نوێنه‌ری په‌رله‌مانتاری ١٦ ولات داوای ئازادی به‌په‌له‌ی دیمرتاش و فیگان و هاوریكانی ده‌كه‌ن
Thursday, 17/11/2016, 10:11
دوو ڕۆژ لەمەوبەرو لەرۆژانی دووشه‌ممە و سێشه‌ممە (١٤ و ١٥ ) نۆڤێمبه‌ر له‌پایته‌ختی وولاتی سلۆڤاكیا نوێنه‌ری په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا له‌په‌رله‌مانتارانی وولاته‌كان و په‌رله‌مانی ئه‌ورپا كۆنفرانسی سالانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته گه‌رما و گه‌رمه‌كانی ئه‌ورپا لەکۆچی خه‌لك بۆ ئه‌ورپا و ژینگه و دیموكراسیه‌ت و شه‌ری داعش سازكرا ،
شەش په‌رله‌مانتار لە پارتە جیاجیاکانی ولاتی سوید به‌شداربوون له‌نێویاندا په‌رله‌مانتاری پارتی چەپ و به‌ره‌گه‌ز كورد "ئامینه كاكه باوه" یه‌كێك له‌به‌شداربووانی کۆنفرانسەکە بوو . ئامینه كاكه باوه له‌لێدوانیكیدا بۆ مالپه‌ری ١٧ شوباتدا گوتی: "من وه‌ك نوێنه‌ری پارتی جه‌پ له‌په‌رله‌مانی سوید به‌شداربوم به‌هه‌لم زانی له‌رۆژی دووه‌می کۆنفرانسەکەدا دۆسیه‌ی دیكتاتوریه‌تی ئه‌ردوگان و ئاكاپه و زیندانیكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بكه‌مه باس و به‌یاداشتیك داوا له‌چه‌ند په‌رله‌مانتاری وولاتانی تری به‌شداربوو بكه‌م خۆشبه‌ختانه نوێنه‌ری زۆربه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و هوله‌ندا و پورتوگال و لوكسمبۆرگ و قوبرس و یونان و سوید و فینله‌ند و دانیمارك ئیستلاند و ئیتالیا و ئیرله‌ندا و نه‌مسا ... واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و تیكسته‌ی خواره‌وه‌كرد كه‌داوای به‌په‌له ی ئازادكردنی دەمیرتاش و فیگه‌ن و هاوریكانی ده‌كه‌ن" ،
ئامینە کاکە باوە لەدرێژەی قسەکانی دا بە مالپەری ١٧ی شوباتی گوت: "دواتر نوێنه‌رانی توركیاش له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌شداربوون و موداخه‌له‌یان تیاداكرد كه‌ئه‌وان له‌پێناوی دیموكراسیه‌ت ئه‌وپه‌رله‌مانتارانه‌یان زیندانی كردووه بۆیه نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی به‌شداریان تیاداكردبوو به‌توندی وه‌لامیان دانه‌وه كه‌ئه‌وه مه‌ترسیه‌کی گەورەیە توركیا په‌نای بۆبردووه و ده‌بێت به‌په‌له ئازادبكرین. هەروەها، دوای ته‌واوبونی كۆنفرانسه‌كه نوێنه‌رانی توركیا زۆر هه‌ولیاندا و ته‌نانه‌ت بووه كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ نوێنەرانی توركیا چونكه ده‌یانویست ئه‌و ئیمزایانه‌م به‌زۆره‌ملێ لێوه‌ربگرن و رێگری بكه‌ن له‌بلاوكردنه‌وه‌ی. بۆیه نه‌ك له‌لایه‌ن منه‌وه به‌لكو زۆر په‌رله‌مانتاری وولاتانی تریشه‌وه پێییان راگه‌یاندن كه‌ئه‌وه یاداشتی ئێمه‌یه و ئێوه‌بۆتان نیه لێره‌ش وه‌ك توركیا ره‌فتار بكه‌ن"....
شایەنی باسە، پرسی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەو ئەندام پەرلەمانەکان و سەرۆک شارەوانیەکانی شارە کوردییەکانی باکور بەجیهانی کراوەو ئاماژەکان پێمان دەلین کە هەوڵێکی جدی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئازادکردنیان و پشتگیری کردنیان و ملهۆڕییەکانی ئەردۆگان و حزبەکەی بە کودەتا ناسراوە بەسەر کورد و نوێنەرانی کورددا.
بەیاننامەی ئەندام پەرلەمانەکانی یەکێتی ئەوروپا و واژۆکانیان:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست