کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى سودى لە د.نورى عوسمان نەبینى

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


بانگەشەى لیستى هاوپەیمانى كوردستان و بەتایبەت بانگەشەى پ.د.ك بۆ كاندیدەكانى بۆ هەڵبژاردنى 7/3ى ئەنجومەنى نیشتیمانى عێراق ، بە بەراوردكردن لەگەڵ بانگەشەى لیستەكانى تر دا شێوازەكەى مۆدێرنانەیە و هێرش ناكاتە سەر لیستى قەوارەكانى دیكە و بە هێمنى لەگەڵ پرۆسەكەدا دەروات و بە بەستن چەندەها كۆڕ سیمینار و پشتگیری سەركردەكانى پارتى بۆ كاندیدەكانى لەگەڵ ئەمانەشدا هەموو ئەم هەڵمەتەى بانگەشەیەى پارتى بێ كەمووكورى نیە ، گرنگترین كەموكورتى كە پارتى دووچارى بۆوە بەكارنەهێنانى توانا و دلسۆزی و سەركەوتنى د.نورى عوسمان سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران كە گەورەترین هەڵسوڕێنەرى كابینەى پێنج و بڕبڕەى پشتى كابینەى شەشەمە، ئەم كەسایەتیە لە رووى ئەنجامدان و هەڵسوراندنى كارەكانى حكومەتدا زۆر بە توانا و ردبین و دوربینە، د.نورى كە دەستى یارمەتى حكومەتى بۆ هەزارەها خەڵكى هەژار و كەم دەرامەت و نەخۆش و پەككەوتەى ئەم هەرێمە درێژكردووە، تێكەڵ بە چینە جیاوازیەكانى كۆمەڵگا بووە، لە كرێكار و مامۆستاو ئەندازیار و قوتابی و ....هتد ، پەیوەندى بەهێزى لەگەڵیاندا هەیە بەشێكى كاتی پشووی هەفتانەشی بۆ چوونە ناو ئەم چین و تێژە تەرخان كردووە بەمەبەستى گوێگرتن لە ئێش و ئازاریان لە نزیكەوە ، بەهەمان شێوەش لەگەڵ رۆژنامەنوسانیشدا پەیوەندیەكى بەهێزى هەیە و بە بەردەام حەز دەكات لەگەیلیان دانیشێت و تەنانەت بۆ داواى پێشیاریشیان لێدەكات بۆ نەهێشتنى كەموكورى ئەگەر لەشوێنێك هەبێت و پێی زانیبێ ، د.نورى كەسێكى خاوێن و روون و ئاشكرایە و گێ بۆ هەموو كەسێك دەگرێت و تەلەفۆنى كەسیش رەت ناكاتەوە و وەلامى هەموویان دەداتەوە ، هەمیشە پێیوە دیارە كە خۆی پێ لەكەس گەورەتر نیە لەگەڵ ئەوەى پایەیەكى گرنگى كابینەى پێنجەمیشە كە كاك نێچیرڤان دارێژەرى ستراتیژیەتى كابینەكە بوو.
بێگومان كەسایەتیەك بەو خەسلەتە جوامێرانە بێ جەماوەرێكى باشی دەبێت ، چ لەناو خودى ئەندامان و لایەنگرانى پارتى و چ لە ناو لایەنگرانى غەیرە پارتیدا و لە هەموو چین و توێژێەكاندا خەڵكانێكى زۆری هەیە كە خۆشەیستیەكی بێ وێنەیان بۆ د.نورى هەیە ، لێرەدا پرسیارێك سەر هەڵدەدا بۆچی پارتى دكتۆر نوری بەكار نەهێنا لە بانگەشەى بۆ هەڵبژاردندا، كەچی لایەنى وامان هەیە پەناى بۆ كەسانى تیرۆرست و لیستى حەدبا و بردووە تاوەكوو دەنگێك زیاتر بێنن، ئەمە سەرەراى ئەوەى كە پەپێى ئە زانیاریانەى دەستم كەتووە د.نورى مالەكەى وەك بنكەیەكى بانگەشە ئاسا لێكردبوو بۆ شەوانە دەیان كەسی دەبینى و پێشازى لێیان دەكرد و كارى بۆ پارتى دەكر سەرەراى ئەوەى لە بەیانیەوە تا سەعات 3 خەریكى راپەراندنى كارەكانى حكومەتە.
باس كردنى ئەم گلەییە بۆ ئەوەیە كە وەڵامى تەواوى گلەییەكانى خەڵكى لایە بۆ ئەو رەخنانەى كە ئاراستەى حكومەت دەكرێن و بێ گومان كەسێكى شارەزا و دارێژەرى سیاسەتى حكومەت وەڵامەكەى قەناعەت پێ هێنەرترە لەوەى كەسێكى حەفتا ساڵەى مەكتەبی سیاسی بێت و كوێرانە بەرگرى لە پارتى و حكومەت بكات خۆی لە گلەییەكانى خەڵك بدزێتەوە، توڕەیی خەڵكەكەش وەكو خۆی بمێنێتەوە.
بۆیە من پێموایە بەكار نەهێنانى كادیرێكى سەركەتووى وەكو د.نورى بە زەرەرى پارتی و بە قازانجى قەوارەكانى دیكە تەواو دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە