پا شا گە ردانیە كانى سەرۆكى زانكۆى سە لا حە دین
Friday, 14/01/2011, 12:00
د . توانا هەمەوەندى
كورتە مێژوویەكى زانكۆى سە لاحە دین
دواى ئەوەى زانكۆى سلێمانى خۆشەویست لە ساڵى 1968 دامەزرا كە یەكێك بوو لە داواكاریە رەواكانى سەركردایەتى كورد لە كۆتایى شەستەكان لە دانوستانەكان كە لەگەل حكومەتە یەك لە دوایەكەكانى عێراق و دواجار لەگەڵ سەركردایەتى (بكر-ێدام) واتە حیزبى بەعس , ئەم زانكۆیە نەشونماى بە خۆیەوە بینى و جێگیر بوو دواى ئەوەى كادیرێكى باشى بۆ دەهات لە رووى ئەكادیمى و كارگێریەوە . بۆیە لەكۆتایى حەفتاكان (1979-1980) سەرۆكێكى كارگێرى سەركەوتووى بۆ دامەزرێندرا ئەویش د. خە سرەو غنى شاڵى بوو كە بە لێهاتوویى و كارامەیى زانكۆكەى ئەبرد بەرێوە . بەڵام سەركردایەتى دوژمنى كورد (بەعس و ێدام) ى رەفتار فاشیست بە بریارێكى سیاسى دوژمنكارانە بۆ شارى هەولێرى گواستەوە لە ساڵى 1981 . و ناوى زانكۆى سلێمانى گۆردرا بۆ زانكۆى سە لاحە دین. و دواى راپەرینە مەزنەكەى میللەتەكەمان لە ساڵى 1991 بە هەمان نەفەسى د. خەسرەو شاڵى زانكۆكەى برد بە رێوە تا ساڵى 1994 بە رەزامەندى بەرەى كوردستانى . و لە ساوە د. خەسرەو بەرەو هەندەران (هۆلندا) رۆیشت و لەوێ نیشتەجێ بوو. بە هەر حال لە ساڵى 1992 دوو زانكۆى تر كرانەوە , زانكۆى سلێمانى و زانكۆى دهۆك , و زانكۆى سە لاحە دینیش بوو بە زانكۆى دایك.
ئیمە ومانان كە لەم زانكۆ خۆشەیستە هەموو قۆناغەكانى خۆیندنمان لە بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا تەواو كردووە هیچ كاتێك وەك ئێستا گەندەڵیمان لە زانكۆى سە لاحە دین نە بینیوە , بە تایبەتى لە سەرۆكایەتى زانكۆ . و دەتوانین گەندەڵییەكان لە م خالانەى خوارەوە كۆ بكەینەوە.
لە كۆتایى ساڵى 2003 و سەرەتاى ساڵى 2004
د. محمد ێدیق خۆشناو كرا بە سەرۆكى زانكۆى سە لاحە دین دواى لادانى د. سعدى بە رزنجى كە بە یا شێخى كۆنە (ئەمین عام) و (رفیق حزبى) ناسراوە . دامەزراندى د. محمد خۆشناو بە سەرۆكى زانكۆ جێگاى دڵخۆشى بوو , چونكە لە ناو مەحشەرى ئیمەى مامۆستا یانى زانكۆ مقۆ مقۆ لە ئارادا بوو و كە سمان بە كە سمان رازى نە بووین و پاشقۆڵمان لە یەكتر ئەگرت . ئیتر د. محمد خۆشناو كەوتە ناو چڵپاوى هەندێك لە راگرەكانى كۆلیژ كە كۆنە بەعسى و (رەفیق حزبى) بوون بەڵام بە هەر جۆرێك بێت كارەكانى ئەبرد بەرێوە هەرچەندە نالێین سەد دەر سەد خاڵى لاوازى نەبوو وەلى باش بوو , بەڵام كە كابینەى د. بەرهەم ێالح دامەزرێنرا لە ساڵى 2009 سینارێویەك دارێژرا یان دەتەوانین بلێین پیلانێك لە ئارادابوو. ئەم پیلانە (د. ئیدریس هادى) وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پێشوو لەگەل (د. ئەحمەد دزەیى) دایان رێشت . ئەویش لابردنى د. محمد ێدیق خۆشناو و دامەزراندنى ئەحمەد دزەیى لە شوێنى ئەو بە سەرۆك زانكۆ. شایانى باسە كە پەیوەندى نێوان د. ئیدریس هادى و د. محمد خۆشناو زۆر تێك چوو بوو و ئەوەى ئاگرەكەى خۆش دەكرد د. ئەحمەد دزەیى بوو. لە كاتە د. ئەحمەد دزەیى بەرێوەبەرى گشتى نێردراو پەیوەندییە رۆشنبیریەكان بوو لە وەزارەتى خۆێندنى باڵا و پەیوەندى بە د. ئیدریس زۆر بە هێز بوو و د. ئیدریس هەرچى بویستبایە د. ئەحمەد قەت نەئیەووت نا ! هەموومان د. ئەحمەد دزەیى باش ئەناسین كە بۆ بەرژەوەندى خۆى كورسى و دەسەڵات ئامادەیە هەموو شتێك بكات . هەموو ئەوانەى لە كارى ئەكادیمى وزانكۆى كاردەكەن ئەو راستیە باش ئەزانن گەر د. ئیدریس هادى و محسن دزەیى نەبوایە بە تایبەتى د. ئیدریس هادى , د. ئەحمەد دزەیى بە ژیانى خەونیشى بە وە وەنەئەدیت كە بێت بە سەرۆكى زانكۆًى سەلاحەدین . بەڵام د. د. ئەحمەد دزەیى هەولێرى ووتەنى- با هەموو رۆژەك نانەكى بخوا و هەزاریش بۆ د. ئیدریس هادى بكاتە خێر.
ئایا دەزانن ئەحمەد دزەیى یان حاجى ئەحمەد ئەنوەر دزەیى كێ یە ؟
بەڵێ ئێمە و مانانى خەڵكى سلێمانى و ئەو قوتابیانەى هاورێ ى بوون لە زانكۆى سلێمانى كۆلێژى پەروەردە بە شى كیمیا حاجى ئەحمەد دزەیى باش ئەناسین كە داوێن پیشى بووە و وە كوو قوتابى هیچ خەمى توێژینەوەو زانیارى نەبووە و بەبەردەوامى خەریكى خواردنەوەو و گاڵتە و گەپ و بووە. حاجى ئەحمەد بەمە ناسرابوو كە حەزى لە بیرەى (فریدە) بوو بەڵى هاورێەكى زۆر خۆشەویستمان لەگەڵى قوتابى بووە و ئەڵى ناومان نابوو
(ئەحمەد دۆڵكە) و ئەشیانووت بەهەزار ناڵى عەلى بە بروانامەى ئامادەیى زانستى لە (معهد معلمین) ى هەولێرى وەرگیرابوو لە ساڵى 1972 . بۆ زانین ئەم بەرێزە بە (مقعدى مكتب المعلمین المركزى) كە سەر بە حیزبى بەعس بوو وەرگیرا بە كۆلێژى پەروەردەى زانكۆى سلێمانى لە ساڵى 1979-1980. ئیمەو مانان بەڵگەمان لە لایە كە ئەم برادەرە خوێندكارێكى گەمژە و تەمەڵ بووە. و لە (اتحاد گلبە) ى كاتى بەعس كارى دەكرد دواى گواستنەوەى زانكۆ بۆ هەولێر , و هەولێرى ووتەنى بە جرە جر بە كالۆریۆسەكەى وەرگرت. لە ساڵى 1983-1984. وە لە ساڵانى 1987-1989 لە ماستەر دەیخوێند لە بەشى كیمیاى كۆلێژى پەروەردەى زانكۆى سەلاحەددین . وە لێرەوەش ئەحمەد دزەیى كرا بە مامۆستاى یاریدەدەر و كەمژەیى خۆى حەشار دابوو بە شێوازى رێزگرتن و عەشایەرتگەیى . ئەو كاتە مامۆستایەكى بەشى كیمیاى بە توانا هەبوو ناوى جاسم الگاگع بوو , د. ئەحمەد خۆى لە پەناى ئەو نابوو و ببووە (مەسینەى هەڵگرەكەى) . ئەحمەد دزەیى برادەرى كورێكى توركمانى كەركوكى بوو كە ئێستا ناسراوە بە د. نبیل عادل فخرى . ئەم د. نبیل ە پرۆفیسۆرە و لە راستیدا تەنیا پرۆفیسۆرە لە كۆلێژى پەروەردە كە (ترقیە) د . ئەحمەد دێتە لاى ئەو . ئەم پرۆفیسۆرە نبیل ە ئێستا خۆى بە كورد دادەنى وە كاتى خۆى هاورێتى كورێكى توركمانى تر دەكرد كە (رفیق حزبى) بوو و (چابگ أمنى) كۆلێژى پزیشكى بوو كە ناوى (الرفیق نوردالدین عبدالله ابراهیم) ە . خوێنەرى ئازیز , بزانن كە هاوریەكانى د. ئەحمەد دزەیى ئەم جۆرە كەسانەن . ئێستاش ئەم پرۆفیسۆرە نبیل عادل فخرى یە ش وەك ئەحمەد دزەیى چووە بۆ حەج وەریشى ئیسلامیانەى بەرداوەتەوە كە موسلمانێكى پاكە ...... بەڵام لە راستیدا گەندەڵى وەكوو خۆى نى یە چونكە توێژینەوە بۆ د. ئەحمەد دزەیى دەنووسێ و (ترقیە) ى ئەحمەد دزەیى یش هەر لاى خۆیە تى , بۆیە ساڵى دووجار ئەحمەد دزەیى لە وكاتەى كراوە بە سەرۆك زانكۆ ئەینێرێ بۆ دەرەوە بەم توێژینەوانەى كە لە تێزى قوتابیەكانى ماستەر و دكتۆرا ئەیدزێ. ئەوەش خۆى لە خۆیدا گەورەترین گەندەڵییە و لوتكەى بێ ئەخلاقیە تە لە زانیارى و زانست لە بوارى ئەكادیمى .
ئەحمەد دزەیى دوایى راپەرینى 1991
دواى راپەرین ئەحمەد دزەیى بوو بە (بریاردەرى بەشى كیمیا) و خوالێخوشبوو د . جاسم الگاگع بوو بە راگرى كۆلیژى پەروەردە . خۆى لە د. جاسم زۆر نزیك كردبووەوە لەبەر ئەوەى بەرژەوەندیەكەى ئەوەى دەخواست كە لە مامۆستاى یاریدەدەرەوە ببێ بە مامۆستا. بەڵام لە ناوەراست نەوەدەكان و لە شەرى براكوژى ئەحمەد دزەیى رێ ى هەندەرانى گرتە بەر و بەرەوە ئوسترالیا رۆیشت وەلەوێش بووە پەناهەندە و لە وێ گیرسایەوە تا ساڵى 2003 ئەوەى راستى بێت ئەحمەد دزەیى لەبەر دوو هۆ بەرەو ئوسترالیا رۆیشت. یەكەمیان بۆ چارەسەركردنى نەخۆشى (نەزۆكى) و ئەم نەخۆشیەشى بوو بە گرێ كوێرى دەروونى وەك وەزیرەكەى خۆى د. ئیدریس هادى كە (قودرەتى قادر ؟) لە لەندەن منداڵێكى بوو. دووەم هۆ ئەوە بوو كە دكتورا تەواو بكات.
دەروونناسان هێما بۆ ئەم راستیە دەبەن كە دوو جۆرە مرۆڤـــ كێشەى دەروونیان بە بەردەوامى دەبێت ە هیچ چارەشیان نیە بۆ چاگبوونەوەیان ، یەكەمیان (نەزۆك) و دووەمیان (كەمئەندام) جا بەرێز حاجى ئەحمەد ئەنوەر دزەیى دەكەوێتە خانەى یەكەمەوە . بەر لەوەش د. ئەحمەد نەخۆشى پالەپەستۆى خوێن (چغگ الدم) و شەكرەشى هەیە. ئەم جۆرە نەخۆشیانەش كە گرێ و كێشەى دەروونى دروست دەكات كاریگەریەكى یەكجار زۆرى بەسەر شێوازى كاروكارگێرى هەیە. بۆیە ئەحمەد دزەیى لە بریارداندا زۆر میزاجى یە و بەپەلە بریار دەدا وەك هەر هەرزەكارێك زوو زوو تورە دەبێت .
*ئەحمەد دزەیى دواى وەرگرتنى دكتورا وبێ ئومێدى لە منداڵ بوون و گەرانەوەى بۆ كوردستان لە ساڵى 2003 دواى بێ ئومێدى لە مندال بوون و دڵنیابوون لەوەى كە هۆى سەرەكیى خۆیەتى نەك خێزانى , ئەحمەد دزەیى دكتۆراى لە زانكۆًى سیدنى لە ئوسترالیا تەواو كرد و گەرایەوە كوردستان. كورسى و پایەو پۆست لە مێشكیا ئەخولایەوە , ئەو كاتیش د. سعدى بە رزنجى سەرۆك زانكۆ بوو بەلام هیچ پۆستێكى پێ نەدا. شێخ (رفیق) بە رزنجى خۆى پرۆفیسۆر و لە كارگێریش سەرى دەرئەچوو بۆیە ئەحمەد دزەیى بێ ئومێد بوو لە وەرگرتنى هیچ پوًستێكى گرنگ. بەلام دواى دامەزراندنى و جێگیربوونى د. محمد ێدیق خۆشناو لە سەرەتاى 2004 وەك سەرۆك زانكۆ ، د. ئەحمەد دزەیى زۆر دڵخۆش بوو كە كۆنە برادەریەتى ولە معهد المعلمین لە هەولێر بەیەكەوە بووین.
شایانى باسە كە د. محمد ێدیق بەوەفا بۆ ئەم زاتە و یەكسەر كردى بە بەرێوەبەرى پەیوەندییە ئەكادیمیەكان لە سەرۆكایەتى زانكۆ و دواتر كردى بە یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و پەیوەندییە ئە كادیمیەكان. لە راستیدا ئەم پۆستە بۆ ئەحمەد دزەیى (استحداپ) كرا كە لە هەیكەلى كارگێرى سەرۆكایەتى هیچ زانكۆیەكى هەرێمدا نەبوو. بۆیە لەم سالانەى 2004 و تا 2006 ئەحمەد دزەیى پەیوەندى لەگەل د. محمد خۆشناو زۆر باش و ماستاوى چاكى بۆ سارد ئەكردەوانێ. باوەر بكەن چایەشى لەبەر دەم دا ئەنا . راستیەك هەیە دەبێ بوترێت ئەویش ئەوەیە , چونكە ئەحمەد دزەیى دەرچووى (ئەكادیمیاى بەعس ە لە راپۆرت نووسین) جار جار راپۆرتیشى بۆ ناوچە ئەنووسى لەسەر رەفیق و هاورێ و سەرۆك زانكۆى خۆى كو گوایە دز محمد ێدیق خۆشناو پارتیەكى عەیار یەك نى یە وبرادەراتى كۆسرەت رەسوول دەكا ومەیلى یەكێتى نیشتمانى هەیە . ئەوە لە زەمانى ململانى ئەو دوو حیزبە . كۆپى ئەو راپۆرتانەمان لا هەیە كە د. ئەحمەد بۆ ناوچەى زانكۆى دەنارد.
ئەحمەد دزەیى و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى .
دواى دامەزراندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ساڵى 2006 كە لە سەرەتا بەرێز عبدالعزیز گیب بوو بە وەزیر بە وەكالەت و دواتر د. ئیدریس هادى ێالح كرا بە وەزیر د. ئەحمەد دزەیى بە راكردن خۆى هاوێشتە باوەشى جەنابى وەزیر و برادەرە بەوەفاكەى خۆى بە جێ هێشت كە هەموو ئەم هەڵوێستە باشانەى لە گەڵیا كردبوو. د. ئەحمەد دزەیى كە پسپۆرە لە (ماستاولۆجى) خۆى لە وەزیر نزیك كردەوە مێزو كورسى و چایەى بۆ ئەهێنا بەردەم بۆ بەرژەوەندى خۆى. بۆیە د. ئیدریس هادى یش پاداشتى كرد بەوەى كە گرنگترین پۆستى پێدا ئەویش بەرێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان. پیلان پیسەكانى د. ئەحمەد دژ بە د. محمد ێدیق خۆشناو هەر بەردەوام بوو بگرە بەڵكو زیتریش كاریگەرى هەبوو لەسەر لادانى د. محمد خۆشناو وەرگرتنى پۆستى سەرۆكایەتى زانكۆى سەلاحەددین كە 27/10/2010 بە نوسراوى ئەنجوومەنى وەزیران د. ئەحمەد دزەیى بوو بە سەرۆكى زانكۆ.
د. ئەحمەد ئێستاش هەر وەك كە لە وەزارەتیش بوو (2006-2009) بە پرنسیپى (محسوبیەت و منسوبیەت) كار دەكات. خەڵكى هەژار چ قوتابى بێت یان مامۆستا كارەكانیان و داواكاریەكانیان بە ئاسانى ناروا بەرێوە , و بە بەردەوامى كێشە و تەگەرەیان دەخرێتە بەردەمیانەوە. بەلام ئەگەر داواكار (قوتابى یان مامۆستا) كورە ئاغا بێت یان حزبێكى پلە بەرز بێت چ لە پارتى یان یەكێتى ئەوا بێ هیچ گرفتێك داواكاریەكانیان جێ بە جێ دەكرێت. و ئەگەر بەڵگە شتان دەوێت بەناو ونوسراو ئەو بە ڵگانەمان لایە ئامادەین بڵاوى بكەینەوە بۆ ئاشكراكردنى راستیەكان .
ئەو بە ڵگانەش هى هەردوو شوێنە (وەزارەت و سەرۆكایەتى زانكۆ).
د. ئەحمەد دزەیى و سەرۆكایەتى زانكۆى سەلاحەددین لە 2009 وە تا ئێستا .
جگە لە پرنسیپى (محسوبیەت و منسوبیەت) ئەحمەد دزەیى لە هەموو كارەكانى كارگێرى كە كردوویەتى بە پرنسیپى مافیانەى كۆمپەنى یان (ئەرباب) كار دەكات . بوًیە ئەو گروپەى كە لە وەزارەت كاریان دەكرد لەگەڵ ئەحمەد دزەیى بە گروپێكى گەندەڵ و سەختەكار ودز لە قەلەم دەدرێن . لە سەرەتادا برازاى خۆى (زانا لەگەڵ خوشكەكەى) شەوین كە سكرتێرى بوون لە وەزارەت گواستیانەوە بۆ سەرۆكایەتى زانكۆ چونكە ئەم زاتە نهێنى زۆر وباوەر بەكەس ناكات غەیرى ئەم دووە نەبێت. نموونەى زۆر زیندووى تر ئەوەیە , ئەو گەندەلانەى كە بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵاى ئێستا دەریانى كردوە لە وەزارەت یان لە پۆستەكانیان لایانى داوە و خەڵكى پاك و بەویژدانى هێنایەتە جێگایان. ئەحمەد دزەیى باوەش لەم گەندەڵە دەركراوەنە دەكاتەوە و ئەیانكات بەبەرێوەبەر لە سەرۆكایەتى زانكۆ. ئەوەش خۆى لە خۆیدا دژایەتى كردنى بەرێز پرۆفیسۆر د. دلاوەر علاو ئەدین ە .
ئەو گەندەلانەى ئەحمەد دزەیى باوەشى بۆیان كردۆتەوە ئەمانەن د. محمد عزیز مامۆستا اسامە و مامۆستا وەلى هندسە. بۆ نموونە د. محمد عزیز سعید كە لە نێو مەحشەرى مامۆستایانى كولێژى پەروەردە و لە وەزارەتیش ناسراوە بە محمد خەبیس لە (خبپ) ى عەرەبى وەرگیراوە . ئەم د. محمد عزیز ە لە هەشتاكانەوە رەفیقى د. ئەحمەد كە بەیەكەوە یەك پلەى حیزبى یان هەبوو لە زەمانى بەعس (نێیر متقدم) بووینە. ئەم زاتە محمد عزیز بەوە ناسراوە كە لە هەشتاكان لەناو پۆل بە قوتابیانى دەووت:
(هاكەزا عەلەمەتنا ئەلحیزب وەلسەورە) بەعەرەبى (هكژا علمنا الحزب و الپورە) ودواتر ئەحمەد دزەیى لە وەزارەت د. محمد عزیز سعیدى دامەزراند وەك بەرێوەبەرى نێردراوان وپاشان جێگرى بەرێوەبەرى گشتى نێردراوان. بەلام كە د.محمد عزیز سعید لە پۆستەكەى دەركرا لەبەر گەندەڵى , د. ئەحمەد دزەیى كردى بە بەرێوەبەرى پەیوەندییە ئەكادییمەكان لە سەرۆكایەتى زانكۆ. زۆر لە مامۆستایانى زانكۆى سەلاحەددین باس لەوە دەكەن كە هەر كارێكى شاندكردن یان خوێندن لە دەرەوە كە لە رێگاى بەرێوەبەرایەتى ئەكادییمەكانەوە بەرز دەكرێت بۆ وەزارەت د. محمد عزیز ئەڵێت برۆن بۆ وەزارەت , ئەم كارە ناكرێت ولاى ئێمە نى یە. ولەم ماوەى دواییەدا زۆر گرفت وكێشەى دروست كردووە بۆ پرۆژەى تواناسازى وناردنە دەرەوەى قوتابیان بۆ دەرەوەى هەرێم .
ئەحمەد دزەیى ئەمەنە زۆڵە , شەرەكە بە د. محمد عزیز ئەكات . تاكو ئێستاش چەند مامۆستایێكى زانكۆًى سەلاحەددین دەمەقاڵیان لەگەڵ ئەم زاتە كردوە چونكە داواكارى و ئیشەكانیان بەرێك وپێكى ناجى بەرێوە بە تایبەتى ئەوانەى پشتیان بە هێز نىیە لە روانگەى حیزبى یان خیڵە كى یەوە. شایانى باسە پۆستى بەرێوەبەرى پەیوەندییە ئەكادییمەكان بوً كە سانێك دەلوێت كە شارەزایى لە زمانەكانى كوردى و ئینگلیزى و عەرەبى هەبێت . ئەم برادەرە نە ئینگلیزى ونە عەرەبیش دەزانێ . لەم دوو زمانەدا نێرو مێ لێك ناكاتەوە .
گەندەڵى دووەم كە د. ئەحمەد دزەیى باوەشى بۆ كردوە دواى دەركردنى لە وەزارەت مامۆستا اسا مە گۆچ ە . كە هەموو وەزارەت دەزانى ئەم بەرێزە بەرێوەبەرى كاروبارى دارایى بوو لە وەزارەت و لە گەندەڵى و دزى شەریكى د. ئەحمەد دزەیى و د. ئیدریس هادى بووە. د. ئەحمەد دزەیى د. شوان ى بەرێوەبەرى دارایى سەرۆكایەتى زانكۆى بەلاوە ناو كردى بە فەرمانبەرو أسا مە گۆجى لە شوێنى ئەو دانا چونكە نهێنى و ئەزموونى بەیەكەوەیان هەیە لە دزى. سێیەم گەندەڵ مامۆستا وەلى كۆلیژى ئەندازیارى یە كە لەناو كەركووكیەكان ناسراوە بە وەلى قرنە . بە ماناى وەلى باڵا كورت . ئەم مامۆستا وەلى یەش لە گە ندەڵەكانى وەزارەت بوو كە بەرێوەبەرى خامەى نهێنى وەزارەتەكەى ئیدریس هادى و ئەحمەد دزەیى بوو. ئەمەش هەمدیسان كرا بە بەرێوەبەرى خامەى نهێنى لە سەرۆكایەتى زانكۆ. ئاخۆ چ نهێنیەك هەیە نێوان ئەم زاتانە ! ئەگەر د. ئەحمەد دزەیى بە پرنسیپى كاركردن بە شێوازى مافیاى كۆمپەنى و ئەرباب نەنێت بۆ پۆست ئەدات بەم زاتە گەندەل و دزانە !
لە گەندەڵییە روون و ئاشكراكانى ترى ئەحمەد دزەیى ئەوەیە هەڵوەشاندنەوەى كۆلیژى خوێندنى باڵا كە كردیە بەریەبەرایەتى سەر بە یاردەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى. ئەم كارەى كردوە بەبێ ئەوەى فەرمانى هەڵوەشاندنەوەى ئەم كۆلێژە لە وەزارەت دەربچێ. ئەم بەرێوەبەرایەتیەش لە خانوێیكى كۆنە لە پشت كۆڵێژى پەروەردە كە كەوتۆتە دەرەوەى سەرۆكایەتى زانكۆ دامەزرێنراوە موڵكى ژمارە 64/481/45 وارش كە گومان لە مولكیەتى ئەم خانووە دەكرێت ودەڵێن گوایە هى خزمێكى ئەحمەد دزەیى یان هى خۆیەتى بەڵام بە ناوى خزمێكى دزەیى خۆى كردوە.
هەر لەبەر ئەم گەندەڵیانە بوو بەرێز د. سعید سلێڤانى دەستى لە كار كێشاوە پێش چەند مانگێك لەمەر بەر وەك یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى چونكە ئەحمەد دزەیى وەك دكتاتۆرێك مامەڵە لەگەڵ یاریدەدەرەكانى دەكات . وهەر لەبەر ئەوەش بوو یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابیان د. ئیدریس هەركى كە ئەویش كۆنە بەعسى و كورد كوژ بووە , نەیوویست لە پۆستەكەى خۆى بمێنێتەوە و لەگەڵ ناو چەو د. ئاراس هەماهەنگى كرد بۆ ئەوەى لەسەرۆكایەتى زانكۆ نەمێنێت و بكرێت بە راگرى كولێژى پەروەردە بەشە زانستیەكان . وئەم كارەشى بۆ ئەنجا مدرا.
و د. ئەحمەد دزەیى زۆر بێ هێز و لاوازە و هەمیشە كرنۆش بۆ د. ئاراس خۆشناو دەبا كە بەرپرسى ناوچەى مامۆستایانى زانكۆیە . وهێز و هەیبەتى د. ئاراس زۆر زۆر لە ئەحمەد دزەیى زێترە.
لە كۆتایى پێویستە ئەوە بلیًین كە ئەحمەد دزەیى زۆر حسێب بۆ ئەو دكتورانەى كە خامەیان تیژە دەكات وزۆریش لێیان دەترسێت بە د. ئازاد حمە شریف ى كۆلیژى زمان بەشى زمانى ئینگلیزى ، د. كامەران مەنتك بەشى یاسا لە كۆلێژى یاسا و رامیارى و مامۆستا ریبَوار سیوەیلى سەرۆكى بەشى فەلسەفە لە كۆلیژى ئەدەبیات.
دەبێ ئەوەش بووترێت یەكێك لەوانەى تەگەرە و گرفت بۆ بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا دادەنێن لە پرۆژەى چاكسازى لە خوێندنى بالا و سیستەمى خوێندن لە زانكۆكان د. ئەحمەد دزەیى لە رێگاى قوتابیان و ناوچە كە هاندانى قوتابیان دەكەن بۆ ئاژاوە وتێكدانى پرۆژەى چاكسازى كە ئیمە و ما نان پشتگیرى لێ دەكەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست