لەنامەیەکی یەکیتی ئەورپا بۆ ماڵی بارزانی دەستبەجێ شێروان شیروانی ئازاد بکەن
Thursday, 07/03/2019, 13:21
پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا نامەیەکی توند ئاڕاستەی مسعود بارزانی و نێچیرڤانی بارزانی دەکات.
یەکێتی ئەوروپا بۆ بارزانی: "توندوتیژی بەرامبەر بە خەلکی کوردستان خزمەت بە کوردستان ناکات"
لەنامەکەشدا هاتووە "دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازاد بکەن."
هاوکات ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بە سەربەخۆ و خۆنەویست پێناسەدەکات وەک وەڵامێك بۆ وەلامە چەواشەکارییەکەی ڕووداو کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هەوڵی دا تۆمەتبارمان بکات بە گۆڕان بوون.
وەك لەوێنەی هاوپێچدا دەردەکەوێت، لەڕێگەی ئۆفیسی ئەندامێکی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپاوە ئاگادارکرامەوە کە بەفەرمی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا نامەیەکی ڕەخنەئامێزی ئاراستەی مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان سەرۆکی حکومەت کردووە. ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێز ڕەگەز کەمال وەک لە کۆبوونەوەکەتدا لەگەڵ ئانا گۆمێز لە رۆژی دووشەممە سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی، ئەمڕۆ نامەیەکی فەرمی ئاراستەی مسعود بارزانی و نیچیرڤان کرا.
بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
بۆ مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
دەربارەی کەیسی ڕٶژنامەنوس شێروان شێروانی چەندین ڕاپۆرتمان بەدەستگەیشتووە کە ڕەخنەگرێکی جدی پارتییە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئێوە دەستگیرکراوە لە دهۆک.
هەروەک لە راپۆرتی ڕێکخراوی CPJی جیهانیش بڵاوکراوەتەوە شێروانی بە مادەی ١٥٦ی سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە کە دەشێ زیندانی هەتاهەتایی بکرێت کە دەبوو لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە بەیاسای رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵ کردبوایە.
لەبەرواری ١ی شوبات، شیروان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی زرکا، و لە ١٣ی شوبات بۆ ئاسایشی گشتی، لەهەردوو زیندانەکەش مامەڵە نامرۆڤانە و ناتەندروستی لەگەڵدا کراوەو لەوماوەیەش ڕێگەنەدراوە کەس سەردانی بکات لەناو زیندان.
شێروان شێروانی وەك ڕۆژنامەنوسێکی لێکۆڵەر کاری کردووە بۆ ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکومی و قازانج نەویستە. ئەم ڕێکخراوە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە کوردستانی عێراق. لەڕاسیشدا ئەم ڕاپۆرتانەی شێروان کە بۆ ئەم ڕێکخراوی ئامادەکردووە لەسەر تیرۆرکردنی ئەو خەلکانەبووە کە لەدهۆک لە سالی ١٩٩١ەوە تیرۆرکراون.
سەرەڕای کاری رۆژنامەوانی شیروان چالاکوانیشە و لە ڕێکخراوی تێکۆشان کاردەکات کە ڕێکخراویکی خۆبەخشە و مۆڵەتی فەرمی هەیە لە حکومەتی هەریم.
پێویستە دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازادبکرێن، ئەمەی کراوە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و لەهەرشوێنێكیش مافەکانی مرۆڤ ڕەچاونەکرێت لەوشوێنە ئاشتی و ئارامی بەرقەرارنابێت.
توندوتیژی دژ بە دانیشتووانی کوردستان خزمەتی پرسی ئاشتەوایی و ئارامی ناکات لە کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست