تا کەی بێهوودە دەهٶل دەکوتن؟ (زڕیی نووسین وقه‌یرانی عه‌قل)
Sunday, 24/06/2012, 12:00
کاره‌ساتترین شت له کاری نووسین له هه‌رێمی کوردستان ناعه‌قلانێتی خودی نووسینه: گه‌ر عه‌قڵ به‌رله‌هه‌موو شتێک ده‌ستنیشانکردنی ئامانجی عه‌قلانی و عه‌قلانیترین رێباز‌و ئامراز بێ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، ئه‌وا له کوردستاندا نووسین ، هه‌رچییه‌ک بێ و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ، گه‌یشتۆته بنبه‌ست. نه هیچ ئامانجێکی دیاریکراوی هه‌یه، نه جمهوری دیاریکراوی هه‌یه: بۆ كێ ده‌نووسێ؟ نه ئاشکرایه ده‌یه‌وێ کار له كێ بکاو بیرورای كێ دروست بکاو هی کێ بگۆڕێ. ئایا ده‌یه‌وێ کار له ده‌سه‌لات بکا؟ چۆن؟ و تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه‌و ده‌بێ؟ بۆ چه‌ند سال و دوای چی؟ ئایا ده‌یه‌وێ ره‌خنه بگرێ، ئایا ده‌یه‌وێ زانست و رۆشنبیریی پێش بخات؟ ئایا ده‌یه‌وێ زمان و ئه‌ده‌بیات و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی په‌ڕه‌پێبدات؟ نه پرۆسه‌که‌شی بێبه‌شه له ئاژاوه‌و خنکاندن به زۆروبۆریی و بێسه‌روبه‌ریی. تامه‌زرۆی ئه‌وه‌م ته‌نیا یه‌ک گۆڤار،یه‌ک رۆژنامه ، یه‌ک میدیا هه‌بێ بڵێم ئه‌وه هی هه‌مووانه، سهربهخۆو بێلایه‌نه، زمانه‌که‌ی ساغ و ستاندارده، ڕێبازه‌که‌ی زانستی و بابه‌تییه، ئامانجه‌که‌ی دیمۆکراسی ونه‌ته‌وه‌ییه، تایبهتکارییهکهی داهێنان و به‌خۆداچوونه‌وه‌و خۆنوێکردنه‌وه‌یه، به‌رێوه‌بردن و کارکردنه‌که‌ی پرۆفێشنال و دامه‌زراوه‌یی یه. 20 ساله قسه ده‌کرێ، وتار ده‌نووسرێ، هاوار ده‌کرێ، پێشنیاز پێشکه‌ش ده‌کرێ، پرسه‌کان شیدهکرێنهوهو دهفهلسهفیندرێن، به‌لام که‌س نازانی کێ ئه‌و نووسین و پرۆژانه ده‌خوینێته‌وه، کی ده‌بێ بیانخوێنێته‌وه، کێ ههڵیاندهسهگینێ، کێ به‌رپرسیاره له گوێگرتن له هاواره‌کان، له به‌دواداچوونی كێشه‌کان، له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواکارییه‌کان، له کردنه‌وه‌ی گوێیه داخراوه‌کان، له وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان، له دانانی سنوورێک بۆ ئه‌و ئاژاوه ئیعلامییه‌ی له گۆڕێیه، بۆ سه‌د جار دووباره بوونه‌وه‌ی دووباره‌بووه‌کان، وتنه‌وه‌ی وتراوه‌کان، کۆپیکردنه‌وه‌ی کۆپییه‌کان، داخستنی ژووره داخراوه‌کان که گهرهلاوژکهران ته‌نیا ده‌نگی خۆیانی تێدا ده‌بیسن، بۆ خۆیان ده‌نووسن و ده‌ژه‌نن و دنیا له‌ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆیاندا پێناسه دەکەن.
ناشتوانم بلێم که ئه‌م هه‌موو نووسین و گازنده‌یه هوشیاریش زیاد ده‌کا. هوشیاری چییە گەر نەبێ بە هێزێکی ماددی بگۆڕ؟ بە فەلسەفەیەکی نوێ بۆ ژیان؟ بیربهندی (ئێشکالی) نووسینی کوردیی خودی به‌کارهێنانی وشه‌و زاراوه‌یه:چ وه‌ک چه‌مک ، چ وه‌ک رێزمان، چ وه‌ک مانا گه‌یاندن. بۆیه ناکرێ پێوه‌ندی نێوان نووسین و هوشیارییش به بی پێناسه‌ی زانستی و مانا‌و مه‌به‌ستی هوشیاریی و دامێنه فه‌لسه‌فی و کۆمهلییهکانی حاڵی ببین. سه‌ره‌تای رێبازی عه‌قلانی، که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، پێناسه‌ی شته‌کانه به شێوه‌یه‌کی جه‌ده‌لی دایه‌لکتیکی یان دووانه‌یی کۆدژهیی. که‌واته سهرهتاکهشمان که جه‌خت کردن بوو له سه‌ر عه‌قلانییه‌تی شته‌کان، ناعه‌قلانیی و ناشیاو ده‌بێ، گه‌ر پێناسه‌یه‌کمان بۆ وشه یان چه‌مکی عه‌قڵ خۆشی نه‌بێ. ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تای بێ سه‌ره‌تاو کۆتایی بێ‌کۆتایی قه‌یرانی كۆمه‌لگای کوردیی که خۆی له قه‌یرانی قسه‌و نووسین دا ده‌رده‌بڕێ و ئه‌ویش خۆی له قه‌یرانی عه‌قڵێکدا ده‌بینێته‌وه که ناپرسێ: ئه‌م هه‌موو نووسینه بۆ؟ ئه‌و هه‌موو وشه‌و زاراوه بێ پێناسه‌و ستاندارده تا که‌ی؟ که ئه‌میش به فهشهلهینان له پێناسه‌ی خودی عه‌قڵه‌وه له‌مه‌وه دامه‌زراندن و ره‌چاوکردنی ڕێباز‌و میتۆدییی عه‌قلانی له هه‌موو مه‌به‌ست و بوارێکی ژیاندا، ده‌ستی پێکردووه. عه‌قڵ له‌ی گه‌لانی پێشکه‌وتوو و کۆمه‌لانی مۆدیرن بریتییه له مه‌نهه‌جی عه‌قلانی که ده‌مێکه له رێگای فه‌لسه‌فه‌وه دامه‌زراوه، بریتییه له مه‌نهه‌جی زانستیی و شیکاریی زانستیی که ده‌مێکه له رێگای پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی زانستی و ته‌کنۆلۆجی و ئه‌زموونی که‌ڵه‌که‌بووی زانسته‌وه چهسپاوهوو کراوه‌ته به‌رنامه‌ی خودی ژیان و ره‌فتاری رۆژانه‌ی کۆمه‌ل و تاک خۆی. عه‌قل گۆچانێکی سیحری نییه به‌لام له سیحر به‌هێزتره، فه‌زایه‌کی خه‌یاڵی نییه، به‌لام له خه‌یاڵ داهێنه‌رترو موعجیزاویتره. چونکه عه‌قل ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی عه‌قله که سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤ و کۆمه‌لگای مرۆڤیان داگیرکردووه: عه‌قل خۆی له به‌رهه‌می به‌رده‌وام و باشتردا ده‌رده‌خا، ناعه‌قلانی کۆمه‌لگای ئێمه‌دا له زڕیی و بێبهرههمییهکهو وه‌ستان و داوهشانهکهیدا به‌رجه‌سته‌یه. رێبازی عه‌قڵ سێ هه‌نگاوه: بیر ، به‌رنامه ، به‌رهه‌م. رێبازێکی کورت و چره و ناوه‌رۆکه‌که‌ی کات و کاره: به بیر ده‌ستپێده‌کاو به به‌رهه‌می به‌رچاوو کاریگه‌ر کۆتایی دێ و ئه‌م پرۆسه عه‌قلانییه تا دووباره ده‌بێته‌وه زیاتر به خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و زیاتر خۆی به‌کار ده‌خاته‌وه‌و ئه‌نجامه‌کان ده‌کاته سه‌ره‌تایه‌کی تازه بۆ رێبازی به‌هێزترو به‌رهه‌می باشتر‌و ئه‌نجامی داهێنه‌رانه تر، بۆیه بازنه‌ی عه‌قڵ بازنه‌یه‌کی داخراو وخۆ دووبارهکردۆوه نییه، به‌لکو حه‌له‌زۆنییه ، جوغزێکه بێ کۆتایی به‌رهه‌مدارو به‌رین و به‌هێز ده‌بێ. عه‌قل خودووبارهکردنهوهو قسهدووبارهکردنهوهو به‌لین دووباره‌کرنه‌وه‌ی بێ ئامانج و ئه‌نجام نییه وه‌ک له کۆمه‌لگای ئێمه‌دا باوه‌و بێباکانه دههۆلئاسایی ده‌کوترێته‌وه. عه‌قڵ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئامانجی عه‌قلانی و جه‌وهه‌ره‌که‌ی ناسینی نرخی کاته وه‌ک ناوه‌رۆک و سه‌رچاوه‌و که‌ره‌سه‌ی راسته‌قینه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دهێنان، و به‌بێ زانینی نرخی کات، خودی ژیان خۆی، که گه‌وره‌ترین و تاقه به‌هره‌و به‌خشراوی کاتیی مرۆڤه، بۆش و بێ مانا ده‌مێنێته‌وه..
دیاره ئه‌م چه‌ند وشه‌یه ده‌رباره‌ی عه‌قڵ کۆتایی سه‌ره‌تای چیرۆکی پێناسه‌که‌ی نییه. عه‌قڵیش جۆری هه‌یه به پێی خۆناسین و خۆناساندنی، به پێی ئامراز‌و ئه‌نجام و ئامانجه‌کانی: عه‌قلی خه‌رافی، عه‌قلی دۆگمایی، عه‌قلی سته‌مگه‌ریی، عه‌قلی ئه‌فسانه‌یی، عه‌قلی کۆنترۆلیی ، عه‌قڵی ئازاد، . هتد به‌لام له‌م بڕه عهقلاندنهی عه‌قله‌وه هیوادارم ئه‌وه روون بێ که مه‌به‌ستی من عه‌قلی زانستییه، عه‌قلی فه‌لسه‌فییه، عه‌قلێک که پشت به پرینسیپی لۆژیکی و بنه‌مای زانستی دامه‌زراو ده‌به‌ستێ، مه‌به‌ستم مه‌نهه‌جی عه‌قلی زانستییه که پشت به داتا‌و فاکت و ژماره‌و تێگه‌یشتنی جه‌ده‌لی روودا و دیارده‌و، ستاندارد‌و ئه‌زموون تاقیگهوشیکاریی بابه‌تیی و تۆژینه‌وه‌ی زانستی ده‌به‌ستێ، که به‌بێ دایه‌لۆگ داوا ناکا، به‌بی بیر‌و به‌رنامه‌ی فاکت و ژماره‌و تۆژینه‌وه بریار نادا، به بی زانست کار ناکا، به بێ به‌رهه‌م خۆی به‌کار ناخا، به بێ زامنی پێشکه‌وتنی پترهیچ شتێ دووباره ناکاته‌وه. ئه‌مه عه‌قڵێکه که عه‌قڵ خۆی له سنوور‌و کۆت وقفلهکانی خۆی رزگار ده‌کاو ده‌یخاته ناو فه‌زای گه‌ردوونی ئازادیی بێ سنووره‌وه.
که ئه‌و عه‌قله فه‌لسه‌فییه زانستییه له کار دابوو، ئیدی سه‌ره‌تاکان، پرینسپهکان عه‌قلانی و زانستیی ده‌بن، پرۆسه‌کان فه‌لسه‌فیی و زانستیی ده‌بن، ئامانجه‌کان و ئه‌نجامه‌کان و به‌رهه‌مه‌کان ستاندارددارو زانستیی ده‌بن و له‌مه‌وه هه‌ولی هوشیار بوونی خۆی وه‌ک پرۆسه ده‌داو و زمانه‌که‌ش ده‌بێته زمانێکی چڕ‌و پوخت و به مانا، ڕێزمانهکهش ساغ و ستراکتووری ده‌بێ و وشه‌کانیش له جێی خۆیان و بۆ مه‌به‌ستی دیاریکراو به‌کار دێن و هه‌موو چه‌مکه‌کانیش پێناسه‌ی دیاریکراوی خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
له مه‌وه دێمه‌وه سه‌ر هوشیاریی. گه‌ر هه‌موو پاکانهمان بۆ بیست سال وتاری داوه‌شاوی کوردیی ئه‌وه‌بێ خه‌لکی هوشیار کردۆته‌وه، هوشیارییهکهش له‌وه‌دا چڕ بووبێته‌وه خه‌لک بزانن گه‌نده‌ڵیی هه‌بووه، سیستمه‌که گه‌نده‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵکاران هه‌ن، ئه‌وه ده‌بێ بڵێێن ئه‌مه هوشیاری به‌رهه‌مهێنراوی وتاری کوردی نییه ، ئه‌م هوشیارییه زیاتر ئاکامی ئه‌زموونی رۆژانه‌یه. ئه‌نجامی کاره‌ساتاوی ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتی کوردیی ئه‌وه‌نده زهبهندوزێدهیه له هه‌موو لاوه لێی ده‌رژێ: له مال، له کۆلان، له جادده، له قوتابخانه، له هه‌ر شوێنێکدا که حیزب کاره‌ساتێکی نابیته‌وه، که هه‌موو شوێنێکه، له هه‌ر شوێنیکدا گه‌نده‌ڵی گه‌رایه‌کی نابێته‌وه که هه‌موو ده‌زگاو دایه‌ره‌که. ئه‌وه‌تا ئێستاش رژاوه‌ته ناو سه‌راو مه‌یدانه‌کانی بێده‌نگی و ئازادییه‌وه، ته‌نانه‌ت هوشیاری و هاوار و تووڕه‌یی ئاخری گه‌یشتۆته په‌رله‌مانیش! گه‌ر بڵیین ئاکامه‌که: دروستکرنی ئازاییهکهیه که خه‌لک ده‌وێرێ بڵێ: گه‌نده‌لی هه‌یه با گه‌نده‌لان بڕۆن و بڕۆخێن. دیسان ئه‌مه‌ش ناساندنێکی سیاسی دیماگۆگیی رووکه‌شه که دووره له تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فییانه‌ی هۆکارو هه‌لومه‌رجه‌کان و دیاریکردنی زانستییانه‌ی ههلومهرجو هۆو هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌ریی و به‌رنامه‌کان و دروستکردنی کۆمه‌لگایه‌کی عه‌قلانی که تاک و کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌لات ده‌وری جیاواز‌و پیوه‌ندی عهقلییانهی خۆیان له چواهرچیوهی سیستمیکی عهقلانییدا ئه‌نجام بده‌ن..
به‌رهه‌می عهقلاندنی ئاخاوتن په‌رینه‌وه‌یه بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگه به سیستماتیککردنی، واته به دروستکردنی سیستمی کۆمه‌لایه‌تی به‌رێوه‌بردنی پێوه‌ندییه‌کان له ریگای دامه‌زراوه‌کانه‌وه. ئه‌وکاته ئاخاوتن له‌وه‌ش ده‌رده‌چێ وتارێکی عه‌قلانی بێ خۆی له خۆیدا، یان وتارێکی عه‌قلانی بێ بۆ سه‌لماندن و دۆزینه‌وه‌و دروستکردن و داهێنان و پێشکه‌وتن، به‌لکو ده‌بێته وتارێکی عه‌قلانی بۆ رێکخستنی عه‌قلانی پێوه‌ندییه‌کان و ئیداره‌ی ژیانی بهکۆمهلیی خه‌لکیش. ئه‌و وتاره عه‌قلییه پێویستی به‌وه هه‌یه جگه له بنه‌ماکانی لۆجیک و دایه‌لۆگ و دژهکۆیی و دینامیکی بگۆڕ، پرینسیپه‌کانی پێکسازیی (توافق) و شه‌رعییه‌ت و ره‌وایی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی بگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌وه به پرۆسه‌یه‌کی عه‌قلانی کارا قبوڵ بکڕێ، واته ببێته ده‌ربڕی ئیراده‌ی پێکه‌وه‌ژیان وپێکه‌وه پێشکه‌وتنی هاوبه‌ش. له‌م دۆخگۆڕییهدایه که ئاخاوتنی عه‌قلانی کۆمه‌لایه‌تی ده‌بێته ئاخاوتنێکی ده‌ستووریی یاسایی، ده‌بێته زمانی قانوون. واته ئه‌و پرینسیپه هاوبه‌شانه‌ی که له سه‌ریان رێک ده‌که‌وین تا هه‌موومان ماف و ئازادییه‌کانی یه‌کتر بپارێزین و قه‌واره‌یه‌کی پۆلیتی (شاریی) بۆ پرۆسه‌ی مێژوویی نهتهوهییبوونمان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیی دیاریبکه‌ین. نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌ریمی کوردستانداو نه‌بوونی حوکمی یاسای خۆڕسک دوای بیست ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆیی کوردیی، نیشانه‌ی نه‌بوونی ئاخاوتنی عه‌قلانی و له ئاکامدا وتاری عه‌قلانی هاوبه‌ش و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی و هاوچاره‌نووسی کورده له‌م ناوچه‌یه‌دا. بزریی ئه‌م ئاخاوتنه به باوبوونی وتاری حیزبیی و له‌مه‌وه دابهشدابهشی کۆمه‌ڵ و بێسه‌روبه‌ریی سیستم پرکراوه‌ته‌وه، یان راستتر باوبوون و زاڵبوونی ئه‌میان بۆته هۆی کوشتن و بێده‌نگکردنی ئه‌ویان. ئاشکراشه کام کهمێتییه له‌م ئاژاوه‌ی ئاخاوتنه و غیابی ده‌ستوورو قانوونه سوودمه‌نده‌و کام زۆرینه زه‌ره‌رمه‌نده. له ده‌ستووردا هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی عه‌قڵ و پرینسیپه‌کانی ئاخاوتنی عه‌قلانی به‌رجه‌سته‌و کارا ده‌بن: فره‌چه‌شنی شوناسی عه‌قلانیی به‌هۆی جیاوازیی که‌سیی، مێژوویی، تێگه‌یشتن، به‌رژه‌وه‌ندیی، هتد له ده‌ستووردا ئاشتدهکرێنهوهودهستوور ده‌بێته قانوونی بنه‌ره‌تی، ده‌بێته دایکی یاساکان و سه‌روه‌ری رێنماییه‌کان و کۆعه‌قڵی گه‌ل و کۆپرۆسهی عه‌قلانی هاوتاکردن و هاوكێشهکردنی کێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات. به هۆی ده‌ستووره‌وه ده‌سه‌لات ده‌بێته ده‌سه‌لاتێکی بابه‌تیی عه‌قلانی دامه‌زراوه‌یی ناشه‌خسی و که‌ساندن و ستاندنی ناشه‌رعی ده‌سه‌لات رێی لێده‌گیرێ. چاوگه‌یه‌کی نێوبژی، مه‌رجه‌عێکی قایم، بۆ به‌سه‌رداچوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و بڕاندنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان دروست ده‌بێ. خه‌لک ده‌توانن له خۆیان و کۆمه‌له‌که‌یان و سیستمه‌که‌یان دڵنیا بن و باوه‌ڕیان به هاونێشتمانێتی خۆیان و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانییان هه‌بێ. زۆر جار باسی نه‌بوونی زمانی هاوبه‌ش یان زمانی لێکتێگه‌یشتن ده‌کرێ. ئه‌مه خه‌یالێکی خودکاری و زاتیی ده‌مێنێته‌وه که له کۆمه‌لگای جه‌نجالی ئه‌مڕۆدا جێی نابێته‌وه: زمانی هاوبه‌ش وه‌ک هه‌لویستێکی نه‌نووسراو له نێوان که‌سان و گرۆیان مه‌به‌ست ناپێکێ. پێویستیمان به چاره‌سه‌رێکی بابه‌تیی هه‌یه، به زمانی هاوبه‌ش بۆ گه‌ل و کۆمه‌ل، له نێوان خه‌لک و ده‌سه‌لات، کۆمه‌ل و سیستم، ئامراز‌و ئامانج، ئێستا‌و ئاینده، ئه‌و زمانه ته‌نیاو ته‌نیا زمانی یاسا، یاسای ده‌ستووری و ده‌ستووری نوێنه‌ری ئیراده‌ی هاوبه‌شه واته زمانی هاوبه‌شی هه‌موومان. کاتێ ده‌سه‌لات به زمانی هێزو هه‌ڕه‌شه قسه ده‌کات نه‌ک ده‌ستوورو یاسای یه‌کسان، به زمانی دوێنێ قسه ده‌کا نه‌ک ئاینده، به زمانی شه‌ری نێوخۆ قسه ده‌کا، نه‌ک یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ که ىێباکن له زه‌مه‌ن و زمانی عه‌قڵ فێر نه‌بوون و نایانه‌وێ فێری بن و ، که ئیراده‌ی گه‌لی خۆیان به‌لاوه گرنگ نییه‌و نایانه‌وێ رێزی لێ‌بگرن،
که له رابردوودا ده‌ژین ونایانه‌وێ له‌و مۆته‌که خه‌به‌ریان بێته‌وه که بۆ ئه‌م گه‌له‌یان دروست کردووه، که گره‌وی ئه‌وان له سه‌ر مانه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و تاوانه،
نه‌ک ئاسۆیه‌کی نوێ بۆ ژیان و ویژدان.
لەوە دەرچووە ئەمە بە نووسین بگٶڕێ دەمێکە دەـێکە کاتی کارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست