کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەربارەی گۆڕان و نەگۆڕانەکانی: یادکردنەوە و رەخنە و روانگە! (بەشی یەکەم)

Monday, 04/03/2013, 12:00







ئەوەی چاوەرێم نە دەکرد ئەوەبوو گٶڕان هێندە دژی رەخنە بێت و هەولی شاردنەوە و تاریککاریی و پشتپەردەیی و سڕینەوەی جیاوازییەکان بدات. لە بەر ئەوە نا کە من شارەزای عە قلی سیاسییەکانی کوردو گوفتارو کردارەکانیان نیـم و دەشێت ساوێلکانە گومڕا بم؛ نا سی ساڵ زیاترە چاودێرێکی رەخنەیی هەڵەو تاوان و خیانەت و درۆو دەڵەسەکانی سەرانی کوردم و لە سەدان وتار و باسدا بە کوردیی و زیاتر بەئینگلیزیی تۆمارم کردوون. ئەوەی ناوم ناوە: [نووسینەوەی مێژووی ئێستا] واتە لە جیاتی شاردنەوەو جوانپۆشکردنیی راستییەکان، تا گەرم و بەرچاون وەک خۆی باسیان بکەیت ورەخنەیان لێبگریت، کە شتێکە کورد پێی رانەهاتووە. (١) بەڵکو لە بەر ئەوەی کۆمپانیای وشە، کە بە دایکی گۆڕان، دەژمێردرێت، خۆی وەک گوتارێکی رەخنەیی دژی دەسەڵات لە دایک بوو. واتە: پاکانەی بوونی ئەوە بوو کە رەخنە بکاتە ئامرازی هوشیارکردنەوەو جیاوازیی و گۆڕین. پەشیمان بوونەوە لەو پرینسیپە، نە خوازمە، دژایەتییکردنی، هیچ ناگەیەنێت هەڵوەشاندنەوەی بنەما هەرە بناغەییەکانی بوونی بزوتنەوەکە نە بێت هەر نەبێت لە رووی ئەخلاقییەوە.
ئەوەی سەرنجی منی بۆ کۆمپانیای وشە راکێشا ئەم رەوتە رەخنەییەی بوو. لە شوێنێکی تردا بە روونی باسی ئەمەم کردووە. لە زنجیرە وتارێکدا کە لە سالی ٢١٢ دا بلاوم کردنەوە، ئەم گرنگییە جەوهەرییەی رەواتی گۆڕان م بەم چەشنە خستۆتە روو:
[[هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێ ره‌خنه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی مردووه‌!
گۆڕان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک لیستی په‌رله‌مانی، بزوتنه‌وه‌، حیزب له‌ دایک بێ وه‌ک ره‌وتێکی ره‌خنه‌گریی رۆژنامه‌نووسی کاریگه‌ر له‌ کۆمپانیای وشه‌و بلاوکراوه‌کانیدا و دوایی له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ی ئێن ئێن دا خۆی نواندو سه‌رنجی رووناکبیران و دوایی به‌شێکی گرنگی گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری راکێشا. له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌لبژرادنی دیمۆکراتیشدا ده‌رچوو-و ئه‌نجامێکی باشی له‌ 25/7 دا به‌ ده‌ستهێنا. تا ئێره‌ جیاوازی گۆڕان له‌ حیزبه‌کان و هێزه‌کانی ده‌سه‌لات ئه‌و هه‌لوێسته‌ ره‌خنه‌ییه‌ رادیکاڵه‌ بوو که‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات و دیارده‌کانی بێدادی و گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری دژی خه‌لک هه‌یبوو. ئه‌مه‌ واشی نێشان ده‌دا که‌ گۆڕان خۆشی بیه‌وێ و ببێ به‌ نموونه‌یه‌کی جیاوازی سیاسه‌تکردنی دیمۆکراتی مۆدێرنی ناحیزبیی. به‌رای من به‌رده‌وامی گۆران وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و قه‌واره‌یه‌کی رێکخراوه‌یی جه‌ماوه‌ری دوای 26/7 تا ئێستا به‌ به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته‌ ره‌خنه‌ییه‌و په‌ڕه‌پێدانی ده‌بوو، له‌ دوو رووه‌وه‌:
1. یه‌که‌م ره‌وته‌ ره‌خنه‌ییه‌که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌لات ببێته‌ به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی ئاشکرای فه‌لسه‌فی، ده‌ستووری، په‌رله‌مانی، سیاسی ، جه‌ماوه‌ریی (شه‌قامیی) بۆ کۆتایپێهێنانی سیستمی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی حیزبی سته‌مگه‌رو داگیرکه‌ر
2. ره‌وته‌ ره‌خنه‌ییه‌ رادیکاله‌که‌ ببێته‌ پرینسیپیکی ئه‌خلاقی نه‌گۆڕو پراکتیسێکی ئازادی زامنکه‌ری راستگۆیی و روونکاریی (شه‌فافییه‌ت) له‌ ناو خودی گۆراندا، واته‌ وه‌ک چۆن گۆڕان ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌لات ده‌گرێ به‌ هه‌مان شێوه‌ دلسۆزان و هه‌واداران و گۆڕانخوازان کێ بن و له‌ هه‌رکوێ بن نه‌ک هه‌ر بتوانن به‌لکو هانبدرێن و ئاسانکاری بلاوکردنه‌وه‌و ده‌ربرینیان بۆ بکرێ تا ره‌خنه‌ له‌ گۆڕان و سه‌رکردایه‌تی و بیرو به‌رنامه‌و هه‌نگاوه‌کانی بگرن: ره‌خنه‌ی دلسۆزانه‌ی توندو گریانهێنه‌ر به‌ پێی ئه‌و په‌نده‌ کوردییه‌ به‌رزه‌ی که‌ ده‌لێ: دۆست ئه‌وه‌یه‌ ده‌تگرێنێ، دوژمن ئه‌وه‌یه‌پێت پێده‌که‌نێ!
3. له‌ لێکدانی ئه‌م دوو ڕێره‌وه‌دا گۆڕان شێوه‌یه‌کی نوێی خه‌باتی ناشاخیی، ناحیزبیی، نا شه‌خشپه‌رستیی و ناکه‌ریزماچی و ده‌سته‌گه‌رخوازیی پێشکه‌ش بکا. ئه‌مه‌ش نابێ که‌ هه‌موو بیرو وتاروکرداری نه‌بێته‌ یه‌ک پرۆسه‌‌و له‌ سه‌ر پرینسیپی دانراو وزانراو و پراوه‌کراو به‌رێوه‌بچێ و بناسرێته‌وه‌. واته‌ هه‌موو قسه‌یه‌ک، راگه‌یاندنێک، به‌یاننامه‌یه‌ک، هه‌لوێستک و کردارێکی گۆڕان خێرا بناسرێته‌وه‌ به‌ وه‌ی که‌ گه‌ر سه‌دی سه‌د نه‌بێ سه‌دی 50، 60، 70 و زیاترو زیاتریش له‌ وتارو ره‌فتارو کرداری حیزبی شاخی و هی ده‌سه‌لات جیا بکرێته‌وه‌. واته‌ ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه‌ به‌ پێی ستانداردی ئه‌م سه‌رده‌می زانست و ته‌کنۆلۆجیایه‌ بێت نه‌ک به‌ پیی ستانداردی سه‌رده‌میکی کوردی ئێستا که‌ ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ری و سه‌رسه‌ری کوردی بۆ چاخه‌کانی سفری بردۆته‌وه‌و ئامانجی یه‌که‌م و دوایی خزمه‌تکردنی گه‌ل و دروستکردنی تاکی ئازاد بێ نه‌ک به‌ده‌ستهێننا و خڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لا‌ت به‌ هه‌موو شێوازه‌کان.

زانست، دیمۆکراسی، یاسا، به‌ژه‌وه‌ندی خه‌ڵک
4. ئه‌و ستانداردانه‌ی که‌ من له‌ و چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختم له‌ سه‌رکردۆته‌وه‌ چوار ستانداردی بنه‌مایین:
1. زانست 2. دیمۆکراسی 3. یاسا 4. به‌های ئه‌خلاقی و پرۆفێشنالی نه‌گۆڕ که‌ له‌ خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌ چاکه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکدا خۆی به‌رجه‌سته‌ ده‌کات.
بۆ هه‌ر هوڵوێست و تاقه‌ قسه‌و راگه‌یاندنێکێش پێویسته‌ ئه‌و چوار بنه‌مایانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ نه‌ک به‌ شێوه‌یه‌کی لێکداىڕاو له‌ کار دابن. (٢) ]]
ئایا ٧ ساڵ دوای دروستبوونی کۆمپانیای ووشەو نزیکەی ٤ ساڵ دوای دروستبوونی گۆڕان، هیچ پێشکەوتنێك بەرەو ئەو رەوتە رەخنەییە جیاوازە کراوە؟
١ کۆمەلێ لەو وتارانەی لە سالەکانی هەشتادا بە کوردی بلاوم کردوونەوە بە [پ.دی.ئێف] لە سایتی دەنگەکاندا هەن، بە ناوی: خوێندنه‌وه‌ی ئێستا ، نووسینه‌وه‌ی مێژوو :بیرو به‌رنامه‌ بۆ کوردو کوردستان
بروانە: دەنگەکان:
http://www.dengekan.com/nwseran/kamalMirawdali.htm
٢ خوێندنەوەیەک بۆ خوێندنەوەکانی بەیاننامەکەی گۆڕان بەشی دووەم، کوردستاپۆست: http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e095f128

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە