کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوپێکەوتنی رۆژنامەی بانگ لە گەڵ د. کەمال میراودەلی

Wednesday, 31/10/2012, 12:00



بەشی یەکەم:
کودەتای تەزویر و خیانەتی گۆران و بیدەنگی یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆن دەستکەوتەکەی بارزانی کردە حەقیقەت.

ئەمەی خوارەوە دەقی بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەیە:
بانگ:- نهێنی بەرگریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەستوور چییە كە نایەوێ بگەڕێتەوە پەرلەمان و تا چەندە ئەو هەوڵەی پارتی پەیوەستە بە پۆستی سەرۆكی هەرێمەوە ؟ رای جەنابتان چییەو هاوكات تیبینیتان لەسەر هەوڵی یەكێتی و گۆڕان چیە كە دەیانەوی جارێكی تر دەستوور هەموار بكرێتەوە ؟
بەداخەوە دەسەلات بە حوکمرانی و ئۆپۆزیسیۆنەوە هەمیشە دەتوانن ئەو ئەجندا بۆش و بێمانایەنەی خۆیان بسەپێنن و بکەنە بابەتی باسو خواسی میدیا کە لە درۆو دووروویی و خۆخلافاندن و خەڵک هەڵخەڵەتاندن زیاتر نییە.
کام پەرلەمان؟ کام دەستوور؟
دەستووری چی؟ کام پەرلەمان؟!! دەوری پەرلەمان لە سیستمی بنەمالەیی حیزبیدا لە درۆیەکی گەورە بۆ هەڵلوشینی بودجە و پاکانەکردنی دەسەلاتی ناشەرعی و تاوانی بەردەوامی دزیی و داگیرکاریی بەرامبەر خەلک زیاتر چییە؟ ٢١سالە کوا دەستوور؟ لە قسەکانی بارزانی و تاڵەبانی و رەمزە گەندەلەکانی تری دەسەلات دا دەتوانی لە دوای ٢٠٠٥ ەوە تائێستا سەدان ئاماژە بە دەستووری عێراق بێنیەوە کە دەبێ هەموو شتێ بە پێی دەستوورو یاسا و تەوافوق بێ؟ تەنیا یەک نموونەی قسەی تالەبانی پارێزەرو سەرۆک کۆمارو سەرۆک مافیاو یان بارزانی سەرۆک هەرێم و سەرۆک حیزب و سەرۆک خێڵ و سەرۆک بنەماڵەم بۆ بىێنەوە کە دەبێ لە کوردستاندا بە پێی دەستوور ویاساو داپەروەریی رەفتار بکرێ؟ گەر بە رێکەوتی دەگمەنیش قسەیەکی وایان دەرپەڕاندرا بێ لە درۆو فێل زیاتر نییە.
لە وڵاتانی دیمۆکراتیدا رەمزەکانی دەسەڵات و کەسانی یەکەم دەبێ بیانەوێ و نەیانەوی بە حوکمی پلە و پایەکەیان نموونەی دەستوور و یاساو راستگۆیی و دەستپاکیی و ئەخلاق بن ، یەکجار هەلەیان کرد لێبووردن بەرامبەریان لە لایەن خەڵکەوە نیشان دەدرێ، دوو جار درۆیان کرد لە لایەن میدیای ئازادەوە ریسوا دەکرێن، بوو بە سێ جار تڕۆ دەکرین و وەلادەنرێن و لە بیر دەبردرێنەوە. لای ئێمە سەدی سەد بە پێچەوانەوەیە تا لە لوتکەی دەسەلات بەرزتر دەبنەوە، درۆو ساختەچێتی و خیانەت و ناپاکی زیاتر دەبێ تا وای لێهاتووە سەرانی کورد لە بیرو وتەو رەفتاری خیانەت و درۆو ساختەچێتی و بێدەستووری و بێیاسایی و ىێمتمانەیی جیا نەکرێنەوە.
مێژوویەک لە درۆو ساختەچێتیی
هەر شتێ ئەوان باسیان کردووە و باسی دەکەن لە درۆو دەڵەسە و خەلک هەلخەلەتاندن و کات کوشتن زیاتر نەبووە و نییە، هەر لە باسی پەرلەمان و ماددەی ١٤٠ ویەکگرتنەوەی ئیدارەکان و هێزی پێشمەرگەو ئاسایش تا بودجەو جیاکردنەوەی حیزب و حکومەت و گێرانەوەی ماڵ و ملکی گشتی و هەلبژاردن و دیمۆکراسی یەوە تا باس وبابەتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردیی و سەندنەوەی متمانە لە مالکی و کۆنتراکتەکانی نەوت و پێوەندی دەرەوەو کۆمپانیاکان و تا گیڕانەوەی پرۆژەی دەستوورێکی مردوو کە سەدی سفر دەوری لە بەرێوەبردنی حوکم و ئیدارەی وڵات و ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و فەرهەنگیی خەلک دا نییە و تەنیا گەمەیەکی ترە بۆ کات کوشتن و خەلک تەفرەدان و لەوانەشە بۆ کردنی ئەم کێشەیە بە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەلبژاردنەکان. من تا دوو ساڵ لە مەوبەر بۆ ماوەی چەندین ساڵ تەرجەمەم بۆ بی.بی.سی دەکرد. باوەڕ بکە لەم چەند سالەدا لەوانەیە ٥٠ راگەیاندنی تالەبانی و بارزانی و نێچیرو مەکتەبی ناسیاسییەکانیانم تەرجەمە کردبێ کە دەڵێن کە هەردوو ئیدارەکە یەکیان گرتۆتەوەو تەنیا هەندێ گرفتی تەکنیکی بچووک ماوە. هەر پەنجا جارەکە درۆیان کرد و ئێستا خۆشیان دان بەوە دا دەنێن کە دوو ئیدارەی دوو بنەمالەیی هەبووەو هەیە. جا حکومات و دەزگای سیاسی دەرەوەو جیهانیی چۆن رێزی کەسانێک دەگرن کە ئەوەندە درۆ لە گەڵ میللەتی خۆیان و دنیاش دەکەن؟ بەلام تەنیا بەکاریان دێنن وەک دەلالی سیاسی و بازرگانی و بۆ مەبەستی تالانکردنی نەوت و سامان و سەرمایەی کوردستان. باسی دەستووریش لە درۆیەکی بێشەرمانەی دیکە زیاتر نابێ و بۆ مەبەستی تەکتیکی هاتۆتە ئاراوە. درۆکانی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆن وەک ئەو خۆڵبارانە پیسە وایە کە بەردەوام ناو بەناو ‌هەڵدەکاو شار دادەگرێ و بەرچاوی خەڵک دەگرێ و و دەم ولووت و قوڕگ وهەناوی خەلک پڕ دەکا، بەلام لە کەمبینایی و بێزاریی و بێتاقەتی و نەخۆشی و دەرد زیاتر هیچ بەرهەم و ئەنجامێکی تری نییە. پارتی چ باکی بەگێرانەوەو نەگێرانەوەی دەستوورێک هەبێ کە دەوری سفری لە بریاردانی سیاسی و چاودێری دەسەلاتدا نییە؟ ئەم رەمزە گەندەڵ و ئێکسپایەرانەی دەسەلاتی حیزبیی بنەماڵەیی مافیایی ناتوانن هیچ بگۆڕن چونکە گۆڕان دەبێ بە گۆڕینی ئەوان دەست پێبکات.

دەستوور و تاوانکاری مافیاکانی حیزب
ئەم بابەتەی گێڕانەوەی دەستوور لەم کاتەدا لە چ کاتێ هاتە ئاراوە؟ لە کاتی کۆبوونەوەی تاڵەبانی و نەوشیروان لە سلێمانی و گوایە ئەمە بابەتی رێکەوتنی ئەم دوو لایەنە بووە. ئەمە، دوابەدوای گرتن و کوشتنی کەسێک لە ئاستی قایمقامی سلێمانی دێت بۆ شاردنەوەی گەورەترین تاوانی گەندەڵی و دزیی و بیژەنگی لێ دەکرێ، لە کاتێکدا کە لە سلێمانی خێزانی تێدا سەردەبڕدرێ، لە رانیە پیاویكی ٦٩ ساڵی لە مالی خۆیدا خۆی دەکوژێ و، تا حەفتەیەک کەس پێی نازانێ، گەنجان ون دەبن و لاشەکەیان دەدۆزرێتەوە، نەخۆشی سەرەتان و شەکرە بۆتە دیاردەو لافاو، ئاوی خواردنەوە بۆتە پەتای تاعون، بینای قوتابخانە بە سەر منالاندا دەرۆخێ و دەیانکوژێ، دیارده‌ی خۆکوشتن و کوشتن، مردنی سه‌رجادده‌، نه‌خۆشی دەروونیی و بێهیوایی، هه‌ژاریی و جیاوازیی، نادادپه‌روه‌ریی، گه‌نده‌ڵی و داگیرکردنی زه‌ویوزار و سامان،بێکاریی لاوان و ده‌رچووانی زانکۆکان، هتد زۆر زیاتر بوون. ژنکوشتن و دیارده‌ی خۆسووتاندن زیادی کردۆته‌وه‌، سلێمانی وەک لە هۆنراوەکەمدا بۆ تالەبانی لە ٢٠٠٨ دا وتوومە لە شاری رٶشنبیریی و کوردایەتییەوە کردراوەتە 'شاری گەندەلی و گەوادیی و گرانیی" و بێدادیی و بەرەلایی و پەتاو مەرگی بەلاش. کراوەتە گەندەڵخانەیەکی بۆگەن و خەستەخانەیەکی گەورەی نەخۆشی فیزیکی و دەروونیی. ئەم هەموو مردن و کوژرانانە، ئەم هەموو بێدادیی و تاوانانە هیچیان لە لایەن ئەو رەمزە گەندەڵ و دڵرەق و ىێویژدانانەی دەسەلاتەوە بە یەک وشەش باسیان ناکرێ، یان هەستێکی پەرۆش و بەرپرسیارێتی دەرنابڕن، وەک نە بایان دیبێ نە باران وەک ئەو تاوانانە دەسکردی سیستمی خیانەت و دزیی وداگیرکاری ئەوان نەبێت. ئەمەیە جیاکردنەوەی حیزب لە حکومەت: کۆشکی سپی بۆ مەکتەبی گەندەلی حیزب و سەدان تەلار بۆ مافیاکان دروست دەکرێ و بە پێی راپۆرتێکی زووی ئاوێنە ٦٠٠ مالی لەشفرۆشیی جگە لە مەساج و نادی و مەیخانەو قومارخانەکان لە ناو سلێمانیدا هەیە، کەچی تا ئێستا لە هەموو کوردستان لەگەل ئەو هەموو ژنکوشتن و خۆسووتاندنەی ژناندا تاقە یەک شێلتەری مۆدێرن بۆ پەنادانی کچان و ژنانی لێقەوماو نییە. لەگەل بوونی دەیان کارخانەو سنعەتی دەرهێێنانی نەوت و غازو پالاوگەکان، تاقە یەک کارگە بۆ بەرهەمهێێنانی شیری پاک و باوەرپێکراو بۆ مندالان و خێزان نییە، ئەرکی سەرەکی ئەخلاقی هەر دەسەلاتیک پاراستنی ژیان و سەلامەتی و تەندروستی و کەرامەت و ئازادی و مافی مرۆڤەکانی ولاتەکەیەتی. کاری دەسەلاتی مافیایی کورد پێشێلکردنی هەموو ئەمانەیە. لە ژێر سایەی ئەو جانەوەرانەدا ژیانی مرۆڤ لە هەموو شتێک هەرزانترو بێبایەخترو لەرزۆکترە.
دەوری دەستوور چییە گەر زامنی ئەو مافانە نەکاو دەسەلات بەرپرسیار نەکا لە ژیانی هەر تاکە مرۆڤێک؟ نەک دوای ٢١ ساڵ تاوان وەک درۆیەک و فشەیەک بۆ پاکانەکردن بۆ خیانەت و درۆ لەگەڵ خەلک بەکارىێت.

بانگ:- تا چەند دەستوور لای تۆ گرنگە؟
بەڵی، پرسی دەستوور بەلای منەوە زۆر گرنگەو من لە سالی ١٩٩٢ وەوە ئەم پرسەم هێناوەتە گۆڕێ بەردەوام بانگم بۆ کردووە و لە دەیان نووسین و چاوپێکەوتند وا دا جەختم لە سەرکردۆتەوەو بە تایبەتی لەو پرۆژەشدا کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پاردا پیشكەشم کرد روونم کردۆتەوە.
ئەرکی بە پەلەی ئێستا وەستاندنی ئەم هەموو ئافاتەی مافیاکانی حیزبە
بەلام پرسی ئێستا وەستاندنی ئەو هەموو مردن و کوشتن و تاعون و ئافاتانەی مافیاکانی حیزبە، هەلوەشاندنەوەی هەموو ئەو دەسەلات و ئیمتیازات و دزیی و داگیرکردنەی مالی میللەتە کە بە بێ دەستوور و یاساو بنەماکانی ئەخلاق و دادپەروەریی کراون. پرسی گێڕانەوەی زەوی و زارو ملک و ماڵ و سامان و بودجەی دزراو مەسەلەیەکی پراتیکی ژیانبەخش ترە بۆ خەڵک لە پرسی گێڕانەوەی دەستوور،بەلام ئەمە مانای ئەوە نییە کە من نامەوێ دەستوور بگەڕێتەوەو تەواو بکڕی و ببێتە بنەمای ژیانی سیاسیی و حوکمڕانیی کوردستان. ئەمە بە کارێکی یەکجار جەوهەریی و پێویست دەزانم و لە دوای هەلبژاردنی ٢٠٠٩ و چەندین جار لە نامەی کراوەی تایبەتی ولە هەموو چاوپێکەوتنێکدا داوام لە ئۆپۆزیسیۆپن کردووە کە پرسی دەستوور بکەنە پرسیی ستراتجی یەکەم و لەمەوە بۆ مەسەلەکانی تر بڕۆن بەلام من دەلێم: تەنانەت وەک هیوا - ش باوەڕم بەوە نییە کە چ دەسەلات و چ ئۆپۆزیسیۆن راستگۆ بن لەمەدا ئەگینا دەمێک بوو ئەم مەسەلە چارەسەر دەکرا. بۆ نمونە لە بانگەوازێکدا بە ناوی روانگەیەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆببنەوە.

ئەم بەلگەنامە لە کوردساتنپۆستدا لە٢٧/٣ / ٢٠١٠بلاوبۆتەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0de6371b

بە وردیی و قوولی شوین و دەوری دەستوور لە چوارچێوەی کێشەکانی رابردوو-و ئێستای کوردستان و پێداویستییەکانی روون دەکاتەوە. بانگەوازەکە لە ١٤ خاڵ پێکهاتووە، خالی ٦ و ١٠ و ١٣ و ١٤ تەرخانن بۆ گرنگی دەستوور و هەموارکردنەوەی دەستوورو گەڕاندنەوەی بۆ پەرلەمان: ئەمانە دەقی ئەو چوار خاڵەن:
دەستوور بۆ زامنی مافی ژیان و یەکسانیی و ئازادییەکانی تاک و کۆمەڵ
" ٦. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ بۆ سه‌لماندن و چه‌سپاندن و به‌کارخستنی ماف و به‌رپرسیارێتی وه‌کیه‌کی هاولاتیان، هه‌موو ولاتێک ده‌ستوورێکی بنه‌ره‌تی و کۆمه‌له‌ یاسایه‌کی سه‌ره‌کی هه‌ن که‌ ماف و ئازادییه‌کانی هاوولاتییان زامن ده‌که‌ن و چوارچێوه‌ و میکانیزمی جێبه‌جێکرنی بنه‌ماو مادده‌کانی ده‌ستوورو ده‌وری ده‌سه‌لاته‌ یاساییه‌کان دیار ده‌که‌ن. هه‌موو هاولاتییه‌ک ژن و پیاو، بێ گوێدانه‌ پله و پایه‌و چین و شوینی کۆمه‌لایه‌تی، مافی وه‌کیه‌کییان هه‌یه‌ په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر یاسا بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ مافه‌کانیان و هه‌موو به‌ پێی یاسا مافی ده‌رفه‌تی یه‌کسانیان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالاو وه‌زیفه‌و کار و کاسبی و دامه‌زراندن له‌ ئیشه‌کانی ده‌وله‌ت و سوو‌دوه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌ته‌کانی بازارو وه‌به‌ر‌هێناندا هه‌یه‌ . هه‌موو تاوانێکێش وه‌ک یه‌ک به‌رامبه‌ر یاسا ده‌بێته‌وه‌و تاوانکار سزا ده‌درێ. دیاره‌ ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی و مافی گشتی و مافه‌کانی مرۆڤن، وه‌ک گه‌نده‌لیی و دزیی و داگیرکاریی و کوشتن و ده‌ستدرێژیی شه‌ره‌ف، سزاکانیان قورستره‌. ئه‌وه‌ ئه‌رکی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی ده‌سه‌لاته‌ که‌ پاسه‌وانی یاسا بن و زامنی چێبه‌جێکردنی بن و خۆشیان له‌ پێش هه‌ر هاولاتییه‌کی تره‌وه‌ به‌رفه‌رمانی یاساو ڕێساکانی ولات بن و له‌ سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ببنه‌ نموونه‌ی ده‌سپاکیی و راستگۆیی و روونکاریی و ره‌وشتبه‌رزیی.

پێویستی گەراندنەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان

10. بۆیه‌ من تکا له‌ به‌رێزان سه‌رۆکی کۆمارو سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌م که‌ ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی دلسۆزانه‌و راستگۆیانه‌و ویژدانییانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ له‌م باره‌وه‌وه‌ به‌و ئاراسته‌دا بکه‌ن. ئه‌ویش به‌ گێڕانه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان و له‌ هه‌مان کاتدا کردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی مانگێکی تری پێشکه‌شکردنی راوبۆچوون بۆ هاولاتییان تا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ ده‌ستووره‌که‌ تۆکمه‌ و ته‌واو بکرێ. ئێـمه‌ که‌ خاوه‌نی مێژووی ئه‌نفال و مێژوویه‌کی دوورودرێژتری چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یین ناکرێ ده‌ستووری ئێمه‌ له‌ ده‌ستووری عێراق یان هیچ وڵاتێکی دیمۆکراتی، که‌متر دیمۆکراتی و به‌خۆگری مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌کانی هاو-وڵاتییان بێت.

پێویستی دادگای دەستووریی سەربەخۆ

11. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووریش ته‌نیا وشه‌ی سه‌ر کاغه‌ز نه‌مێنێته‌وه‌ و به‌ڕاستی، وه‌ک چۆن هه‌میشه‌ به‌رپرسانی کورد له‌ هه‌موو كێشه‌و مافێکدا ئاماژه‌ بۆ ده‌ستووری عیراق ده‌که‌ن، ئاواش ده‌ستووری کوردستان ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌وایی و میکانیزمی هاوکۆکیی سیاسی و کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته‌ هه‌ر به‌ پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ به‌ زووترین کات دادگایه‌کی ده‌ستووری بالا پێکبهێندرێ که‌ سه‌دی سه‌د له‌ که‌سانی پرۆفێشنالی سه‌ربه‌خۆ پێکبێن که‌ رۆشنبیری یاسایی و ئه‌زموون و راهێنانی تایبه‌تییان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌بێ. پێویسته‌ ئه‌م دادگایه‌ مه‌رجه‌عی یاسایی هه‌ره‌باڵاو دوایی بێت که‌ هه‌موو هاولاتییه‌ک بۆ راستکردنه‌وه‌ی ناهه‌قییه‌کان و زامنکردنی مافه‌ مرۆڤییه‌ سروشتی و مافه‌ دیمۆکراتییه‌ ده‌ستوورییه‌کانی بتوانێ به‌ ئاسانی په‌نای بۆ به‌رێت و له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا وه‌ک ویژدان و عه‌قڵی به‌کۆمه‌لیمان له‌ کاردابێ.


دەستوور و یاساکانی یەکسانیی دەرفەت و ماف بۆ هەموو هاولاتییان
.١٣. وه‌ک هه‌موو گه‌لێکی شارستانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌، تاقه‌ ڕێگایه‌ک بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتی که‌ مافی هاونیشتمانیبوونی یه‌کسان و ده‌رفه‌تی یه‌کسان و مافی مرۆڤی یه‌کسان به‌ تاکه‌که‌سانی ده‌داو که‌رامه‌ت و که‌سێتیی و ئازادییان ده‌پارێزێ رێگای به‌رجه‌سته‌کردنی ئیراده‌ی ئازادی گشتی و خواستی دادخوازی و یه‌کسانیخوازیمان له‌ ده‌ستوورێکی دیمۆکراتی و سیستمێکی دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ دایه‌ له‌گه‌ڵ دانانانی به‌رنامه‌یه‌کی یاسادانانی خێرا که‌ بنه‌ما کانی دادپه‌روه‌ری و هه‌قخوازیی و جیاوازی نه‌هێشتن له‌ کوردستانه‌که‌ماندا هه‌تا هه‌تایه‌ وه‌ک حه‌قیقه‌تی نه‌گۆڕ له‌ تیۆری یاسایی و پراکتیسی کۆمه‌ڵایه‌تییدا بچه‌سپێنی و بخاته‌ کار و هه‌موو هاولاتییه‌ک بێ جیاوازی ده‌ستی به‌ فریاگوزاری و په‌ناو پاڵپشتی یاسا رابگات. بۆیه‌ یاسای هه‌ره‌ له‌پێش که‌ ئه‌مرۆ کۆمه‌له‌که‌مان زۆر به‌ په‌له‌ پێویستێتی یاسای ده‌رفه‌تی یه‌کسانه‌ بۆ هاولاتییان که‌ جیاوازی له‌ دامه‌زراندن و وه‌زیفه‌و کارو کاسبی و خوێندن و خانووبه‌ره‌و ه‌به‌ره‌و خانه‌نشینی و ده‌ستگیریی و پاراستنی کۆمه‌لایه‌تی ، له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌زو ناوجه‌و بیرورای سیاسی و ئینتیمای حیزبی نه‌هێڵێ و به‌کارهێنانی خزمایه‌تی و ناوچه‌گه‌ریی و حیزبایه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر کام له‌و مافانه‌ بکاته‌ جه‌ریمه‌و مافی ئه‌وه‌ به‌ هاولاتییان بدا که‌ له‌ کاتی هه‌ستکردن به‌ هه‌ر جیاوازییه‌ک له‌ به‌رده‌م ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ به‌ده‌ه‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ یان پاراستنی ئازادییه‌ ده‌ستوورییه‌کانیان په‌نا به‌رنه‌ به‌ر یاساو دادگای به‌رزی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم و یاساشكێنان سزا بدرێن. هه‌روا بۆ دانانی سنوورێکی یاسایی خێرا بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵم و تاوان و ده‌ستدرێژی فیزیکی و سێکسی که‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئافره‌تان ده‌کرێ به‌ په‌له‌ یاسایه‌کی مۆدێرنی کاریگه‌ر بۆ پاراستنی ژنان له‌ هه‌راسانکردنی فیزیکی و سایکۆلۆجی و سێکسی ده‌ربچێ و بخرێته‌ کارو له‌گه‌ڵ یاسایه‌ک بۆ دابه‌شکردنی یه‌کسانی بودجه‌و داهاتی کوردستان بۆ ناوجه‌کانی کوردستان به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتووان و پێویستی کۆمه‌لایه‌تی مێژوویی له‌ به‌ر هۆکاری ئه‌نفال و هه‌قخوراویی له‌ بو‌دجه‌کانی پێشووداو یاسایه‌ک بۆ هاندانی گه‌رانه‌وه‌ی تواناو به‌هره‌ی وزه‌ی خه‌لکی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌شداریبوونیان له‌ دروستکردنی ژێرخانی زانستی و ته‌کنیکیی و هیزه‌ مرۆڤییه‌کانی کوردستانه‌که‌یاندا.

دەستوور پێویستە یەکەم بابەتی ئەجندای ئۆپۆزیسیۆن بێت

14 . ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستووری و یاساییه‌ جه‌وهه‌رییانه‌ بۆ دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت، پێویسته‌ ئه‌جندای له‌پێشیی دوای هه‌لبژاردنه‌کان بن. ئه‌م ئه‌جندایه‌ش به‌ دانیشتن و چه‌ند دانیشتنێک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم پێکنایه‌ن. به‌لکو پێویسته‌ ده‌سه‌لاته‌کان و پێناسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاساکانی هه‌رێمدا بێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ده‌ستووردا، که‌ گه‌وره‌ترین خاڵی ناکۆکی بوو له‌ سه‌ر ده‌ستووره‌که‌، کارێکی به‌ په‌له‌و پێویسته‌. من له‌ به‌رنامه‌ی کامپینی سه‌رۆکایه‌تیمدا، پێسنیازی لابردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و جێگرتنه‌وه‌یم به‌ ئه‌نجومه‌نی پیران کرد. به‌رێز مه‌سعود بارزانی ش له‌ وتارێکیدا له‌ سڵیمانی رازیبوونی خۆی نیشاندا که‌ ئه‌و به‌شه‌ی پێوه‌ندی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکه‌وه‌ هه‌یه‌ لاببرێ. ئێستا ده‌کرێ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕگانه‌ له‌ ده‌ستووردا بکرێنه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ک به‌شێکی جیانه‌بۆوه‌ له‌ سیستمی دیمۆکراتی ولات پێناسه‌ بکڕێ و له‌ به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌رپرسیار بێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باشتر وایه‌ ئه‌نجومه‌نێکی سه‌رکردایه‌تی بالا دروست بکرێ به‌ سه‌ر‌ۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ زیاتر ده‌وری ته‌نسیقی هه‌بێ و له‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی وه‌زیران و سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین حیزنی ئۆپۆزیسیۆن پێک بێ و ده‌وری سه‌رۆکی هه‌رێم نزیک بێ له‌ ده‌وری سه‌رۆکی کۆمار له‌ حکومه‌تی عێراقدا. دیسانه‌وه‌ پێوسیتی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی ئێستا گه‌رانه‌وه‌ی ده‌ستووره‌ بۆ په‌رله‌مان و باشترکردن و دیمۆکراتیکردنی زیاتری ده‌ستووره‌ وه‌ک ئیراده‌ی ئازادی یه‌کگرتووی گه‌له‌که‌مان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌لی دادو یه‌کسانی.""

ئەمانەن ناوەرۆکی راستەقینەی ئاخاوتنی دەستوور. دەستوور واتە دەستووری حوکم و ژیانی میللەت؟ کوا؟ دەسەلاتی بێ دەستوور لە دەسەلاتی کۆمەلێ چەتەو مافیاو میری جەنگ زیاتر نییە.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و خۆکادید کردنەوە

پ٣- لەبەرنامەتدا هەیە كە ساڵی داهاتوو خۆت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید بكەیتەوە ؟ بەرێزت لە هەڵبژاردنی رابردوو رێژەیەكی باشی دەنگت هێنا بەبێ ئەوەی هیچ حزبێك لە پشتت بێ ؟ هەروەها پێت وایە كێ لەگەڵت كاندید دەبێ ؟
بەداخەو ە لە ولاتی بەربەرستانی ئێمەدا کە لە بنەماکانی زانست و لێکٶڵینەوەی زانستی بابەتیی و دیمۆکراسی و یاسا و ئەخلاق بێبەرییە، راستییەکان شاردروانەوەو بە شاراوەیی دەمێننەوە. گەر دەزگایەکی لێکۆلێنەوەی زانستیی دیمۆکراتی یاساخواز هەبایە و لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونێکی بابەتیی بۆ پرۆسەی هەلبژاردن و دەنگدان لە هەر چوار ناوچەکە: گەرمیان، سلێمانی ، هەولێرو دهۆک و تەزویری ٢٠٠٩ کردبا بەتایبەتی هی سەرۆکایەتی هەرێم، بۆی دەردەکەوت کە بەراستی من لە سێ ناوچەی یەکەم : گەرمیان و سلێمانی و هەولێر، زۆرینەی دەنگم هێنابوو ، تەنیا کودەتای تەزویر وسەپاندنی زۆرەملێی %٧٠ ی درۆی بە مەسعود بارزانی دا وتەنیا خیانەتی سەرانی گۆڕان و بێدەنگی یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆن ئەم دەسکەوتەی بۆ بارزانی کردە حەقیقەت و تا وای لێهات کە ئەو خۆشی ئەمەی لێ ببێ بە راستیی و وەک کۆیلەی سروشتیی خۆی و بنەمالە هەزارمێردییەکەی، سەیری پەرلەمان و خەلک و حیزبەکان بکات.
جا گەر لە ٢٠٠٩ دا کە بزاڤی هیواو خەباتی خەلک بۆ گۆڕینی سیستم لە لوتکە دابوو ، ئاوا بێشەرمانە تەزویر بکرێ ، چ زامنی ئەوەیە کە ئەم تەزویرو فێڵە دووبارە نەبێتەوە بەتایبەتی کە ئێستا گۆڕان یش چۆتەوە ناو قاوغە حیزبییە کلاسیکییە کۆنە یەکێتییەکەی و ئەوی لە بەر باس نەبێ ژیانی خەلک و ماف و ئازادییەکان و پرسی دیمۆکراسی راستەقینەو دادپەروەرییە؟ مەبەستم ئەوەیە بلێم: ئایا خۆ کاندیکردنەوەم دەتوانی ئەمجارەش بەرامبەر سیستمی فێل و فوت و بەرتیل و تەزویر بوەستێتەوە؟ ئایا بەراستی پرۆسەیەکی هەلبژاردنی رەواو بێ فێڵ دەبێ؟ هەموو سیستمەکە وەک دەسەلاتی بنەمالەیی حیزبیی، دەسەلاتی ئیداریی حیزبیی، قۆرخکردنی ئابووری و بازار لە لایەن حیزب و بنەمالەکانەوە، میدیای حیزبیی، رێکخراوی حیزبی و پاشەکشەی کۆمەلگای مەدەنی و میدیای ئازاد، دزیی و داگیرکردنی بێسنووری ملک و ماڵ و بودجەی خەلک، هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوە کە لەم سێ سالەی دواییەدا لە سایەی ئۆپزیسیۆنێکی مردوو-و ناراستگۆوە، گەندەڵیی بۆتە دین و کۆیلایەتی مووچەو کۆیلایەتی بودجە بوونەتە سیستمی سیاسیی ئەو دینە.لە بەر ئەوە من گەشبین نیم کە هەلبژاردنی دروست و داپەرورانە و ئازاد بکرێ و ئەنجامەکانی قبوڵ بکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا من لە بەرەی هەژاران و زۆرلێکراوان و مافخوراوان و گەنجان و ئازادیخوازانی گەلەکەمم و گەر بزانم ئەمە خواستی خەلکە کە من خۆم کاندید بکەمەو ئەوە بێ ‌هیچ دوو دڵیی ئەم کارە دەکەم.

نموونەیەکی نوێی سەرۆکایەتی لە رووی دەستووریی و یاساییو دادپەروەریی و ئەخلاقییەوە
پ ٤. ئەگەر تۆ خۆت هەڵبژارد و بوویت بە سەرۆكی هەرێم یەكەم بڕیارێك دەری بكەی لەو وڵاتە چی دەبێ ؟ چی دەگۆڕی و چی دەنوسیتەوە ؟
لە یەکەم ئاخاوتنم لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دا لەگەڵ رادیۆی نەوا دەربارەی خۆکاندیدکردنم لە وەلامی پرسیارێکی ئاوادا وتــم: یەکەم من دەتوانم لە خۆمەوە دەست پێبکەم. من دەمەوێ ببمە نموونەیەکی نوێی سەرۆکایەتی لە رووی دەستووریی و یاسایی و داپەروەریی و ئەخلاقییەوە. من سوێند دەخۆم کە یەک دۆلار، یەک پارچە زەوی، یەک خانوو-و تەلار، یەک سەیارە، تەنانەت کۆمپیوتەرو تەلەفونێکی مۆبایلیش بە هۆی پلەو پایەو وەزیفەکەمەوە نەکەمە ملکی خۆم. رێگا نەدەم هیچ کەسیكی خزم، دۆست یان نزیک لە من لە هیچ شوێنێکدا بە سۆنگەی منەوە بە واسیتەو نایاسایی و گەندەلی دابمەزرێن یان لە هەر بوارێکدا سوودمەند ببن. لە یەکەم رۆژەوە هەرچی سامان و ملک و مالی هەمە یان نیمە ئاشکرای دەکەم و کە وەزیفەکەشم دوای چوار ساڵ یان زووتر جێهێشت دەزگای چاودێری کارا دەتوانێ ساغی کاتەوە چم هەیە یان نییە. سوێند دەخۆم کە بەرپرسیار بم بەرامبەر گەل و پەرلەمان و پەرلەمان بکەمە دەزگایەکی دەستووریی راستەقینەو هەموو مانگێ جارێک خۆم لە بەرەدم پەرلەماندا ئامادە بم و وەلامی هەموو پرسیارێک بدەمەوە و بە پێی یاسا موحاسەبەی ئەو پەرلەمانتارانە بکەم کە کەمتەرخەم و تەمبەڵن و پرسیار ناکەن و بەدوای کێشەی هاو-ووڵاتاندا ناچن. ئەمە سەرەتای سەرەتایە بۆ هەر گۆڕینێک. تۆ خۆت گەندەڵ بی چۆن کۆمەل و سیستم و دنیا دەگۆڕی؟ ئەمە ئاستی بەرپرسیارێتی تاکە کە دەبێ ئەوانەی سەرەوە نموونە بن بۆی. وەک کۆمەل و گەلێش ئێمە ]ێویستیمان بە پەیمانیکی کۆمەلایەتی سیاسیی نەتەوەیی دەستوورییە کە وەک گەل پێناسەمان بکاو پێمانەوە ببەستێتەوەو پێناسەی هاونیشتمانێتی دروست بکاو فێری یەکتر قبولکردن و هاوکاری پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی و ڕێزگرتنی یاسا و ماف و ئازادییەکانی تاک و کۆو پێکەوە ژیانی شارستانیی و ئالوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەلاتی یاسایی بکات.ئەمەش تەنیا لە رێگەی دەستوور ەوە دەبێت. بۆیە بەڵێنێكی تری من ئەوە بوو کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی دەسەلاتی سەرۆکایەتیم دا زامنی ئەوە بکەم کە دەستوورێکی دیمۆکراتیمان دەبێ و رێفراندۆمی لە سەر دەکرێ و دەستووری خوارووی ئەفریقا، خوارووی سودان و کۆسۆڤۆ- شم بە نموونەی ئەو دەستوورە دیمۆکراتییە ستاندارد دارە جیهانییانە هێنانەوە کە دەمەوێ دەستووری کوردستان رەچاویان بکات. دوای ئەوە بنەبڕکردنی گەندەلی و تاوان و دزیی و داگیرکاری وچارەسەری ریشەیی ، مێژوویی، کارەساتەکان بە یاسا. دیسانەوە بەرنامەی چارەسەری و چاکسازیی رادیکالی تەواوی ئەمانە لەو پرۆژەیەدا هەیە کە پار لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا پێشکەشم کرد.

گەر دەسەلاتم هەبێ هەموو میدیا و دەزگاگاکانی راگەیاندنی حیزبی دادەخەم و دەزگیەکی میدیای نەتەوەیی مەرکەزی سەربەخۆ دادەمەزرێنم

بەلام کە دەسەلاتم هەبێ یەکەم کارم داخستنی هەموو کەنال و دەزگا میدیاییە حیزبییەکان دەبێ و لە جیاتی ئەوە دەزگایەکی راگەیاندنی نەتەوەیی مەرکەزی سەربەخۆی وەک بی.بی،سی دادەمەزرێنم و پشتگیری سەربەخۆیی و ئازادیی تەواوی میدیای ئەهلی دەکەم.

پرسی نەوت و گرێبەستەکان

پ٥- گرێبەستی نەوتی هەرێم تا چەند بە شەفاف دەبینی ئایا پارەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی هەرێم بۆ خەڵكە یان بۆ مەبەستی حزبییە ؟ چی بكرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی نەوت لە هەرێم شەفاف بێت ؟ پارتی و یەكێتی لەو نێوەندە لەكوێ هاوكێشەكەن ؟
پرسی نەوت پرسی خودی بوونی ولاتێکە بە ناوی کوردستان و نەتەوەیەک بە ناوی کورد. بۆیە پرسی نەوت دەکرێ ببێتە بنەما بۆ دەوڵەتی کوردستان یان بەڵا بۆ نەهێشنی کوردستان و هێشتنەوەی بە کۆیلەیی و وابەستەیی. بۆیە هەستیارترین لایەنی سیاسیی چارەنووسی کورد پرسی نەوتە. من لە دوای هەلبژاردنی ٢٠٠٩ و گەڕانەوەم بۆ لەندەن یەکەم بابەت کە خۆم پێوە خەریک کردوو لەسەرم نووسی و پەیکەری داڕشتنێکی سیاسەتێک بۆ گەڵاڵە کرد پرسی نەوت بوو.

دەبی بە حوکمی دەستوور و یاسا سامانی کوردستان ملکی نەوەکانی ئێستاو داهاتوو بێ نەک بنەمالەو مافیاکانی حیزب
سێ پرینسیپ لە پرسی دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی سامانی سروشتی کوردستاندا گرنگن:
١. یەکەم بەندی دەستووری کوردستان دەبێ ئەوە بێ کە کوردستان خاکی کوردەو ملکی هاوبەشی نەوەکانی ئێستاو داهاتووی کوردستانە. بەم پێیە هەموو سەرچاوەو سامانێکی سروشتی کوردستان مڵکی گەلە نەک بنەمالەو گرۆو مافیای حیزبیی و دەبێ لە رێگای کۆمپانیایەکی نەتەوەیی نەوتی سەربەخۆوە هەموو جۆرە کاروباری فرۆشتن و خەرجی و داهات بەرێوە بچێت،نەک لە رێگای کۆمپانیای بنەمالەو کەسان و مافیای حیزبییەوەو هەموو داهاتەکان بۆ خەزێنەی نەتەوەیی بگەڕێنەوەو بۆ نەخشەی پەرەسەندنی ژیرخانی ئابووری درێژخایەن و پەرەپێدانی سنعەتی خۆمالی و خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەروەردەیی و کۆمەلایەتی بەکاربهێنرێ. دیارە دیار نییە کۆنتراکتەکان چۆن کراون و چۆن داهاتەکان وەردەگیرێن و دەچنە چ حیسابێکەوەو کێ دەسەلاتی بەسەر دا هەیە. سەرباری فرۆشتنی نەوت بە قاچاغیش و دزینی ئەو داهاتەی لێی دەستدەکەوێ.

تا سەروەرییت نەبێ دەسەلاتت بە سەر سامانی خۆتدا نییە
٢. پرینسیپی سەروەریی: نەوتی کوردستان مانای دروستکردنی ئابووری و دارایی سەربەخۆی کوردستانە کە دەبێتە بنەمای هەرەگرنگ بۆ دەولەتی سەربەخۆ. لە بەرئەوە دەىی بەر لەوەی تەنانەت رێگای دۆزینەوەی نەوتیش بدرایە پرسی سەروەریی ساغ بکرابایەوەو کاری بۆ کرابا. گەر ملکێک، خانوویەک هی خۆت نەبێ و بە سەرقفڵی یان (لیز) پێت درابێ یان خاوەنێتییەکەی روون نەبێت، ئەوە هەرچی تێیدا سەرف کەی ئاخری بە زایە دەچێ و هەر بۆ تۆ نابێ. هەرێمی کوردستان سەروەریی نییە. چەندین جار وتوومە کە سەرانی کورد وەک مورتەزەقەو بەکرێگیراو عێراقییان دروست کردەوەو هیچ رێکەوتننامەیەکی یاسایی نێونەتەوەیی نییە کە سەروەریی بداتە دەسەلاتی کوردیی. تاقە بەلگەنامەی نیمچە یاسایی، کە شایانی هەموارکردنەوەو هەڵوەشاندنەوە یە ، دەستووری عێراقە، کە بە پێی ئەو دەستوورە دەسەلاتی سەبازیی و پێوەندی دەرەوە، ئابووریی مەرکەزی و سەرجاوەکان، هی نێوەندە و هەرچی نەوتی کوردستانیش بفرۆشرێ تەنیا %١٧ی بۆ هەڕیمە دیارە ئەم نیسبەتەش بە پێی گۆڕانی هاوسەنگییە سیاسییەکان و هاوکێشەی هێز رەنگە کەمبکرێتەوە. لە بەر ئەوە دەبوو یەکەمجار لە گەڵ ئەمریکییەکان و لە رێگای نەتەوە یەکگرتۆکانەوە پرسی سەروەریی چارەسەرکرابا. ئێستە عێراقی دەستووریی خاوەن سەروەریی و بەهیزو دەوڵەمەند دەتوانێ هەموو کۆنتراکتەکانی کوردستان بێنێتەوە سەر سفرو چەندین ڕێبازی یاسایی ، و دیپلۆماسی و تەکنیکی و پراتیکی هەیە کە ئەم کارە بکا. بە تایبەتی داواکردنی حکومەتی عێراق بۆ بەشی مەرکەز لە داهاتی نەوتی بە قاچاغفرۆشراو کێشەیەکی یاسایی جددی یەو درەنگ یان زوو ئەم پارەیە لە بودجەی خەلکی کوردستان دادەشکێ لە کاتێکدا کەس نازانێ داهاتەکان چوونە گیرفانی كێوە.
لە لایەکی تریشەوە گەر کۆنتراکتە نەوتییەکانیش سەربگرن ئەوا دیسان دەسەلاتی کوردی سەروەریی دۆڕاندووەو نەوت و غازی کوردستانی بە تاڵان بە کۆمپانیا بێگانەکان بەخشیوە.

٣. کارکردنی دەر‌هێنان و سنعەتی نەوت و غاز لە ژینگەو ژیانی خەلک: هیچ دیراسەیەکی زانستیی لە سەر ئەمە و مەترسییەکانی ئێستاو پاشەرۆژ نەکراوە.

پ٦- بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ئەگەر بەیەك لیست لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەشداریان كرد پێت وایە پارتی لە حوكمڕانی هەرێمدا بمێنێ؟ یان دەبێتەوە ئۆپۆزسیۆن ؟ ئەی پێت وایە ئیسلامییەكان چیان بەسەر دێت ؟

حکومەتی هەڕێم نییە، سەرۆک وەزیر سەرۆکی کۆمپانیای بنەمالەو میرنشینی زەردەو جێگرەکەی کوێخای بەرژەوەندییەکانی بنەمالەو میرنشینییەکەی ترە

بەداخەوە دیسان ئەمە پرسیارێکی خەیاڵییە. بە روالەت لۆجیکی و شیاو دیارە ئەمە ئەگەر گریمانی ئەوە بکەین حکومەتی هەرێم هەیەو ئەم حکومەتە شایانی ئەوەیە لە رێگای هەلبژاردن و پرۆسەی دیمۆکراتییەوە بگۆڕێ. بەلام ئەم گریمانانە هەڵەن لە بەر ئەوە ئەو ئەنجامگیرییەش کە لە مەوە دەمانەوێ بیکەین بە هەڵە دەردەچێ. شتێک نییە بە ناوی حوکمرانی هەرێم. ئەو حکومەتە سەرقاپێکی ساختەیە کە دوو چێشتی جیاوازی لە بندا دەکولێ. سەرۆکی حکومەتی ئێستا تەنیا سەرۆکی حکومەتی بەرژەوەندییەکانی بنەمالەو ناوچەی دەسەلاتی خۆیەتی. جێگرەکەی کوێخای بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەو ناوچەکەی ترە. حکەمەتەکانی پێشووش هەمان سیستم بوون. ئەوان لە ناو وێرانستانی ٤٠٠٠ گوندو شارۆچکەو كێڵگەی برینەکان و گۆرستانە ونەکانی ٢٠٠،٠٠٠ مرۆڤی ئەنفالدا بە ٥٠٥٠ ش رازینەبوون، هاتن دوای دزیی و ئاودیوکردن و راورووتەکەیان و شەرەپەڕۆ، دڕندەترین و ناشیرینترین پرۆسەی شەری براکوژیی و وێرانکاریی و خیانەتکارییان دەستپێکرد، ئایا ئێستە ئامادە دەبن دەست لە خۆفرۆشیی و دەسەلات و پایەو قازانجی بلیۆنیی هەڵبگرن؟ دەبابەکانی سەددام نەماون، تەیارەکانی تورکیا ماون.
مەحاڵە تاڵەبانی تا بمێنێ، ناچێتە ژێر باری ئەوەی جارێکی تر بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بوەستێ

مەحاڵە قەت تاڵەبانی ش تا بمێنێ، ناچێتە ژێر باری ئەوەی جارێکی تر بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بوەستێ. چونکە پێوەندییەکە لە پێوەندی سیاسیی دەرچووە . پێوەندییەکی ستراتیجی بازرگانی و ئابووری یە، پێوەندی دوو کارتێلی سەرمایەدارییە کە بەرژەوەندی جەوهەریی هاوبەشییان لە دزیی و داگیرکاریی و پێوەندی نهێنیی ‌ و سەرکوتکرتدنی ماف وئازادییەکانی خەلکدا هەیەو وابەسەتی هیزی دەرەوەن. هەروەها مەحالە وەک بیرکردنەوەش چ بارازنی چ تالەبانی بچنە ژێر باری ئەوەوە ئەو دەسەلاتە بە پەرلەمان بدەن بریاری وا بدات هێزێک فت کاو هیزیکی تر جێی بگرێتەوە.
موناوەرەی تالەبانی لەگەڵ گۆڕان و نەڕەنەرەکەی مەلا بەختیار دەرهاویشتەی میزاجی نوێی تاڵەبانین و ئاماژەی گۆرانێکی سیاسی ستراتیجی و نەتەوەیی و ئەخلاقی نین

ئەو موناوەرەیەی تالەبانی لەگەڵ گۆڕان لە ئەنجامی ئەوەوە هات کە مەسعود بارازنی بە فیتی تورکیا غروری پەیدا کردوو ، زیاد لە قەڵەمڕەوی میرنشینی بنەماڵەکەی خۆی تەماعی ئەوەشی پەیدا کرد باڵ بهاوێتەوە بۆ ناوچەی میرنشینیی تاڵەبانی و بەرژەوەندییە نەوتییەکانی لە سلێمانی و گەرمیان. یادکردنەوەی یادی شۆڕشی ئەیلوول لە دهۆک و هەولێرو سڵیمانی لە رێگای سێ سەری سەرەکیی بنەمالەو راگەیاندنی ئەوەی کە سلێمانی لە پارتی جیا نابێتەوەو شۆرشی ئەیلوول شۆرشی بنەمالەیەو لەمەودوا قبووڵ ناکەن کەس سووکایەتی پێ بکات، ئەمانەو رۆیشتنی بارزانی بۆ دەرەوەو ئامادەنەبوونی بۆ بەخێرهاتنەوەی تالەبانی و بەشداری لە دەورە تەشریفاتییەکانی لە کۆکردنەوەی رەمزەکانی دەسەلاتی عێراقیی، ئەمانە تالەبانی یان نیگەران کردوو بە موناوەرەیەکی زیرەکانە ، کە دیارە بە هاندانی ئێڕانیش، توانی بە یەک دوو 'کاکە نەوە" لە لایەکەوە گۆران وەک هێزێکی سیاسی تازە بێنێتەوە سەر سفر و لە لایەکی ترەوە تاقە وەرەقەی گوشار کە بەدەستییەوە ماوە بەرامبەر بارزانی بەکاربێنێ. نەڕەنەڕە بۆش و فشەکەی مەلا بەختیاریش لە کۆنگرەی بەدەپەدا و راگەیاندنی تالەبانی کە بارزانی بە ناچاری لە شۆڕشی ئەیلوول وە گلاو پرۆژەکە هی ئەو نەبوو، هەمووی دەرهاویشتەی تری ئەم میزاجە نوێیەی تالەبانی ن و بنەمایەکی سیاسیی ستراتجی و ئەخلاقی راستگۆیانەیان نییە. لە هەموو حاڵەتیکدا گۆڕان و یەکێتی چٶن رێکبکەون یان نەکەون هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ: من لە مالی خۆم، تۆ لە مالی خۆت. پارتی لە میرنشینی خۆیداو یەکێتی لە میرنشینی خۆیدا. بەلام دوو ئیدارەییەکە خەستتر دەبێتەوە چونکە ئەمجارە گۆڕانیش بەشە گەندەلی خۆی دەوێ. پارتەکانی تریش ئینتیهازییانە سەیر دەکەن لە کام لا زیاتریان پێدەبڕێ یان چۆن بە گوێیان دا دەچرپێندرێ ئاوا دەکەن. هیچ کامیان پرۆژەیەکی نەتەوەیی ئینسانیی جددی پێ نییە. گەر هەیان بووایە بە دەستوور دەستیان پێدەکرد.

پ٧- د.كەمال میراودەلی بەوە ناسراوە كە رەخنەی جدی و قسەی جدی هەیە ئایا لەسەر بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێم بەتایبەت كە سەرۆكی هەرێم پەیوەندی لەگەڵ توركیا پتەو كردووەو لەلایەكی ترەوە لەگەڵ مالكی ناكۆكە ؟ قسەی تۆو تێبینی تۆ لەسەر ئەمە چییە ؟ ئایا لە بەرژەوەندی كوردە ئەمەی كە بارزانی دەیكات ؟

کێ بەرژەوەندی کورد دیاری دەکا؟ چۆن دەخرێتە کار؟
فەلسەفە یانی بەکارهێنانی میتۆدی عەقلانی. ئەم میتۆدەش بە پێناسە دەست پێدەکا، کە تۆ نەتوانی پێناسەی کۆزان یان چەمکەکانت بکەی چۆن دەتوانی بزانی چی دەلێیت و چی دەکەیت؟ چەمکی 'بەرژەوەندی کورد' یانی چی؟ کام کورد؟ کام بەرژەوەندی؟ کێ بەرژەوەندییەکە دیاری دەکا؟ گەر بەرژەوەندییەکە هی کورد بێ دەبێ کورد خۆی وەک گەل، تاک، کۆمەڵ، سیستم، بەشدار بێ لە ناساندن و دیاریکردن و بریاردانی ئەو بەرژەوەندییەدا. ئەوە دەمانباتەوە بۆ دەوری پەرلەمان و پرسی دەستووڕ کە وەک ئیرادەی عەقڵی بەکۆمەلیی خەلک چوارچێوەیەکی پەیمانی کۆمەلایەتی و بنەمای یاسایی بۆ ئەو بەرژەوەندییەو چۆنێتی بەکارخستن و پاراستنی دیاری دەکا.
بارزانی وەک سەردەشت عوسمان فەرموویەتی : عەقڵی لە ژێر مێزەرە سوورەکەیەوە پێچاوەتەوە.
بارزانی بەداخەوە دوای ئەو هەموو ئەزموونە وەک سەردەشت عوسمان راست فەرموویەتی : عەقڵی لە ژێر مێزەرە سوورەکەیەوە پێچاوەتەوە. گەر بەردیش بووایە دەبوو لەو هەموو ئەزموون و کارەسات و گۆڕانە گەورانەی جیهان فێر ببایە. تەنانەت سەددام ئامادەبوو جوانترین رانکوچۆغەی کوردیی و مێزەری رەش لە سەرکات بۆ مەبەستی سیاسیی خۆی، ئەو برادەرە ئامادە نییە رۆژێک، جارێک مێزەرە سوورەکەی لادا و رانکو چۆغەی پشدەریی یان هەورامی یان گەرمیانی لەبەر کات.. ئەمە نیشانەشە کە ناتوانێ عەقڵی بنەمالەیی و دەسەلاتخوازیی تاکرەویی بگۆڕێ. لە بەرچاوی ئەو سییستمە بنەمالەییەکان لە جیهاندا هەرەس دێنن کەچی ئەو زیاتر بەهێزی دەکا.

یادکردنەوەی ئەیلوول لەلایەن بارزانی و کوڕەکەی و برازاکەی وەک شۆڕشی بنەماڵە کارێکی ناشیرین و ناعەقلانی بوو.

یادکردنەوەی ئەیلوول لەلایەن خۆی و کوڕەکەی و برازاکەی وەک شۆڕشی بنەماڵە کارێکی ناشیرین و ناعەقلانی بوو. عەرەبەکان لە زەمانی جاهیلییەدا وتوویانە: لا تقل اسلی و فسلی ابدا --- انما اسل الفتی ماقد حسل. من بە تایبەتی چاوەڕێم دەکرد کاک مەسرور وەک گەنجێکی نوێ و خوێندەوار کە کراوەتە لێپرسراوی بە روالەت گرنگترین و هەستیارترین دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی، بێتە سلێمانی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە وەک کوردستانییەک و بەرپرسیکی مەدەنی حکومەتی هەموو گەل و خەلک قسە دەکات و ئەو دەزگایەی ئەو بۆ پاراستنی هەموو خەلک و ئاسایشی نەتەوەییە نەک وەک کوری بنەماڵە و ئاوا بە حیزبایەتییەکی زەق و رەق قسەبکات. ئەو دەبوو ئەوە بسەلمێنی کە سلێمانی لە حکومەت و سیستمی حوکمرانی هەرێم بە دەزگای ئاسایشی نەتەوەییشەوە جیا نابێتەوە نەک لە پارتی. ئەو نەتەوانەی نەتەوەن سیستمیان هەیەو بەرژەوەندی نەتەوەییان یەکەم و دووەم و دەیەم لە پەرلەمانەکەیان دا بریاری لە سەر دەدرێ. بارزانی گەر هێندە موعجیبە بە تورکیاو ئەردۆغانە وە بۆ لێیانەوە فێڕ نابێ. بۆ ناردنی هێز بۆ سەر پەکەکە ئۆردۆگان دەچێ و رازیبوونی پەرلەمانەکەی وەردەگرێ، بۆ وەلامدانەوەی تۆپی سووریی و ناردنی ‌هێز بۆ سەر سنوور رازیبوونی پەرلەمانەکەی وەردەگرێ. ئەتاتۆرک بە ئیرادەو عەقل و دەستوورو موئەسسەسات تورکیای نوێی وەک بەهێزترین و سەقامگیرترین دەوڵەت دروستکرد نەک بە بنەماڵەچێتیی و دزیی و داگیرکاریی زەوی و مال و سامانی گەلی خۆی. بارزانی بۆ ئەو هەموو کەین و بەینەی لەگەل عەلاوی و تورکیاو دژی مالکی و بە قسەی خۆی زامنکردنی بەرژەوەندی بازرگانی ٨ ملیار دۆلاری سالانەی تورکیا لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە پرسی بە کێ کردووەو رازیبوونی كێ وەردەگرێ جگە لە پێچەکانی مێزەرە سوورەکەی کە بەلای ئەوەوە زۆر لە پەرلەمانی ولاتەکەی و دەستوورە مردووەوکەی گرنگترن. بەلام دیارە دەسەلاتخوازانی وەک سەددام، حوسنی موبارەک، قەزافی، بەشار ئەسەد و بارزانی باکیان بە نەتەوەو ولات نییە، تەجرەبەی بارزانی خۆشی ئەوە نیشان دەدا گەر گەورەترین ئاشبەتال بە خەبات و خوێنی نەتەوەکەی بکاو گەورەترین ئەنفال و جینۆسایدی بە سەر بێنێ، هێشتا ئەو وەک بنەمالە قازانج دەکاو پارەی قاسەکە بۆ ئەوان دەمێنێتەوە. بەلام رەنگە مێژوو هەموو جارێ بە هەمان شێوە دووبارە نەبێتەوە.
پرسی پێوەندی تورکیا و بارزانی

پ٨- پێت وایە توركیا بۆ ئێمەی كورد دۆستێكی باش بێت یان ئەوەتە توركیا بۆ ئێمەی كورد مەترسیەكە لەسەر داهاتووی هەرێم ؟
نە دۆستی هەمیشەیی نە دوژمنی هەمیشەیی هەیە. ئەم زاراوانە وەک چەمکێکی خێڵەکیی سەرەتایی لای ئێمە بەکاردێن. پێوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش هەیە. ئەمانەش دەبێ لە هاوپەیمانی و ڕێکەوتننامەی نووسراوو بە شەرعی بریاردراودا بەرجەستە بن. تورکیا ١٠،٠٠ سیاسی کوردی زیندانی کردووە، هیرشی پاکتاوکردنی سەربازی دژی پەکەکەو ناوجە کوردییەکان چرکردۆتەوەو کوشندەترین چەک بەکاردێنێ، سەرۆکێکی نەتەوەیی گەورەی کوردی تاکزیندانیی کردووەو رێگەی هێچ پێوەندییەک نادا، تا ئێستا رێگە بە خوێندنی زمانی کوردی نادا و کورد کە دەچێتە قوتابخانە دەىێ ئەو سروودە بڵێ: بەختەوەرە ئەوەی بەخۆی دەڵی تورک! هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کوردی خۆراوا. رێزگرتنە شەخسییە دووفاقییەکەی ئەردۆغانیش بۆ شەخسی بارزانی لە جۆرە ئیهانەیەکی شاراوە زیاتر نییە. ئیدی بە چ هەقێک، ستانداردێک، پەیمانیک، رێکەوتنێک، زامنێک، پاکانەیەک، هتد بارزانی خۆی تەسلیمی تورکان دەکاو باوەریان پێدەکات؟

وەک پێشتریش ڕوونم کردۆتەوە پێویستی گه‌وره‌ی توركیا به‌ بارزانی له‌م كاته‌دا بۆ كۆلۆنیالكردنی كوردستان وئیحتیواكردنی كوردی سوریاو پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئاسۆكانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ربه‌ره‌كانی شیعه‌و ئێرانه‌. كوردستان وه‌ك قه‌واره‌ی جوگرافی و سیاسی به‌ كرده‌وه‌و به‌ راستی پاشكۆیه‌كی سیاسیی و كۆلۆنییه‌كی ئابووری توركیایه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی پارتی. به‌لام توركیا زۆر له‌مه‌ زیاتری ده‌وێ
پلانی تورکیا بۆ کۆلۆنیالکردنی کوردستان:
. ١كۆلۆنیالكردنی ئابووریی:
توركیا ده‌یه‌وێ له‌ رووی سایسی و جیۆپۆلیتیكیی و دینییه‌وه‌ مونافه‌سه‌ی ئێران و عێراق بكاو ده‌وریكی عوسمانییانه‌ بژێنێته‌وه‌. به‌لام له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ ناتوانێ. ئه‌و وه‌ك ئێران و عێراق سه‌رچاوه‌ی ئابووری نه‌وت و گازی نییه‌ و بۆ به‌كاربردنی ناوه‌وه‌ی خۆشی ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ دێنێ و ئابوورییه‌كه‌ی پشت به‌ كشتوكال و سنعه‌تی ناوخۆو هه‌ناردن و توریزم ده‌به‌ستێ. كۆلۆنیالكردنی كوردستان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ نه‌وتیی وگازییه‌ گرنگه‌كانی به‌ هاوكاری ئیسرائیل و ئه‌مریكاو كۆمپانیا توركی و ئه‌مریكی و رۆژاواییه‌كان ئامانجێكی ستراتیجی چه‌سپاوو درێژخایه‌ن و دووربینانه‌ی توركیایه‌. سیاسه‌تی پیوه‌ندی بازرگانی و ئابووری توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ‌. تەنیا پێوه‌ندییه‌كی ئابووریی و قازانجبه‌ده‌ستهێنان نییە به‌لكو به‌ هه‌موو مانای وشه‌ پێوه‌ندییه‌كی كۆلۆنیلیستانه‌یه‌: واته‌ هه‌ولدانی توركیا بۆ كردنی كوردستان به‌ پاشكۆی ئابووری و سیاسی خۆی و كاركردنه‌ سه‌ر ره‌وتی پێشكه‌وتنی ئابووری و سیاسی و كولتووری ناو هه‌رێمی كوردستانیش به‌ چه‌شنی كه‌ بنه‌ماو ده‌رفه‌ته‌كانی بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ه‌یی موئه‌سسه‌ساتی دیمۆكراتی تێك بدات و ده‌سه‌لاتی ئایدیۆلۆجی و سیاسی توركیا به‌ سه‌ر خه‌لكی كوردستانیشدا به‌هێز بكات.
دیاره‌ كه‌س نكولی له‌م راستییه‌ ساده‌یه‌ ناكات كه‌ كوردستان ئه‌وپه‌ڕی پێویستی ستراتیجی به‌ توركیاو ریگاو پێوه‌ندی بازرگانی و پشتگیری سیاسی توركیایه‌. به‌لام ئه‌م پێوه‌ندییه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش و رێكه‌وتنی ده‌ستووریی و یاسایی و ستانداردی جیهانی گڕێبه‌ستی بازرگانی و به‌دیهێنانی ئامانجی وه‌به‌رهێنانی ستراتیجی درێژخایه‌ن بن بۆ كوردستانیش. به‌ پیی راپۆرتێكی گۆڤاری (نه‌شنال):
"له‌ ساڵی ٢٠١٠ دا هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق بایی حه‌وت بلیۆن و نیو دۆلار بووه‌. كه‌ %٧٠ ی بۆ كوردستان بووه‌، زۆربه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ لۆری له‌ رێگای ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی ١٥٠٠ لۆری له‌ هه‌ر سه‌رێكه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ. به‌ پێی قسه‌ی كۆنسۆلی گشتی توركی له‌هه‌ولێر بیزنسی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌كسانه‌ به‌ هه‌موو بیزنسی توركیا له‌گه‌ڵ سوریاو لوبنان و ئوردون پێكه‌وه‌." له‌ هه‌رێمی كوردستان ١٦ قوتانبخانه‌ی توركی هه‌ن، دوو خه‌سته‌خانه‌ی توركی هه‌ن و زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌ كوردستان كه‌ ده‌گه‌نه‌ ٧٤١ كۆمپانیا، تۆماركراون توركین. بروانه‌:
http://www.thenational.ae/news/world/middle-east/open-for-business-turkeys-bankers-tap-into-kurdish-boom

به‌لام توركیا تا ئێستا هێچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له‌ كوردستان جگه‌ له‌ هۆتێل و مۆل و رێگاوبان به‌جێنه‌گه‌یاندووه‌، زیاتر تالان و قازانجكردنی خێراو كورتخایه‌ن بووه‌و هیچ جۆره‌ چاودێری و موحاسه‌به‌یه‌ك بۆ كۆمپانیاكانی توركیا و پرۆژه‌كان و خه‌رجییه‌كانیان و جۆرباشییان نییه‌ كه‌ وا گومانده‌كرێ زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوانی ده‌سه‌لات شه‌ریك بن وخه‌ریكی فڕانفڕانی ملیۆنه‌ها دۆلار بن.
كۆمپانیاكانی توركیا كرێكاری خۆیان دێنن و خۆیان له‌ وه‌رگرتنی كرێكاری كورد یان ئه‌وانه‌ ی به‌ كوردی قسه‌ده‌كه‌ن به‌ دوور ده‌گرن. و گومان له‌ دروستی خه‌رجی و دلسۆزیشیان له‌و پرۆژانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن. " له‌ كۆی ٨.٣١ بلیۆن هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق كه‌ %٧٠ ی بۆ كوردستان بووه‌، %٢.٦٥ بلیۆنی خواردن بووه‌، واته‌ داته‌پاندنی ژێرخان و بازاری به‌رهه‌مهێننای كشوكالی و خۆراكی ناوخۆی كوردستان. له‌ سه‌ردانێكی ئه‌م دوایی یه‌ی وه‌زیری ئابووری توركی زافه‌ر جاگلایان بۆ هه‌رێمی كوردستان .ده‌لێ: %٧٠ ی بازرگانی توركیا له‌ گه‌ڵ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئامانجیكی ته‌ماداریان هه‌یه‌ كه‌ ئاستی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق له‌ سالی ٢٠١٢ دا بۆ ٢٠-٣٠ بلیۆن زیاد بكات."
بروانه‌:
 http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2012/3/state6040.htm
2. خه‌باتی كورد له‌ باكوور: توركیا نایه‌وێ پرسی كورد وه‌ك نموونه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ توركیادا بته‌قێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ سیاسیی و هزرییه‌ گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی كوردستانی باكوور به‌ده‌ستی هێناوه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ یان به‌راوه‌ژوو بكاته‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش له‌ سه‌رانی كوردی باشوور باشتری ده‌ست ناكه‌وێ و ئه‌زموونی باشی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتیدا ههیە.

‌بێهێزکردن و وەلانانی پەکەکە
3. شه‌ڕی په‌كه‌كه‌: په‌كه‌كه‌ خه‌می گه‌وره‌ی توركیایه‌، ده‌توانین بڵیین په‌كه‌كه‌ تاكه‌ هێزی كوردییه‌ كه‌ هێزو ئیراده‌ی كوردستانییانه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازیی و سیاسی له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌ ئه‌وروپاو جیهانیشدا هێزێكی كاریگه‌رو گه‌وره‌یه‌و ئابووری و میدیای سه‌ربه‌خۆشی هه‌یه و ئیستا بە هۆی هەرای سوریاوەو بنکەی بەهێزی پەکەکە لە سوریا دەورێکی نەتەوەیی زۆر ستراتیجی و عاقلانە دەبێنێ و هێزی پەکەکە بۆ یەکەمجار ئەو خەتەرەی تا وێستا لە سەر کودستان دوور خستۆتەوە کە کورد، وەک سەرانی پارتی و یەکێتی تا وێستا کردوویانە، هەر دەرداست و مورتەزەقەی خەلکی تر بێ.ی ‌.
له‌ناوبردنی یان لاوازكردنی یان سه‌رپێشۆركردن یان به‌لای كه‌مه‌وه‌ بێلایه‌نكردن و سه‌لامه‌تكردنی په‌كه‌كه‌ی ئامانچیكی ئاسایشیی و سه‌ربازیی و سیاسیی هه‌ره‌ ستراتیجی ده‌وله‌تی توركه‌. رۆژنامه‌ توركییه‌كان جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پرسی په‌كه‌كه‌ی بابه‌تێكی سه‌ره‌كی وتووێژی نێوان بارزانی و به‌رپرسانی توركیا بووه‌.
به‌لام رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسانی تورک ئێستا تێگه‌یشتنێكی راستتریان بۆ راده‌ی ده‌سه‌لاتی بارزانی له‌ جه‌نگان دژی په‌كه‌كه‌ ی هه‌یه‌. ئه‌وان به‌ گشتی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ رێكن كه‌ بارزانی گه‌ر بشیه‌وێ ناتوانێ جه‌نگی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ی بكا. هۆكاره‌كانیش ئاشكران: په‌كه‌كه‌ به‌هێزه‌و ده‌توانێ دیفاع له‌ خۆی بكا، پێشمه‌رگه‌ به‌گشتی ئاماده‌ نییه‌ جارێكی تر شه‌ڕی كوردكوژی بكا، گه‌ر بارزانی هه‌ڵه‌ یان تاوانی وا بكا جێگه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ بٶش ده‌بێ وهه‌لو مه‌رجی راپه‌رینی ناوخٶ زیاتر ده‌بێ، ئه‌و ئاساێش و جێگیرییه‌ سیاسییه‌ی كه‌ وه‌ك بانگاشه‌ ده‌كه‌ن پێشكه‌وتنی ئابووری و هه‌لومه‌رجی وه‌به‌رهێننان و بازرگانی بلیٶنه‌ها دۆلاری بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان فه‌راهه‌م كردووه‌، نامێنێ و ئامانجه‌ ئابوورییه‌كانیان دێنه‌وه‌ سه‌ر سفر. بۆیه‌ به‌دیلی هێرشی سه‌ربازی بارزانی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ی هاوكاری هه‌والگریی و ئیستیخباراتی و سیاسیی یه‌ له‌گه‌ڵ له‌شكری توركی و حكومه‌تی توركیا وئه‌مریكاو ئاواڵه‌كرنی خاكی هه‌رێمی كوردستانی بێ ساحه‌به‌ بۆ هێرشه‌ ئاسمانی و سه‌ربازیی و پیلانه‌ ئیستیخباراتییه‌كانی توركیا. هه‌رچۆنێ بێ توركیا نه‌خشه‌یه‌كی وه‌ك نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی (تامیله‌كان) له‌ لایه‌ن سریلانكا وه‌ بۆ هێزی سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ی له‌ قه‌ندیل هه‌یه‌ و پارتی-ش به‌شێكه‌ له‌و پلانه‌. به‌لام هه‌لومه‌رجی سیاسی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌لدانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ناره‌زاییه‌كانی خه‌لك له‌ كوردستان و به‌ تایبه‌تی تر و بریارده‌رانه‌تر هه‌لومه‌رجی تازه‌ی سوریا ده‌رفه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ زۆر كه‌م كردۆته‌وه‌ گه‌رچی هیچ شتی مه‌حاڵ نییه‌و پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ی سیاسه‌تی شه‌ری چه‌كداری له‌ ناوچه‌كوردییه‌كان بگۆڕێ وخه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی توركیاو شێوه‌یه‌كی تازه‌ی خه‌بات هه‌ڵبژێڕێ و له‌مه‌ زیاتر قوربانی به‌ پێشمه‌رگه‌و خه‌لكی ناوچه‌كوردنشێنه‌كان نه‌دا.

. په‌كه‌كه‌و سوریا:
ئه‌م دۆخه‌ی نوێی سوریا بچووككردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ربه‌ره‌كانییه‌ سیاسییه‌ جیهانییه‌كانی ئه‌مڕۆیه‌ له‌ نێوان به‌ره‌ی نوێی رۆژهه‌ڵات (روسیاو چین و ئێران) و به‌ره‌ی رۆژاواو پاشكۆكانیان. بۆ كوردو به‌تایبه‌تی بۆ په‌كه‌كه‌ی هه‌لومه‌رجێكی له‌باری دروستكردووه‌و ئێستا ناوچه‌ی كوردی به‌ پراتیكی له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی كورد خۆی دایه‌. دیاره‌ په‌كه‌كه‌ی به‌هێزترین رێكخستنی له‌وێ هه‌یه‌و زۆر له‌ جه‌نگاوه‌ره‌كان و شه‌هیده‌كانی له‌ كوردستانی رۆژاوای بچووكه‌وه‌ هاتوون. توركیا له‌ په‌ره‌سه‌ندنی بزاڤی شۆڕشگێری كورد له‌ سوریاو گواستنه‌وه‌ی بۆ باكوور زۆر مه‌ترسی هه‌یه‌. به‌تایبه‌تی كه‌ په‌كه‌كه‌ی دامێنیكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و بنكه‌و رێكخراوی له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه‌. بۆیه‌ توركیا زۆر به‌ په‌له‌و به‌ خه‌ستیی پێویستی به‌ بارزانی هه‌یه‌. ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌ خێرایی پێوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ مالكی یان شیعه‌و عێراق تێك بدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رنه‌ به‌ر توركیا بۆ پاراستن و ئه‌ویش مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێ.
. پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كان:
توركیا، ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ، سوننه‌ هه‌موو پییان ناخۆش نابێ كورد سه‌ربه‌خۆیی بێ بنه‌مای ئه‌م سێ پارێزگایه‌ راگه‌یه‌نێ. ئه‌مریكاش به‌مه‌ ناڕه‌زایی سوننه‌كان چاره‌سه‌رده‌كا به‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاكامدا ناوجه‌ كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ پارێزگایه‌ ده‌بنه‌ ملكی سوننه‌و توركمان و گرفتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌وێ نامێنێ و سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌وتیش بۆ سوننه‌كان و توركیاش دروست ده‌بێ. بەلام ئەمەش سەرناگڕی و کورد تویشێ شەرێکی خۆتڕێن لەگەڵ عێراق و بوون بە سوریا یەکی تر دەکات/.
. به‌ربه‌ره‌كانی شیعه‌و ئێران و عێراق:
ئێستا عێرا ق به‌ كرداریی و وابوویی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌و نفوزی ئێران دایه‌. عێراق خۆی وه‌ك ده‌وله‌تێكی نه‌وتی ده‌وله‌مه‌ند كه‌ داهاتی نه‌وتی سالانه‌ی ئێستا سه‌رووی ١٠٠ بلیۆن دۆلاره‌،و ناوچه‌یه‌كی جیۆپۆلیتیكی هه‌ستیاری داگیركردووه‌، خه‌ریكه‌ ده‌روی سیاسیی و مێژوویی خۆی ده‌ستێنێته‌وه‌. به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگ بوو. ئه‌مریكا و ناتۆ كه‌ له‌ ئه‌فغانستان شكستییان هێناوه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری ئێران هه‌یه‌. گه‌ر خامه‌نه‌یی ته‌نازولی ته‌واو له‌ بواری چه‌كی ئه‌تۆمی بكات و ریكه‌وتنێك له‌ نێوان رۆژاواو ئێران ، وه‌ك زه‌مانی شا، روو بداته‌وه‌، ده‌وری ئیقلیمی توركیا زۆر لاواز ده‌بێ. عێراق و ئێران ده‌بنه‌ گه‌وره‌ترین و خه‌ته‌رناكترین هێزی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی. رۆژاواش بۆ جاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری خۆی خواخوایه‌تی زۆرترین چه‌كی نوێ به‌ عێراق و ئێرانیش بفرۆشێ و ده‌یان بلیۆن قازانج بكه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پێشبركیی چه‌ككڕێن له‌و ناوچه‌ نه‌وتییه‌ گرنگه‌ی خه‌لیجدا دروست بكه‌ن. ئه‌و وه‌خته‌ توركیای بێ نه‌وت و بێ ده‌ور زۆر لاوازو په‌راوێزیی ده‌بێ. بۆیه‌ ده‌یه‌وێ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ بێ ده‌سه‌لاتی كۆلۆنیالكردنی باشووری كوردستانی له‌ده‌ستنه‌چێ و كورد له‌ ئێران و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق و شیعه‌كان دوورخاته‌وه‌

.. هیلالی شیعی:
گه‌رجی ئه‌مه‌ تیۆرییه‌كی به‌عسییه‌كان بوو به‌لام وه‌ك وێنه‌ی ترسی سوننه‌كان له‌ فراوانبوونی ده‌سه‌لاتی ئێران گرنگی ره‌مزی و سایكۆلۆجی و جیۆپۆلیتیكی خۆی هه‌یه‌.سوننه‌كان به‌ توركیاشه‌وه‌ له‌ زیادبوونی هه‌ژموونی ئێران بۆ عێراق وسوریاو لوبنان و فه‌له‌ستین و به‌حره‌ین ده‌ترسن. له‌م سه‌فه‌ره‌ی دوایی مالكی بۆ ئێران، داوای یه‌كگرتنی ته‌واوی نێوان ئێران و عێراق كرابوو. شیعه‌كانی ئێران و عێراق بێ په‌ساپۆرت و زۆرجار له‌ سه‌ر حیسابی ده‌وله‌تی ئێرانی سه‌ردانی ناوچه‌ پیرۆزه‌ هاوبه‌شه‌كانییان ده‌كه‌ن.له‌ عێراقدا كورد سوننه‌یه‌و توركیا و سوننه‌كان ده‌یانه‌وێ كوردستانی عێراق له‌و نفوزه‌ی ئێران دابڕن و تێكدانی پیوه‌ندی نێوان كوردو شیعه‌و ئێڕان به‌ بیانووی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و سێ پارێزگایه‌وه‌، هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌مه‌.ئه‌مانه‌ن به‌ كورتی هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هاروژاندنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن بارزانی یه‌وه‌و پستگیركردنی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌. به‌لام باشتیرین لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه‌ ئابووریی و سیاسیانه‌ وتاره‌كه‌ی بادراكۆماره‌ له‌ ئاسیائۆنلاین. ئه‌و به‌ وردی روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ توركیا و ئه‌مریكا (له‌ سه‌ر رێوشوێنی كیسنجه‌ر) ته‌نیا ده‌یانه‌وێ بارزانی وه‌ك كارتێك به‌كاربێنن. ده‌نووسێ: [دیاره‌ واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌ به‌ هاوده‌نگی كارده‌كه‌ن و هاورێكییه‌كی نزیك له‌ نێوان سیاسه‌ته‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر سوریاو كورده‌كان هه‌یه‌. بۆ هه‌ردووكیان دوا ئامانج ئه‌وه‌یه‌ نفوزی ناوچه‌یی ئێران لاواز بكه‌ن. ئیداره‌ی ئۆباما هیواده‌خوازێ هه‌وله‌كانی توركیا دژی په‌كه‌كه‌ی سه‌كه‌وتوو بن و پشتگیری ئیستیخباراتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها واشنتۆن به‌ به‌كارهێنانی فشاری رێكخراو له‌ چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ده‌كا مالكی ده‌رك به‌وه‌ بكا چی بۆ ئه‌و باشه‌ و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران وسوریا خاوبكاته‌وه‌. كه‌مترینی شت واشنتۆن هیوای وایه‌ كورده‌كانی سوریا بپه‌رنه‌وه‌ بۆ به‌ری گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كه‌ بنكه‌یان له‌ توركیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جندای گۆرینی رژێم له‌ دیمه‌شق به‌هێزتر بێ.
به‌لام چه‌ند شتێكی بیرلێنه‌كراوه‌ له‌م سیناریۆیه‌ سه‌رهه‌لداوه‌دا هه‌ن: گه‌ر پشتی به‌ دیواره‌وه‌بنرێ، سوریا له‌وانه‌یه‌ عه‌زیای كوردی له‌ بوتله‌كه‌ بكاته‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ شێوه‌یه‌كی تری سوریایی كوردستانی عێراق ده‌بێ. واته‌ دروستبوونی ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی دووه‌م له‌ ته‌ك سنووره‌كانی توركیاوه‌. ئه‌مه‌ش به‌ ده‌وری خۆی كورده‌كانی توركیا پاڵپێوه‌ده‌نێ ئه‌وانێش بۆ ئۆتۆنۆمییه‌كی هاوشێوه‌ هه‌وڵ بده‌ن. باشترین رێگا بۆ ئوردوگان ئه‌وه‌ بوو پێشكه‌وتنێك له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی بۆ كێشه‌ی كورد له‌ توركیا، كه‌ خه‌ریكی بوو، به‌ ده‌ستبێنێ. به‌لام پێشمه‌رجێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ بكرێ ئه‌وه‌یه‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریا نۆرمال ببێته‌وه‌و عێراق سه‌قامگیرتر بێ. ده‌كری بوترێ ئۆردوگان له‌ سه‌ر رێیه‌كی خلیسكه‌یی وه‌ستاوه‌. قسه‌پێكوتنه‌كانی له‌گه‌ڵ مالكی نێشانه‌ی تاكبوونه‌وه‌ی مه‌یله‌و ته‌واوی توركیایه‌ له‌ ناوچه‌ی هاوسێكانیدا


بارزانی لاوازترین لینکە لە ستراتیجی تورکیا
بادراكۆمار زیاتر ده‌نووسێ:لاوازترین لینك له‌ ستراتیجی توركی بارزانی خۆیه‌تی. ئه‌نقه‌ره‌ به‌ قورسیی پشت به‌ بارزانی ده‌به‌ستێ تا سه‌ودایه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ بۆ بكاو كورده‌كانی سوریا ماڵی كات. راسته‌ بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاری له‌ وه‌دایه‌له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ كاربكات چونكه‌ كوردستانی عێراق پێوه‌ندی ئابووری فراوانی له‌گه‌ڵ توركیادا دامه‌زراندووه‌و رۆژبه‌رۆژیش فراوانتر ده‌بن. به‌لام بارزانیش سنووربه‌ندی خۆی هه‌یه‌. هه‌مووشتێ پێوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ تا چه‌ند ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌گه‌ریی كوردی رام بكات كه‌ نه‌ك ته‌نیا به‌ ناو توركیاو ئێران و سوریادا به‌لكو به‌ ناو ئێران و ئه‌رمینیا و ئازربایجان و جۆرجیاو لوبناندا بلاوبۆته‌وه‌، ورازییان بكات كه‌ هیوای ریالیستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ولی به‌ده‌ستهێنان ئۆتۆنۆمی زیاتر له‌ناو چوارچێوه‌ی ستراكتوره‌كانی ده‌وله‌ته‌كانی ئێستا به‌و شیوه‌یه‌ی به‌ یارمه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ستی هێناوه‌. ئه‌مه‌ ئه‌ركێكی قورسه‌. داخۆخه‌باتكارانی كورد چه‌كه‌كانیان داده‌نێن و به‌ دوای بارزانی ده‌كه‌ون چیگه‌ی گومانێكی سه‌خته

کوردستان بیزنزێکی گەورەی بنەمالەی بارزانی یە نەک حکومەت و ولات

بادراكۆمار زیاتر ده‌نووسێ: [بارزانی خۆی له‌ نێو كوردا كه‌سێكی ناكۆكه‌.له‌ جه‌وهه‌ردا ئه‌و ئاغایه‌كی جه‌نگی خێڵه‌كییه‌ كه‌ میتۆدی زۆردارانه‌ و زۆر جار توندوتیژ به‌كارده‌هێنێ تا خێزانه‌كه‌ی له‌ سه‌ر لوتكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی كوردستانی عێراق بپارێزێ و خێزانه‌كه‌ی كۆنترۆلی شه‌خسییان به‌سه‌ر زه‌ویوزارو مڵك و ماڵ و سه‌رچاوه‌و داراییه‌كاندا هه‌یه‌. به‌ كورتی بیڵێین خۆی و خێزانه‌كه‌ی كارتێلی بیزنیسێك به‌رێوه‌ ده‌به‌ن ناوی كوردستانه‌ و كورده‌كان نارازین له‌وه‌ی وه‌ك كرێچی و كۆیله‌ مامه‌ڵه‌ بكرێن.سیستمی ره‌عییه‌تداریی (پاترۆنیج) ی بارزانی له‌ سه‌ر ئه‌و پراكتیسه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ بودجه‌و داهاتی كوردستان له‌ نه‌وت و گاز وه‌ك داهاتی تایبه‌تی خێزانه‌كه‌یان حیساب بكه‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی دارایی راسته‌قینه‌ هه‌بێ. ئه‌م سیستمی ره‌عیایه‌تییه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمی خێڵ دامه‌زراوه‌ ته‌نیا تا ئه‌و كاته‌ ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ كه‌ حوكمی یاسا نه‌بێ به‌لام دیمۆكراته‌زه‌بوونی عێراق خه‌ریكه‌ ڤایروسی خۆی بۆ ناو كوردستان بلاو ده‌كاته‌وه‌ و كورده‌ خوێنده‌واره‌كان ده‌ستیان به‌ بێزاربوون له‌ ستایلی ئۆتۆكراتی ده‌سه‌لاتی بارزانی كردووه
ترسان لەوەی حوکمی دەستوور و یاسا لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان

لێره‌دا بادراكۆمار هۆكارێكی یه‌كجار هه‌ستیارو خه‌ته‌رناك له‌ هه‌ڵپه‌ی بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دوژمنایه‌تی یان لابردنی مالكی ئاشكرا ده‌كا: ترسانی له‌ گه‌یشتنی حوكمی یاساو دیمۆكراسی له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌ولێرو له‌قبوونی بنه‌ماكانی ده‌سه‌لاته‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌ بێ ده‌ستوورو یاساو ره‌هاكه‌ی.


*****************************
چاوپێکەوتنی د. کەمال میراودەلی لەگەڵ رۆژنامەی بانگ
ىەشی دووەم: بارزانی عەقلی لە ژێر مێزەرە سوورەکەیدا پێچاوەتەوەو ئەردۆگان بنەماڵەی بارزانی وەک ئامرازێک بۆ کۆلۆنیالکردنی هەرێم و ڕێگرتن لە یەکگرتنەوەو سەربەخۆیی کوردستان بەکار دێنێ.


بانگ: لەبەرنامەتدا هەیە كە ساڵی داهاتوو خۆت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید بكەیتەوە ؟ بەرێزت لە هەڵبژاردنی رابردوو رێژەیەكی باشی دەنگت هێنا بەبێ ئەوەی هیچ حزبێك لە پشتت بێ ؟ هەروەها پێت وایە كێ لەگەڵت كاندید دەبێ ؟

بەداخەو ە لە ولاتی بەربەرستانی ئێمەدا کە لە بنەماکانی زانست و لێکٶڵینەوەی زانستی بابەتیی و دیمۆکراسی و یاسا و ئەخلاق بێبەرییە، راستییەکان شاردروانەوەو بە شاراوەیی دەمێننەوە.

من تەنیا دەتوانم لە خۆمەوە دەستپێبکەم و گەر دەسەلاتم هەبێ هەموو میدیا و راگەیاندنە حیزبییەکان دادەخەم

گەر دەزگایەکی لێکۆلێنەوەی زانستیی دیمۆکراتی یاساخواز هەبایە و لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونێکی بابەتیی بۆ پرۆسەی هەلبژاردن و دەنگدان لە هەر چوار ناوچەکە: گەرمیان، سلێمانی ، هەولێرو دهۆک و تەزویری ٢٠٠٩ کردبا بەتایبەتی هی سەرۆکایەتی هەرێم، بۆی دەردەکەوت کە بەراستی من لە سێ ناوچەی یەکەم : گەرمیان و سلێمانی و هەولێر، زۆرینەی دەنگم هێنابوو ، تەنیا کودەتای تەزویر وسەپاندنی زۆرەملێی %٧٠ ی درۆی بە مەسعود بارزانی دا وتەنیا خیانەتی سەرانی گۆڕان و بێدەنگی یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆن ئەم دەسکەوتەی بۆ بارزانی کردە حەقیقەت و تا وای لێهات کە ئەو خۆشی ئەمەی لێ ببێ بە راستیی و وەک کۆیلەی سروشتیی خۆی و بنەمالە هەزارمێردییەکەی، سەیری پەرلەمان و خەلک و حیزبەکان بکات.
جا گەر لە ٢٠٠٩ دا کە بزاڤی هیواو خەباتی خەلک بۆ گۆڕینی سیستم لە لوتکە دابوو ، ئاوا بێشەرمانە تەزویر بکرێ ، چ زامنی ئەوەیە کە ئەم تەزویرو فێڵە دووبارە نەبێتەوە بەتایبەتی کە ئێستا گۆڕان یش چۆتەوە ناو قاوغە حیزبییە کلاسیکییە کۆنە یەکێتییەکەی و ئەوی لە بەر باس نەبێ ژیانی خەلک و ماف و ئازادییەکان و پرسی دیمۆکراسی راستەقینەو دادپەروەرییە؟ مەبەستم ئەوەیە بلێم: ئایا خۆ کاندیکردنەوەم دەتوانی ئەمجارەش بەرامبەر سیستمی فێل و فوت و بەرتیل و تەزویر بوەستێتەوە؟ ئایا بەراستی پرۆسەیەکی هەلبژاردنی رەواو بێ فێڵ دەبێ؟

لە سایەی ئۆپزیسیۆنێکی مردوو-و ناراستگۆوە، گەندەڵیی بۆتە دین و کۆیلایەتی مووچەو کۆیلایەتی بودجە بوونەتە سیستم

هەموو سیستمەکە وەک دەسەلاتی بنەمالەیی حیزبیی، دەسەلاتی ئیداریی حیزبیی، قۆرخکردنی ئابووری و بازار لە لایەن حیزب و بنەمالەکانەوە، میدیای حیزبیی، رێکخراوی حیزبی و پاشەکشەی کۆمەلگای مەدەنی و میدیای ئازاد، دزیی و داگیرکردنی بێسنووری ملک و ماڵ و بودجەی خەلک، بەرتیل و فەسادو خەڵککڕین، هتد هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوە کە لەم سێ سالەی دواییەدا لە سایەی ئۆپزیسیۆنێکی مردوو-و ناراستگۆوە، گەندەڵیی بۆتە دین و کۆیلایەتی مووچەو کۆیلایەتی بودجە بوونەتە سیستمی سیاسیی ئەو دینە.لە بەر ئەوە من گەشبین نیم کە هەلبژاردنی دروست و داپەرورانە و ئازاد بکرێ و ئەنجامەکانی قبوڵ بکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا من لە بەرەی هەژاران و زۆرلێکراوان و مافخوراوان و گەنجان و ئازادیخوازانی گەلەکەمم و گەر بزانم ئەمە خواستی خەلکە کە من خۆم کاندید بکەمەو ئەوە بێ ‌هیچ دوو دڵیی ئەم کارە دەکەم.

پ ٤. ئەگەر تۆ خۆت هەڵبژارد و بوویت بە سەرۆكی هەرێم یەكەم بڕیارێك دەری بكەی لەو وڵاتە چی دەبێ ؟ چی دەگۆڕی و چی دەنوسیتەوە ؟

لە یەکەم ئاخاوتنم لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دا لەگەڵ رادیۆی نەوا دەربارەی خۆکاندیدکردنم لە وەلامی پرسیارێکی ئاوادا وتــم: یەکەم من دەتوانم لە خۆمەوە دەست پێبکەم. من دەمەوێ ببمە نموونەیەکی نوێی سەرۆکایەتی لە رووی دەستووریی و یاسایی و داپەروەریی و ئەخلاقییەوە. من سوێند دەخۆم کە یەک دۆلار، یەک پارچە زەوی، یەک خانوو-و تەلار، یەک سەیارە، تەنانەت کۆمپیوتەرو تەلەفونێکی مۆبایلیش بە هۆی پلەو پایەو وەزیفەکەمەوە نەکەمە ملکی خۆم. رێگا نەدەم هیچ کەسیكی خزم، دۆست یان نزیک لە من لە هیچ شوێنێکدا بە سۆنگەی منەوە بە واسیتەو نایاسایی و گەندەلی دابمەزرێن یان لە هەر بوارێکدا سوودمەند ببن. لە یەکەم رۆژەوە هەرچی سامان و ملک و مالی هەمە یان نیمە ئاشکرای دەکەم و کە وەزیفەکەشم دوای چوار ساڵ یان زووتر جێهێشت دەزگای چاودێری کارا دەتوانێ ساغی کاتەوە چم هەیە یان نییە. سوێند دەخۆم کە بەرپرسیار بم بەرامبەر گەل و پەرلەمان و پەرلەمان بکەمە دەزگایەکی دەستووریی راستەقینەو هەموو مانگێ جارێک خۆم لە بەرەدم پەرلەماندا ئامادە بم و وەلامی هەموو پرسیارێک بدەمەوە و بە پێی یاسا موحاسەبەی ئەو پەرلەمانتارانە بکەم کە کەمتەرخەم و تەمبەڵن و پرسیار ناکەن و بەدوای کێشەی هاو-ووڵاتاندا ناچن. ئەمە سەرەتای سەرەتایە بۆ هەر گۆڕینێک. تۆ خۆت گەندەڵ بی چۆن کۆمەل و سیستم و دنیا دەگۆڕی؟ ئەمە ئاستی بەرپرسیارێتی تاکە کە دەبێ ئەوانەی سەرەوە نموونە بن بۆی. وەک کۆمەل و گەلێش ئێمە ]ێویستیمان بە پەیمانیکی کۆمەلایەتی سیاسیی نەتەوەیی دەستوورییە کە وەک گەل پێناسەمان بکاو پێمانەوە ببەستێتەوەو پێناسەی هاونیشتمانێتی دروست بکاو فێری یەکتر قبولکردن و هاوکاری پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی و ڕێزگرتنی یاسا و ماف و ئازادییەکانی تاک و کۆو پێکەوە ژیانی شارستانیی و ئالوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەلاتی یاسایی بکات.ئەمەش تەنیا لە رێگەی دەستوور ەوە دەبێت. بۆیە بەڵێنێكی تری من ئەوە بوو کە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی دەسەلاتی سەرۆکایەتیم دا زامنی ئەوە بکەم کە دەستوورێکی دیمۆکراتیمان دەبێ و رێفراندۆمی لە سەر دەکرێ و دەستووری خوارووی ئەفریقا، خوارووی سودان و کۆسۆڤۆ- شم بە نموونەی ئەو دەستوورە دیمۆکراتییە ستاندارد دارە جیهانییانە هێنانەوە کە دەمەوێ دەستووری کوردستان رەچاویان بکات. دوای ئەوە بنەبڕکردنی گەندەلی و تاوان و دزیی و داگیرکاری وچارەسەری ریشەیی ، مێژوویی، کارەساتەکان بە یاسا. دیسانەوە بەرنامەی چارەسەری و چاکسازیی رادیکالی تەواوی ئەمانە لەو پرۆژەیەدا هەیە کە پار لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا پێشکەشم کرد. بەلام کە دەسەلاتم هەبێ یەکەم کارم داخستنی هەموو کەنال و دەزگا میدیاییە حیزبییەکان دەبێ و لە جیاتی ئەوە دەزگایەکی راگەیاندنی نەتەوەیی مەرکەزی سەربەخۆی وەک بی.بی،سی دادەمەزرێنم و پشتگیری سەربەخۆیی و ئازادیی تەواوی میدیای ئەهلی دەکەم.

پ٥- گرێبەستی نەوتی هەرێم تا چەند بە شەفاف دەبینی ئایا پارەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی هەرێم بۆ خەڵكە یان بۆ مەبەستی حزبییە ؟ چی بكرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی نەوت لە هەرێم شەفاف بێت ؟ پارتی و یەكێتی لەو نێوەندە لەكوێ هاوكێشەكەن ؟
پرسی نەوت پرسی خودی بوونی ولاتێکە بە ناوی کوردستان و نەتەوەیەک بە ناوی کورد. بۆیە پرسی نەوت دەکرێ ببێتە بنەما بۆ دەوڵەتی کوردستان یان بەڵا بۆ نەهێشنی کوردستان و هێشتنەوەی بە کۆیلەیی و وابەستەیی. بۆیە هەستیارترین لایەنی سیاسیی چارەنووسی کورد پرسی نەوتە. من لە دوای هەلبژاردنی ٢٠٠٩ و گەڕانەوەم بۆ لەندەن یەکەم بابەت کە خۆم پێوە خەریک کردوو لەسەرم نووسی و پەیکەری داڕشتنێکی سیاسەتێک بۆ گەڵاڵە کرد پرسی نەوت بوو.

بە پێی دەستوور سەرچاوە و سامانی سروشتیی کوردستان دەبێ ملکی گەل و نەوەکانی کوردستان بێت نەک هی بنەمالەو مافیای حیزبیی

سێ پرینسیپ لە پرسی دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی سامانی سروشتی کوردستاندا گرنگن:
١. یەکەم بەندی دەستووری کوردستان دەبێ ئەوە بێ کە کوردستان خاکی کوردەو ملکی هاوبەشی نەوەکانی ئێستاو داهاتووی کوردستانە. بەم پێیە هەموو سەرچاوەو سامانێکی سروشتی کوردستان مڵکی گەلە نەک بنەمالەو گرۆو مافیای حیزبیی و دەبێ لە رێگای کۆمپانیایەکی نەتەوەیی نەوتی سەربەخۆوە هەموو جۆرە کاروباری فرۆشتن و خەرجی و داهات بەرێوە بچێت،نەک لە رێگای کۆمپانیای بنەمالەو کەسان و مافیای حیزبییەوەو هەموو داهاتەکان بۆ خەزێنەی نەتەوەیی بگەڕێنەوەو بۆ نەخشەی پەرەسەندنی ژیرخانی ئابووری درێژخایەن و پەرەپێدانی سنعەتی خۆمالی و خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەروەردەیی و کۆمەلایەتی بەکاربهێنرێ. دیارە دیار نییە کۆنتراکتەکان چۆن کراون و چۆن داهاتەکان وەردەگیرێن و دەچنە چ حیسابێکەوەو کێ دەسەلاتی بەسەر دا هەیە. سەرباری فرۆشتنی نەوت بە قاچاغیش و دزینی ئەو داهاتەی لێی دەستدەکەوێ.
بە بێ سەروەریی تۆ خاوەنی خاکی خۆت نیت
٢. پرینسیپی سەروەریی: نەوتی کوردستان مانای دروستکردنی ئابووری و دارایی سەربەخۆی کوردستانە کە دەبێتە بنەمای هەرەگرنگ بۆ دەولەتی سەربەخۆ. لە بەرئەوە دەىی بەر لەوەی تەنانەت رێگای دۆزینەوەی نەوتیش بدرایە پرسی سەروەریی ساغ بکرابایەوەو کاری بۆ کرابا. گەر ملکێک، خانوویەک هی خۆت نەبێ و بە سەرقفڵی یان (لیز) پێت درابێ یان خاوەنێتییەکەی روون نەبێت، ئەوە هەرچی تێیدا سەرف کەی ئاخری بە زایە دەچێ و هەر بۆ تۆ نابێ. هەرێمی کوردستان سەروەریی نییە. چەندین جار وتوومە کە سەرانی کورد وەک مورتەزەقەو بەکرێگیراو عێراقییان دروست کردەوەو هیچ رێکەوتننامەیەکی یاسایی نێونەتەوەیی نییە کە سەروەریی بداتە دەسەلاتی کوردیی. تاقە بەلگەنامەی نیمچە یاسایی، کە شایانی هەموارکردنەوەو هەڵوەشاندنەوە یە ، دەستووری عێراقە، کە بە پێی ئەو دەستوورە دەسەلاتی سەبازیی و پێوەندی دەرەوە، ئابووریی مەرکەزی و سەرجاوەکان، هی نێوەندە و هەرچی نەوتی کوردستانیش بفرۆشرێ تەنیا %١٧ی بۆ هەڕیمە دیارە ئەم نیسبەتەش بە پێی گۆڕانی هاوسەنگییە سیاسییەکان و هاوکێشەی هێز رەنگە کەمبکرێتەوە. لە بەر ئەوە دەبوو یەکەمجار لە گەڵ ئەمریکییەکان و لە رێگای نەتەوە یەکگرتۆکانەوە پرسی سەروەریی چارەسەرکرابا. ئێستە عێراقی دەستووریی خاوەن سەروەریی و بەهیزو دەوڵەمەند دەتوانێ هەموو کۆنتراکتەکانی کوردستان بێنێتەوە سەر سفرو چەندین ڕێبازی یاسایی ، و دیپلۆماسی و تەکنیکی و پراتیکی هەیە کە ئەم کارە بکا. بە تایبەتی داواکردنی حکومەتی عێراق بۆ بەشی مەرکەز لە داهاتی نەوتی بە قاچاغفرۆشراو کێشەیەکی یاسایی جددی یەو درەنگ یان زوو ئەم پارەیە لە بودجەی خەلکی کوردستان دادەشکێ لە کاتێکدا کەس نازانێ داهاتەکان چوونە گیرفانی كێوە.
لە لایەکی تریشەوە گەر کۆنتراکتە نەوتییەکانیش سەربگرن ئەوا دیسان دەسەلاتی کوردی سەروەریی دۆڕاندووەو نەوت و غازی کوردستانی بە تاڵان بە کۆمپانیا بێگانەکان بەخشیوە.

٣. کارکردنی دەر‌هێنان و سنعەتی نەوت و غاز لە ژینگەو ژیانی خەلک: هیچ دیراسەیەکی زانستیی لە سەر ئەمە و مەترسییەکانی ئێستاو پاشەرۆژ نەکراوە.

پ٦- بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ئەگەر بەیەك لیست لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەشداریان كرد پێت وایە پارتی لە حوكمڕانی هەرێمدا بمێنێ؟ یان دەبێتەوە ئۆپۆزسیۆن ؟ ئەی پێت وایە ئیسلامییەكان چیان بەسەر دێت ؟

بەداخەوە دیسان ئەمە پرسیارێکی خەیاڵییە. بە روالەت لۆجیکی و شیاو دیارە ئەمە ئەگەر گریمانی ئەوە بکەین حکومەتی هەرێم هەیەو ئەم حکومەتە شایانی ئەوەیە لە رێگای هەلبژاردن و پرۆسەی دیمۆکراتییەوە بگۆڕێ. بەلام ئەم گریمانانە هەڵەن لە بەر ئەوە ئەو ئەنجامگیرییەش کە لە مەوە دەمانەوێ بیکەین بە هەڵە دەردەچێ.

حکومەتی هەرێم سەرقاپێکی ساختەیە کە دوو چێشتی جیاوازی لە بندا دەکولێ.

شتێک نییە بە ناوی حوکمرانی هەرێم. ئەو حکومەتە سەرقاپێکی ساختەیە کە دوو چێشتی جیاوازی لە بندا دەکولێ. سەرۆکی حکومەتی ئێستا تەنیا سەرۆکی حکومەتی بەرژەوەندییەکانی بنەمالەو ناوچەی دەسەلاتی خۆیەتی. جێگرەکەی کوێخای بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەو ناوچەکەی ترە. حکەمەتەکانی پێشووش هەمان سیستم بوون. ئەوان لە ناو وێرانستانی ٤٠٠٠ گوندو شارۆچکەو كێڵگەی برینەکان و گۆرستانە ونەکانی ٢٠٠،٠٠٠ مرۆڤی ئەنفالدا بە ٥٠٥٠ ش رازینەبوون، هاتن دوای دزیی و ئاودیوکردن و راورووتەکەیان و شەرەپەڕۆ، دڕندەترین و ناشیرینترین پرۆسەی شەری براکوژیی و وێرانکاریی و خیانەتکارییان دەستپێکرد، ئایا ئێستە ئامادە دەبن دەست لە خۆفرۆشیی و دەسەلات و پایەو قازانجی بلیۆنیی هەڵبگرن؟
دەبابەکانی سەددام نەماون، تەیارەکانی تورکیا ماون.

قەت تاڵەبانی جارێکی تر، ناچێتە ژێر باری ئەوەی جارێکی تر بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بوەستێ

مەحاڵە قەت تاڵەبانی ش تا بمێنێ، ناچێتە ژێر باری ئەوەی جارێکی تر بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی بوەستێ. چونکە پێوەندییەکە لە پێوەندی سیاسیی دەرچووە . پێوەندییەکی ستراتیجی بازرگانی و ئابووری یە، پێوەندی دوو کارتێلی سەرمایەدارییە کە بەرژەوەندی جەوهەریی هاوبەشییان لە دزیی و داگیرکاریی و پێوەندی نهێنیی ‌و سەرکوتکرتدنی ماف وئازادییەکانی خەلکدا هەیەو وابەسەتی هیزی دەرەوەن. هەروەها مەحالە وەک بیرکردنەوەش چ بارازنی چ تالەبانی بچنە ژێر باری ئەوەوە ئەو دەسەلاتە بە پەرلەمان بدەن بریاری وا بدات هێزێک فت کاو هیزیکی تر جێی بگرێتەوە.

تالەبانی زیرەکانە بە یەک دەرزەنێک 'کاکە نەوە' گۆڕانی هێنایەوە سەر سفر!

ئەو موناوەرەیەی تالەبانی لەگەڵ گۆڕان لە ئەنجامی ئەوەوە هات کە مەسعود بارازنی بە فیتی تورکیا غروری پەیدا کردوو ، زیاد لە قەڵەمڕەوی میرنشینی بنەماڵەکەی خۆی تەماعی ئەوەشی پەیدا کرد باڵ بهاوێتەوە بۆ ناوچەی میرنشینیی تاڵەبانی و بەرژەوەندییە نەوتییەکانی لە سلێمانی و گەرمیان. یادکردنەوەی یادی شۆڕشی ئەیلوول لە دهۆک و هەولێرو سڵیمانی لە رێگای سێ سەری سەرەکیی بنەمالەو راگەیاندنی ئەوەی کە سلێمانی لە پارتی جیا نابێتەوەو شۆرشی ئەیلوول شۆرشی بنەمالەیەو لەمەودوا قبووڵ ناکەن کەس سووکایەتی پێ بکات، ئەمانەو رۆیشتنی بارزانی بۆ دەرەوەو ئامادەنەبوونی بۆ بەخێرهاتنەوەی تالەبانی و بەشداری لە دەورە تەشریفاتییەکانی لە کۆکردنەوەی رەمزەکانی دەسەلاتی عێراقیی، ئەمانە تالەبانی یان نیگەران کردوو بە موناوەرەیەکی زیرەکانە ، کە دیارە بە هاندانی ئێڕانیش، توانی بە یەک دوو 'کاکە نەوە" لە لایەکەوە گۆران وەک هێزێکی سیاسی تازە بێنێتەوە سەر سفر و لە لایەکی ترەوە تاقە وەرەقەی گوشار کە بەدەستییەوە ماوە بەرامبەر بارزانی بەکاربێنێ.
نەڕەنەڕە بۆش و فشەکەی مەلا بەختیاریش لە کۆنگرەی بەدەپەدا دەرهاویشتەی میزاجی نوێی تالەبانی بوو

نەڕەنەڕە بۆش و فشەکەی مەلا بەختیاریش لە کۆنگرەی بەدەپەدا و راگەیاندنی تالەبانی کە بارزانی بە ناچاری لە شۆڕشی ئەیلوول وە گلاو پرۆژەکە هی ئەو نەبوو، هەمووی دەرهاویشتەی تری ئەم میزاجە نوێیەی تالەبانی ن و بنەمایەکی سیاسیی ستراتجی و ئەخلاقی راستگۆیانەیان نییە. لە هەموو حاڵەتیکدا گۆڕان و یەکێتی چٶن رێکبکەون یان نەکەون هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ: من لە مالی خۆم، تۆ لە مالی خۆت. پارتی لە میرنشینی خۆیداو یەکێتی لە میرنشینی خۆیدا. بەلام دوو ئیدارەییەکە خەستتر دەبێتەوە چونکە ئەمجارە گۆڕانیش بەشە گەندەلی خۆی دەوێ. پارتەکانی تریش ئینتیهازییانە سەیر دەکەن لە کام لا زیاتریان پێدەبڕێ یان چۆن بە گوێیان دا دەچرپێندرێ ئاوا دەکەن. هیچ کامیان پرۆژەیەکی نەتەوەیی ئینسانیی جددی پێ نییە. گەر هەیان بووایە بە دەستوور دەستیان پێدەکرد.

پ٧- د.كەمال میراودەلی بەوە ناسراوە كە رەخنەی جدی و قسەی جدی هەیە ئایا لەسەر بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێم بەتایبەت كە سەرۆكی هەرێم پەیوەندی لەگەڵ توركیا پتەو كردووەو لەلایەكی ترەوە لەگەڵ مالكی ناكۆكە ؟ قسەی تۆو تێبینی تۆ لەسەر ئەمە چییە ؟ ئایا لە بەرژەوەندی كوردە ئەمەی كە بارزانی دەیكات ؟

فەلسەفە یانی بەکارهێنانی میتۆدی عەقلانی. ئەم میتۆدەش بە پێناسە دەست پێدەکا، کە تۆ نەتوانی پێناسەی کۆزان یان چەمکەکانت بکەی چۆن دەتوانی بزانی چی دەلێیت و چی دەکەیت؟
چەمکی 'بەرژەوەندی کورد' یانی چی؟ کام کورد؟ کام بەرژەوەندی؟ کێ بەرژەوەندییەکە دیاری دەکا؟ گەر بەرژەوەندییەکە هی کورد بێ دەبێ کورد خۆی وەک گەل، تاک، کۆمەڵ، سیستم، بەشدار بێ لە ناساندن و دیاریکردن و بریاردانی ئەو بەرژەوەندییەدا. ئەوە دەمانباتەوە بۆ دەوری پەرلەمان و پرسی دەستووڕ کە وەک ئیرادەی عەقڵی بەکۆمەلیی خەلک چوارچێوەیەکی پەیمانی کۆمەلایەتی و بنەمای یاسایی بۆ ئەو بەرژەوەندییەو چۆنێتی بەکارخستن و پاراستنی دیاری دەکا.

بارزانی گەر بەردیش بووایە دەبوو لەو هەموو ئەزموونەی ژیان و جیهان فێر بێت، بەلام ئەو عەقلی لە مێزەرە سوورەکەیەوە پێچاوەتەوە

بارزانی بەداخەوە دوای ئەو هەموو ئەزموونە وەک سەردەشت عوسمان راست فەرموویەتی : عەقڵی لە ژێر مێزەرە سوورەکەیەوە پێچاوەتەوە. گەر بەردیش بووایە دەبوو لەو هەموو ئەزموون و کارەسات و گۆڕانە گەورانەی جیهان فێر ببایە. تەنانەت سەددام ئامادەبوو جوانترین رانکوچۆغەی کوردیی و مێزەری رەش لە سەرکات بۆ مەبەستی سیاسیی خۆی، ئەو برادەرە ئامادە نییە رۆژێک، جارێک مێزەرە سوورەکەی لادا و رانکو چۆغەی پشدەریی یان هەورامی یان گەرمیانی لەبەر کات.. ئەمە نیشانەشە کە ناتوانێ عەقڵی بنەمالەیی و دەسەلاتخوازیی تاکرەویی بگۆڕێ. لە بەرچاوی ئەو سییستمە بنەمالەییەکان لە جیهاندا هەرەس دێنن کەچی ئەو زیاتر بەهێزی دەکا.

یادکردنەوەی ئەیلوول لەلایەن بارازنی و کوڕەکەی و برازاکەی وەک شۆڕشی بنەماڵە کارێکی ناشیرین و ناعەقلانی بوو.

یادکردنەوەی ئەیلوول لەلایەن خۆی و کوڕەکەی و برازاکەی وەک شۆڕشی بنەماڵە کارێکی ناشیرین و ناعەقلانی بوو. عەرەبەکان لە زەمانی جاهیلییەدا وتوویانە:
لا تقل اسلی و فسلی ابدا
انما اسل الفتی ماقد حسل.
من بە تایبەتی چاوەڕێم دەکرد کاک مەسرور وەک گەنجێکی نوێ و خوێندەوار کە کراوەتە لێپرسراوی بە روالەت گرنگترین و هەستیارترین دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی، بێتە سلێمانی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە وەک کوردستانییەک و بەرپرسیکی مەدەنی حکومەتی هەموو گەل و خەلک قسە دەکات و ئەو دەزگایەی ئەو بۆ پاراستنی هەموو خەلک و ئاسایشی نەتەوەییە نەک وەک کوری بنەماڵە و ئاوا بە حیزبایەتییەکی زەق و رەق قسەبکات. ئەو دەبوو ئەوە بسەلمێنی کە سلێمانی لە حکومەت و سیستمی حوکمرانی هەرێم بە دەزگای ئاسایشی نەتەوەییشەوە جیا نابێتەوە نەک لە پارتی. ئەو نەتەوانەی نەتەوەن سیستمیان هەیەو بەرژەوەندی نەتەوەییان یەکەم و دووەم و دەیەم لە پەرلەمانەکەیان دا بریاری لە سەر دەدرێ.

ئەتاتۆرک بە ئیرادەو عەقل و دەستوورو موئەسسەسات تورکیای نوێی وەک بەهێزترین و سەقامگیرترین دەوڵەت دروستکرد نەک بە بنەماڵەچێتیی و دزیی و داگیرکاریی زەوی و مال و سامانی گەلی خۆی.

بارزانی گەر هێندە موعجیبە بە تورکیاو ئەردۆغانە وە بۆ لێیانەوە فێڕ نابێ. بۆ ناردنی هێز بۆ سەر پەکەکە ئۆردۆگان دەچێ و رازیبوونی پەرلەمانەکەی وەردەگرێ، بۆ وەلامدانەوەی تۆپی سووریی و ناردنی ‌هێز بۆ سەر سنوور رازیبوونی پەرلەمانەکەی وەردەگرێ. ئەتاتۆرک بە ئیرادەو عەقل و دەستوورو موئەسسەسات تورکیای نوێی وەک بەهێزترین و سەقامگیرترین دەوڵەت دروستکرد نەک بە بنەماڵەچێتیی و دزیی و داگیرکاریی زەوی و مال و سامانی گەلی خۆی. بارزانی بۆ ئەو هەموو کەین و بەینەی لەگەل عەلاوی و تورکیاو دژی مالکی و بە قسەی خۆی زامنکردنی بەرژەوەندی بازرگانی ٨ ملیار دۆلاری سالانەی تورکیا لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە پرسی بە کێ کردووەو رازیبوونی كێ وەردەگرێ جگە لە پێچەکانی مێزەرە سوورەکەی کە بەلای ئەوەوە زۆر لە پەرلەمانی ولاتەکەی و دەستوورە مردووەوکەی گرنگترن. بەلام دیارە دەسەلاتخوازانی وەک سەددام، حوسنی موبارەک، قەزافی، بەشار ئەسەد و بارزانی باکیان بە نەتەوەو ولات نییە، تەجرەبەی بارزانی خۆشی ئەوە نیشان دەدا گەر گەورەترین ئاشبەتال بە خەبات و خوێنی نەتەوەکەی بکاو گەورەترین ئەنفال و جینۆسایدی بە سەر بێنێ، هێشتا ئەو وەک بنەمالە قازانج دەکاو پارەی قاسەکە بۆ ئەوان دەمێنێتەوە. بەلام رەنگە مێژوو هەموو جارێ بە هەمان شێوە دووبارە نەبێتەوە.

پ٨- پێت وایە توركیا بۆ ئێمەی كورد دۆستێكی باش بێت یان ئەوەتە توركیا بۆ ئێمەی كورد مەترسیەكە لەسەر داهاتووی هەرێم ؟
نە دۆستی هەمیشەیی نە دوژمنی هەمیشەیی هەیە. ئەم زاراوانە وەک چەمکێکی خێڵەکیی سەرەتایی لای ئێمە بەکاردێن. پێوەندی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش هەیە. ئەمانەش دەبێ لە هاوپەیمانی و ڕێکەوتننامەی نووسراوو بە شەرعی بریاردراودا بەرجەستە بن. تورکیا ١٠،٠٠٠ سیاسی کوردی زیندانی کردووە، کە ئیستا هوەزارانیان مانیان لە خورادن گرتاووەو مەتسری مردنیان لێدەکرێ، هیرشی پاکتاوکردنی سەربازی دژی پەکەکەو ناوجە کوردییەکان چرکردۆتەوەو کوشندەترین چەک بەکاردێنێ، سەرۆکێکی نەتەوەیی گەورەی کوردی تاکزیندانیی کردووەو رێگەی هێچ پێوەندییەک نادا، تا ئێستا رێگە بە خوێندنی زمانی کوردی نادا و کورد کە دەچێتە قوتابخانە دەىێ ئەو سروودە بڵێ: بەختەوەرە ئەوەی بەخۆی دەڵی تورک! هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کوردی خۆراوا. رێزگرتنە شەخسییە دووفاقییەکەی ئەردۆغانیش بۆ شەخسی بارزانی لە جۆرە ئیهانەیەکی شاراوە زیاتر نییە. ئیدی بە چ هەقێک، ستانداردێک، پەیمانیک، رێکەوتنێک، زامنێک، پاکانەیەک، هتد بارزانی خۆی تەسلیمی تورکان دەکاو باوەریان پێدەکات؟
تورکیا بنەمالەی بارزانی بۆ کۆلۆنیالکردنی هەرێم و رێگرتن لە یەکبوونەوەو سەربەخۆیی کوردستان بەکاردێنێ

وەک پێشتریش ڕوونم کردۆتەوە پێویستی گه‌وره‌ی توركیا به‌بارزانی له‌م كاته‌دا بۆ كۆلۆنیالكردنی كوردستان وئیحتیواكردنی كوردی سوریاو پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئاسۆكانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ربه‌ره‌كانی شیعه‌و ئێرانه‌. كوردستان وه‌ك قه‌واره‌ی جوگرافی و سیاسی به‌كرده‌وه‌و به‌راستی پاشكۆیه‌كی سیاسیی و كۆلۆنییه‌كی ئابووری توركیایه‌به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی پارتی. به‌لام توركیا زۆر له‌مه‌زیاتری ده‌وێ:
.کۆلۆنیالكردنی ئابووریی:
توركیا ده‌یه‌وێ له‌رووی سایسی و جیۆپۆلیتیكیی و دینییه‌وه‌مونافه‌سه‌ی ئێران و عێراق بكاو ده‌وریكی عوسمانییانه‌بژێنێته‌وه‌. به‌لام له‌رووی ئابوورییه‌وه‌ناتوانێ. ئه‌و وه‌ك ئێران و عێراق سه‌رچاوه‌ی ئابووری نه‌وت و گازی نییه‌و بۆ به‌كاربردنی ناوه‌وه‌ی خۆشی ئه‌مانه‌له‌ده‌ره‌وه‌دێنێ و ئابوورییه‌كه‌ی پشت به‌كشتوكال و سنعه‌تی ناوخۆو هه‌ناردن و توریزم ده‌به‌ستێ. كۆلۆنیالكردنی كوردستان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌نه‌وتیی وگازییه‌گرنگه‌كانی به‌هاوكاری ئیسرائیل و ئه‌مریكاو كۆمپانیا توركی و ئه‌مریكی و رۆژاواییه‌كان ئامانجێكی ستراتیجی چه‌سپاوو درێژخایه‌ن و دووربینانه‌ی توركیایه‌. سیاسه‌تی پیوه‌ندی بازرگانی و ئابووری توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ‌. تەنیا پێوه‌ندییه‌كی ئابووریی و قازانجبه‌ده‌ستهێنان نییە به‌لكو به‌هه‌موو مانای وشه‌پێوه‌ندییه‌كی كۆلۆنیلیستانه‌یه‌: واته‌هه‌ولدانی توركیا بۆ كردنی كوردستان به‌پاشكۆی ئابووری و سیاسی خۆی و كاركردنه‌سه‌ر ره‌وتی پێشكه‌وتنی ئابووری و سیاسی و كولتووری ناو هه‌رێمی كوردستانیش به‌چه‌شنی كه‌بنه‌ماو ده‌رفه‌ته‌كانی بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ه‌یی موئه‌سسه‌ساتی دیمۆكراتی تێك بدات و ده‌سه‌لاتی ئایدیۆلۆجی و سیاسی توركیا به‌سه‌ر خه‌لكی كوردستانیشدا به‌هێز بكات.
دیاره‌كه‌س نكولی له‌م راستییه‌ساده‌یه‌ناكات كه‌كوردستان ئه‌وپه‌ڕی پێویستی ستراتیجی به‌توركیاو ریگاو پێوه‌ندی بازرگانی و پشتگیری سیاسی توركیایه‌. به‌لام ئه‌م پێوه‌ندییه‌ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش و رێكه‌وتنی ده‌ستووریی و یاسایی و ستانداردی جیهانی گڕێبه‌ستی بازرگانی و به‌دیهێنانی ئامانجی وه‌به‌رهێنانی ستراتیجی درێژخایه‌ن بن بۆ كوردستانیش. به‌پیی راپۆرتێكی گۆڤاری (نه‌شنال):
"له‌ساڵی ٢٠١٠ دا هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق بایی حه‌وت بلیۆن و نیو دۆلار بووه‌. كه‌%٧٠ ی بۆ كوردستان بووه‌، زۆربه‌ی ئه‌مه‌ش به‌لۆری له‌رێگای ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌دێت كه‌رۆژی ١٥٠٠ لۆری له‌هه‌ر سه‌رێكه‌وه‌تێده‌په‌ڕێ. به‌پێی قسه‌ی كۆنسۆلی گشتی توركی له‌هه‌ولێر بیزنسی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌كسانه‌به‌هه‌موو بیزنسی توركیا له‌گه‌ڵ سوریاو لوبنان و ئوردون پێكه‌وه‌." له‌هه‌رێمی كوردستان ١٦ قوتانبخانه‌ی توركی هه‌ن، دوو خه‌سته‌خانه‌ی توركی هه‌ن و زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌كوردستان كه‌ده‌گه‌نه‌٧٤١ كۆمپانیا، تۆماركراون توركین. بروانه‌:
http://www.thenational.ae/news/world/middle-east/open-for-business-turkeys-bankers-tap-into-kurdish-boom
به‌لام توركیا تا ئێستا هێچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له‌كوردستان جگه‌له‌هۆتێل و مۆل و رێگاوبان به‌جێنه‌گه‌یاندووه‌، زیاتر تالان و قازانجكردنی خێراو كورتخایه‌ن بووه‌و هیچ جۆره‌چاودێری و موحاسه‌به‌یه‌ك بۆ كۆمپانیاكانی توركیا و پرۆژه‌كان و خه‌رجییه‌كانیان و جۆرباشییان نییه‌كه‌وا گومانده‌كرێ زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ پیاوانی ده‌سه‌لات شه‌ریك بن وخه‌ریكی فڕانفڕانی ملیۆنه‌ها دۆلار بن.
كۆمپانیاكانی توركیا كرێكاری خۆیان دێنن و خۆیان له‌وه‌رگرتنی كرێكاری كورد یان ئه‌وانه‌ی به‌كوردی قسه‌ده‌كه‌ن به‌دوور ده‌گرن. و گومان له‌دروستی خه‌رجی و دلسۆزیشیان له‌و پرۆژانه‌دا هه‌یه‌كه‌جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن. " له‌كۆی ٨.٣١ بلیۆن هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق كه‌%٧٠ ی بۆ كوردستان بووه‌، %٢.٦٥ بلیۆنی خواردن بووه‌، واته‌داته‌پاندنی ژێرخان و بازاری به‌رهه‌مهێننای كشوكالی و خۆراكی ناوخۆی كوردستان. له‌سه‌ردانێكی ئه‌م دوایی یه‌ی وه‌زیری ئابووری توركی زافه‌ر جاگلایان بۆ هه‌رێمی كوردستان .ده‌لێ: %٧٠ ی بازرگانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه‌و ئامانجیكی ته‌ماداریان هه‌یه‌كه‌ئاستی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق له‌سالی ٢٠١٢ دا بۆ ٢٠-٣٠ بلیۆن زیاد بكات."
بروانه‌:
 http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2012/3/state6040.htm

. خه‌باتی كورد له‌باكوور:
توركیا نایه‌وێ پرسی كورد وه‌ك نموونه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌توركیادا بته‌قێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌سیاسیی و هزرییه‌گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی كوردستانی باكوور به‌ده‌ستی هێناوه‌هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌یان به‌راوه‌ژوو بكاته‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌رانی كوردی باشوور باشتری ده‌ست ناكه‌وێ و ئه‌زموونی باشی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه‌.
3. شه‌ڕی په‌كه‌كه‌: په‌كه‌كه‌خه‌می گه‌وره‌ی توركیایه‌، ده‌توانین بڵیین په‌كه‌كه‌تاكه‌هێزی كوردییه‌كه‌هێزو ئیراده‌ی كوردستانییانه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌و پێگه‌ی سه‌ربازیی و سیاسی له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌ئه‌وروپاو جیهانیشدا هێزێكی كاریگه‌رو گه‌وره‌یه‌و ئابووری و میدیای سه‌ربه‌خۆشی هه‌یه و ئیستا بە هۆی هەرای سوریاوەو بنکەی بەهێزی پەکەکە لە سوریا دەورێکی نەتەوەیی زۆر ستراتیجی و عاقلانە دەبێنێ و هێزی پەکەکە بۆ یەکەمجار ئەو خەتەرەی تا وێستا لە سەر کودستان دوور خستۆتەوە کە کورد، وەک سەرانی پارتی و یەکێتی تا وێستا کردوویانە، هەر دەرداست و مورتەزەقەی خەلکی تر بێ.ی ‌.
له‌ناوبردنی یان لاوازكردنی یان سه‌رپێشۆركردن یان به‌لای كه‌مه‌وه‌بێلایه‌نكردن و سه‌لامه‌تكردنی په‌كه‌كه‌ی ئامانچیكی ئاسایشیی و سه‌ربازیی و سیاسیی هه‌ره‌ستراتیجی ده‌وله‌تی توركه‌. رۆژنامه‌توركییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌ه‌كه‌نه‌وه‌كه‌پرسی په‌كه‌كه‌ی بابه‌تێكی سه‌ره‌كی وتووێژی نێوان بارزانی و به‌رپرسانی توركیا بووه‌.
به‌لام رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسانی تورک ئێستا تێگه‌یشتنێكی راستتریان بۆ راده‌ی ده‌سه‌لاتی بارزانی له‌جه‌نگان دژی په‌كه‌كه‌ی هه‌یه‌. ئه‌وان به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌رێكن كه‌بارزانی گه‌ر بشیه‌وێ ناتوانێ جه‌نگی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ی بكا. هۆكاره‌كانیش ئاشكران: په‌كه‌كه‌به‌هێزه‌و ده‌توانێ دیفاع له‌خۆی بكا، پێشمه‌رگه‌به‌گشتی ئاماده‌نییه‌جارێكی تر شه‌ڕی كوردكوژی بكا، گه‌ر بارزانی هه‌ڵه‌یان تاوانی وا بكا جێگه‌ی له‌ناوه‌وه‌بٶش ده‌بێ وهه‌لو مه‌رجی راپه‌رینی ناوخٶ زیاتر ده‌بێ، ئه‌و ئاساێش و جێگیرییه‌سیاسییه‌ی كه‌وه‌ك بانگاشه‌ده‌كه‌ن پێشكه‌وتنی ئابووری و هه‌لومه‌رجی وه‌به‌رهێننان و بازرگانی بلیٶنه‌ها دۆلاری بۆ كۆمپانیا توركییه‌كان فه‌راهه‌م كردووه‌، نامێنێ و ئامانجه‌ئابوورییه‌كانیان دێنه‌وه‌سه‌ر سفر. بۆیه‌به‌دیلی هێرشی سه‌ربازی بارزانی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ی هاوكاری هه‌والگریی و ئیستیخباراتی و سیاسیی یه‌له‌گه‌ڵ له‌شكری توركی و حكومه‌تی توركیا وئه‌مریكاو ئاواڵه‌كرنی خاكی هه‌رێمی كوردستانی بێ ساحه‌به‌بۆ هێرشه‌ئاسمانی و سه‌ربازیی و پیلانه‌ئیستیخباراتییه‌كانی توركیا. هه‌رچۆنێ بێ توركیا نه‌خشه‌یه‌كی وه‌ك نه‌خشه‌ی له‌ناوبردنی (تامیله‌كان) له‌لایه‌ن سریلانكا وه‌بۆ هێزی سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ی له‌قه‌ندیل هه‌یه‌و پارتی-ش به‌شێكه‌له‌و پلانه‌. به‌لام هه‌لومه‌رجی سیاسی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌لدانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ناره‌زاییه‌كانی خه‌لك له‌كوردستان و به‌تایبه‌تی تر و بریارده‌رانه‌تر هه‌لومه‌رجی تازه‌ی سوریا ده‌رفه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌زۆر كه‌م كردۆته‌وه‌گه‌رچی هیچ شتی مه‌حاڵ نییه‌و پێویسته‌په‌كه‌كه‌ی سیاسه‌تی شه‌ری چه‌كداری له‌ناوچه‌كوردییه‌كان بگۆڕێ وخه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه‌شاره‌گه‌وره‌كانی توركیاو شێوه‌یه‌كی تازه‌ی خه‌بات هه‌ڵبژێڕێ و له‌مه‌زیاتر قوربانی به‌پێشمه‌رگه‌و خه‌لكی ناوچه‌كوردنشێنه‌كان نه‌دا.

. په‌كه‌كه‌و سوریا:
ئه‌م دۆخه‌ی نوێی سوریا بچووككردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ربه‌ره‌كانییه‌سیاسییه‌جیهانییه‌كانی ئه‌مڕۆیه‌له‌نێوان به‌ره‌ی نوێی رۆژهه‌ڵات (روسیاو چین و ئێران) و به‌ره‌ی رۆژاواو پاشكۆكانیان. بۆ كوردو به‌تایبه‌تی بۆ په‌كه‌كه‌ی هه‌لومه‌رجێكی له‌باری دروستكردووه‌و ئێستا ناوچه‌ی كوردی به‌پراتیكی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی كورد خۆی دایه‌. دیاره‌په‌كه‌كه‌ی به‌هێزترین رێكخستنی له‌وێ هه‌یه‌و زۆر له‌جه‌نگاوه‌ره‌كان و شه‌هیده‌كانی له‌كوردستانی رۆژاوای بچووكه‌وه‌هاتوون. توركیا له‌په‌ره‌سه‌ندنی بزاڤی شۆڕشگێری كورد له‌سوریاو گواستنه‌وه‌ی بۆ باكوور زۆر مه‌ترسی هه‌یه‌. به‌تایبه‌تی كه‌په‌كه‌كه‌ی دامێنیكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و بنكه‌و رێكخراوی له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه‌. بۆیه‌توركیا زۆر به‌په‌له‌و به‌خه‌ستیی پێویستی به‌بارزانی هه‌یه‌. ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌خێرایی پێوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ مالكی یان شیعه‌و عێراق تێك بدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رنه‌به‌ر توركیا بۆ پاراستن و ئه‌ویش مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێ..
5. پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌دابراوه‌كان؛ توركیا، ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بییه‌كان ، سوننه‌هه‌موو پییان ناخۆش نابێ كورد سه‌ربه‌خۆیی بێ بنه‌مای ئه‌م سێ پارێزگایه‌راگه‌یه‌نێ. ئه‌مریكاش به‌مه‌ناڕه‌زایی سوننه‌كان چاره‌سه‌رده‌كا به‌وه‌ی كه‌له‌ئاكامدا ناوجه‌كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ پارێزگایه‌ده‌بنه‌ملكی سوننه‌و توركمان و گرفتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌وێ نامێنێ و سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌وتیش بۆ سوننه‌كان و توركیاش دروست ده‌بێ.
6. به‌ربه‌ره‌كانی شیعه‌و ئێران و عێراق:
ئێستا عێرا ق به‌كرداریی و وابوویی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌و نفوزی ئێران دایه‌. عێراق خۆی وه‌ك ده‌وله‌تێكی نه‌وتی ده‌وله‌مه‌ند كه‌داهاتی نه‌وتی سالانه‌ی ئێستا سه‌رووی ١٠٠ بلیۆن دۆلاره‌،و ناوچه‌یه‌كی جیۆپۆلیتیكی هه‌ستیاری داگیركردووه‌، خه‌ریكه‌ده‌روی سیاسیی و مێژوویی خۆی ده‌ستێنێته‌وه‌. به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگ بوو. ئه‌مریكا و ناتۆ كه‌له‌ئه‌فغانستان شكستییان هێناوه‌پێویستیان به‌هاوكاری ئێران هه‌یه‌. گه‌ر خامه‌نه‌یی ته‌نازولی ته‌واو له‌بواری چه‌كی ئه‌تۆمی بكات و ریكه‌وتنێك له‌نێوان رۆژاواو ئێران ، وه‌ك زه‌مانی شا، روو بداته‌وه‌، ده‌وری ئیقلیمی توركیا زۆر لاواز ده‌بێ. عێراق و ئێران ده‌بنه‌گه‌وره‌ترین و خه‌ته‌رناكترین هێزی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی. رۆژاواش بۆ جاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری خۆی خواخوایه‌تی زۆرترین چه‌كی نوێ به‌عێراق و ئێرانیش بفرۆشێ و ده‌یان بلیۆن قازانج بكه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه‌پێشبركیی چه‌ككڕێن له‌و ناوچه‌نه‌وتییه‌گرنگه‌ی خه‌لیجدا دروست بكه‌ن. ئه‌و وه‌خته‌توركیای بێ نه‌وت و بێ ده‌ور زۆر لاوازو په‌راوێزیی ده‌بێ. بۆیه‌ده‌یه‌وێ به‌هه‌رشێوه‌یه‌بێ ده‌سه‌لاتی كۆلۆنیالكردنی باشووری كوردستانی له‌ده‌ستنه‌چێ و كورد له‌ئێران و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق و شیعه‌كان دوورخاته‌وه‌
.. هیلالی شیعی:
گه‌رجی ئه‌مه‌تیۆرییه‌كی به‌عسییه‌كان بوو به‌لام وه‌ك وێنه‌ی ترسی سوننه‌كان له‌فراوانبوونی ده‌سه‌لاتی ئێران گرنگی ره‌مزی و سایكۆلۆجی و جیۆپۆلیتیكی خۆی هه‌یه‌.سوننه‌كان به‌توركیاشه‌وه‌له‌زیادبوونی هه‌ژموونی ئێران بۆ عێراق وسوریاو لوبنان و فه‌له‌ستین و به‌حره‌ین ده‌ترسن. له‌م سه‌فه‌ره‌ی دوایی مالكی بۆ ئێران، داوای یه‌كگرتنی ته‌واوی نێوان ئێران و عێراق كرابوو. شیعه‌كانی ئێران و عێراق بێ په‌ساپۆرت و زۆرجار له‌سه‌ر حیسابی ده‌وله‌تی ئێرانی سه‌ردانی ناوچه‌پیرۆزه‌هاوبه‌شه‌كانییان ده‌كه‌ن.له‌عێراقدا كورد سوننه‌یه‌و توركیا و سوننه‌كان ده‌یانه‌وێ كوردستانی عێراق له‌و نفوزه‌ی ئێران دابڕن و تێكدانی پیوه‌ندی نێوان كوردو شیعه‌و ئێڕان به‌بیانووی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و سێ پارێزگایه‌وه‌، هه‌نگاوێكه‌بۆ ئه‌مه‌.ئه‌مانه‌ن به‌كورتی هۆكاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی هاروژاندنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن بارزانی یه‌وه‌و پستگیركردنی له‌لایه‌ن توركیاوه‌. به‌لام باشتیرین لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه‌ئابووریی و سیاسیانه‌وتاره‌كه‌ی بادراكۆماره‌له‌ئاسیائۆنلاین. ئه‌و به‌وردی روونی ده‌كاته‌وه‌كه‌توركیا و ئه‌مریكا (له‌سه‌ر رێوشوێنی كیسنجه‌ر) ته‌نیا ده‌یانه‌وێ بارزانی وه‌ك كارتێك به‌كاربێنن. ده‌نووسێ: [دیاره‌واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌به‌هاوده‌نگی كارده‌كه‌ن و هاورێكییه‌كی نزیك له‌نێوان سیاسه‌ته‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر سوریاو كورده‌كان هه‌یه‌. بۆ هه‌ردووكیان دوا ئامانج ئه‌وه‌یه‌نفوزی ناوچه‌یی ئێران لاواز بكه‌ن. ئیداره‌ی ئۆباما هیواده‌خوازێ هه‌وله‌كانی توركیا دژی په‌كه‌كه‌ی سه‌كه‌وتوو بن و پشتگیری ئیستیخباراتی ئۆپه‌راسیۆنه‌سه‌ربازییه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها واشنتۆن به‌به‌كارهێنانی فشاری رێكخراو له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌چاوه‌روانی ئه‌وه‌ده‌كا مالكی ده‌رك به‌وه‌بكا چی بۆ ئه‌و باشه‌و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران وسوریا خاوبكاته‌وه‌. كه‌مترینی شت واشنتۆن هیوای وایه‌كورده‌كانی سوریا بپه‌رنه‌وه‌بۆ به‌ری گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كه‌بنكه‌یان له‌توركیایه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جندای گۆرینی رژێم له‌دیمه‌شق به‌هێزتر بێ.
به‌لام چه‌ند شتێكی بیرلێنه‌كراوه‌ له‌م سیناریۆیه‌سه‌رهه‌لداوه‌دا هه‌ن: گه‌ر پشتی به‌دیواره‌وه‌بنرێ، سوریا له‌وانه‌یه‌عه‌زیای كوردی له‌بوتله‌كه‌بكاته‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ شێوه‌یه‌كی تری سوریایی كوردستانی عێراق ده‌بێ. واته‌دروستبوونی ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی دووه‌م له‌ته‌ك سنووره‌كانی توركیاوه‌. ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی كورده‌كانی توركیا پاڵپێوه‌ده‌نێ ئه‌وانێش بۆ ئۆتۆنۆمییه‌كی هاوشێوه‌هه‌وڵ بده‌ن. باشترین رێگا بۆ ئوردوگان ئه‌وه‌بوو پێشكه‌وتنێك له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی بۆ كێشه‌ی كورد له‌توركیا، كه‌خه‌ریكی بوو، به‌ده‌ستبێنێ. به‌لام پێشمه‌رجێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌بكرێ ئه‌وه‌یه‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریا نۆرمال ببێته‌وه‌و عێراق سه‌قامگیرتر بێ. ده‌كری بوترێ ئۆردوگان له‌سه‌ر رێیه‌كی خلیسكه‌یی وه‌ستاوه‌. قسه‌پێكوتنه‌كانی له‌گه‌ڵ مالكی نێشانه‌ی تاكبوونه‌وه‌ی مه‌یله‌و ته‌واوی توركیایه‌له‌ناوچه‌ی هاوسێكانیدا

لاوازترین لینك له‌ستراتیجی توركی بارزانی خۆیه‌تی

بادراكۆمار زیاتر ده‌نووسێ:لاوازترین لینك له‌ستراتیجی توركی بارزانی خۆیه‌تی. ئه‌نقه‌ره‌به‌قورسیی پشت به‌بارزانی ده‌به‌ستێ تا سه‌ودایه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌بۆ بكاو كورده‌كانی سوریا ماڵی كات. راسته‌بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاری له‌وه‌دایه‌له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌كاربكات چونكه‌كوردستانی عێراق پێوه‌ندی ئابووری فراوانی له‌گه‌ڵ توركیادا دامه‌زراندووه‌و رۆژبه‌رۆژیش فراوانتر ده‌بن. به‌لام بارزانیش سنووربه‌ندی خۆی هه‌یه‌. هه‌مووشتێ پێوه‌ندی به‌وه‌هه‌یه‌تا چه‌ند ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌گه‌ریی كوردی رام بكات كه‌نه‌ك ته‌نیا به‌ناو توركیاو ئێران و سوریادا به‌لكو به‌ناو ئێران و ئه‌رمینیا و ئازربایجان و جۆرجیاو لوبناندا بلاوبۆته‌وه‌، ورازییان بكات كه‌هیوای ریالیستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌كه‌هه‌ولی به‌ده‌ستهێنان ئۆتۆنۆمی زیاتر له‌ناو چوارچێوه‌ی ستراكتوره‌كانی ده‌وله‌ته‌كانی ئێستا به‌و شیوه‌یه‌ی به‌یارمه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ستی هێناوه‌. ئه‌مه‌ئه‌ركێكی قورسه‌. داخۆخه‌باتكارانی كورد چه‌كه‌كانیان داده‌نێن و به‌دوای بارزانی ده‌كه‌ون چیگه‌ی گومانێكی سه‌خته.
کوردستان ولات و حکومەت نییە، بزنسێکی گەورەی بنەماڵەی بارزانی یە.‌
بادراكۆمار زیاتر ده‌نووسێ: [بارزانی خۆی له‌نێو كوردا كه‌سێكی ناكۆكه‌.له‌جه‌وهه‌ردا ئه‌و ئاغایه‌كی جه‌نگی خێڵه‌كییه‌كه‌میتۆدی زۆردارانه‌و زۆر جار توندوتیژ به‌كارده‌هێنێ تا خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لوتكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی كوردستانی عێراق بپارێزێ و خێزانه‌كه‌ی كۆنترۆلی شه‌خسییان به‌سه‌ر زه‌ویوزارو مڵك و ماڵ و سه‌رچاوه‌و داراییه‌كاندا هه‌یه‌. به‌كورتی بیڵێین خۆی و خێزانه‌كه‌ی كارتێلی بیزنیسێك به‌رێوه‌ده‌به‌ن ناوی كوردستانه‌و كورده‌كان نارازین له‌وه‌ی وه‌ك كرێچی و كۆیله‌مامه‌ڵه‌بكرێن.سیستمی ره‌عییه‌تداریی (پاترۆنیج) ی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و پراكتیسه‌دامه‌زراوه‌كه‌بودجه‌و داهاتی كوردستان له‌نه‌وت و گاز وه‌ك داهاتی تایبه‌تی خێزانه‌كه‌یان حیساب بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی دارایی راسته‌قینه‌هه‌بێ
.
بارزانی لەوە تۆقیوە حوکمی یاسا لە بەغدا وە بگاتە هەرێمی کوردستان

ئه‌م سیستمی ره‌عیایه‌تییه‌به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمی خێڵ دامه‌زراوه‌ته‌نیا تا ئه‌و كاته‌ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ كه‌حوكمی یاسا نه‌بێ به‌لام دیمۆكراته‌زه‌بوونی عێراق خه‌ریكه‌ڤایروسی خۆی بۆ ناو كوردستان بلاو ده‌كاته‌وه‌و كورده‌خوێنده‌واره‌كان ده‌ستیان به‌بێزاربوون له‌ستایلی ئۆتۆكراتی ده‌سه‌لاتی بارزانی كردووه‌].
لێره‌دا بادراكۆمار هۆكارێكی یه‌كجار هه‌ستیارو خه‌ته‌رناك له‌هه‌ڵپه‌ی بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دوژمنایه‌تی یان لابردنی مالكی ئاشكرا ده‌كا: ترسانی له‌گه‌یشتنی حوكمی یاساو دیمۆكراسی له‌به‌غداوه‌بۆ هه‌ولێرو له‌قبوونی بنه‌ماكانی ده‌سه‌لاته‌بنه‌ماڵه‌ییه‌بێ ده‌ستوورو یاساو ره‌هاكه‌ی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە