بــەڕێـز سـەرۆكــى ئەنـجومــەنى وەزیــران ..سـكاڵا نـامـە

Sunday, 04/07/2010, 12:00


دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى ئێمە وەكو زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان ، لە سێ پارێزگاى هەرێمى كوردستان (هەولێر،سلێمانى ، دهۆك)هەتا ئێستا محرومین لە منحەى زیندانیانى سیاسى لە كاتێكدا لە سەرجەم عێراقدا بە پێ ى یاسا پێویستە ئەم یاسایە جێگیر بكرێت بۆیە ئێمە وەكو دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى چەندین ڕێپێوان و مانگرتن و یاداشت و سەردانى حیزب و حكومەتى هەرێمى كوردستانمان كردووە بۆ ئەو مافانەمان بەڵام پەرلەمان و حكومەتى هەرێم ئەو مافانە بە ئێمە ڕەوا نابینێ وە ئێوەش بەڕێزتان ئاگادارن لە كێشەى زیندانىیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان وەپێشتریش بەڕێزتانمان ئاگادار كردۆتەوە بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەكەین بەیەك پارچە سەیر دەكەن و ئەگەر زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان بەهاو چارەنوسى زیندانیانى سیاسى عێراق سەیر دەكەن ئەوا ئێمە داواكارین لە بەڕێزتان :-

1- ئەو ماف و ئیمتیازاتانەمان لە ڕێگەى عێراقەوە بۆ دابین بكەن .
2- لە بودجەى 17% هەرێمى كوردستان بە شى زیندانیانى سیاسى رابگرن .
3- بمانخەنە سەر یەكێك لە نوسینگەكانى (موێل ، كركوك ، خانەقین) .-




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە