کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرەژنێک، حوكمی یەكێتیی و سلێمانی دەكات

Tuesday, 10/02/2015, 12:00


كاتێك (یاسر عرفات) كوژرا و لە شانۆی سیاسی عەرەبی دوور خرایەوە، ئیتر كێشەی هاوسەرەكەی کە ناوی (سهى عرفات) بوو، بووە جێگای باس، لەوانە کە هاوسەرەکەی عەرەفات هەموو دارایی و دەسەڵاتی مێردەکەی قۆرخ كردوە بۆ خۆی و خزمەكانی و لە نزیك ترین كەس لەو سەركردە كاریزمایە كە خێزانەكەیەتی ناپرسنەوە، وا دیاربوو داوای بەشی مێردەکەی دەكرد كە بە درێژایی خەبات و تێكۆشانی رابەر و سەركردەبوو لەو بزتنەوەدا جگە لە پۆستی ئەندامی سەركردایەتی لە ناو (فتح)دا، بەڵام زۆری نەخایاند هەموو كۆمیتەی سەركردایەتی ئەو بزوتنەوە هەر زوو بریاری گشتی خۆیان دا بە دوور خستنەوەی ئەو خانمە و پێنەدانی هیچ پۆستێك لە هیچ شوێنێكی بزوتنەوەكە جگە لە دابین كردنی ژیانێكی شایستە بە خانمی سەركردەكەیان لە (فرنسا) هەتاوەكو ئەو جێگەی خودی (معمر قەزافی) دكتاتۆرەكەی لیبیا پێشنیاری كرد بە كرینی (ڤێلایەك) لە ناو جەرگەی پاریس لە لایەن ئەوەوە و چیتر لەوكاتەوە، ئیتر لە پەیوەند بە سیاسەت و بزتنەوەكە ئەو خانمە چركەی نەكردوە.

بەڵام تەماشابكەن چۆن (هێرۆ خان) هاوسەری سەركردەی یەكێتی لە دوای نەخۆشكەوتنی (مام جلال) یەكێتی بردە ئاقارێكی تەواو جیاواز لە سەرخەتی یەکێتیی:

یەكەم : ئەو خانمە هەر زوو دزەی كردە ناو مەكتەب سیاسی یەكێتی نەك بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و پەرەپێدانی بنكە جەماوەری و پرنسیپەكانی بەڵكو بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو جومگە و پۆستە هەستیارەكانی ناو ئەو مەكتەبە جارێك بە دوور خستنەوەی نەیاران و باڵی ریفۆرمخواز لەو پۆستانە و هەراسان كردنیان بە جیابوونەوە و جارێكی تریش بە لەبەریەك هەڵوەشانەوەی ستراكەچەری سیاسی و رێكخراوەیی و لەیەك ترازانی یەكجارەكی لەباڵەكانی تر كە لە رووی مێژوویی و سیاسیەوە دەناسرانەوە بە باڵی عەسكەرتاری و سیاسی

دووەم : ئەو  خانمە هەرزوو كاری بۆ ئەوە دەكرد بە دانانی نەوە و خزمەكانی لە كام جومگە هەستیار و كاریگەرە لە بریاردان و بەرگری كردن و یان نزیك ترە لە بوخچە زێرەكە و بودجە و دارایی یەكێتیەوە و بەم شێوەش توانی هەموو یەكێتی كۆنترۆڵ بكات و لە پەنهانەوە جێگای كەسی یەكەم بگرێتەوە و لەناخۆش ترین ئەگەردا نەهێڵێ یەكێتی بێ مام جلالی پێوە دیار بێت

سێهەم : ئەو خانمە بەوە نەوەستا كە هەموو هێزی یەكێتی كۆكردەوە لە دەستی خۆی و خزم و خێشەكانی تەواو بە ئاراستەو ئاقاری بەرژەوەندی بنەماڵەكەی بەڵكو بۆ دوا هەنگاو هەڵسا بە قۆرخكردنی پۆستە دپلۆماسی و ئاسایشی و زانیاریەكان كە تاكە گارەنتیە بۆ مانەوەی بنەماڵەكەی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراودا لە نێو ئۆقیانوسی ناسەقامگیری رۆخەكە و پاشاگەردانی لە ناو خودی یەكێتیدا بەمەش ئەو خانمە تەواوی چارەنووسی نیوەی كوردستانی خستە ناولەپی عەفریت بۆ دەیەكی داهاتوو,

لە كۆتایدا تەماشاكەن چۆن كۆمیتەی سەركردایەتی بزتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستینی خانمەكەی رابەرەكەیان دەركرد و دووریان خستەوە و كەسێكی شیاویان دۆزیەوە بۆ پۆستی كەسی یەكەم بەڵام سەیر كەن جوامێرەكانی مەكتەب سیاسی یەكێتی چۆن هەموویان سەریان نەوی كرد بۆ ژنێک كە تەنانەت نازانێت یان ناتوانێت یەك رستەی سیاسی رێكبخات و بنووسێت یان بیڵێت بۆ یەكێتی تەنها ئەوە نەبێت كە خێزانی مام جەلالە.

شرۆڤەكاری سیاسی
ئارام گەرمیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە