کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی بەرپرسێکی دیکەی خۆی تیرۆر کرد، دەڵێت جەڵتە لێیداوە

Friday, 17/02/2017, 21:06


بازرگانیكی  نزیك له‌ مه‌نصور بارزانی له‌ مه‌سیف تیرور ده‌كرێت  و ده‌لین جه‌لته‌ لێی داوه‌ ؟
ئه‌م شه‌و كاتژمێر 8 له‌ شاروچكه‌ی مه‌سیف - پیرمام، بازرگانێك به‌ ناوی (شڤان مه‌حمود شڤان ئاغا شانه‌ده‌ری) له‌ ماله‌كه‌یدا له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكداره‌وه‌ به‌ر گوله‌ ده‌درێت و یه‌كسه‌ر ده‌كوژرێ 
به‌پێێ زانیاری 17 شوبات، شڤان مه‌حمود شانه‌ده‌ری كه‌ كوری ئاغای گوندی شانه‌ده‌ره‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان، بازرگانێكی گه‌وره‌ بوو، وله‌ گه‌ل كوره‌ دووه‌مه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی  سه‌روكی پارتی (مه‌نسور بارزانی ) له‌ چه‌ند كارێكی بازرگانی دا هاوبه‌ش بوون
پێشتر شڤان شانه‌ده‌ری، پله‌دارێكی سه‌ربازی بوو له‌ هێزی زێره‌ڤانی له‌ گه‌ل مه‌نصور بارزانی، دوایی بووبه‌ بازرگان وسه‌رپه‌رشتی چه‌ند هوتێل وكاری بازرگانی تر ده‌كرد له‌ هه‌ولێر
هه‌ر به‌ پیێ زانیاریه‌كان شڤان له‌و ماوه‌یه‌دا بازرگانی نه‌وتی ده‌كرد، یه‌كێك بوو له‌ هاوبه‌شانی مه‌نصور بارزانی تایبه‌ت له‌ بواری بارزگانی نه‌وتی عین زاله‌.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌و راپورته‌یه‌ش له‌ ماله‌كه‌ی خویدا له‌ مه‌سیف تیمێكی ئه‌منی به‌ پولیس و مكافحه‌وه‌ خه‌ریكی لێكولینه‌وه‌ی چونیه‌تی تیروركردنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە