کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د. که‌مال میراوده‌لی ئیدانه‌ی هه‌لمه‌تی گرتن و راوه‌دوونانی مامۆستایان و وتاربێژانی ئایینی هه‌قپه‌روه‌رو گه‌لپه‌روه‌ر ده‌کا

Monday, 04/04/2011, 12:00


ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامی هه‌لمه‌تی گرتن و ئیهانه‌کردن دژ به‌ مامۆستاو وتاربێژانی ئایینی، ئه‌مرۆ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێز د. که‌مال میراوده‌لی ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی بلاو کردۆته‌وه‌.
له‌ پرۆسه‌ی راپه‌رینی خه‌لکی کوردستان دژ به‌ سیستمی سته‌مگه‌رو دزو داگیرکه‌ری حیزبی بنه‌ماله‌یی له‌ کوردستان، مامۆستایانی ئایینی وه‌کو تویژێکی هوشیارو باوه‌رداری نزیک له‌ ئێش و ئازاری خه‌لک وه‌ک به‌رزترین و بوێرترین و دلێرترین ده‌نگی ناره‌زایی و تووره‌یی خه‌لک به‌رامبه‌ر به‌ ناهه‌قی و سته‌مگه‌ریی ده‌رکه‌وتن و وتاره‌کانی ئه‌م مامۆستایانه‌ له‌ رۆژانی هه‌ینی مه‌یدانه‌کانی ئازادیدا گوزارشت له‌ هاواری تووڕه‌یی زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان به‌رامبه‌ر سسیتمی سته‌مگه‌ریی و داگیرکاریی و فیرعه‌ونه‌کانی دزیی و گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن. به‌م کاره‌یان ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ ئه‌رکی ئایینی و ویژدانیی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌دیدێنن و سه‌لماندوویانه‌و ده‌یسه‌لمێنن که‌ له‌ ئاست وتنی وشه‌ی هه‌ق و راستیی و دادا نابنه‌ شه‌یتانیكی که‌ڕ. هه‌لمه‌تی ده‌سه‌لاتی حیزبیی بۆ گرتن و راوه‌دوونان و هه‌راسانکردن و بێده‌نگکردنی ئه‌و مامۆستاو وتاربێژه‌ به‌رێزانه‌ نیشانه‌ی ترسی ده‌سه‌لاته‌ له‌ هه‌موو وشه‌یه‌کی هه‌ق و راست و چاک. د. که‌مال میراوده‌لی به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ ناره‌واو نا ده‌ستووری و نایاسایی یه‌ ده‌کا دژ به‌ ئازادی راده‌ربڕین وده‌وری تویژێکی پێشره‌وو گرنگی کۆمه‌لگای کوردی له‌ خه‌باتی سه‌رده‌مانه‌ و دیمۆکراتییه‌نه‌و جه‌ماوه‌رییانه‌ دژی سته‌مگه‌ری و ناعه‌داله‌تیی و داوا له‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌ل و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ده‌کا هه‌ول و هه‌لوێستی خۆیان یه‌کخه‌ن بۆ به‌ردانی ده‌سبه‌جێی به‌رێزان مامۆستا كامەران عەلی و مامۆستا محمەد نەسروڵڵا و راگرتنی هه‌لمه‌تی گرتن وئیهانه‌کردن دژی مامۆستایانی ترو ئازادی ده‌ربرین و وتاری هه‌ینی له‌ هه‌موو مزگه‌وت و مه‌یدانێکی ئازادیدا بۆ وتارخوێنانی ولاتپه‌روه‌رو هه‌قپه‌روه‌ر دابین بکرێ. 


نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی د. که‌مال میراوده‌لی 

سلێمانی 4/4/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە