هەموو شتیک سەبارەت یە هێرشکردنە سەر سەباحى عەلى قارەمان لە زارى خۆیەوە
Tuesday, 27/03/2018, 17:43
سازدانى جەزا ئەحمەد فارس
سەباحى عەلى قارەمان گەنجێکى رەخنەگرو دەنگێکى نارازى لەهەرێمێکى خەرق بوو لەگەندەڵیی و قەیراناویدا لەبرى چەک بەقەڵەمەکەى عەرشى دەسەلات دەهەژێنێت، سەباح پیاوێکى بالا کورتى بەجەستە لاوازە بە ڵام رۆحێکى یاخى و خوێنێکى گەرم لەناو دەمارەکانیدا قۆڵپدەدات بۆ بە گژدا چونەوەى عەقڵیەتى خێڵ و بە بنەماڵەکردنى پارتە سیاسیەکان .
سەباح لەخێزانێکى جوتیارى گەرمیانى لەدایک بووە کە بنەماڵەکەى دژى عەقڵیەتى دەرەبەگ و ئاغا زەمەنێک خەباتیان کردووە و رۆڵیان هەبوەە لە بەگژداچوونەوەى سیاسەتەکانى بەعس و بە شێک بوون لە و شۆرشانەى دژى ریژێمە یەک لەدوایەکەکانى عێراق کراوە.
سەباح لە 2006 ەوە لە کوردستانپۆست دەنوسێت ئەو دەڵێت "من شانازى بە کوردستانپۆستەوە دەکەم کوردستانپۆست منى گەیاندە ئەم سەباح عەلى قارەمانەى کە هەم". وە ماوەیەک وەک چالاکوانێکى کۆمەڵگەى مەدەنى لە رێکخراوى چاک راوى ئەنفالچى و بەعسیەکانى دەکرد لەگەڵ هاورێکانى بۆ ئەوەى بەسزایان بگەینێت لەرێگەى دادگاوە.
لە رۆژى شەممە24/3/2018 کاتژمێر 11،45 خولەک بەکاتى کوردستان سەباح لەبەردەم بارەگاى سەرەکى گۆران لەناو گردى زەرگەتە دەدرێتە بەرشەق و زلە لەلایەن بەرپرسێکى باڵاى گۆرانەوە لەگەڵ چەندین پاسەوان و خەڵکى بەڵتەچى ، ماڵپەرى 17 شوبات بەباشى زانى لە رێگەى سەباح خۆیەوە تەواى راستى ئەم چیرۆکەبزانێت.
ماڵپەرى 17 شوبات: کاتێک کە کەبیستمان لە لەناو گردى زەرگە هێرشکراوەتە سەرت توشى شۆک بووین چونکە گۆران بە بزووتنەوەى پشتگیرى کردن لە دەنگە نارازیەکان و رۆژنامە نوسان ناسراوە هۆکارى سەرەکى هێرشکرنە سەر بەرێزتان چى بوو؟
سەباحى عەلى قارەمان:کاتێک کە من هەستم کرد خەڵکانێک لە پێناو بەرژەوەندى خۆیان و لە پێناو وەرگرتنى پۆست و بوون بە وەزیرو ئەندام پەرلەمان خەرێکن بزووتنەوەى گۆران بەرەو ئەوە ئاراستە دەکەن کە ببێت بە بزووتنەوەیەکى بنەمالە بۆیە دەستم کرد بە رەحنە گرتن لەو عەقلیەتە و پێم وابوو ئەمە دژى بنەما و پرەنسیپەکانى خوالێخۆشبوو(نەوشیروان مستەفایە) کە دامەزرێنەرى ئەم بزووتنەوەیە .
کەبۆم دەرکەوێت خەڵکانێک هەیە باسى بەبنەمالەى پارتەکانى تر دەکەن بەڵام خۆشیان کار بۆ بەبنەمالەکردنى گۆران دەکەن ،بەو زمانە نوسینەى خۆم کە زمانێکى زبرە کە پێشتر رەخنەم لەکاک نەوشیروان گرتوە پێى دەستم کرد بە رەخنەگرتن لێیان.
ماڵپەرى 17 شوبات: کەواتە هۆکارى سەرەکى هێرشکردنە سەر تۆ پەیوەندى بەو رەخنانەوە هەبووە کە تۆ لەگۆڕانت گرتووە ؟.
سەباحى عەلى قارەمان:بەڵى پەیوەندى بەو رەخنانەوە هەبووە کە من لە دۆخى ئێستاى گۆرانم گرتووە واتە گۆرانى دواى کاک نەوشیروان ، من باوەرم بەوەیە کە هەر حیزبێک بەرەو بنەماڵەى و (توراسى سیاسى) بچێت و بەرەوە ئەوەبروات کە خێزانێک کۆنترۆلى بکەن ئەو حیزبە کۆتاى خۆى رادەگەیەنێت .
گۆران دژى پرەنسیپەکانى نەوشیروان مستەفایە کە 50 ساڵ تەمەنى خۆى بۆ تەرخانکرد کە دژى حوکمى بنەمالەو خێڵ بووە.
ماڵپەرى 17 شوبات: واتە تۆ گەشتویتەتە ئەو قەناعەتەى کە گۆران بەرەو ئەوە بچێت کە ببێت بە حیزبێکى بنەماڵە ؟
سەباحى عەلى قارەمان:سەرەتاى هەندێک هەنگاو وا دەستى پێکردوە کەبەو ئاراستەدا بروات و لێدانى منیش لەسەر ئەوە بووە کە من دژى ئەو عەقڵیەتە وەستاومەتەوە.
بەداخەوە خەڵکانێک هەیە ئەوەیان قبولە بەڵام من وەک خودى خۆم ئەمەم قبول نیە چونکە دژى پرەنسیپەکانى 50 سالى خەباتى کاک نەوشیروان مستەفایە کە کارى لە سەر کردووە هەم لەناو یەکێتى و هەم لەناو گۆراندا ، وە 14 ساڵ پێش ئێستا نامەیەکى 7 خالى لەسەر ئەم بابەتە داوە بە جەلال تالەبانى لەگەڵ هاورێکانى لە باڵى ریفۆرم کە نابێت یەکێتى ببێت بە حیزبى بنەمالە لەوى نەیتوانى ئەمە جێبەجێبکات بۆیە گۆرانى دروستکرد و لە پێناو فراوانکردنى مەوداى ئازادى و هەوەها دروکەوتنەوە لە عەقلیەتى بنەمالەى.
ماڵپەرى 17 شوبات: دەمانەوێت بزانین کێبوون ئەو کەسانەى کە هێرشیان کردە سەر تۆ ؟
سەباحى عەلى قارەمان:پێم وابێت 11،45 خولەک بوو من لە گەڵ ئاواتى شیخ جەناب وەستابووم ئەو پرسیارى لێکردن کە دەنگوو باس چیە؟
من ووتم بارودۆخى کورد بە شێوەیەکى گشتى خراپە وە پارتەکان هیچ شتێکیان پێنیە بۆ خەڵک، لەم قسانەدا بووم سەرکەوتى کوبە هات یەکسەر رووى کردە من و ووتى تۆ بەناوى کارى رۆژنامە نوسیوە سوکایەتى و جنێوت داوە بە کورى کاک نەوشیروان مستەفا منیش ووتم ئەمە چى پەیوەندییەکى بە تۆوە هەیە ؟
ئەویش ووتى بەڵى پەیوەندى بەمنەوە هەیە و لەم گردە بەشەق دەرت دەکەم و منیش پێم ووت تۆ چیت دەوێت لەمن؟
کەوام ووت یەک زللەى لێدام دیار بوو پێشتر بەرنامەیان بۆ دارشتبوو هەر لەگەڵ زللەکەى ئەوا یادەى رەفیق و دوو لە پاسەوانەکانى بەشەق و زللە بەربوونەمن.
و خۆشى دەستیکرد بە خۆراوەشاندن وجنیو دان بەمن، یەکەم زللە سەرکەوت کە لەمنیدا من ووڕ بووم و دواتر چەند کەسێکى تر هەڵیان کوتایە سەرم، باشبوو 3 کەس لەوێدا وەستا بوون ئەو 3 کەسە منیان لە ژێر دەستیان دەرهێنا.
ماڵپەرى 17 شوبات: باشە کێ لەوێ بوو ئەو کاتەى کە هێرش کرایە سەرتۆ؟
سەباحى عەلى قارەمان:دەڵێن هەڤاڵ ئە بوبەکر لەوێ بووە،کە ئاواتى شێخ جەنابم بینى هەڤاڵ لەو نزیکانەبوو بەڵام کە زلەکەى لێدام سوراندمى ئیتر نازانم کێى ترى لێبوە.
ماڵپەرى 17 شوبات: ئایە تۆ هیچ کێشەیەکى تایبەتیت لەگەڵ ئەو کەسانە هەیە کە هێرشیان کردە سەرت؟
سەباحى عەلى قارەمان:من کێشەم لەگەڵ هیچ کەسێک نیە ئەو هێرشەى کرایە سەرم پەیوەندى بە نوسینەکانمەوە هەیە وە من پێم وایە ئەمە حەملەیەکى بەرنامە بۆ دارێژراوە پێشتر ئەکاونت و پەیجیان بەناوى منەوە کردەوە لەوێوە جگە لەوەى سوکایەتیان بەخۆم کرد چەندین کارى خراپى تریشیان کرد
وە هەندێک کەس ئەو نامەى بنەماڵەى فەرهاد پیر باڵ نوسی بووى کردبوویان بە نامەى بنەماڵەى من کە گوایە توشى تلیاک کێشان بووم لە سەر جادەکەوتووم .
ماڵپەرى 17 شوبات: کەواتە هێرشێک لە سەر تۆ هەیە وە ئەو کەسانەشى ئەم هێرشانەیان دەست پێکردووە ناسراون؟
سەباحى عەلى قارەمان: بەڵى،ئەو کەسانەى کەپەیجیان هەیە لەناو گۆراندا ناسراون و ئەمان کار لە سەر ئەوە دەکەن کە ئەو کێشەى من هەمە لەگەڵ بە بنەماڵە کردنى گۆران بە کەسى بکرێت من کێشەى کۆمەڵایەتم نەک لەگەڵ گۆران لەگەڵ یەکێتى و پارتیش نیە.
کێشەم لەگەڵ عەقڵیەتى حکومرانییە بەداخەوە بەشێک لەناو گۆراندا بە ماستە رو دکتۆراوە هەموو بێرێزیەک قبوڵ دەکەن و خەرێکى ماست و کردنن لە پێناو پۆست و دەسەلات.
لەناو یەکێتى و پارتى ئەگەر کەسێک دەنگى نارازى بێت سیناریۆیەکى بۆ دروست دەکەن و دەیگرن هەمان شت هەیە لەناو گۆرانیش بەڵام بەشێوەى جیاواز.
دەمەوێت باسى ئەوەشت بۆ بکەم من پێکەنینم بە سەرکەوتى کوبە دێت کە لە دەنگى ئەمریکا دەڵێت من لێى بدەم واى لێدەدەم وادیارە ئەو بەنیازە فیشەکێکمان پێوە بنێت ئەو لێدانەى پێ هیچ نیە .
ئەو دوو جار ترسنۆکە، من چەکم پێنیە تاوەکو شەرە فیشەکى لەگەڵ بکەم وەعەیب نیە بلێم من کابرایەکم قاچم عەمەلیاتە وە جەستەییەن لاوازم.
ئەو ترسنۆکە جارێک کە هێرشى کردە سەر من وە جارێکیش کە ئینکارى لەو کارە دەکات.
ماڵپەرى 17 شوبات: تۆ کاتێک لێدوانت بۆ میدیا کان دەدا ووتت کە من سکاڵاى یاساى تۆمار ناکەم هۆکەى چییە؟
سەباحى عەلى قارەمان: دیارە من 19/10/2010 هەوڵى تیرۆر کردنم درا کەسەکانم ناسیەوە شکاتم لە یەکێکیان کرد دواى 16 رۆژ دادگا هیچى نەکرد تاوەکو ئەمینستى ئینتەر ناشیۆناڵ نامەیەکیان بۆ سەرۆکى حکومەت نارد کە بەرهەم سالح بوو دواتر بۆیەک رۆژ دەستگیر کرا ئەو کەسەى کە دەیویست من تیرۆر بکات.
وەپاشان هەندێک کەس هاتن سوێندیان بۆ خوارد و ئازاد کرا و ئەوکەسەى ویستى تیرۆرم بکات شکاتى لەمن کرد دواتر دادوەرەکە بەمنى ووت ئەو قسانەى کە تۆ دەیکەیت 50 ساڵى تر خەڵک لێى تێدەگات من ئەزانم چیکراوە بەرامبەرت بەڵام ناتوانم بریاربدەم.
دادگاکان ناتوانن ماف بۆ خاوەن ماف بگیرنەو وە زۆر جار دادوەرەکان توشى هەرەشە دەبن نمونە حاکم هاوژین لە کفرى دادوەر بوو کاتێک دوو ئەنفال چى دەستگیر کرد هەرەشەى لێکرا ناچار کرا کوردستان بە جێبێڵێت و دادوەرەکانیش قوربانى ئەم جۆرە حکومرانیەن.
ماڵپەرى 17 شوبات: تائێستا گۆران بێدەنگە بە شێوەیەکى فەرمى هیچ لێدوانێکمان نەبیستووە هۆکارەکەى چیە؟
سەباحى عەلى قارەمان: دیارە دووە جۆر کەسایەتى لەناو گۆراندا هەیە جۆرێک کە داوایان کردووە کە دەبێت لێکۆلینەوە لە هێرشکردنە سەر من بکرێت جۆرێکى تر کە بیدەنگن و بەدواى پۆست و دەسەلاتەوەن .بەداخەوە چەندین تۆمەتیان بۆ من دروست کرد دەمێک دەڵین من پیاوى کۆسرەتم دەمێک دەڵێن پیاوى پاراستنم ئەگەر من پیاوى کۆسرەت یان پاراستن بوومایە ئەوە کەس نەیدەوێرا یەک قسە بەرامبەرم بکات چى جاى پەلامارم بدەن.
نمونەى محەمەد حاجى کەدەنگى کاک نەوشیروانى تۆمار کرد بایەک گۆرانخواز بتوانێن بە سەرکەوتى کوبەشەوە سەیرى ناوچاوى بکات ئەگەر پیاوى ئەم دەسەڵاتە بووینایە ئەوە کەس نەبوو بتوانى هیچمان بەرامبەر بکات.
بێدەنگیەکى زۆر ترسناک هەیە وە پاساو هێنانەوە هەیە وەک چۆن پارتى رۆژنامە نوس تیرۆر دەکات پاساو و دەهێننەوەئەمانیش وادەکەن، لێدانى من لەکاتێکدا کە knn رۆژنامە نوسێ لە شەقام لێى دەدرێت دەیکەن بە هەرا ، کەچى لەگردەکە هێرش دەکرێتە سەر من یەک وورتەى لێوە نایەت بەیانى بەچى روویەکەوە بەیان نامە دەردەکەن بەرامبەر رۆژنامە نوسێک ئەگەر لێى بدرێت.
ماڵپەرى 17 شوبات: لەمێژووى گۆراندا کە لە 2009 دروستبووە ئەمە یەکەم جارە رۆژنامەنوس لێبدرێت؟
سەباحى عەلى قارەمان:راستە ئەمە یەکەمجارە بەرامبەر بە رۆژنامە نوس ئەمە بکرێت بەڵام بەرامبەر بەخەڵکى تر ئەمە کراوە .
ماڵپەرى 17 شوبات:ئایە ئەگەر کاک نەوشیروان بمایە ئەمە روى دەدا؟
سەباحى عەلى قارەمان:دەمەوێت شتێکت بۆ باس بکەم کاتێک کە بۆ جارى دووەم تاڵەبانى خۆى هەڵبژارد بۆ بوون بە سەرۆک کۆمارى عێراق لە پەر لەمانى عێراق نەیتوانى دەنگى پیوێست بێنێت لەیەکەم هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار بۆیە جارێکى تردەنگدان کرایەوە وە گۆران دەنگى پێدا من چووم بۆلاى کاک نەوشیروان تورە بووم ووتم تۆ خیانەتت کردووە لەدەنگدەران بۆ دەنگتان بەتالەبانى داوە ئەو پێکەنى و هیچى نەوت من بە تورە بوونەوە رۆشتمەوە بۆ کفرى .
دواى مانگێک کوردۆ قاسمى نارد بە شوێنما وەهەر لە وشوێنەى کە تورە بوم مام رۆستەم لەوى َ بوو ووتى وەرە غایب با بچین بۆ لاى کاک نەوشیروان،کاتێک کاک نەوشیروان کە منى بینى هەستا سەر پێو دەستێکى هێنا بە سەرماو سەرى ماچ کردم ووتى من پیاوى ئازام خۆش دەوێت رقم لە خەڵکى ماستاو چیە و تۆ نیوە رۆ لەمالى من میوانیت.
بیستمەوە لەوکاتەدا کە من تورە بوو بووم لەکاک نەوشیروان کۆمەڵێک خەڵکى گۆران ووتبوویان لە سەباح دەدەین ئەویش ووتبوى ئەوەى پەنجە بە سەباحەوە بدات وەک ئەوەوایە لە نەوشیروان مستەفاى دابێت ئەو جنێوى خۆ بەمن داوە بە ئێوەى نەداوە.
ماڵپەرى 17 شوبات: ئێمە هیچ شتێکمان نەماوە ئەگەر تۆ پەیامێکت مابێت فەرموو؟
سەباحى عەلى قارەمان:داوا لەخەڵکدەکەم کە بەدواى راستیدا برۆن دواى سیناریۆکان نەکەون ئەمانەى هێرشیان کردە سەر من پێشتر لە دەزگا ئەمنیە کان بوون و سیناریۆیان بۆ چەندین خەڵک دروستکرووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست