پارتى ئەم غەدرە بۆ لە خەڵكى هەولێر دەكات؟!

Thursday, 20/01/2011, 12:00


دواى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو كاك(سامى شۆڕش)ى ئەندام پەرلەمانى عێراق، لە جیاتى ئەوەى شوێنى خوالیۆشبوو بە كەسێكى هەولێر پڕ بكرێتەوە، كەچى پارتى كەسیكى دیكەیان لە شارێكى دیكە هێناوە و دەیانەوێ بە زۆرى زۆردار بیكەن بە ئەندامى پەرلەمانى عێراق، ئەو كەسەش بەڕێز (درید كشمولە) یە لەگەڵ رێزمان بۆ ناوبراو بەڵام بەڕێزى عەرەبە و موێلاوییە!
سەیرە وەك بڵێى شارە داگیركراوەكەمان كەسى تیا نەبێ بۆیە كەسێكى عەرەبى موێلاویمان بۆ دەكاتە نوێنەر ، لە جیاتى خەڵكى شارەكەى خۆمان.
بەڕاستى ئەم هەڵوێستە دژایەتیكردنى خەڵكى هەولێرە و هەر بۆیە چەكدارى ترسناكى تر دەهێنێتە هەولێر بە جۆرێك متمانەى بە هەولێرییەكانى سەر بە خۆشى نیە، نەوەك رۆلەكانى هەولێریش شان بە شانى سلێمانى دەنگ هەڵبڕن و پێیان بڵێن .. نا بۆ دیكتاكتۆرى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە