کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ بلێى د.بەرهەم چاوى كز بوەو كارمەندە ماندوەكانى هاتوچۆ نەبینێت ؟؟

Thursday, 10/02/2011, 12:00


نازانم بەچى وتەیەك دەس پێبكەم ! وا دیارە دكتۆر بەرهەم و ئەنجومەنى وەزیران هیچ ئاگایان لە وەزعى كوردستان نیە چونكە زۆر بە ناشیاوانە بریارى ناشیاو دەردەكەن . هەموو تاكێكى كورد دەزانێت ئەفسەران و كارمەندانى هاتوچۆ چەند ماندو دەبن لە خزمەتكردنى ئەم ولاتە و شەو و رۆزیان خستۆتە سەر یەك بۆ كەم كردنەوەى روداوەكانى هاتوچۆ و كەم كردنەوەى قوربانیانى روداوەكانى هاتوچۆ .لەوانەیە بلێن ئەوە ئەركى سەر شانتانە ! راستە ئەوە ئەركى سەر شانمانە بەلام كوا حەقى ئەو ئەركەمان؟؟؟؟ كاك دكتۆر بەرێزت ناوت بەرهەمە ئەبێت بەرهەم بدەیت بە كەسانێك كە مستەحەق بن نەك !. فەرموو سالانە بەراوردێك بكە لە نێوان قوربانیەكانى هاتوچۆ و هەموو ئەو قوربانیانەى كە لە ولات دەدرێت بزانە كامیان قوربانى زۆرە ؟  ئەگەر جەنابت ئەمانە نازانیت ئیتر ئەو هەموو راوێزكارەت بۆ چیە؟؟ وا نەزانیت دڵى كارمەندانى بەرێوەبەرایەتیەكت رازى كردوە ئەوەش بزانە دڵى هەزارەها ئەفسەر و كارمەندى هاتوچۆت لە خۆت و حكومەت تۆراندوە . ئیمە جگە لە پیشەكەى خۆمان ناتوانین هیچ ئیشێكى تر بكەین ئیتر بۆ داواى حەقى خۆمان نەكەین؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە