پەیامێك بۆ سەركردایەتى سیاسى كوردستان
Friday, 13/03/2009, 12:00
بەرێزان :
سەرۆك كۆمارى عێراق
سەرۆكى هەرێمى كوردستان
سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان
پەرلەمانتارانى هەرێم وبەغدا
وەزیرە بەرێزەكان
لایەنە سیاسیەكان
هەموولایەك ئاگادارن كەجل وبەرگى رەسەنى كوردى وەك هێماى ناساندنى نەتەوەیمان بەدرێژایى مێژوو رووبەرووى هەرەشەى نەمان بۆتەوە لەلایەن دوژمنەتەقلیدیەكانمان, وەدواى راپەرین و ئازادیش هەرەشە بەشێوازێكى تر بەردەوامە ، كەلەلایەن رۆلەكانى گەلەكەمانەوە فەرامۆش كراوە وبەرەو نەمان دەروات ، ئەم رەوشە هەڵوێستێكى سەركاردایەتى سیاسى كوردى گەرەكە بۆزیندو راگرتن وپاراستنى ئەو هێمایەى نەتەوایەتیمان.
بۆئەم مەبەستە ئێمە لەقائیمقامیەتى قەزاى چۆمان پەیامێك ((لەهەڵگۆردەوە ئاراستەى هەولێرو بەغدا دەكەین كەرۆژى (31/3) ى ئەم ساڵ كەساڵوەگەرى كۆرەوە مەزنەكەى گەلى كوردستانە بكرێتە رۆژى جل وبەرگى رەسەنى كوردى)) , داواكارین كەئەم سال َلەم رۆژەدا بەرێزان سەرۆك كۆمارو سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى حكومەت وپەرلەمان و وەزیر و پەرلەمانتارانى هەولێر وبەغدا بەجل وبەرگى رەسەنى كوردى دەوامى ئاسایى خۆیان بكەن , وەبە جل وبەرگى كوردى لەدەوامى رەسمیداپەیامێك ئاراستەى گەلى كوردستان بكەن ، بۆ ئەوەى كوردستانیان لەسەرانسەرى جیهان لەم رۆژەدا فەرمانبەرو هاووڵاتیان بەگشتى جل وبەرگى رەسەنى خۆیان بپۆشن ، بەو ئامانجەى ئەم رۆژە وەك نەریتێك بچێتە نێوكەلتورى نیشتمانیمان ، داواكارین لەپەرلەمانى كوردستان كەپێشنیارەكەمان بەهەند وەربگرێت ولەدانیشتنێكى خویدا (اقرار) ى بكات, لەگەڵ رێزماندا.
قائمقامـى قـەزاى چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست