کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیداریك له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌سه‌ر ره‌وشی مه‌ترسیداری كوردستان

Saturday, 23/12/2017, 3:26


ئیمەلە گروپی ۱۷ی شوبات په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامان  له‌ گەل په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ نوێنه‌ره‌رانی و په‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌ سیاسه‌یه‌کان و په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سوید .

بۆیە دوای روداوه‌خوێناویه‌كانی ئه‌و چه‌ند روژه‌ی رابردوی كوردستان داوای دیدارمان كرد به‌ خۆشحالیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٢٤ كاتژمیردا دیداریان بۆریكخستین و روژی ٢١ی دیسمبه‌ر سه‌ردانمان كردن و له‌لایه‌ن به‌رپرسی به‌شی ێراق له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پیشوازی كراین ،  گفتوگوکانیشتایبه‌ت بوو به‌و باردۆخه‌ی ئێستایی کوردستان بۆ وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی سوید، 
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی سویمان ئاگادار کرده‌وه‌ له‌و باردۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رچاوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستامان بۆ ڕونکرده‌وه‌ که‌ چۆن ده‌ستی پێکرد و هۆکاری ئەوەیە ئه‌و دەسەلاتە هیج ئالۆگوریک لەژیانی سیاسی و ئیداری ناکات بەپیجەوانەوە روژ لەدوای روژ تاوان وتالانی و پیشیلی مافی خەلک زیاتر دەکات

تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتمان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆ ناردون و بەوینەش لەدانیشتنەکە بۆباسکردن کەجیەو جون کوردستانیان کردوتە سەربازگەیەکی گەورە و خۆپیشاندەران دەگرنو دەکوژن بەرادەیەک بەسەدان کەسیان لەهەموو شارو شاروجکەیەک دەستگیرکردوە و ٢٠٠ بریندار  و ٦ شەهید  هەیە و كه‌به‌به‌رده‌وام شه‌وان به‌سه‌رمالاندا داده‌ده‌ن 

ئێمه‌ داوامان لێ کردن سوید ده‌بێت کاریگه‌ری له‌ سه‌ر به‌ره‌و پێش چوونی کوردستان هه‌بێت وه‌ک وڵات، وه‌چی تر باوه‌ڕ به‌ درۆی نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایی هه‌رێمی کوردستان له‌سوید نه‌که‌ن و چونکە هیچ پاساوێک نیه‌ بۆ کوشتنی هاوڵاتیان.

داخستنی که‌ناڵی ئێن ئارتی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌که‌ و فڕاندنی هۆکاری شاسوار ئه‌بدول واحید و زیندانی کردنی ڕابوون مه‌عرف و سەرکەوت شەمسەدینمان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ .

پشیینزا و داواما ن کر د ەکابگهیشتی نوینەرایەتی هەريم لەسوید بکەن لە ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌روپاوه‌ بڕیاری تایبه‌ت بده‌ن به‌و چه‌کانه‌ی که‌ لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌ دروان به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی، نابێت به‌رانبه‌ری هاوڵاتیان و له‌ شه‌ڕی ناخۆدا به‌کار بهێنن.

به‌شێک له‌ پێشنیاره‌کانی ئێمه‌و وه‌ڵامه‌کانی ئه‌وان به‌ نهێنی ده‌مێنێته‌وه‌. وه‌دلنیای هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌دوای كۆتایی سه‌ری سال ئه‌و دۆسیه‌یه‌ گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین و ئاستی دیداره‌كانمان به‌رفراوانتر ده‌بیت 
 گروپی ١٧ شوبات 
  ٢٠١٧\١٢\٢٢


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە