ده‌سه‌لاتێکی به‌ربه‌ریی و کۆمه‌لگایه‌کی بێڕێبه‌ر: خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ رووداوه‌کانی بادینان (به‌شی یه‌که‌م)
Sunday, 11/12/2011, 12:00
کۆمه‌ڵگای مودێرن له سه‌ر چوارکوچکه‌ی زانست، دیمۆکراسی و یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی دامه‌زراوه‌و کار ده‌کا. زانست له پێشه‌وه ده‌نووسم چونکه کۆمه‌لگای نوێ نه‌ک هه‌ر به کۆمه‌گای زانین (مه‌عڕیفه) knowledge society پێناسه ده‌کرێ، به‌لکو به کرده‌وه، به راستیی رۆژانه، کۆمه‌لگای زانینه، له نێوان شه‌پۆله‌کانی زانیاری به‌رهه‌می بێ بن و بێ وچانی ته‌کنۆلۆجیای زانیاری و به‌رهه‌مه‌کانی زانست له هه‌موو ئاسته‌کاندا هه‌ناسه ده‌داو ده‌که‌وێته کار. له به‌ر ئه‌وه مه‌حاڵه سیاسییه‌کی ولاتی دیمۆکراتی لێپرسراو که رێزی خۆی بگرێ و به ته‌نگ شوێنی خۆی و ناسینی ده‌وری خۆیه‌وه بێ، قسه‌یه‌ک بکا یان لێدوانێک بدا یان رایه‌ک ده‌ربڕێ که یه‌که‌م پاڵپشتی زانست و زانیاری و لێکۆلینه‌وه‌ی زانستیی دیاریکراوی نه‌بێ، دووه‌م: حیساب بۆ ده‌وری ته‌کنۆلۆجیای زانیاری و تۆڕی کۆمه‌لایه‌تی و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و پرس و راوێژ‌و رای گشتی و ده‌نگده‌ران نه‌کاو سێیه‌م له ئاکامدا بۆ ڕێگای یاسا‌و یاسا دانان و پرۆسه‌ی یاسایی بابه‌تیی و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی دیمۆکراتی حوکمکردن و به‌رێوه‌بردن و بریاردان نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و چواره‌میش وه‌ک بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی نه‌گۆڕ، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵ نه‌خاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی و که‌سیی و خێزانییه‌وه.
هه‌موو رووداوێک و راستیی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لکی کوردستان، به‌داخه‌وه ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که کۆمه‌لگای کوردستانی باشوورر، له ژێر ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ریی بنه‌ماله‌یی حیزبی‌دا، له‌و چوار بنه‌مایانه‌ی ژیانی مودێرن دامالدراوه. ئه‌و رووداوه گرنگ و مه‌ترسیدارانه‌ی زاخۆ و بادینان، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا نراون و ئه‌و قسه‌و وتانه‌ی ده‌ربردراون، راستیی ئه‌م حه‌قیقه‌ته تاڵ و کوشنده‌یه ده‌رده‌بڕێ. لێکۆڵێنه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان هه‌موو شتێکه لێکۆلینه‌وه‌و به‌دواداچوونی په‌رله‌مانییانه نه‌بێ که ده‌بێ هی ئه‌و زیاتر له هه‌ر به‌شێکی کۆمه‌ل پشت به زانمت و پرۆسه‌ی زانستی و دیمۆکراسی و وه‌رگرتنی رای خه‌لک ولێکۆلینه‌وه‌ی یاسایی ببه‌ستێ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک ره‌چاو بکات.. ده‌وری ناوبژییانه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و دانیشتنی حیزبیی و دووقۆلیی دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریی و سه‌لماندنه‌وه‌و به‌رده‌وامکردنی سوڵحی عه‌شایریی پشت په‌رده‌وه‌یه، دوور له روونکاریی و شه‌فاییه‌ت و ده‌وری زانست و دیمۆکراسی و یاسا‌و پرۆسه‌ی دادوه‌ریی و دادپه‌روه‌ری و چاره‌سه‌ری کێشه راسته‌قینه‌کانی خه‌لک. سه‌یرتر لێدوانه‌کانی سه‌رکرده‌و لێپرسراوانی پارتی یه که ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن ده‌سه‌لات خۆی زانست و دیمۆکراسی و دامه‌زراوه‌و پرۆسه‌و یاسا‌و کێشه‌و چاره‌سه‌رو بریارده‌رو به‌رژه‌وه‌ندیداری یه‌که‌م و دواییه.
زاخۆ حه‌قیقه‌تێکی شۆکهێنه‌ری ده‌رخست
حه‌قیقه‌ته‌کانی رووداوه‌که‌ی زاخۆ ، وه‌ک خودی رووداوه‌که خۆی، وه‌ک پرۆسه‌و ئاکام و و لێکه‌وته و ده‌رکه‌وته‌کانی ، ئێستا وه‌ک شۆکێکی گه‌وره ده‌بینـم: راستیی چاوه‌ریی ئه‌وه‌م ده‌کرد له ناوچه‌ی بادینان، به تایبه‌تی زاخۆ که ده‌روازه‌ی هه‌رێمی کوردستانه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه، که به رواله‌ت پێشکه‌وتنی ئاوه‌دانیی و سه‌قامگیریی و پرۆسه‌ی حوکمکردنی قایمتری پێوه دیاره، پارتی زیاتر گرنگیی به دامه‌زراندنی ستراکتوری ده‌سه‌لات و به‌رێوه‌بردنی لۆکالی دابێ و یاسا‌و دامه‌زراوه‌و ده‌زگای حکومه‌ت له‌وێ راستترو کاریگه‌رتر بن بۆ نموونه له‌وه‌ی له سلێمانی هه‌یه. بۆیه، ئه‌وه‌ی زاخۆ هه‌لگێرانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بۆچوون و پێشخواسته بوو: بۆ چه‌ند سه‌عاتێ ئاشووب و سووتاندن و په‌لاماری وه‌حشییانه رووده‌دا که‌چی نه پۆلیس دیاره، نه ئاسایش، نه شاره‌وانی، نه ده‌زگای مه‌ده‌نی، نه حکومه‌ت، نه یاسا، نه هیچ رواله‌تێکی ده‌سه‌لاتێکی به‌رپرس و یاساخوازو به ته‌نگه‌وه هاتووی ژیانی خه‌لک و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، .مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ که وه‌ک به‌لته‌جی پاراستن و میلیشیای حیزبی به‌شداری ئاشوبگێرانه‌که بوو بن.
کاردانه‌وه‌و ڵێکدانه‌وه‌کان
با بڵێین ئه‌وه‌ش قه‌یناکا، با بڵێین راسته له هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کدا رووداوی نه‌خوازراو و له ناکاو چاوه‌رێنکه‌راو رووده‌ده‌ن. با بڵیین: ئه‌وه رووداوه‌که‌ی زاخۆ به‌و چه‌شنه روویدا ، ئه‌ی دوای رووداوه‌کان بۆچ بۆ زانست و دیمۆکراسی و یاسا نه‌گه‌ڕێینه‌وه تا حه‌قیقه‌تی شته‌کان بزانین و چاره‌سه‌ریان بکه‌ین؟ تا ئێستا ئه‌وه‌ی روویداوه‌و ئه‌وه‌ی کراوه، ئه‌وه دیسان حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌لات وپێوه‌ندی به کۆمه‌له‌وه روون ده‌کاته‌وه. با چه‌ند نموونیه‌ک بێنینه‌وه؛:
1. هاولاتی له زمانی به‌رپرسێکی پارتی یه‌وه رایگه‌یاند که رووداوه‌که‌ی زاخۆ گه‌وره بووه‌و ده‌سه‌لای پارتی له ناوچه‌که‌دا بۆی کۆنترۆل نه‌کراوه‌و بۆ پاکانه‌کردنی ئه‌م فه‌شه‌له به‌رواردی له‌گه‌ل روودوی ئاشوبگێرانه‌کانی به‌ریتانیای پێشتری ئه‌مسال ده‌کا که هه‌زاران که‌س که‌وتنه تالانکردن و سووتاندنی بازار‌و ملکه گشتییه‌کان و پۆلیس بۆی کۆنترۆل نه‌کرا.
2) سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارازنی هه‌ر دوابه‌دوای رووداوه‌که، که‌وته به‌یانده‌رکردن و لێژنه دروست کردن، و به‌ر له‌وه‌ی هێچ روون بێته‌وه به‌لگه‌و به‌هانه‌ی ئایدیۆلۆجی خه‌ته‌رناکی بۆ وه‌سفی پێشهاته‌کان هێنایه ئاراوه بۆ یه‌که‌مجار له‌ئاخاوتنی سیاسیی کوردی‌دا، وتاری جیاوازی و ناکۆکی مه‌زه‌بی و ئایینی له کۆمه‌لگای کوردی‌دا هێنایه گۆرێ، و له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌ر شتێ وا هه‌بێ رێگا بدا لێکۆلێنه‌وه‌ی زانستیی و دیمۆکراسی و یاسا و ده‌زگاکانی حکومه‌ت چاره‌سه‌ری بکه‌ن، خۆی وه‌ک پاله‌وانیك نیشان دا که ئاماده‌یه له مه‌یدانی جه‌نگێکی وه‌همیدا، که تا ئێستا ته‌نیا له مێشکی خۆیدا هه‌یه، شه‌ر بکاو دیفاع له مافی مه‌مسیحی و یه‌زیدیی و که مێتییه‌کان بکا، سه‌رنجی جیاکردنه‌وه‌ی یه‌زیدییه‌کانیش له کورد بده‌ن.
3) به‌ر له‌وه‌ی هێچ ئاکامێکی هیچ پرسه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و یاسایی ئاشکرا بێ، وه‌ک هاولاتی راپۆرتی کردووه: فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا كه شه‌وی 8/12 كه‌ناڵی زاگرۆسی سه‌ربه حیزبه‌كه‌ی ئه‌نجامی دا، ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانی به‌رپرسانی یه‌كگرتوو گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كادرانی یه‌كگرتوو به‌شداربوون له رووداوه‌كانی زاخۆدا.
4. دیسانه‌وه به رله‌وه‌ی ئه‌نجامی هیچ لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نمان به‌ده‌سته‌وه بێ، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا كەلە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە دەڵێتئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات كه به‌ڕوونی هاندان و ته‌حریز هه‌بووه، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باروودۆخه‌كه‌ش هه‌بووه."
5. جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کاک نێچیروان بارزانی له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له‌پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یس بووك" دا، به شێوه‌یه‌کی نه‌رمترو باداوه‌تر وشه‌کانی مامی مه‌سعود بارزانی دووباره ده‌کاته‌وه‌و 'فاکته‌ری توند‌و تیژییه‌که‌ی' زاخۆ به جیاوازی ئایین‌و بیروڕای سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوری له قه‌له‌م ده‌داو ده‌نووسێ: زۆر به‌داخه‌وه جارێكی تر ئاژاوه‌و پشێوی به‌ده‌ر له هه‌ر یاسا‌و ڕێسایه‌ك ڕووی له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی زۆری ئێمه‌یه، نابێت‌و قابیلی قبوڵیش نییه كه جیاوازی ئایین‌و بیروڕای سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوری ببنه فاكته‌رێك بۆ ئه‌نجامدانی توند‌و تیژی.".هۆیه‌کی تر لای کاک نێچیروان خراپبه‌کارهێنانی خودی ئه‌و ئازادییه زۆره‌یه که له کوردستان هه‌یه، دیاره‌ه له زاخۆ زیاتریشه! له‌م باره‌یه‌وه ده‌نوسێت: ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادی‌و دیموكراسیه‌دا خه‌ڵكانێك ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشه‌كه ئاڵۆزبكه‌ن‌و كه‌لتوری نه‌خوازراو بهێننه ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان." دوایی، دوای بیست ساڵ ده‌سه‌لاتی کوردی و چوار سال له سه‌رۆکحکومه‌تی خۆی تازه هه‌ست ده‌کا که کاتی دایه‌لۆگ هاتووه. ده‌نووسێت: : من رووی قسه‌م ئاراسته‌ی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و برایانم له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌م، كه كاتی ئه‌وه هاتووه پابه‌ندی دیالۆگی نیشتیمانی بین‌و هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان له‌وێ باس بكه‌ین. نابێ جیاوازی سیاسی ببێته هۆكاری تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی سه‌رجه‌م ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كانی تێدا ده‌بێته‌وه".
6. له هه‌مووی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌و پووچه‌لتر لێکۆلینه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان و بریاره پووچه‌لتره‌کانێتی که ئه‌مانه‌ن:
* سه‌ركۆنه‌كردن‌و مه‌حكومكردنی ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان.
* هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و پلانه‌دا به هاندان یاخۆ تاوانیان ئه‌نجام داوه بدرێنه ده‌ست یاسا.
* ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و به‌رپرسه كارگێڕییانه سزا بدات كه كه‌مته‌رخه‌میان كردووه.
* پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا قه‌ره‌بووی ماددی‌و، مه‌عنه‌وی ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه زه‌رمه‌ند بوون.
* ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێك هێنراوه په‌له بكات له كاره‌كه‌ی‌و به‌زووترین كات ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت.
* ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌ڵمه‌تی دژ به‌یه‌كتر ڕابگرن‌و له ئاست به‌رپرسیاریه‌تیدا بن.
* وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ڕێگه‌ی وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانه‌وه گیانی برایه‌تی‌و لێبوورده‌ی‌و پێكه‌وه‌ژیان بچه‌سپێنێ.
ئایا کێشه‌یه‌ک وه‌ک چییه‌تی و چۆنییه‌تی و پاشخان و فاکته‌ری سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تی رووننه‌کرێته‌وه‌و ره‌وش وهۆکاره‌کانی ساغ نه‌کرێته‌وه چۆن بریاری ده‌رباره ده‌درێ؟
نامه‌وێ به وردی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سه‌ره‌وه شی بکه‌مه‌وه. ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه له نێوانیان نه بوونی راستگۆیی و جددییه‌ت و بنه‌ماکانی بۆچوون و لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی، بنه‌ماو لۆجیکی و بابه‌تیبوون، نه‌بوونی بنه‌مای دیمۆکراسی ده‌نگ و ره‌نگ و بیرورای خه‌لک، نه‌بوونی هیچ چه‌مک و بوونیکی کۆنکریتی یاسا‌و ده‌زگا حکومییه‌کانه. سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه له کاتێکدا ئه‌م قسه‌وباسانه ده‌وترێن گرتن و ته‌نانه‌ت ئه‌شکه‌نجه‌دانی کادران و ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو-و به سه‌ربازیکردنی ناوچه‌ی بادینان و قایمکردنی ده‌سه‌لاتی زۆره‌ملێی یه‌کحیزبی تێیدا به‌رده‌وامه. به پێی راگه‌یاندنێکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان ئەبوبەکر کاروانى بۆ رادیۆی سه‌وا (10/12/11): لە روداوەکانى هەفتەى رابردوى دەڤەرى بادینان 23 بارەگا و دەزگاى راگەیاندنى یەکگرتوى ئیسلامى هێرشی کراوەتەسەر و سوتێنراوە، و هۆکارى روداوەکانیش بۆ بوونى هەیمەنەى حیزب دەگەڕێتەوە بەسەر حکومەتدا." هه‌روه‌ها تا ئێستا 16 کادری یه‌کرتوو له زاخۆ و دهۆک له زیندان دان.
له لایه‌کی تریشه‌وه هیچ کام له‌و کێشه کۆمه‌ڵییه سه‌ختانه‌ی که له ناو هه‌ناوی کۆمه‌لدا په‌نگیان خواردۆته‌وه‌و کۆمه‌لی کورده‌وارییان دارزاندووه‌و شایانی ته‌قینه‌وه‌ن، هه‌ر باسیشیان ناکرێ چ جا زانستییانه‌و مه‌یدانییانه لیكۆلینه‌وه‌یان لێبکرێ و چاره‌سه‌ری رادیکالییان بۆ بدۆزرێته‌وه.
(ماوێتی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست