دەستگیرکردنی گەنجانی بادینان دەبیتە دیباتیکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی سوێد
Friday, 22/02/2019, 7:32
دانیشتنەکەی پەرلەمان لەمیدیا و کەنالیکی راستەوخوی سوید پەخش دەکرێ
پەرلەمانتاری پارتی چەپ ئامینە کاکە باوە لەنامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی سويد مارگوت وولستروم داوای هەلویستی یەکیتی ئەورپا و سوید دەکا لەسەر ئەوهەموو پیشیلکاری وتاوانانەی دەولەتی تورکیا لەبوردومانکردنی گوند و خەلکی سڤیلی باشوری کوردستان کەتائیستا بەدەیان گوند و هاولاتی سڤیلی شەهید کردوە وەلەداخوازیەکی تریشیدا داوا دەکا کەهەلویستی یەکیتی ئەورپا بەگشتی و سوید بەتایبەتی چیە سەبارەت بەدەستگیرکردنی ئەو هەموو چالاکوانانەی دەڤەری بادینان کەهەولیان داوە تەنیا خۆپیشاندانیک بکەن کەچی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاسای ١٥٦ رژیمی بەعس و سەدام حوسین تومەتباری کردون وەک ناپاک نیشتمانی
شایەنی باسە ئامینە کاکە باوە روژی دوشەمەی رابردوو نامەکەی داوەتە وەزیری دەرەوەی سوید و دەبیت لەماوەی ٢ هەفتەدا وەزیری دەرەوەی سويد بیتە پەرلەمان ووەلامی ئامینە بداتەوە و دواتر دیباتیکی جەند دەقیقەیی لەپەرلەمان لەنێوان ئامینە ووەزیری دەرەوەرودادا و وەزیری دەرەوەی سوید دەبیت هەولەکانی خۆیان لەسەر ئەو دۆسیەی زیندانە سیاسیەکانی بادینان و هەولەکانیان لەگەل حکومەتی هەریم باس بکا و کۆی ئەوانەش لەمیدیا یسوید کەنالیکی راستەوخوی تیڤی پەخش دەکرێ و بەدوکۆمینتیش دەکرێ کەجاوەروان دەکری دۆسیەی زۆرلەتیرورە سیاسیەکان و پیشیلکاریە مەترسیەکانی پارتی ویەکیتی لەم دیباتە باسبکرێ بەتایبەتی کەئایمینە لەنیو نامەکەیدا ئاماژەی بەتیروری شەهید سەردەشت و کاوە گەرمیانی وەک نمونە کردوە
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جارە پیشیلکاریە مەترسیەکانی پارتی ویەکیتی ببیتە دیباتیکی نیوان پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی وولاتیکی ئەورپی کەهەموو وەلامیەکانێشی بەناوی یەکیتی ئەورپاش دەبێ و بەدۆکۆمینتیش دەکرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست