سەرکردایەتی مالکی و سەرەرۆیی سەرانی کورد
Monday, 10/12/2012, 12:00
برادەرێکی ئەندام پەرلەمانی پارتی دەڵی کاک مەسعود عەقلێکی وا عەبقەرییانەی هەیە پێویستی بە پرس و راو رازیبوونی پەرلەمان نییە،
. هەروەها دیارە پێویستی بە هیچ راوێژکارو دەزگایەکی بەدواداچوونی زانیاریی و لێکٶڵینەوەی ستراتیجی نییە.
گەر سەرانی کورد بە تەنگ سیاسەتەوە بان و تەنیا بەوردی ئەم کورتە پرۆفایلەی نییۆرک تایمز دەربارەی مالکی بە وردی تێگەیشتبان و لە بەر رووناکایی رەفتارو هەلوێستەکانی مالکی نەک بەرامبەر کورد بەلکو بەارمبەر شیعەکان خۆیان کەسێتی و نیازی مالکی یان هەلسەنگاندبایە، دەیانتوانی بێشتر کەسێتی و بیرکردنەوە نیازی ئەو تێ بگەن.
بەلام سەرکرادایەتی عەبقەری کوردی تەنیا لە رێگای تۆقەو ماچ و مووچ و پێوەبدی و بەرژەوەندی شەخسی حوکم بە سەر کەسەکان و پرۆسەکاندا دەدات تا سەری خۆی لە دیوارەکە دەدات
ئەم بەشەم لە هەلوێست و هێرشی سەربازی مالکی بۆ سەر شیعەکان هەلبژاردو تەرجەمەم کرد لەگەڵ چەند سەرنجی بابەتی خۆم دەربارەی سەرکردایەتی مالکی
تکایە ئوانەی ئینگلیزی دەزانن هەموو وتارەکە بخوێننەوە و کەسێتی وکرداری مالکی لەگەڵ کەسێتی و کرداری دوینێ و ئەمڕۆی سەرنای کورد بەراورد بکەن و بە ویژدانانە عوکمی خۆتان بدەن.
تەرجەمەکەی ئەم بەشە ئینگلیزییەی هەڵمبژاردووە
[[گەر تاقە لەحزەیەک دەشێ بوترێ کە خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ مالکی ئەو لەحزەیە بوو کە یەکەم جار وەک کارەسات دیاربوو: بریاری مالکی لە مارتی ٢٠٠٨ دا کە فەرمانی بە سوپای عیراقی دا بچێتە ناو بەسرەوە، شاری خوارووی شیعەکان کە قەلای جەنابی موقتەدا سەدر بوو.
سەدر یەکەمجار پاڵپشتێکی هەرە گەورەی مالکی بوو، دواییش بوو بە دوژمنی سەختی ئەو .
مالکی فەرمانی بەم هێرشە سەربازییە دا بە بێ ئەوەی ئاگاداری هێزی سەربازی ئەمریکی بکات، و بە شێوەیەکی موحریج فەشەلی هێنا.
زۆر لە ئەفسەرانی سووپا لە بەرامبەر ئاگربارانی سوپای مەهدی هەلاتن، کە میلیشیایەکی لایەنگیری موقتەدا بوو ، ئێران هاتە ناوەوەو ئاگربەستێکی لە نێوانیاندا رێکخست کە وا دیاربوو لە قازانجی سەدر بێت.
بەلام چەند هەفتە دوای ئەوە سوپا بەتەواویی کۆنترۆلی بەسرا- ی کرد.
دوای ئەمە مالکی هێرشێکی تری بۆ کۆنترۆلکردنی مەدینەی سەدر لە بەغداد دەستپیکرد.
لە بەرامبەر سووپایەکی بە ئیرادەدا کە هێزی سەربازی ئەمریکی و هێزی ئاسمانی پشتیوانی دەکردن، جەنابی سەدر ناچار بوو بە کە ڕێکەوتنێک ئیمزا بکات کە ڕێگا بدا سوپا کۆنترۆلی ئەو شارەی سەدر بکات کە وەک دەولەت-لە-ناو دەولەتدا وا بوو. ئەمەش گەورەترین سەرکەوتنی ماوەی سەرۆکوەزیرانییەکەی بۆ مالکی تۆمار کرد.
دوای ئەوە مالکی دەسەلاتی خۆی بە ئالوگۆڕکردن و گواستنەوەی فەرماندە سەربازییەکان و دروستکردنی هێزی سەربازیی دەستبژاردەی خۆی کە یەکسەر وەک فەرماندەی گشتی هێزی چەکدار ژێرفەرمانی شەخسی خۆین نەک هی وەزارەتی ناوخۆ یان دیفاع، پتەو کرد.
هەروەها ئەنجومەنی عەشایری دروستکردن. لە سەرانسەری ولاتدا کە راستەوخۆ پێوەندییان بە ئۆفیسی خۆیەوە هەیە. کە رەخنەگرانی وەک ئەسپی سواریی بۆ فراوانکردنی قەلەمرەوی حیزبی دەعوە سەیریان دەکردن. تەواو]]
من هەر ئەم مشتەم تەرجەمە کرد کە زۆر شت روون دەکاتەوە
دوایی پرۆفایلەکە روونی دەکاتەوە چۆن مالکی بەرمابەر ئەمریکییەکانیش هەلوێستێکی بەهێزو سەربەخۆی هەبووەو ئیرادەی خۆی بەسەردا فەرز کردوون و زۆر جار ئەمریکییەکانی توورەکردووە کۆتایی مانەوەی سەربازی ئەمریکی لە عێراق بە سەرکەوتنێکی نەتەوەیی وەک شۆرشی ١٩٢٠ داناوە.
بە کورتی ئەم ژیاننامەی سیاسیی مالکی نیشانی دەدا کە بە پێچەوانەی سەرانی کوردەوە ئەو:
1 بیرو فەلسەفەو رٶشنبیریی یەکی سیاسی بەهێزی هەیە
2. ستراتیجی سیاسیی کۆرتخایەن و دوورخایەنی پتەوو بەردەوام و سەرکەوتووی هەیە
3. هەمیشە نەخشەو پلانی هەیەو خۆی چاودیری هەنگاو بە هەنگاوی ئەو نەخشەو بەرنامانە داکات
4 ئیرادەیەکی بەهیزو سەربەخۆی هەیەو لە بریاری قورس و رووبەرووبونەوەی هەلوێستی سەخت سڵ ناکاتەوە
5. شتی هەڵەشە ناکات و هەموو هەلومەرجی سیاسی و ئابووری و سەربازیی ودیپلۆماسی ئامادە دەکا ئەوسالە کاتوشوێنی پێویستدا بریار دەدات
6. هەول دەدا وەک تاکەکەس بریار نەدا بەلکو لە رێگەی دامەزراوەی دەولەت وەک دادگا و وەزارەتەکان و دادگای فیدرالی هتدو دەزگاکانی بە تایبەتی دوای ئەوەی دەیانکاتە لایەنگیری خۆی و هەمێسە باسی دەستوور وەک مەرجەعی یەکەم و دایی دەکات
7. پێوەندی شەخسی و تایەفی و عەشایەری و دۆستایەتی کۆن لەگەل ساسەت تێکەڵ ناکات و بەلایەوە گرنگ نییە .. پێوانەی ئەو سەرکەوتنێتی لە بەدیهێنانی ستراتیجییەکەی کە بەلای منەوە دروستکردنی عێراقێکی مەرکەزی بەهێزە
8. لە بەر ئەوە مالکی لاش بدرێ ئەوەندە دەسەلاتی پەیدا کردووە کە گەورەترین گرفت بۆ هەر هێزێکی تر دروست بکات تەنانەت مەترسی ئەوەیە بتوانێ کودەتای سەربازیش بکات.
بە پێچەوانەی ئەم سیفاتانەی سەرکردایەتی مالکی سەرانی کورد یەکەم و دووەم و دەیەم: پشت بە فشەو بریاری شەخسی هەڵەشەو پێوەندی شەخسی و پاراستنی دەسەلاتی شەخسی وبەرژەوەندی بنەمالەیی وحیزبی تەسک بەسەر میللەتی خۆیانداو سەرشۆرکردن بۆ هەموو کەس و دەسەلاتێکی بێگانە دەبەستن. ئەوان تەنیا ئیرادەی بەهێزی شەرو کوشتن و بارەگا سووتاندن و گرتن و دزیی و داگیرکردنیان بەرامبەر گەلی خۆیان هەیەو ئێستاش سەرۆک میلیشیان و ٢٠ سالە سوپایەکی پرۆفێشنال و میللەتێکی نیشتمانپەروەریان دروست نەکردووە. وەک کۆیلە بەرامبەر ئەمریکییەکان رەفتاریان دەکرد.
بهزری نیشتمان و هەستی نەتەوایەتی و تەنانەت کۆمەلایەتیشیان لای مرۆڤی کورد کوشت.
ترسی بارازنی لە مالکی، کە هەقە هەیبێت، بۆ خاتری کوردو کەرکوک نییە. گەر وا بووایە نەیدەهێشت مالکی ببێتە ئەم مالکی یەی ئێستا و کەرکوک ئاوای بەسەرنەدەهات، ترسەکەی کورسی خۆیەتی و لەو کاتەوە ئەو ترسەی تووش بوو کە هاشمی بریاری گرتن ئەوسا لە سێدارەدانی لە لایەن مالکی یەوە بۆ دەرچوو.
If any single moment can be said to have been the turning point for Mr. Maliki, it was one that appeared at first to be a disaster: his decision in March 2008 to order the Iraqi army into Basra, the southern Shiite city that was a stronghold of Mr. Sadr, who had been Mr. Malikis biggest supporter before becoming an ardent foe. The assault, launched with no warning to the American military, faltered in embarrassing fashion, with many officers deserting in the face of fire from the Mahdi Army, a militia loyal to Mr. Sadr. Iran stepped in and brokered a cease-fire that appeared to be on Mr. Sadrs terms. But in the weeks that followed the army took firm control of Basra.
Mr. Maliki followed up with an offensive to take control of Sadr City in Baghdad. Facing a determined Iraqi Army backed by American troops and air power, Mr. Sadr struck a deal that allowed the government forces to take control of what had been his state-within-a-state, handing Mr. Maliki the biggest victory of his term.
After that, Mr. Maliki consolidated his power by reshuffling military commanders and creating two handpicked military forces that report primarily to him as the commander in chief rather than to the Interior or Defense Ministries. He also created tribal councils across the country that are directly linked to his office, which critics feared were stalking-horses to extend the reach of the Dawa Party
.
http://topics.nytimes.com/top/reference/timestopics/people/m/nuri_kamal_al-maliki/index.html Nuri Kamal al-Maliki News - The New York Times
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست