رۆژنامەنووس (ئەحمەد عومەر زادە) بێسەرو شوێنە..

Tuesday, 17/11/2009, 12:00


بەداخەوە ماوەى زیاتر لە دوو مانگە هاورێی پیشەییمان و هاوكارمان لە گروپى رۆژنامەنووسانى سەربەخۆ ، رۆژنامەنووس ئەحمەد عومەر زادە كە بە گەشتێكى رۆژنامەوانى بەرەو رۆژهەڵاتى كوردستان كەوتە ڕێ ، بە مەبەستى ئەنجامدانى چەندین رێپۆرتاژى هونەرى و ئەدەبى لەگەلأ كەسایەتییە رووناكبیرو هونەرمەندەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان لە بەروارى 22/8/2009 گەشتەكەى ئەنجامدا ، تاوەكو ئێستا بێسەرو شوێنەو لە هیچ شوێنێك هەواڵێك و دەنگۆیەكى نییە ، بۆیە گومان دەكرێت لەلایەن هێزى دەسەڵاتدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە ، دەستى بەسەر گیرابێت .

17/11/2009
هەرێمى كوردستان /هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە