کێ هەلگری ئالاکەی قازی و کۆمارە؟ پرسیارێک بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی [ئێران]
Tuesday, 22/01/2013, 12:00
برادەران ئەم یادە پیرۆزە لە ئیوەو هەموو کوردێکی دلسۆز پیرۆز بێت.
مهسعود بارزانی لە پەیجی فەیسبووکی خۆی نووسیوێتی کە قازی نەمر ئالاکەی بە ئەمانەت داوەتە دەست مەلا مستەفای بارزانی ئەمەی خوارەوە دەقی قسەکانێتی لە پەیجەکەی وەک خۆی وەرم گرتووە:
[[ ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە، كە بۆ یەكەمجار لە رۆژێكی وادا لە كۆماری كوردستان لە شاری خۆشەویستی مەهاباد هەڵدرا، سەرجەم شۆڕشەكانی كورد لەژێر ئەو ئاڵایە و لەپێناو ئازادی هەڵدانیدا بەرپابوونە و دەریایەك خوێنی بۆ بەخشراوە. هەمیشە ئەوەمان لەیادە چۆن پێشەوا قازی محەمەد ئەو ئاڵایەی بەئەمانەت دایە دەست بارزانی، من خۆشم لەژێر ئەو ئاڵایە هاتوومەتە دونیاو تا ماویشم پێشمەرگەی پاراستنی ئەو ئاڵایەم و، ئامادەم لەپێناویدا گیانی خۆم بەخت بكەم]].
من ئەوە بەراست نازانم و ئەگەر ئەمرۆ جاددەکەی پان نەبایە مهسعود بارزانییش شتی وای نەدەوت. گەر ئالاکە درابێتە دەست بارزانی [ بە ئەمانەت] کوا ؟ گەر ئەوە راست بێت دەبێ بارزانی ئەو ئەمانەتەی پاراستبێت و دەبێ ئالاکە مابێت، گەر راست بێت و ئالاکە نەمابێت و مێژووەکەشی نەزانرێ. ئەوە مانای وایە یان بارزانی ئەمانەتی نەپاراستووە، کە تاوانە، یان چیرۆکەکە ئەسڵ و ئەساسی نییەو دروستکراوی مەسعود بارزانی و کۆیلەکانێتی. گەر لەم هەموو نووسەرو رۆژنامەنووس و مێژوونووس و ئەرشیفەوانە کەسێ نەبێت لە باشوور ئەم قسە بە درۆ بخاتەوە لە بەر گەندەڵی و سەرشۆریی، ئەوە بەرای من ئەرکی ئەخلاقی و سیاسیی برادەرانی دیمۆکراتە کە خۆیان بە میراتگری قازی و کۆمارەکەی دەزانن کە ئەم پرسە روون کەنەوە.
گەر راستە، ئەوا هەقە خۆیان حەل بکەن و بچنە ناو پارتەکەی بنەمالەی بارزانی یەوە.
گەر راست نییە با ئەم ئەفسانەیە کۆتایی پێ بێت ونەوەکانی پێ هەڵنەخەڵەتێندرێت. تکایە وەلام؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست