گەندەلیەكانى وەزارەتى خویندنى بالا باشتر بناسن
Sunday, 17/07/2011, 12:00
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە لەڕێگەى سایتە بەڕێزەكەتانەوە سەرك و ئەندامانى داواكارى گشتى لە وەزارەتى دادەوە ئاگادار بكەمەوە سەبارەت بە هەبوونى گەندەڵى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا كە ئەم گەندەڵیانەش ئەمانەى خوارەوەن:-
1. دانانى جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى بۆ بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا كە ئەمەش پێچەوانەى یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵایە وە بە پێ ى ڕێنمایى دارایى (30%) دەرماڵەى جێگرى بەڕێوەبەرى بۆ خەرج دەكرێت كە ئەمەش جۆرێكى ترە لە گەندەڵى وەزیرو وەزارەتى خوێندنى باڵا، سەڕەڕاى ئەمەش نابێت ئەمانەى كە پۆَستى بەرزیان پێ بدرێت لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بروانامەكەیان لە (ماستەر و دكتۆرا) نزم تر بێ، بەڵام ئەم جێگرە هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆریۆسە، لەبەر ئەوەى لە یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا نابێت و باس نەكراوە لە دانانى جێگر بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەكان، بەڵام وەزیرى خوێندنى باڵا بە بیانووى ئەوە دایناوە كە بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى شارەزایەكى باش نیە لە ڕاپەڕاندنى كاروبارى كارگێرى و دارایى، بۆیە كارەكانى هاوڵاتیان و فەرمانبەران بە شێوەیەكى سست و هێواش دەڕوات لە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەموو هاولاتیەك گلەیى هەیە لە تاخیر بوونى كارەكانیان لەم وەزارەتە جگە لە هەموو فەرمانبەرانی وەزارەتەكەش، بەڵام ئەمەى وەزیرى خوێندنى باڵا باسى دەكات پاساو نیە چونكە دەكرێت كەسێكى شارەزا دیارى بكات بۆ پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى، نەك كەسێكى تدریسى وەك بەرێوەبەرى گشتى ئێستا كە بەهۆى هەبوونى كێشەوە لە پۆستى ڕاگرى كۆلێجى یاسا لە زانكۆى دهۆك دەركراوە لە شارەكەى خۆى بەهۆى راسب كردنى كچى پەرێزگارى دهۆك، بەڵام وەزیرى خوێندنى باڵا سەرقاڵى خوێندكارەكانى خۆیەتى بە ئەنتەرنێت ئەوانەى كە سەرپەشتیان دەكات لە زانكۆكەى لە ووڵاتى بریتانیا بۆیە خۆى هەموو شتیچكى بەلاوە ناوە تەنها سەقاڵى كارى رۆژانەى ئەو خوێندكارانەیە لە ڕێگەى ئینەرنێتەوە هیچ ئاگادارى كارەكانى وەزارەت نیە جگە لەمەش كارەكانى وەزارەتى پەڕاوێز كردووە بەتەمایى ئەم بەڕێوەبەرە گشتیە و جێگرەیەتى بۆیە هەر واژوو كردنێك و نووسراوێك كە دەگاتە وەزارەت لەلایەن ئەم دوو بەڕێزە دەبێت چەند مانگێك بخەوێت تا وون دەبێت و یاخود چەند جارێك دووپاتى نووسراو دەكرێتەوە ئینجا هەر وەڵامى نابێت،
تخوا ئەمە كەى ڕاستە وەزیرَك لە دوو ووڵات مووچە وەربگرێت تەنها بەناویش وەزیر بێت، ئەوە نامان بینى لە كابینەى شەش بینیمان؟ ئاگادارى یەك كارى وەزارەتیش نیە بەتەماى ئەم دوو كەسە زیرەكەیە، هەربۆیە باس لەم بابەتەش دەكەم كە سەرۆكى حكومەت و وەزیرى خوێندنى باڵاو وەزیرى دارایى و سەرۆك و ئەندامانى داواكارى گشتى ئاگادار دەكەمەوە كە بابەتەكە تابیەتە بە هەریەكەیان بەپێ ى سیستەمى كارگێرى ، بابەتەكەش ئەمەى خوارەوەیە:-
2. بەڕێوەبەرى ووردبینى وەزارەتى خوێندنى باڵا ناونیشانى فەرمانبەرى ئێستایى (شارەزایە) بەڵام بە تەزوویر باش بزانن لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا لێژنەشى لەسەر دانرا بەڵام سەرۆكى لێژنە كە ئەم جێگرەى مدیر عام بوو بۆیە پێشنیارى زۆر باشى بۆ كرد لە جیاتى پێدانى سزا بەم شێوەى خوارەوە:-
أ- نووسراوى بۆ بەرز بكرێتەوە بۆ وەزارەتى دارایى و ئابوورى بەمەبەستى كردنى بە (شارەزا)؟
ب- دەركردنى فەرمانێك لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا كە بە فەرمى بكرێت بە بەڕێوەبەرى ووردبینى وەزارەت؟ كە تاوەكو ئێستا نزیكەى 2 دوو ساڵە بەڕێوەبەرە بەڵام بەبێ فەرمانى وەزارى؟ سەڕەڕاى ئەمەش ئەم ماوەیە هەر مانگێك بڕى (250.000) دوو سەدو پەنجا هەزارى بۆ خەرج كراوە تاوەكو ئێستاش بۆى خەرج دەكرێت و لە پۆستەكەى ماوەتەوە.
ئەمانە هەمووى گەندەڵى وەزارەتى خوێندنى باڵا، تەنها بەناو وەزیرەو وەزارەتەكەى بە كەسانى
نا شارەزا بەڕێوە ئەبات ئایا ئەمە كەى ڕاستە؟ بەڵام ئەگەر وەزیرى خوێندنى باڵا ئەم كێشانەى كە هەیە
لە وەزارەت چارەسەر نەكات ئەمە لە بابەتى تر شتى تر روون دەكەمەوە بە بەڵگەوەش باسیان دەكەم.
لەگەڵ ڕێزدا...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست