پاراستن له‌زیندان زێره‌ڤانیه‌ك ده‌رده‌هینی و به‌ربه‌ریانه شه‌هیدی ده‌كات
Saturday, 13/05/2017, 22:38
دوای ده مانگ له كوژرانی هاولاتیه‌كی ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ناوی (سیامه‌ند له‌شكری میرخان ئیسومه‌ری) كه به گوته‌ی پولیسی دهوك وراپورتی زیندانی زركا ناوبراو خۆی خنكاندووه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی ده‌لێن له ژێر ئه‌شكه‌نجه كوشتویانه، وله خوێنی كوره‌كه‌شمان خوشنابین .
سیامه‌ند له‌شكه‌ری، هاولاتیه‌كی گوندی ئیسومه‌رایه له ده‌ڤه‌ری بارزان، وپێشمه‌رگه‌ی پارتی یه سه‌ر به زێره‌ڤانی، پێش چه‌ند مانگێكه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كومه‌لایه‌تی نێوان خۆی وماڵی خه‌زوری، كه له ئه‌نجامی ده‌مه‌قالێ له گه‌ڵ كوره خه‌زوری چه‌قویه‌ك له مه‌روانی كوره خه‌زوری ده‌دات وئه‌ویش گیان له ده‌ست ده‌دات، ودوایش خۆی ته‌سلیم به پولیس ده‌كات.
سیامه‌ند له‌شكه‌ری له دادگای هه‌ولێر حوكم ده‌دریت و بو چه‌ند سالێك سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به‌ڵام دوای پێداگری ماڵی خه‌زوری له سه‌ر توله‌كردنه‌وه، به گوته‌ی باوكی سیامه‌ند له رێگه‌ی سیداد بارزانی ومه‌نسور بارزانی و مه‌سرور بارزانیه‌وه سیامه‌ند له زیندانی زركا ده‌رده‌هێنن وگومان ده‌كرێ ته‌سلیم به (ح، ك، سورچی)ده‌كه‌ن كه زێره‌ڤانی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی یە ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای پاراستنی پارتی له دهۆك به درنده‌ترین شێوه ئازاری ده‌ده‌ن ودوایی به ده‌ستكه‌لەپچه‌یی گه‌ردنی ده‌قرتێنن وده‌یكوژن، ودوای سێ روژ كه باوكی بۆ مواجهه‌ی ده‌چێ له رێگه‌ی مكافحه‌ی دهوكه‌وه باوكی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه كوره‌كه‌یان خوی خنكاندووه.
له‌شكری میرخان ئیسومه‌ری بارزانی تایبه‌ت بۆ ١٧ی شوبات ده‌لێت؛ گومانم نیه كه كوره‌كه‌میان به درنده ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه ودوایی ملیان قرتاندووه وبه ده‌ستبه‌ستان له پشته‌وه و ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی كونێكی له گه‌رده‌نی هه‌بوو و شوێنی گوله له ناو ده‌می ده‌رچووبو، وشوێنه‌واری سوتانیشی پیوه دیاربوو، و وه‌ك روژی رووناك دیاره كه كوشتویانه، وه‌ك له وێنه‌كان به‌ڕوونی دیاره . ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه راپورتی پزیشكی دادوه‌ریان پێێ نه‌داوه ونه‌شیان هێشتوه ته‌رمی كوره‌كه‌ی بباته سلێمانی بپشكنێ،
ناوبراو بۆ ١٧ی شوبات ده‌لێ "دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی كوره‌كه‌م له ده‌ڤه‌ری بارزان ناشت، كه‌سێكی به‌رپرس به ناوی (عه‌ونی شێروانی)په‌یوه‌ندی پێوه كردم وووتی مه‌نسور بارزانی ووتویه‌تی ئه‌گه‌ر نارازای یه با مالی باربكات بو سلێمانی، ته‌نانه‌ت نه‌شیان هێشت له روژی دادگا ئاماده‌بین، ئه‌مه له كویێ یاسا و وژدان جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟!".
ناوبراو ده‌لێ ؛ ئه‌مه خۆی دانپێدادانێكی گه‌وره‌یه له سه‌ر كوشتنی كوره‌كه‌م له لایه‌ن ئه‌مانه چونكی كوره خه‌زوری كورم (مه‌روان سورچی) له گه‌ل مه‌نسور بارزانی له هێزی زێره‌ڤانی بوو و براكه‌شی (حاجی كاوه سورچی) پاسه‌وانی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی یه".
سیامه‌ند له‌شكه‌ری له دایك بووی ساڵی 1988 له شاری راژانی ئێران له ئاوارایی هاتووته سه‌ر دونیا وبو ماوه‌ی 9 ساڵ رویكردبوو ولاتی فینله‌ندا و ناسنامه‌ی فه‌رمی ئه‌و ولاته‌شی هه‌بوو، به‌ڵام به گوته‌ی باوكی ساڵی 2014 وه‌كو خوبه‌خشێك له فینله‌نداوه گه‌راوه، و چووه ناو هێزی زێره‌ڤانیه‌وه و له دژی داعش شه‌ریكردووه وهه‌ر لێره‌ش ئه‌و كچه‌ی ماره‌كردووه كه ئێستا دوو مناڵی لێ هه‌یه ومالیان له مه‌سیف – پیرمامه.
به پێێ قسه‌كانی باوكی سیامه‌ند، ئه‌و له حاله‌تی به‌رگری دا بووه، كه كوره خه‌زوری و دوو كه‌سی تر كاتژمێر 5 به‌یانی 10-6-2016 ده‌چنه سه‌ر ماڵی و له سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی لێی ده‌ده‌ن ئه‌ویش وه‌ك به‌رگری له خۆی چه‌قویه‌ك له مه‌روانی كوره خه‌زوری ده‌دات وده‌یكوژێت وهه‌ر بو نیه‌ت پاكی كوریشم هه‌رچه‌نده پێم ووت خوت راده‌ست مه‌كه و بروو بو فینله‌ندا به‌لام خۆی راده‌ست كرد له مه‌سیف، كه‌چی ئه‌وان ئه‌و زولمه‌یان لێ‌كرد و له به‌رواری 18-7-2016 له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ودادگا تیروریان كرد.
ناوبراو ده‌لێ هیچ جار چاوه‌رێ ئه‌و پاداشته نه‌بووم له نه‌وه‌كانی مه‌لا مسته‌فا، ئێمه كه باپیره‌مان به ناوی (فق سمایل) له گه‌ل شێخ عبدالسه‌لام بارزانی به ده‌ست رژێمی ئه‌وكات له سێداره‌درا له ساڵی 1914 و عه‌مێ ئیسومه‌ری مام مان له مێرگه‌سوری كوژرا له سه‌ر خاكی بارزان وئێمه خوشمان له سه‌ر ئه‌و ماڵباته و دوزی كورد ده‌ربه‌ده‌ری ولاتی ئێران بووین كه‌چی ئه‌وان ته‌رمی كورێكی كوژراویان بو هێنامه‌وه، وهیچ حسابێكیان بو دادگا و یاساش نه‌كرد.
له‌شكری میرخان كه ئێستا له مه‌سیف داده‌نیشی و ماوه ماوه له توری كومه‌لایه‌تی وێنه‌ی كوره‌كه‌ی به‌لاوده‌كاته‌وه و ده‌لێ: كه‌یسی سیامه‌ندی كورم ده‌بی كه‌یسی هه‌موو بارزانیه‌كی به ووژدان بێت، ئێمه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌یان ناهه‌قی وه‌كو تیروركردنی جغسی شێروانی و ئه‌دیب حه‌مید و حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوری و كوره‌كانی و سوار ئاغای شێروانی به ولام هاتباین ئه‌مروو كه‌س نه‌ده‌وێرا به روژی روناك ته‌عه‌دامان لێبكات، به داخه‌وه كه سه‌ده‌یه‌ك ئێمه ئه‌وانه له شاخدا ده‌پارێزین و ئه‌مانه‌ش ئه‌وها پاداشتمان ده‌ده‌نه‌وه.
ڤیدیۆی باوكی سیامه‌ند كه‌با س له‌كوژرانی كوره‌كه‌ی ده‌كات :
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست