لهئهسپێکتێکی تردا، ماڵپەڕی کوردستان ترایبون (کەی تی) بهفهرمی کرایهوه.
Tuesday, 24/05/2011, 12:00
لە هەلومەرجی ئەمڕۆی جیهاندا، کوردستان، شوێنی جوغرافیای خۆی لە جاران بەرچاوترە. جیهان، بە جۆرەها مۆدێلی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریدا تێپەڕ دەبێت. باڕوەڕمان وایە، کوردستان، لەناو ئەو تەوژمەدا شوێنی بەرچاوی خۆی هەیە. ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوسی لە ڕهوڕهوهی مێژوی ئەمڕۆی جیهاندا ئاڵوگۆڕی گەورەی بەدەست هێناوە. لەساڵی ١٨٢٨ هوه، ڕۆژنامەگەری، وەکو دەسەڵاتی چوارەم ناسراوە، (کەی تی) وەکو سایتێکی سەربەخۆ بە زمانی ئینگڵیزی پەخش دەکرێت. کەی تی دەیەوێت بە ڕاستگۆیی ئەوهەل و مەرجانەی کە بۆ کوردستان هاتۆتە پێش وەکو خۆی بگەیەنێتە بەرچاوی ئەوانەی کە خواستی چاودێری باری سیاسی و کۆمهڵایهتی و فهرههنگی کوردستان دهکهن.
ئێمه، له کەی تی، خۆمان بە لایەنگری هیچ پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی نازانین. کار و نوسین و توێژینەوەمان پەیوەستە بەو لێکۆڵینەوانە کە بەسەربەخۆیی ئەنجام دەدرێن. کارمان بۆ چەسپاندنی مافی خهڵکی کوردستانه. کاری ئێمە بۆ هێنانی ئەو مۆدێلە تازانەیە کە تێیدا پشتیوانی دەوڵەتی ناسیۆنالیستی کوردستان دەکات. کار دهکهین لهپێناوی ئهوهی که لهوێنهیهکی نوێدا، بهگرێدانهوهمان به پێشکهوتن و زانستی ئهم سهردهمهوه، فۆرمێکی نوێ بدهین به بوارهکهمان.
ڕوداوەکانی ئەم ١٠ ساڵەی ڕابوردوی کوردستان و ئێراق، بونە هۆی گۆڕینی نەخشەی سیاسی ئێراق، بە گشتی و کوردستان، بەتایبەتی. هەربۆیەشە چەندین هەلومەرجی مێژویی بۆ گەلی کورد هاتە پێش، بەڵام زۆربەی ئەو هەلومەرجانەمان لەدەست چون لەبەر نەبونی کاریگەری پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی کوردی و ڕۆژنامەگەری ئازاد.
کەی تی، وەکو دەزگایەکی ڕاگەیاندن، دەمانەوێت بەشێک بین لەو شۆڕشەی کە ئێستا لە کوردستاندا سەری هەڵداوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی دەزگاکان و دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لەباری ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە. کەی تی، باوەڕی وایە کە ڕۆژنامەگەری ئەلەکترۆنی گەورەترین کاریگەری خۆی دەبینێت لەم هەلومەرجە تازەیەی کوردستاندا.
کەی تی، ئامانجی سەرەکی داڕشتنی مێژوی ڕاستەقینەی گەلی کوردمانە تا لەو پێناوەدا بتوانین زۆرترین پشتیوانی بۆ مەسەلە ڕەواکەی بەدەست بهێنین. کەی تی، کاردەکات بۆ شیکردنەوەی ئەو مۆدێلە ئابوری و سیاسیانە کە لە جیهاندا بە سەرکەوتویی کاریان پێدەکرێت لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئابوریدا. کەی تی، دەمانەوێت کار بۆ فراوانکردنی ڕۆژنامەگەری ئەلەکترۆنی کوردی بکەین. کە لە ڕابوردودا بەو شێوەیە کاری پێنەکراوە.
کەی تی، لە کاتێکدا دروست دەبێت کە کوردستان بەهەلومەرجێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت بۆ ڕۆژنامەو میدیای سەربەخۆ و پیشەی ڕۆژنامە گەری. هەر لەبەر ئهم فاکتهره، دەمانەوێت هەرچی زیاتر کارەکانمان بە پرۆفیشیناڵانە بە ئەنجام بگەیەنین.
(دیاز) سەرۆک کۆماری پێشوی مەکسیک کاتی خۆی گوتویەتی (حەزم دەکرد خاوەنی ئەو کارگانەبومایە کە کاغەز و مرەکەب دروست دەکەن هەتا هەمویانم بسوتاندایە). هەروەها ناپلیۆن گوتویەتی (سێ ڕۆژنامە لە سەد هەزار سەرباز زیاتر دەمترسێنن).
کەواتە جێگای سەرسوڕمان نییە کە دوژمنانی ئازادی و سەربەخۆیی ڕۆژنامەگەری وەڵامی ڕۆژنامە نوسان بەو جۆرە دەدەنەوە کە ئەمڕۆ لە کوردستاندا بەدی دەکرێت.
کەی تی، دەمانەوێت ڕوداوەکان وەکو خۆیان هەڵبسەنگێنین دوور لە توانج و بریندار کردنی کهسێتی. کاری ئێمە لە پێناو دروستکردنی بناخەیەکی پتەوە لە تێگەیشتن و قبوڵ کردنی یەکتری. کەی تی، کار بۆ دروستکردنی ئەو پردە دەکات لە نێوان خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەک، پێکهاتەکانی ئەم گەلە و حکومەتی هەرێمی کوردستان. کەی تی، بەناوی دەستەی نوسەران، داواتان لێدەکەین هاوکارمان بن. یارمەتیمان بدەن بەناردنی بەرهەمەکانتان بۆ کەی تی تا بتوانین لە پێناوی بەرەو پێشخستنی کۆمەڵگای کوردی کارەکانمان ئاڕاستە بکەین.
دەستەی دامەزرێنەری کوردستان ترایبونلەندەن / بەریتانیا
٢٢/٠٥/٢٠١١
www.kurdistantribune.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست