ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان، هه‌رێمی سکۆتلاند،شاری گلاسسگۆ

Monday, 17/08/2009, 12:00


دوێنی ڕێکه‌وتی16/08/2009 ، کاتژمێر 6:30ی ئیواره‌، ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان له‌ ده‌ڤه‌ری گڵاسگۆ، کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدا، له‌ میانی کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ چه‌ندین ته‌وه‌ر و باسی گرینگ کرا، له‌ ده‌ستپێکیدا له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی سه‌ر جه‌م پێشێلکاریه‌کانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر باره‌گاکانی گۆڕان و که‌ناڵی ک ن ن له‌ هه‌ردو شاری هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆک کرد، پیرۆزبایی خۆشیان له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و گۆڕان خوازان کرد به‌ تایبه‌تی، وه‌ هه‌ر‌وه‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زنه‌، که‌ به‌ هه‌وڵ و هیلمه‌تی هه‌موو لایه‌ک ئه‌نجام درا و به‌ ده‌ستهاتوه‌، دوابه‌دوای ئه‌م باسه‌نا، ده‌سته‌ی پشتیوانی له‌ شاری گڵاسگۆ، باسیان له‌ ئه‌رک و کاراکانییان کرد له‌ ئایینده‌دا، و ئاماده‌باشی و کارکردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی ئێراق، ده‌سته‌که‌ که‌ پێکهاتبون له‌م به‌ڕێزانه‌
پشتیوان حسێن_ سه‌عید محه‌مه‌د_ هه‌ژار سادق_ شوان که‌ریم سه‌عید،. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌یاندا،ڕێژه‌یه‌کی زۆرو به‌رچاویان پێکهێنابو، هه‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا بڕیاریان دا که‌ هه‌موو مانگێک جارێک بۆ تاوتۆ کردنی سه‌رجه‌م باسه‌کان کۆببنه‌وه‌و درێژه‌ به‌ کارو چالاکیه‌کانییانی لیستی گۆڕان بده‌ن له‌ و ده‌ڤه‌ره‌دا، کۆبونه‌وه‌که‌ کاتژمێر 9:30 شه‌و به‌ کاتی له‌نده‌ن کۆتایی پێهات زۆر به‌ سه‌رکه‌وتویی،..
کـــۆمیته‌ی پشتیــــوانی له‌ لیستـــی گــــــۆڕان له‌‌ بریتانیــــــــا
بـــــــــــه‌شی راگه‌یانـــــــــــدن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە