کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک له‌ لایه‌ن د.که‌مال میراوده‌لی یه‌وه ده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان و گۆڕانخوازان و کاندیده‌کانی دلسۆزی گه‌ل ‌

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


بانگه‌وازێک له‌ لایه‌ن د.که‌مال میراوده‌لی یه‌وه

ده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان و گۆڕانخوازان و کاندیده‌کانی دلسۆزی گه‌ل ‌



قسه‌که‌ریک به‌ ناوی د. که‌مال میراوده‌لی یه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ دوای پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توێژو ده‌سته‌ جیاوازه‌کانی کوردستان ، ئه‌مڕۆ د. ‌که‌مال میراوده‌لی بانگه‌وازێکی بلاوکردۆته‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ هه‌موو شار و شارۆچکه‌و گوندێکی کوردستان و له‌ عێراق و هه‌روه‌ها له‌ کۆمه‌لانی خه‌لی کورد له‌ ئه‌وروپاو هه‌موو ولاتێکی هه‌نده‌ران ده‌کا ده‌کا که‌ ده‌رفه‌ت له‌م هه‌له‌ دیمۆکراتییه‌ وه‌ربگرن که‌ تا 4 ساڵی تر دووباره‌ نابێته‌وه‌ تاپرۆسه‌ی گۆرینی دیمۆکراتی له‌ کوردستاندا بۆ پپێشه‌وه به‌رن و کۆتایی سسیتمی گه‌نده‌ڵی حیزبیی نزیک بکه‌نه‌وه‌. له‌ راگه‌یاندنه‌که‌یدا د. که‌مال میراوده‌لی ده‌ڵێ: "ئاشکرایه‌ ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ له‌ کوردستاندا گه‌رچی وه‌ک پرۆسه‌ی یاسایی ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانی به‌غدایه‌، له‌ راستییدا هه‌لێکی تری دیمۆکراتییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستان رق و تووڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ ودڵره‌قی پارتی و یه‌کێتی ده‌ربرن که‌ 18 ساڵه‌ گوێی خۆیان له‌ هاوارو گازنده‌ی خه‌لكی سته‌مدیده‌و داگیرکراو و مافخورا هاخنیوه." راگه‌یاندنه‌که‌ ره‌خنه‌یه‌کی توندی ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌کێتی ده‌کاو ده‌ڵێ: "

له‌ ئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ناشه‌رعی وناده‌ستووری و دژ به‌ ویژدان و دادو دیمۆکراسی و عه‌داله‌تی سروشتی و مافی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هاولاتییان، ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی بنه‌ماله‌یی پارتی و یه‌کێتی هیچ پاکانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی، ئه‌خلاقی بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه‌. گه‌رچی گه‌لی کورد سه‌دان ساله‌ دژی داگیرکه‌ر ده‌جه‌نگێ ئه‌وه‌ یه‌که‌مجاره‌ له‌ مێژوودا، وه‌ک زۆرینه‌ی خه‌لكی کوردله‌ کامپینی سه‌رۆکایه‌تیمدا پێیان وتم، هه‌ست ده‌که‌ن که‌ به‌ راستی هێزێکی داگیرکه‌ر خاک و مڵ و ملك و سه‌چاوه‌ی ئابووری سه‌رئه‌رزو بنئه‌رزو و بوجه‌و ده‌رفه‌تی ژیان و وه‌زیفه‌و کارو کاسبی و ته‌نانه‌ت ئازادی و‌ که‌رامه‌تیشی داگیرکردوون و ئاماده‌ش نییه‌ گوێ له‌ سکالاو ناره‌زایی خه‌ڵک بگرێ: ئه‌و هێزه‌ش سیستمی ده‌سه‌لاتی حیزبی کوردییه‌ که‌ به‌ تایبه‌تی وه‌ک له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی پارتی و یه‌کێتی به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن."

وه‌ک سه‌رۆکی شه‌رعی هه‌لبژیردراوی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ ناو کوردستان و عێراق و هه‌نده‌رانا ده‌کا ده‌رفه‌ت له‌م هه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرن که‌ تا 4 سالی تر دووباره‌ نابێته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ گۆڕان و گۆرانخوازان و ئه‌و کاندیدانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بده‌ن که‌ به‌ ویژدانی ئازادی خۆتان به‌ شایسته‌و دلسۆزی ئامانجه‌کانی گه‌لیان ده‌زانن



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌یه‌:

بانگه‌وازێک له‌ د. که‌مال میراوده‌لی یه‌وه



ده‌نگ بده‌ن به‌گۆڕان و گۆڕانخوازان و کاندیده‌کانی دلسۆزی گه‌ل ‌



(1) گه‌رچی کوردستان دوای نه‌مانی سه‌ددام به‌ فیعلی سه‌ربه‌خۆ بوو- و سه‌رانی کورد له‌ بری بلیۆنه‌ها دۆلار، کوردیان به‌ بێ هیچ زامنێکی نێونه‌ته‌و‌ه‌یی خسته‌وه‌ پال عێراق، ئه‌م ده‌رفه‌تی دیمۆکراتی هه‌لبژاردنه‌ که‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ له‌ سالیکدا دێته‌ پێش و شێوازی دیمۆکراتیتری لیستی کراوه‌ی تێدا به‌کارهاتووه‌ به‌ ئایرۆنی به‌رهه‌می پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقه‌ نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانی کوردستان. ‌

(2) ئاشکرایه‌ ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ له‌ کوردستاندا گه‌رچی وه‌ک پرۆسه‌ی یاسایی ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانی به‌غدایه‌، له‌ راستییدا هه‌لێکی تری دیمۆکراتییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستان رق و تووڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و دڵره‌قی پارتی و یه‌کێتی ده‌ربرن که‌ 18 ساڵه‌ گوێی خۆیان له‌ هاوارو گازنده‌ی خه‌لكی سته‌مدیده‌و داگیرکراو هه‌ژارکارو ماف و که‌رامه‌ت ژێرپێدراو هاخنیوه‌

(3) له‌ ئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ناشه‌رعی و و دژ به‌ ویژدان و دادو دیمۆکراسی و عه‌داله‌تی سروشتی و مافی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هاولاتییان، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌یی گه‌نده‌ڵی پارتی و یه‌کێتی هیچ پاکانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی، ئه‌خلاقی بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه‌. گه‌رچی گه‌لی کورد سه‌دان ساله‌ دژی داگیرکه‌ر ده‌جه‌نگێ ئه‌وه‌ یه‌که‌مجاره‌ له‌ مێژوودا، وه‌ک زۆرینه‌ی خه‌لكی کوردله‌ کامپینی سه‌رۆکایه‌تیمدا پێیان وتم، هه‌ست ده‌که‌ن که‌ به‌ راستی هێزێکی داگیرکه‌ر خاک و مڵ و ملك و سه‌چاوه‌ی ئابووری سه‌رئه‌رزو بنئه‌رزو و بودجه‌و ده‌رفه‌تی ژیان و وه‌زیفه‌و کارو کاسبی و ته‌نانه‌ت ئازادی و‌ که‌رامه‌تیشی داگیرکردوون و ئاماده‌ش نییه‌ گوێ له‌ سکالاو ناره‌زایی خه‌ڵک بگرێ: ئه‌و هێزه‌ش سیستمی ده‌سه‌لاتی حیزبی کوردییه‌ که‌ به‌ تایبه‌تی وه‌ک له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی پارتی و یه‌کێتی به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.

به‌کار‌هێنانی مافی دیمۆکراتی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌زویره‌شدا که‌ ده‌سه‌ڵات بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌یکا، هۆکارێکی گرنگه‌ بۆ نیشاندانی رای دیمۆکراتی میلله‌ت و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهینانی گۆڕینی راسته‌قینه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌و مافزه‌وتکراودا.

بۆیه‌، وه‌ک سه‌رۆکی شه‌رعی هه‌لبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان، داوا له‌ هه‌موو جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌که‌م له‌ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی که‌رکوکی باباگورگور، رۆله‌کانی کورد له‌ خانه‌قین، له‌ گه‌لی کوردستان ، له‌ جوتیارو کاسبکارو رۆشنبیرو خوێندکارو گه‌نجانی کوڕو کچی ولاته‌که‌م، هه‌ر له‌ کفرییه‌وه‌ تا زاخۆ، له‌ که‌لاره‌وه‌ تا پشده‌رو بناری قه‌ندیل، له‌ هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدو هه‌له‌بجه‌ی تازه‌و خورمال و ده‌ربه‌ندیخان، له‌ شارباژێرو پێنجوین، له‌ بازیان وبه‌کره‌جۆ، له‌ کۆیه‌و ته‌قته‌ق، له‌ هه‌ولێرو دهۆک و ئاکرێ و ئامێدی، هه‌روه‌ها تکایه‌کی کوردانه‌ له‌ یه‌کبه‌یه‌کی خوشک و برایانی کورد له‌ ئه‌وروپاو هه‌نده‌ران ده‌که‌م:

1. ده‌رفه‌ت له‌م هه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرن که‌ تا 4 سالی تر دووباره‌ نابێته‌وه‌، ده‌نگی خۆتان به‌ خه‌سار مه‌ده‌ن، به‌ ‌هێـمنی و به‌وپه‌ڕی حه‌ماس و باوه‌ره‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان

2. ده‌نگ به‌ گۆڕان و گۆرانخوازان و ئه‌و کاندیدانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بده‌ن که‌ به‌ ویژدانی ئازادی خۆتان به‌ شایسته‌و دلسۆزی ئامانجه‌کانی گه‌لیان ده‌زانن.

3. جارێکی تر سه‌رنجی کوردستان و عێراق له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی دیمۆکراتی کوردستانه‌، هیوادارم حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کانی ده‌سه‌لات ئاسایش و هێمنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بپارێزن و ئه‌نجامه‌کانی قبوڵ بکه‌ن.

4. داوا له‌ خوشک و برایانی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسی دلسۆزی گه‌ل ده‌که‌م که‌ له‌ هیچ حاله‌تێکدا و به‌ هیچ بیانوویه‌ک نه‌بنه‌ دارده‌ستی ده‌سه‌لات دژی ئیراده‌ی هه‌قخوازانه‌ی گه‌ل و پاسه‌وانێکی دڵسۆزی دیمۆکراسی و یاسا بن.

د. که‌مال میراوده‌لی

سه‌رۆکی شه‌رعی هه‌لبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان

2/3/2010




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە