساوی یاسایی ئه‌م جولاندنهو به چ بریارو فه‌رمانێکی ره‌سمی جوڵاون، بێده‌نگه‌و به کوده‌تایه‌کی دژی ئیراده‌ی ئازادیخوازی خه‌لکی نازانێ. ئه‌مه‌ش مانای وایه یان به‌رپرسیارێتی یاسایی خۆی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم نازانێ، یان سه‌رۆکی ئیداره‌ی سلێمانی نییه، یان خۆی به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی قه‌ره‌قوشییانه‌ی ئه‌م کاره نایاسایی یه خه‌ته‌رناکه. له هه‌ر ولاتێکی تردا بوایه سه‌رۆک لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کراو ده‌مێک بوو لابرا بوو. به‌لام چونکه ئێمه نه ده‌ستوورمان هه‌یه، نه ئۆپۆزییسیۆنی زانا و ئازا نه په‌رله‌مان، سه‌رۆک خۆی ده‌ستوورو یاسا‌و بریاری دوایی یه.
2. بێباکیی له مافی مرۆڤی کوژراوان و برینداران و قوربانیانی خه‌لک: مرۆڤ پێوانه‌ی هه‌موو شتێکه‌و پاراستنی ژیان و که‌رامه‌تی مرۆڤ ئه‌رکی سه‌ره‌کی ده‌سه‌لاته‌و ده‌سه‌ڵاتێک به ته‌نگ ماف و ئازادیی و که‌رامه‌تی هاولاتییانی خۆیه‌وه نه‌یا، باکی به مردن و کوشتنی نه‌وه‌کانی نه‌بێ، به‌رامبه‌ر تاوانکاریی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆی کوشتن و بوونه هۆکاری مردن، بێده‌نگ و بێباک و هاوتاوان بێ، ئه‌و ده‌سه‌لاته به هیچ پێوانه‌یه‌کی ئاسمانی و دنیایی شه‌رعییه‌تی حوکمرانی نییه‌و ده‌بێ دادگایی بکرێ. سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ئه‌نفالکردنه‌ی رۆژانه‌ی ئینسانی کورد به هۆی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه‌وه، سه‌رۆکی هه‌رێم نیگه‌رانی و په‌رۆشێکی بۆ کوشتنی 10 که‌س و بریندارکردن و په‌ککه‌وته‌کردنی زیاتر له 700 که‌س نیشان نه‌داو سه‌ری له هیچ ماله شه‌هیدو بریندارێ نه‌داو فه‌رمانێکی بۆ سزادانی تاوانباران و قه‌ره‌بووی قوربانیان دهرنهکردو خۆی له‌و هه‌موو گرتن و لیدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانه گێل کرد که داروده‌سته‌ی پاراستنه‌که‌ی له هه‌ولیر دژی خه‌لک و خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیان داوه‌و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. به پێچه‌وانه‌وه تاوانکارێ گه‌ر پارتی بێ ئه‌وه نه‌ک هه‌ر حه‌ێانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه هه‌یه به‌لکو پله‌شی به‌رز ده‌کرێته‌وه. پرسیاره‌که له رووی یاسایی و سیستمی حکومه‌ت و ئیداره‌ی ولات و گه‌له‌وه ئه‌وه‌یه: خێزانێکی هه‌ژارو داماوو بێکه‌س وه‌ک ئه‌و خێزانه‌ی باوه‌نوور که که‌نالی نالیا فلیمه‌که‌ی نیشان دا، که خێزانێکی که‌مئه‌ندام و هه‌ره هه‌ژاره‌و تاقه کوڕێکی منالکاریان هه‌یه هه‌ولی مه‌حاڵی داوه دایکێک و سێ خوشکی په‌ککه‌وته‌که‌ی به‌خێو کا، له خۆپیشاندانه‌کاندا به رێکه‌وت پێوه بووه‌و فیشه‌کی لیدراوه و ئه‌ویش تووشی شه‌له‌ل بووه: کێ به‌رپرسیاره له‌و تاوانه؟ كێ به‌رپرسیاره له ژیانی ئه‌و منداله؟ کێ به‌رپرسیاره له ژیاندن و پاراستنی ئه‌و دایک و خوشك و برا په‌ککه‌وته‌و داماوانه؟ گه‌ر له برسان بمرن، کێ ئاوڕیان لێده‌داته‌وه؟ گه‌ر تووشی کاره‌ساتی تریش ببن، کێ به هانایانه‌وه ده‌چێ؟ كی به‌رپرسیاره له ژیانی ئه‌و ده شه‌هیده، له کاره‌ساتی برینداری و هه‌ژاری ئه‌و 700 برینداره‌ی تر؟ که لای ئێمه ده‌وترا حکومه‌ت بابی میلله‌ته، مه‌به‌ست ئه‌و حالانهیه، که وه‌ک له هه‌موو ولاتانی دیمکراتیدا باوه، حکومه‌ت که‌سی بێکهسانهو پارێزه‌ری ژیان و ماف و که‌رامه‌تی ئینسانه‌و زامنی پله‌یه‌کی باشی بژیویی مندال و خێزانی هه‌ژاره‌و به بێ‌جیاوازیی و یه‌کسانی به ته‌نگ هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌لکه‌وه دێت. له لای ئێمه ئه‌م ئه‌رکه پێچه‌وانه کراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌لات سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تاوان و دڵره‌قیی و جیاوازیی و کاره‌ساتێکی مرۆڤیی و کۆمهلایهتیییه. دڵره‌قی و بێبه‌زه‌یی و بێباکی سه‌رۆکی هه‌رێم له ژیان و مافی مرۆڤیی و که‌رامه‌ت و ئازادی هاوولاتیان به‌رجه‌سته‌یه‌کی رۆژانه‌ی ئه‌و سیستمه‌یه. که‌وایه به‌م پێیه‌ش بێ ئه‌و سه‌رۆکه ده‌بێ بڕوا! چ ههقسهندنهوهیهکی یاسایی هه‌یه دژی ئه‌م دڵره‌قیی و تاوانه؟ بۆ کام ده‌ستوور، کام دادگای ده‌ستووریی، کام یاسا، کام په‌رله‌مان، کام رێکخراوی ئینسانی، کام مافی مرۆڤ خه‌لکی کوژراو‌و بریندارکراوو ههژاکراو - په‌نا به‌رن؟
3. بڕینی بودجه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو- کۆیلایه‌تی مووچه‌و بودجه پارتی و یه‌کێتی چه‌ندین ساله به که‌ڵه‌گایی و نایاسایی سه‌دان ملیۆن دۆلاری خه‌لکیان بۆ حیزبه‌کانیان بردووه‌و ده‌یان هه‌زار مووچه خۆری حیزبی‌یان وه‌ک مشه‌خۆری بێبه‌رهه‌م دروست کردووه، و سه‌دان کۆمپانیای حیزبیی و ده‌زگای راگه‌یاندنی چه‌واشه‌کار به پاره‌ی خه‌لک به ڕێوه ده‌به‌ن. که‌چی له کاتی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بودجه‌ی حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیان بڕیوه. هه‌ر وه‌ک چۆن هیچ مادده‌یه‌کی ده‌ستووریی و پاساوێکی یاسایی بۆ هێشتنه‌وه‌ی بودجه‌و دزییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی نییه، هه‌روه‌ها هیچ بڕگه‌یه‌کی ده‌ستووریی و پاساوێکی یاسایی جگه له که‌ڵه‌گایی و ناهه‌قیی بۆ بڕینی بودجه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نییه. ئه‌مه ئه‌وه دهسهلمینێتهوه که له‌م ولاته‌دا نه سیستمی دادوه‌ریی، نه چوارچێوه‌ی ده‌ستووریی بۆ ده‌سه‌ڵات، نه یاسا ، نه داد‌و هه‌ق و لێپرسینه‌وه هه‌یه. به‌و پێیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم لوتکه‌ی ئه‌و دهسهلاتهیهو بنه‌ماله‌که‌ی بڕبره‌ی پشتی پیکدێنێ ئه‌و تۆمه‌تباری یه‌که‌مه له‌و ناهه‌قیی و بڕیاره که‌له‌گایی و ملهوریی و نایاسیی یه، به‌و پێیه ده‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م بێیاسایی کردنه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ و بڕوا.
4. گه‌نده‌ڵیی و داگیرکاریی ملک و ماڵی میلله‌ت: هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێم و بنه‌ماله‌و داروده‌سته‌که‌ی به‌رپرسی یه‌که‌من له‌و حاله‌تی گه‌نده‌لی و داگیرکاری زهویوزارو مال و سامانی خه‌لک و به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌و سامانی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و هێنانی کۆمپانیای بێگانه‌و به‌رده‌وامی دوو ئیداره‌یی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و یاسا‌و یه‌کسانی. بۆیه وه‌ک ئامانجێکی ستراتیجی مه‌رکه‌زی پێویست بوو داواکاری یه‌که‌م و تاک و مه‌رکه‌زی و پێداگرانه‌ی خه‌لکی کوردستان له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و چۆلکردنی سه‌ری ره‌ش و گێرانه‌وه‌ی هه‌موو زه‌وی و زار‌و ملک و سامانه داگیرکراوه‌کان و پاره بردراوه‌کان بێ بۆ خه‌لکی کوردستان. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و به هه‌ڵه‌دابردنی جه‌ماوه‌ر بوو که هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌وه وه‌ک هه‌موو راپه‌رینه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی که‌سی یه‌که‌می لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی نه‌بووه داواکاری سه‌ره‌کی و مه‌رکه‌زی شه‌قامی کوردیی و خۆپیشاندانه‌کان له پایته‌خته‌وه ده‌ستیان پێنه‌کرد و له به‌رده‌رکی سه‌را چه‌قیان پێبه‌ستراو بێبه‌رنامه به‌رده‌وام کران.
چوارچێوه‌یه‌کی دهستوویی بۆ ده‌سه‌ڵات ئێستاش پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: بۆ چاکسازیی ئه‌م سیستمه‌و بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی و گێرانه‌وه‌ی ماف و ئازادیی و که‌رامه‌ت و داد بۆ مرۆڤی کورد: کامیان پێویستتره و ههقیانهتیتره بڕوا: بارزانی یان دکتۆر به‌رهه‌م؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن نه‌توانی ئه‌و داواکارییه بکا ئه‌وا خۆ ده‌توانێ و ئه‌رکێتی پێداگریی له سه‌ر هه‌بوونی ده‌ستوورو چوارچێوه‌یه‌کی ده‌ستووریی و یاسایی بۆ ده‌سه‌لات و دادگایه‌کی ده‌ستووریی سه‌ربه‌خۆ بکا تا نه‌ک ئۆپۆزیسیۆن ته‌نیا بتوانێ بودجکهی بسێنێته‌وه، به‌لکو ئینسانی کوردیش بتوانێ ماف و ئازادی و که‌رامه‌تی بسێنێته‌وه: مافی نان و ژیان و ئازادیی به ئازادیی خۆپیشاندانیشه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست