بۆدیل ڤالیرۆ بەناوی ٧٩ پەرلەمانتاری چەپ و ژینگەی ئەورپا وەلامتان دەدەینەوە
Tuesday, 05/03/2019, 8:25
شاندێکی رێکخراوی 17Shubat بۆ مافەکانی مرۆڤ چاوی کەوت بە پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا خاتوو بۆدیل ڤالێرۆکەهەلبژردراوی پارتی ژینگەی سویدە بۆپەرلەمانی ئەورپا، کە پێکهاتبوون لە رەگەز کەمال هاورێکخەری رێکخراو و رەنجـدەر گراوی ئەندامی رێکخراوەکە کەتیادا باسی پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان بەگستی و کەیسی دەزگیرکراوانی بادـینان بەتایبەت باسکرا.
هەر له کۆبوونەوەکەدا خاتوو بۆدیل بەلێنی دا بەدواداچوون بکات بە هاوبەشی لەگەل دیسکی عیراق لەسەر کەیسی زیندانی کراوان و پێشلکاریەکان هەروەها لەجەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بەلیژنەی مافی مروڤی یەکیتی ئەورپا دەکا و وە بەفەرمی وەلامی نامەی رێکخراوی 17 شوبات بەناوی ٧٩ ئەندام پەرلەمانی چەپ و ژینگە لەپەرلەمانی ئەورپا بداتەوە .
هاوکات لە لێدوانێکی ڤیدیۆیی تایبەت بە مالپەری 17 شوبات داوای دەسبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان دەکات و داوا لەدەسهەلاتدارانی پارتی دەکات رێز لە ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربرین بگرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست