هیرشی تورکیا بۆسەر عەفرین و کەیسی ١١ گەنجەکەی دەربەندیخان دەبیتە گفت‌وگوی وەزارەتی دەرەوەی سوید
Sunday, 21/01/2018, 0:10
ڕۆژی هه‌ینی ١٩ ی ژانیوه‌ری، وه‌فدێكی گروپی ١٧ ی شوبات سه‌ردانی، به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدیان كرد، كه له‌لایەن ئۆسكا شیلته‌ر به‌رپرسی به‌شه‌كه پێشوازییان لێكرا. له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، باس له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كرا كه یه‌كه‌میان بریتی‌بوو له هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و ته‌وه‌ری دووه‌میش بریتی‌بوو له دادگاییكردنی ١١ گه‌نج به بڕگه‌ی ١٥٦ ی قانونی سزادانی عێڕاق له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه سزای له‌سێداره‌دانه.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، وه‌فده‌كه باسی له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه و ئه‌گه‌ری هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌كه كرد، كه له‌وانه‌یه شه‌ره‌كه ته‌نیا به‌و ناوچه‌یه‌وه سنوردارنهمێنێت و ناوچه‌كانی تریش بگرێته‌وه و هه‌تا ببێته هۆی گوڕپێدانی شه‌ڕ له‌ناو توركیاشدا. وه‌فده‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌لانی سوریا به‌گشتی و گه‌لی كورد له‌وێ ماوه‌ی چه‌ندساڵه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی سوریا و داعش توشی نه‌هامه‌تی گه‌وره‌بوونه‌ته‌وه و ئیتر ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ جێبهجهكردنی بڕیار ٢٢٥٤ ی ئه‌نجومه‌نی ئسایشی نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانبكات كه ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا به‌گشتی ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له وهكرا كه ده‌وڵه‌تی توركیا هیچ پاساوێكی جێگه‌ی باوه‌ڕی نیه كه هێرشبكاته سه‌ر ئه‌وناوچه‌یه و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانی شه‌ڕ دژی تیرۆر، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا پێكنه‌هێناوه و بیانوه‌كانی توركیا لاوازن و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌وڕاستیه ده‌بینێت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كه به‌شاهیدی چه‌ندان چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ڕۆژنامه‌نوسان، ئه‌و مۆدێلی حوكمڕانیه‌ی كانتۆنه‌كان، مۆدهلێكه كه هه‌موو پێكهاته ئه‌تنیكی و دینیه‌كانی هه‌رێمه‌كه تیایدا به‌شدارن و له كاتێكدا له توركیادا ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ژنانا به‌قانون ده‌كرێت و له عێڕاقدا قانونی به‌شودانی منداڵان گفتووگۆی له‌سه‌رده‌كرێت، له كانتۆنه‌كاندا ئه‌و قانونانه‌ی سوریا كه مافه‌كانی ژنان پێشێلده‌كه‌ن كاریانپێناكرێت و ژنان له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایتی سیاسی، ئیداری و عه‌سكه‌ریشدا، ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه. ئه‌وه‌ش ده‌كرێت و وه‌كو هه‌نگاوێك بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌یربكرێت.
وه‌فده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، له كاتێكدا ڕژێمی سوریا توانای پاراستنی هاوڵاتیانی خۆی نه‌بێت، پێویسته جارێكی تر پڕه‌نسیپی (Responsibility to Protection-R2P) ی ساڵی ٢٠٠٥ ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكه‌وێته‌وه ڕۆژه‌ڤ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، بگرێته ئه‌ستۆ.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌كرا كه ده‌وڵه‌تی سوید وه‌ك وه‌ڵاتێك كه (١) په‌یوه‌ندی سیاسیی و ئابوریی باشی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه، (٢) ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ره له یه‌كێتی ئه‌وروپادا و (٣) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و له ئێستاشدا سه‌رۆكایه‌تیی ئهنجومهنهكهدهكات، ده‌توانێت كاریگه‌ری باشی هه‌بێت له وه‌ستاندنی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.
له ته‌وه‌ری دووه‌می گفتوگۆكاندا، باس له‌وه‌كرا كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا، ١١ گه‌نج كه له‌ناویاندا یهكێككیان،مولەتی هەمیشەیی سویدی هه‌یه، له گرتهڤدیۆیهكدا شه‌ڕی چه‌كداریان به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌ريم ڕاگه‌یاندوه و دوای ماوهیهكێی كورت، كه هیچ ڕوبهڕوبونهوهیێكی چه‌كداریان له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا نه‌بووه و نه‌كه‌وتوونه‌ته هیچ شه‌ڕێكه‌وه، پەشیمانبونهتهوه و له ڕێگه‌ی كه‌سوكاریانه‌وه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، كه به‌ڵێنی لێبوردنیان پێدراوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كان به ماددهیێكی قانونی(١٥٦) سه‌رده‌می به‌عس دادگاییدهكرێن كه سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا كه یاخیبوونی ئه‌و ١١ گه‌نجانه به‌و شێوه‌یه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت گه‌نجان نائومێدن له‌و ده‌سته‌ڵاته و باوه‌ڕیان به بانگه‌شه‌كانی چاكسازی و حوكمێكی باشتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودوو حیزبه نیه. هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرتهڤیدیۆییهش ده‌ریده‌خات كه ئه‌وه ته‌نیا كاردانه‌وه‌یه‌كی عاتیفیانه بووه و پلانێكی پێشوه‌ختیان نه‌بووه. بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تی سوید، كه دژی حوكمی له‌سێداره‌دانه، په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كاربێنێت بۆ ڕاگرتنی حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و ١١ گه‌نجه.
سه‌رۆكی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شیڵتهریش، سوپاسی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی كرد و تێبینیه‌كانی بهگرینگبینی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان ناخوازن هه‌رێمه‌كه جارێكی‌تر بكه‌وێته‌وه ناو ڕه‌وشی شه‌ڕه‌وه و ئه‌وان له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه، هه‌وڵی جدیی ده‌ده‌ن، به‌ر به‌و ئهگهرهبگیرێت.
له‌باره‌ی كه‌یسی ١١ گه‌نجه‌كه‌ش، به‌ڵێنیاندا كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی عێڕاق قسەبكهن کەئەوان بەهیج شیوەیەک لەبەرامبەر سزای لەسیدارەدان بیدەنگ نابن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست