کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای ئاسایشی پارتی ٣ روژه‌ روژنامه‌نوس سواره‌ مه‌حمودی شوێن بزركردوه‌

Monday, 06/03/2017, 21:34


سوارە محمود رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژنیوز چارەنوسی نادیارە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست مالپەری ١٧ی شوبات کەوتوون سوارە محمود لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی تری خۆپیشاندانەکەی هەولێر جیاکراوەتەوەو لەهیچ لەکام زیندانیەکانی هەولێر نەبینراوە.
١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ هەمان رۆژ  لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ و پەیوەندی بە کەسوکاری سوارە محمودەوە دەبەستن. هەروەها، ئەمڕۆ ١٧ی شوبات ڕێکخراوی جیهانی CPJی ئاگادار کردەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەم کەیسەو لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەداین و کاردەکەین بۆ دیاریکردنی چارەنوسی سوارە محمد و ئازادکردنی.
کەسوکاری سوارە محمد بۆ مالپەری ١٧ی شوبات رایدەگەیەنن: "سوارە محمد بێسەروشوێنەو پاراستنی گیانی ناوبراو لەئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دایە" هەروەها خانەوادەکەی دەلێن ماوەی چوار ساڵە هەڕەشەی لێدەکرێت. وه‌مالپه‌ری ١٧ شوبات ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ریم سه‌نجاری بریارده‌ری نادیاری جاره‌نوسی روژنامه‌نوس سواره‌ مه‌حموده‌
پاش ئەوەی لەڕۆژی ٤ی ئاداردا، ژمارەیەك لە چالاکوانان و رۆژنامەنوسان و کەسایەتی شاری هەولێر هەوڵی خۆپێشاندانێیکیان دا بۆ ئاشتی و دژ بە شەڕی نێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەبەشە. بەر لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکە تەواو ی بەشداربووان و ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەستبەسەرکران کە ژمارەیان ٣٢ کەس بوون. پاش چەند کاتژمێرێك زۆرینەیان ئازادکران و تەنها هاوڕێ کوردی چالاکوان و محمد کیانی پەرلەمانتاری پێشوو،و سوارە محمود رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژنیوز لەزیندان مانەوە . ئەمڕۆ ئێوارە ٦ی ئادار، هەردوو هاوڕێ کوردی و محمد کیانی ئازادکران بەلام سوارە محمد تاکو ئێستا بێسەروشوێنەو کەسوکارەکەی لەزیندان نەیانبینیوە و چارەنوسی نادیارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە