چۆن ئەردەڵان به‌كری هونەرمەند و پێشمەرگە ژەهرخوارد کرا؟
Thursday, 22/06/2017, 0:34
چه‌ند سه‌رقه‌ڵه‌مێک له ژیانی شه‌هید ئەردەڵان به‌كر!
ئەردەڵان له‌ساڵی ١٩٦٧ له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك دەبێت و خوێندنی سه‌ره‌تایی له ساڵی ١٩٧٣ و ناوه‌ندی له‌شاری هه‌ولێر ته‌واو ده‌كات، له‌ته‌مه‌نێكی زۆر گه‌نجدا (17 ساڵ ) 1985، هه‌ستی نیشتمانی ده‌یجوڵێنێ ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی یەکێتی نیشتمانی كوردستان له تیپی ٨٥ به‌رانه‌تی و لای شه‌هید مه‌لا سلیمان …
له راپەڕینی 1991 دا شه‌هید ئەردەڵان به‌كر رۆڵێکی گرنگ له دروستكردنی شانه چەکداره‌كانی یەکێتی ده‌بینێ به‌تایبه‌تی له گەڕەکه‌كانی خانه‌قا و ته‌عجیل عاره‌بان و گردكه‌ند …. بۆیه له رزگاركردنی شاری هه‌ولێر و كه‌ركوكدا به‌شداری ده‌كات …
دوو چالاكی و هەڵوێستی شه‌هید ئەردەڵان دەبێت باس بكه‌ین
له دووه‌م رۆژی رزگاركردنی هه‌ولێردا هه‌واڵێك بڵاوبۆوه كه‌به‌رازیلێکی سور ته‌قه له‌خەڵکی هه‌ولێر ده‌كات بۆیه شه‌هید ئەردەڵانیش وه‌ك سه‌دان كه‌سی تر به‌دواداچون ده‌كات و كه‌مین له‌نزیك خانه‌قا داده‌نیت، سه‌یاره‌كی به‌رازیلی سور راده‌گرێ ومامه‌ند قه‌شقه‌ی ئامر مه‌فره‌زه ی به‌عس ده‌رده‌چێت و بۆیه له‌نێو مشت‌و مڕه‌كانیان دا چه‌كی لێراده‌كێشت و دڵێ تۆ ته‌قه له خەڵک ده‌كه‌ی ده‌تكوژم، بەڵام خەڵکی گەڕەک لێی كۆده‌بنه‌وه و رێگا ناده‌ن.
شه‌هید ئەردەڵان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خەڵکی گەڕەکی خانه‌قای شاری هه‌ولێر بووه، خۆی گه‌نجه كوردپه‌روه‌ره‌كانی خانه‌قا و ته‌عجیل و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆریان به‌ده‌ست ناپاكێکی كورد بینیه كه‌ناوی (فوئاد ماتۆر) دەبێت، ئه‌و ناپاكه چەند جارێک شوان و خەڵکی بێتاوانی به‌ناوی پێشمەرگە راده‌ستی به‌عس كردوه و سیخوری به‌سه‌ر گه‌نجانی هه‌ولێر كردوه و شەڕی پێشمەرگە‌ی كردوه بۆیه له‌دوای ڕزگار كردنی شاری هه‌ولێر شه‌هید ئەردەڵان دەچێته ماڵه‌وه‌ی ئازاری ده‌دا و هه‌موو چه‌كه‌كانیشی لێ وه‌رده‌گرێت ، ئه‌و ناپاكه‌ش ده‌چێته لای كۆسره‌ت ره‌سول سكاڵای لێ ده‌كات، كه ئه‌و به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوه كه‌چی شه‌هید ئەردەڵان و هاوڕێکانی هاتوونه‌ته سه‌ری ئازاریان داوه، كۆسره‌ت رەسوڵ له‌دوایدا ده‌نێرێ و داوای لێده‌كات كه‌چەکه‌كانی پێبداته‌وه چونكه به‌ر لێبوردن كه‌وتوه ، شه‌هید ئەردەڵان توڕه دەبێت و واز له پێشمه‌رگایه‌تی یەکێتی ده‌هینێ و رێگای هه‌نده‌ران ده‌گرێته به‌ر . له‌ساڵی ١٩٩١ ده‌گاته ووڵاتی سوید
|
پێشمەرگە (ئەردەڵان بەکر) |
بۆچی پارتی بڕیاری شه‌هیدكردنی ئەردەڵان به‌كری‌دا ؟
به‌پێی به‌دواچوونه‌كانی مالپه‌ری 17 شوبات، هونه‌رمه‌ند ئەردەڵان به‌كر ، له‌ته‌ك هونه‌ره‌كه‌ی گه‌نجێکی كوردپه‌روه‌ر بووه و هه‌ستی نیشتمانی به‌رزبووه و عاشق و خۆشه‌ویستی بۆ شاره‌كه‌ی زۆربووه، بۆیه له‌كاتی داگیركردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای گاردی كۆماری به‌عس و پارتی، ئەردەڵان به‌كری هونه‌رمه‌ند له ووڵاتی كه‌نه‌دا لە ئاهه‌نگێک دەبێت، هاوڕێیه‌كی ده‌چێته لای و پێی ده‌ڵێت هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای فاشستی به‌عس و پارتی داگیركرا، شه‌هید ئەردەڵانیش زۆر پێی تێك ده‌چێت و كاتێک ده‌چێته سه‌ر شانۆ زۆر قسه بە پارتیی و دژ به‌و ناپاكیه‌ی به‌رامبه‌ر بە خەڵکی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێرییه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌دات، کە دەبێت بڵێین له‌و كاتدا 1996 ره‌خنه‌گرتنی راشكاوانه و قسه‌كردن له‌سه‌ر پیرۆزییه‌كانی پارتی به‌ئاشكرا و له زاری كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ك ئەردەڵان كه‌م بووه ، كۆی ئه‌و گوتانه‌ی ئەردەڵان له ڤیدیۆیه‌كدا دواتر بۆ پاراستن ده‌نێردرێ و فرانسۆ حه‌ریری و نیچیرڤان بارزانی به وردی گوێی لێراده‌گرن ، بۆیه ده‌زگای پاراستن بڕیار ده‌دا كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌ناوی بەر‌ن به‌تایبه‌تی كه‌هونه‌رمه‌ند ئەردەڵان به‌رده‌وام بووه له‌قسه و ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی پارتی و له هه‌موو شوێنێک دژایه‌تی پارتی كردوه و ره‌خنه‌ی لێگرتون، ته‌نانه‌ت له‌ساڵه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیدا زیاتر هاوسۆزیی زیاتری بۆ په‌كه‌كەی دەبێت و له زۆر له‌چالاكییه‌كانیان به‌شداری ده‌كات، چونكه شه‌هید ئەردەڵان هه‌ستێکی نیشتمانی كوردستانی گه‌وره‌ی هه‌بووه ، ته‌نانه‌ت به‌پێی به‌دواچوونه‌كانی ئێمه شه‌هید ئەردەڵان لەگەڵ ئه‌وه‌ی كۆنه پێشمەرگە‌یه‌كی یەکێتی دەبێت و هاوسۆزی بۆ حیزبه كۆنه‌كه‌شی دەبێت و هاریكاریان ده‌كات، بەڵام لەگەڵ ئه‌وه‌ش وه‌ك له‌م دیداره‌ی خواره‌وه دامانناوه، یەکێتی ئاماده نابێت داوه‌تێکی كوردستانی بكات و هۆكاری سه‌ره‌كیشی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه یەکێتی ترسی له‌وه هه‌بووه، كه له‌ئاهه‌نگ و دیداری تیڤی ره‌خنه له‌پارتی بگرێ .
پیلانه‌كه‌ی پارتی چۆن سه‌ری گرت؟
شه‌هید ئەردەڵان باش ده‌یزانی، كه پارتی له‌پای هەڵوێسته‌كانی، هه‌وڵ له‌ناوبردنی دەدات، به‌تایبه‌تی له‌چەند شوێنێک هه‌واڵیان پیگه‌یاندبوو، كه پارتی له هەڵوێسته‌كانی زۆر نیگه‌رانه، بۆیه كه‌سه نزیكه‌كانی به‌رده‌وام ئاگاداریان كردبۆوه، كه سه‌ردانی كوردستان نه‌كات و وریای خۆی بێت، بەڵام له ساڵی ٢٠٠٨ نوێنه‌رێکی پارتی،كه یه‌كێک له خزمانی (ماڵی مه‌لامسته‌فا) دەبێت به ناوی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆمه‌وه په‌یوه‌ندی به‌شه‌هید ئەردەڵان ده‌كات و داوای لێده‌كات كه بچێته‌وه هه‌ولێر و په‌یمانی له مه‌سعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی وه‌رگرتوه كه پارتی دوای تیپه‌رینی ٢٢ ساڵ به‌سه‌ر روداوه‌كان و ئاشته‌وایی نێوان یەکێتی و پارتی … هیج شتێكیان له به‌رامبه‌ری له‌دڵدا نەماوه و خودی مه‌سعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانیش ئاماده‌ن پێشوازی لێبكه‌ن و كۆنسێرتی گه‌وره‌شی كۆره‌ك تلیكۆم له‌شاری هه‌ولێر بۆ ساز ده‌كه‌ن.
له‌مه‌دا هونه‌رمه‌ند ئەردەڵان به‌كر ده‌كه‌وێته نێو هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ته‌ڵەی ماڵی بارزانی و بڕوا به په‌یمانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كات، كه‌هیچیان له‌دڵدا نەماوه، بۆیه بڕیاری گه‌رانه‌وه بۆ كوردستان دەدات و له‌مانگی پێنچی ساڵی ٢٠٠٨ دەگەڕێتەوە، هه‌ر كه ده‌گه‌ریته‌وه میدیاكانی پارتی گرنگی پێده‌ده‌ن و كۆنسێرتی بۆ ساز ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام داوه‌تی هوتیل شیراتون و شوێنه تایبه‌تیه‌كانی به‌رپرسه‌كانی ده‌كه‌ن ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی داوای لێده‌كات كه یه‌كتر ببینن و دواتر پێشوازی لێده‌كات و له‌میدیاكانیش بڵاو ده‌کرێته‌وه، هاوكات مه‌سرور بارزانی و چه‌ندین به‌رپرسی تری باڵای پارتی ده‌چنه كۆنسیرته‌كانی له‌شاری هه‌ولێر.
چۆن دیارده‌كه‌وێ كه ژه‌هرخوارد كراوه ؟
هه‌ڵه‌یه‌كی تری شه‌هید ئەردەڵان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه كۆتایی به به‌هاری ته‌مه‌نی له 42 ساڵیدا دێت ، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سوید ناكات، لەگەڵ ئه‌وه‌ی لای چه‌ند هاوڕێیه‌كی باسی له‌وه كردبوو، كه به‌رپرسێکی باڵای ئاسایشی هه‌ولێر ته‌له‌فونی بۆ كردوه پێی گوتوه: (سه‌یره تائیستا له ژیانداماوی) له‌دواین سه‌ردانی بۆ وولاتی كه‌نه‌دا كه چەند مانگێکی كه‌م به‌ر له كۆچی دوایی دەبێت، له نێو فروكه‌دا ره‌وشی تێک ده‌چێت، بۆیه به‌په‌له ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌ی سوید و بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، كه باری ته‌ندروستی زۆر خراپه و دكتوره‌كان پێیان راگه‌یاندبوو، كه زۆر دره‌نگ هاتوی و به‌پێی لێدوانی هاوڕێیه‌كی نزیكی شه‌هید ئەردەڵان، به‌خۆی پێی گوتوه (بۆ مێژوو ده‌مه‌وێ پێت بڵێم دكتوره‌كان پێیان گوتومه یه‌كێک له هۆكاره‌كانی توش بوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ت گومانی ژه‌هرپێدانه به‌تۆ، كه ئه‌گه‌ر زووتر بهاتبایه ده‌كرا چاره‌سه‌ر بكرێی و بمانزانیایه ئاستی رێژه‌ی ژه‌هره‌كه چەنده)، بەڵام دوای دوو رۆژ دواتر واتا لە 9 102008 په‌یوه‌ندی لەگەڵ ئه‌و هاوڕێیه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: تكایه مه‌سه‌له‌ی ژه‌هره‌كه له‌بیر خۆت ببه‌وه)، ئیتر ئێمه نازانین هۆكاری پەشیمان بوونەوە و گوتنی ئه‌و قسەیەی رۆژێک به‌ر له‌كۆچی دوایی لای ئه‌و هاوڕێ نزیكه‌ی بۆ گوتویه‌تی، كه له بیر خۆتی ببه‌وه)، بەڵام به‌پێی لێدوانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه نزیكانه‌ی كه‌سه‌ردانیان كردوه له‌نه‌خۆشخانه و پێشوتر بینیویانه به‌رده‌وام له‌شی گه‌رم داهاتووه و ئاره‌قه‌ی كردوه، هه‌ندێک جار قینچكه له‌ده‌م و چاوی هاتووه ….
دەبێت بڵێین شه‌هید ئەردەڵان ئه‌و گومانی ژه‌هربونه‌ی له‌لای چەند هاوڕێیه‌كی باسكردوه، ته‌نانه‌ت به‌پێی به‌دواچونه‌كانی ئێمه كاتێک كۆسره‌ت ره‌سول سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و په‌یوه‌ندی لەگەڵ ده‌گرێ و پێی دەڵێت گومان ده‌كه‌م ژه‌هرم پێدرابێت، بۆیه دوای كه‌متر له 18 مانگ له‌سه‌فه‌ری بۆ كوردستان و له‌شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11 ئوكتوبه‌ری ساڵی 2009 له‌نه‌خۆشخانه‌ی كارولینسكا ی شاری ستوكهۆلم كۆچی دوایی ده‌كات
چ به‌لگه‌یه‌ك هه‌یه كه شه‌هید ئەردەڵان ژه‌هرخوارد كراوه ؟
پارتی زۆر تاوانی تیروری سیاسی ئەنجام داوە، بەڵام برواناكه‌ین هیج تاوانێکی وه‌ك تیروركردنی شه‌هید ئەردەڵان به‌ڵگه‌ی یاسایی و پزیشكی له‌سه‌ر بێت، چونكه له دوایی کۆچی دوایی شه‌هید ئەردەڵان پزیشكه‌كانی سوید لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌ی كردوه و كۆی زانیاریه‌كان و ئه‌و ماده ژه‌هره‌ی به‌ئەردەڵان دراوه ئاراسته‌ی پۆلیسی نهێنی سوید كراوه ، چونكه هونه‌رمه‌ند ئەردەڵان هاوڵاتییه‌كی سوید بووە و ئه‌و تاوانه‌ش تاوانی له‌ناوبردنه و له‌شوێنێک رویداوه، كه دیار نییه كوێییه؟ بۆیه له‌م باره‌وه ئێمه وه‌ك ماڵپه‌ر و گروپی ١٧ شوبات له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردودا په‌یوه‌ندییمان به پۆلیسی سوید كرد و داوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌ڵگه‌مان لێکردون، وه‌ك رێکخراوێک كه‌كار له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مروڤ و پێشێلكاری دەسەڵاتی هه‌رێم ده‌كه‌ین ، هاوكات داوای ئه‌وه‌شمان كردوه، كه چۆن ده‌كرێت هاوڵاتییه‌كی سویدی، دوای تیپه‌رینی ٩ ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی به‌ماده‌ی ژه‌هراوی پۆلیسی ئه‌و ووڵاته لێکۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌كوێ گەیشتووه !.
سه‌رنجێک بۆخوێنه‌ران
ئێمه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریك بووینه و دیدار و په‌یوه‌ندیمان لەگەڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی كوردی و سویدی كردووه، له‌به‌ر هه‌ستیاری و شوێنی هه‌ندێک له‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یان پێداوین، یان هه‌یه نایه‌وێت له‌م راپۆرته‌دا ناوی بنوسرێت، بۆیه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین له‌مه زیاتر له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ناتوانین ناوی سه‌رچاوه ته‌نانه‌ت شوێنه‌كانیش باس بكه‌ین، بەڵام له دیر به‌دێری ئه‌و زانیاریانه خۆمان به‌رامبه‌ر به‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و تومه‌ته به‌رامبه‌ر پارتی و پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئەردەڵانی هونه‌رمه‌ند و پێشمەرگە خۆمان به‌به‌رپرس ده‌زانین، چونكه ئێمه ته‌نیا كۆی زانیاریه‌كانمان باس كردوه و گواستوته‌وه.
----------------------
تێبینی: كۆی ئه‌و لینك و وێنانه له‌نێت وه‌رگیراوه
هه‌ستێکی ئەردەڵان به‌كر بۆ شاره‌كه‌ی
گورانیه‌كی ئەردەڵان به‌كر له‌ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیدا
له‌م لینكه‌ی خوارەوەدا هەڵوێستی شه‌هید ئەردەڵان به‌كر له‌زاری خۆیه‌وه ده‌بیستن له راستی به‌شێک له‌م نوسینه‌مان دا:
شه‌هید ئەردەڵان به‌كر له نێو سه‌فاره‌تی عراق تاكه كه‌سه له‌به‌رامبه‌ر سرودی نه‌ته‌وه‌یی عێراق هه‌ڵناستیته‌وه وه‌ك ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی بۆ كوردستانیه‌ت بوونی:
سەرنجی کوردستانپۆست:
لە ماوەی رابردوودا کوردستانپۆستیش لەسەر ئەردەڵان بەکر، چەند بابەت و هەواڵی بڵاوکردۆتەوە، بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو کەیسە ئەم بابەتانەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست